کۆناسی ( علم النفس الاجتماعی )
ئاشکرايه که ده‌روونناسی ئه‌و زانسته‌يه که به‌شێوه‌يه‌کی زانستيانه‌ی رێک و پێک له ره‌فتار ده‌کۆڵيته‌وه ، له‌وه‌وه لقه زانستێکی تر جوێ بۆته‌وه که ناوی ده‌رونناسی کۆناسيه ( علم النفس الاجتماع ) يه واته لێکۆڵينه‌وه‌ی ناخی تاکی خه‌ڵکی له ره‌فتاری کۆمه‌ڵکاریاندا ، جا بۆ ئه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵناسی ( علم الاجتماع ) ش جيای که‌ينه‌وه‌و ناومان لێنا ( کۆناسی ) له جياتی ئه‌و ناوه دورودرێژ ( ده‌روناسی کۆمه‌ڵايه‌تی ) ... کۆناسی ( که لقێکی گرنگه له ده‌روونناسی ) ئه‌و زانستيه‌يه که له ره‌فتاری تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ و کۆمه‌ڵگه ده‌کۆڵێته‌وه تا بزانێت هه‌ڵسوکه‌وتی کۆمه‌ڵکارانه‌يان چۆنه ...ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌يه‌نێت که کۆناسی بايه‌خێکی زانستيانه به لێکۆڵينه‌وه‌ی شاره‌زايی و ره‌فتاره کۆمه‌ڵکاريه‌کانی تاک تاکی کۆمه‌ڵێک ده‌دات تا بزانێت په‌يوه‌ندی خۆی له لايه‌نی کۆمه‌ڵايه‌تی و رۆشنبيری و نه‌ريتييه‌وه به کۆمه‌ڵگه‌که‌وه چه‌نده‌و له‌سه‌ر چ بنه‌مايه‌ک هه‌ڵوێست و ڕۆڵی خۆی دياری ده‌کات .. چونکه هه‌ڵوێست و رۆڵی هه‌ر که‌سێک ئيعتيماد ده‌کاته‌وه سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی ئيساره‌يان کردووه ، که به سلبی يان به ئيجابی وورووژاندوويانه ، چ ئه‌وانه بن که وا ده‌که‌ن که‌سێک له‌گه‌ڵ که‌سێکی تردا ره‌فتارێک بنوێنێت چ ئه‌وانه بن که وا ده‌که‌ن که‌سێک هه‌ڵوێستێک له کۆمه‌ڵێک وه‌رگرێت ، يان ئه‌وانه‌ی وا له‌کۆمه‌ڵێکده‌که‌ن جۆره ره‌فتارێک به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵێکی تر بگرێته به‌ر .. هه‌روه‌ها له‌و هه‌ڵوێسته کۆمه‌ڵايه‌تيانه ده‌کۆڵيته‌وه که که‌سێک به‌رامبه‌ر به به‌رهه‌مه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌که ده‌يگرێته به‌ر جا به‌رهه‌می ماددی بن له‌وانه‌ی ده‌ستاوده‌ستيان پێ ده‌کرێت وه‌ک پاره‌وه شته به‌نرخه‌کان يان له‌وانه‌ی چه‌سپاون وه‌کو تابلۆکانی رێگاوبان و هۆکاره‌کانی په‌يوه‌ندی ، يان به‌رهه‌مه فيکریی و رۆشنبيرییه‌کان بن وه‌کو زمان و دين و به‌هاو نرخه مه‌عنه‌ويه‌کان ... له راستيدا هه‌ڵوێسته کۆمه‌ڵايه‌تيه‌کان هه‌ميشه جۆرێکی تايبه‌ت له کار‌و کارتێکردنی به‌رابه‌ر له خۆ ده‌گرن ، تۆێژه‌ره‌وانی کۆناسيش به دووی ئه‌م کارکرتێکردنه‌وه‌دا وێڵن و ده‌يانه‌وێت له نزيکه‌وه ديراسه‌ی که‌ن ، چونکه دوزانن که ئه‌مانه‌يه که له ئه‌نجامدا کارتێکراوان ئاڕاسته ده‌کات ، چونکه ره‌فتارو ڕه‌وشت و داب و نه‌ريت و عاده‌ت و خوو هه‌روه‌ها هه‌ڵوێست و رێباز لێره‌وه بۆ که‌سێک دياری ده‌بێت ... کۆناسی نوێ ديراسه‌ی تاکه‌کان به جيا له هه‌ڵوێسته جياوازيه‌کانيان ناکات که کاريگه‌رييان له ره‌فتاری هه‌يه ، به‌ڵکو که‌سه‌که وا ديراسه ده‌کات که بريتيه له کۆمه‌ڵێک هه‌لوێستی جياواز که به هه‌موويان جۆره ره‌فتارێکيان له‌و که‌سه‌دا دروست کردووه ... ئينجا کۆناسی نوێ که‌وته ديراسه کردنی کاريگه‌ریی پێوه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵ له گۆرينی پێوه‌ره‌کانی تاک که لای به نرخن و ده‌قی پێيانه‌وه گرتووه ، بۆ ديراسه کردنی چۆنيه‌تی سازدانی ئه‌و دوو پێوه‌ره کۆيی و تاکيانه‌ی نێوانيان پێکه‌وه ، به شێوه‌يه‌کی وا که تاکه‌کان بۆ چوونه ناو کۆمه‌ڵه‌که‌وه هه‌ڵنێ ، تا وای لێ بکات له‌کۆمه‌ڵه‌که‌دا ره‌فتاری کۆمه‌ڵکارانه‌ی پۆزه‌تيڤ بنوێنێت ، چونکه سه‌رکه‌وتن و شکست خواردنی تاکێک له‌ناو کۆموڵێکدا به پله‌ی سه‌ره‌کی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ رادی گونجانی پێوه‌ره‌کانی ئه‌و تاکه له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵدا ، يان به شێوه‌يه‌کی تر بڵێين ئيعتيماد ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ت پێکردنه‌ی بۆ تاکه‌که دروست ده‌بێت که چوونه ناو کۆمه‌ڵه‌که‌وه چالاکانه مانه‌وه‌ی تێيدا تا چ راده‌يه‌ک بۆ ئه‌م تاکمه سوود مه‌ند ده‌بێت له رووی ره‌سه‌ن کردنه‌وه‌ی ديدو رؤشنبيرييه باشتر بردنی ژيانی به‌ره‌و ئاسوده‌يی ... ئه‌مانه‌ش هه‌مووی به رێک خستنی کۆمه‌ڵايه‌تيانه‌ی ئه‌و دوو پێوه‌ره ده‌بێت ... ئاوا به‌ره به‌ره کۆناسی له خوێندنه‌وه‌و توێژينه‌وه‌ی ديارده‌و رواڵه‌ته زانستيه‌کانيه‌وه رووی کرده ئه‌زموون و ديراساتی ئه‌مبريقه وورده‌کاريه‌کان ... له ياسه تيۆريه ئه‌کاديميه‌کانه‌وه چووه مه‌يدانی باسی زانستيانه‌ی توێژينه‌وه‌ی مه‌يدانيی کۆمه‌ڵگه‌کان و وورده‌کاریی هه‌موو لايه‌نه‌کانی ژيان .. له‌مه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که ئێمه له کۆناسیدا بايه‌خ به خوێندن و توێژينه‌وه‌ی ره‌فتاری تاک ده‌ده‌ين له‌و لايه‌نه‌وه که تا چ راده‌يه‌ک کاريگه‌ری له‌سه‌ر ره‌فتاری که‌سانی تره‌وه ، ئينجا ئه‌م کۆناسيه ئه‌و لايه‌نانه ده‌خاته به‌ر باس و لێکۆڵينه‌وه که باس له چۆنيه‌تی کاريگه‌رییه‌که ده‌که‌ن ، تا بزانێت تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌يه‌ک چۆن و چه‌ند کايگه‌رييان له‌سه‌ر ێه‌کتری هه‌يه ، تا بگاته ئه‌و حه‌قيقه‌ته‌ی که کاريگه‌ران کێن و به‌چی کارتێکردنيان له غيری خۆيان دروست کردووه‌و چۆن توانيويانه ديدو بيرو ره‌فتارو ره‌وشت و هه‌ست و هۆشی که‌سانی تری کۆمه‌ڵگه‌که‌يان بۆ لای ئه‌وه‌ی خۆيان هه‌يانه بگۆڕن .. توێژه‌ره‌وانی کۆناسی رێساکانی لێکۆڵينه‌وه‌ی خۆيان لا بۆته قاڵب و له خوێندنی دۆخی تاکی کۆمه‌ڵێک يان کۆمه‌ڵگه‌که‌يدا زۆر پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بن ، هه‌ول ده‌ه‌ده‌ن به ووردی له‌سه‌ر باری کۆمه‌ڵايه‌تی کۆمه‌ڵگه‌يه‌کدا زۆر پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بن ، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به ووردی له‌سه‌ر باری کۆمه‌ڵايه‌تی کۆمه‌ڵگه‌که بيچه‌سپێنن ، جا ئيتر باس و لێکۆڵينه‌وه‌که‌يان له‌سه‌ر کار‌و ده‌زگا خزمه‌ت گوزاريه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌که ده‌بێت که رۆژانه کار‌و کارتێکردنيان هه‌يه يان له‌سه‌ر ئاراسته‌و په‌روه‌رده و گه‌شه‌و نه‌شونمای تاکه‌کان له‌ناو خێزان و قوتابخانه‌و کۆڵان و بواره‌کانی تری ئاڕاسته کردندا يان له‌ناو یانه‌و کۆمه‌ڵه‌و مه‌ڵبه‌نده‌کانی کۆمه‌ڵگه‌که‌دا بێت که به‌رده‌وام په‌يوه‌ندی پته‌و له نێوان تاکه‌کان دا دروست ده‌کات ، يان له کاريگه‌ری ده‌زگاکانی راگه‌ياندن و رێکلام و پروپاگه‌نده‌و ئاراسته‌ی پارت و کۆمه‌ڵ و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه بێت ، ئيتر هه‌موو لايه‌نه‌کای کار‌و کاردانه‌وه ، هۆکارو ده‌ره‌نجام ، زانياری و وه‌سف دێننه‌وه پێش.. ئه‌م شارستانيه‌ته‌ی مرۆڤايه‌تی که که‌وتۆته چه‌رخێکه‌وه که پڕه له ئاشوب و هه‌راو پێکدادان ، پڕه له هۆکاری کاولکاریی و ماڵوێرانی ، ثره له مه‌ترسی نه‌مان و قڕ تێکه‌وتنی زۆری له‌سه‌ر نه‌وه‌ی داهاتووی مرۆڤايه‌تی ، وا دياره داهاتووه‌که‌ی زۆر ئيعتيماد ده‌کاته سه‌ر تێگه‌يشتنی ره‌فتارو ئه‌و ديدو په‌يوه‌نديانه‌ی له‌سه‌ری داده‌مه‌زرێن بۆيه وا دياره کۆناسی زياتر به‌رفراوان ده‌بێت تا هه‌ر هه‌موو وورده‌کاریه‌کانی بيرو بير کردنه‌وه‌و کار‌و کارتێکردنی تاک و کۆی کۆمه‌ڵگه‌کان شاره‌زا بێت تا بتوانێت مرۆڤايه‌تی وا ئاراسته کات که په‌يوه‌ندیه‌کانيان له‌سه‌ر بنه‌مای وورد حاڵی بوون دامه‌زرێنن که ديد ڵێڵی و لاسه‌نگی تێ نه‌که‌وێت .. به‌مانايه‌کی تر ئه‌م داهاتووه په‌يوه‌سته به مه‌دای پێشکه‌وتنی کۆناسی و گوێ لێ گرتنيه‌وه ، چونکه کۆناسيه که زانستيانه سيفه‌ته خێر خوازی و شه‌رخوازيه‌کان له تاک و کۆمه‌ڵه‌کاندا ده‌ناسێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌يوه‌ندی و کار‌و کارتێکردنه‌کان له‌سه‌ر بناغه‌یه‌کی زانستيانه‌ی ووردبين دابڕێژێن ، به‌ڵام زۆر گرنگه که گوێشی لێ بگرێت تا ووردبينی کێشه‌کان بکات ثێش قه‌ومانی يان پێش په‌ره‌سه‌ندن و ئاڵۆز بوونی
.. گۆڤاری دووربين
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی