.حه‌سه‌ن به‌ننا پیاوێکی قورئانی بوو.
نووسه‌رو بيريارى ئه‌مريكى رۆبير جاكسۆن
و . سوهه‌یب جه‌میل .
بیَگومان كه‌سیَكى غه‌ریب بوو ، غه‌ریبیَك له دنیادا رِه‌نجى زۆرى كیَشا و زۆریش ماندووبوو . كه‌سیَكى به توانا و هة‌ق ویست بوو ، تابڵیَى ئارامگر و خوداپه‌رست و دیندار بوو . به غه‌ریبى ژیا و به غه‌ریبیش سه‌رى نایه‌وه . به‌ڵىَ له‌و كاته‌ى ده‌دریَته به‌ر رِیَژنه‌ى گولله ده‌گه‌یه‌نریَته‌وه ماڵه‌وه تا ئه‌وكاته‌ى رِۆحه‌كه‌ى ده‌رده‌چىَ ، چونكه قه‌ده‌غه بوو ببردریَته نه‌خۆشخانه .!!!
له‌وكاته‌ى گیانى سپارد له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاَته‌وه قه‌ده‌غه‌كرا ته‌رمه‌كه‌ى ببردریَته مزگه‌وت ، هه‌ربۆیه باوكه كڵۆڵه‌كه‌ى به‌ده‌سته‌كانى خۆى ته‌رمه‌كه‌ى شۆردو كفنى كرد و نویَژى مردووى له‌سه‌ركرد .. له‌مه‌راسیمى به‌خاك سپاردنى نه‌هیَڵرا قوتابییَك و هاوه‌ڵیَكى به‌دواى ته‌رمه‌كه‌ى بچیَته گۆرِستان جگه له باوك و چه‌ند ئافره‌تیَك نه‌بیَت ... دره‌نگى شه‌و ، له‌شه‌ویَكى كابوساوى نه‌گریس و جارِسدا و به‌نهیَنى ته‌رمه‌كه‌ى له قاهیره به‌خاك سپیَردرا ... شه‌هیدكردنى حه‌سه‌ن به‌ننا هاوشیَوه‌ى شه‌هید كردنى ئیمامى حوسیَنى كورِى ئیمامى عه‌لییه !!!
له‌ناوه‌رِاستى ساڵى 1946 به‌مه‌به‌ستى سه‌ردانیكردنى ئه‌و كه‌ڵه پیاوه رِووم له قاهیره ى پایته‌ختى میسر كرد ده‌مه‌ویست بزانم ئه‌و كه‌سه كیَیه كه‌نیو ملیۆن كه‌س به‌دواى كه‌وتوون و قوتابى قوتابخانه‌كه‌ى ئه‌ون ؟؟!! چونكه ده‌میَك بوو ئازایه‌تى و مه‌ردایه‌تى و ناوبانگیَتى ئه‌وم بیستبوو . كاتیَك له‌گه‌ڵى دانیشتم كه‌سیَكى تابڵیَى ئیماندار و خۆ به نزم زان بوو ، كه‌سیَكى مه‌ند و گران و رِووخۆش ، ئاقڵ ، ژیر . ئه‌و زمانى ئینگلیزى نه‌ده‌زانى به ئیشاره‌تیَك بانگى قوتابییَكى خۆى كرد و ووتى : دانیشه و ببه به وه‌رگیَرِ له نیَوانمانا ، به قوتابیه‌كه‌ى وت : ته‌نها یه‌ك پرسیارى ئارِاسته بكه . كه ئایا له‌باره‌ى كه‌سایه‌تى پیَغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د خویَندوویه‌تییه‌وه ؟ منیش وتم : به‌ڵىَ ، ئه‌ویش وتى : هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئیَمه‌ش ده‌مانه‌ویَت .
سه‌یرم له‌وه‌دابوو كه حه‌سه‌ن به‌ننا چه‌نده متمانه‌ى به‌خۆى هه‌بوو وه چه‌نده ئیمانیَكى سه‌یرى هه‌بوو ، ده‌مزانى رِۆژیَك دادیَت كه ده‌بیَته خاوه‌ن گه‌وره‌ترین جه‌ماوه‌ر له میسر و سه‌رانسه‌ر جیهان و ناوچه‌ى رِۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاست !!! پیَشتریش له‌قاهیره زانیبووم كه ئه‌م مرۆڤه مه‌زنه جگه له كارى بانگه‌واز و هۆشیاركردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى هیچ كاریَكى تر ناكات . به‌به‌رده‌وامیش له قاهیره ده‌چووه ده‌ره‌وه‌و رِووى ده‌كرده شارى ( صعید ) گه‌شته‌كانى هه‌ندىَ جار به‌شه‌مه‌نده‌فه‌ر ئه‌نجام ده‌دا ، وه‌هه‌ندىَ جار به ئۆتۆمبیل و هه‌ندىَ جاریش به‌پیاده به‌ڵىَ به پیاده چونكه له هه‌مووسه‌ره رِیَگایه‌ك گوندیَكى بهاتایه به‌ر چاو لایده‌دا و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه نویَژى به كۆمه‌ڵى ئه‌نجام ده‌داو پاشان بۆ ماوه‌یه‌ك وتارى بۆده‌دان .
ماوه‌ى پیَنج ساڵ له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى حه‌سه‌ن به‌ننام نووسى بۆم رِوون بۆوه كه سه‌ركرده‌كانى ناوچه‌ى رِۆژهه‌لاَت و كاربه‌ده‌ستانى میسر دژى ئه‌ون ، به‌لاَم ئه‌و كه‌سیَكى میانه‌رِه‌وو ئارامگربوو ، هه‌موو خه‌ڵك له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و بالاَده‌سته‌كان جیایان ده‌كرده‌وه چونكه كه‌سیَكى ئیماندار و بىَ فیز و غه‌ریب بوو ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌نده‌ى بۆم رِوون بۆوه كه‌نه‌ماڵ و پاره و پول و ئافره‌ت ئه‌م پیاوه‌یان هه‌ڵنه‌خه‌ڵتاند چونكه‌له‌تافى لاویَتى خیَزانى پیَكهیَناو به‌هه‌ژارى ژیا‌و دژى درۆ و خۆفرۆشى و ناوزرِاندن بوو ، چونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ببووه قوتابى قورئان و سوننه‌ته‌كانى پیَغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د .
پاش ئازاد بوونى له گرتوو خانه له‌ساڵى 1936كه‌له‌و ساڵه‌دا هه‌موو جیهان و ئینگلیز له‌دژى بزوتنه‌وه سیاسییه‌كان ده‌جه‌نگان ، جاریَكى تر حه‌سه‌ن به‌ننا دریَژه‌ى به‌كاره‌كانى دایه‌وه‌و دریَغى نه‌ده‌كرد ، له‌ماوه‌ى بیست و چوار كاتژمیَردا ته‌نها چوار كاتژمیَر ده‌خه‌وت به‌لاَم چ خه‌وتنیَك پاش ماندووبوونیَكى زۆر له هه‌یوانى مزگه‌وته‌كان زۆر به‌غه‌ریبى ده‌كه‌وته خه‌ویَكى كه‌م كه ته‌نها له‌سه‌ر حه‌سیریَكى رِه‌ق پاڵ ده‌كه‌وت و كه‌وشه‌كانى ده‌خسته ژیَر سه‌رییه‌وه !!!
به‌ر له‌شه‌هید بوونى قوتابییه‌كانى زۆر تكایان لیَده‌كرد كه میسر جىَ بهیَڵىَ و یاخود به‌ره‌و ولاَتیَكى تر كۆچ بكات . به‌لاَم ئه‌و رِه‌تى ده‌كرده‌وه‌و ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ى بۆ قوتابییه‌كانى ده‌خویَنده‌وه :
ای یومی من الموت افر یوم لاقدر ام یوم قدر
یوم لاقدر لا ارهبــــه ومن المقدور لاینجو الحذر
یاخود شه‌وان زۆر كه‌م ده‌خه‌وت و به‌به‌رده‌وامى خه‌واڵوو بوو و ده‌ستى ده‌خسته سه‌ر گویَیه‌كانى و ده‌یووت : چۆن ئیَره جیَده‌هیَڵم كه گویَم له گریان و ناڵه‌ى منداڵه ساوا كانه كه‌ئیَستاكه باوكیان له گرتووخانه‌كان زیندانى كراون !!!!
له كۆتاییدا ئه‌وه‌نده‌ى گه‌ره‌كمه و ده‌مه‌ویَت بیزانم كه ئایا په‌یوه‌ندى له نیَوان ئیسلام و شه‌هید كردنى ( حه‌سه‌ن به‌ننا ) دا چى یه ؟
مه‌گه‌ر میَژوو وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره بداته‌وه ...
رِۆبیَر جاكسۆن
6- 5- 2007
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی