ئه‌ردۆغان: له ده‌ستووری نوێی توركیا كێشه‌ی حیجاب چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین
ئا: مه‌روان عه‌لی له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی فاینانشه‌ڵ تایمزی به‌ریتانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند كه له ده‌ستووری نوێی توركیا كێشه‌ی حیجاب له زانكۆ و دامه‌زراوه‌كانی تری حكومه‌ت چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
ئه‌ردۆغان ووتی كه پێویسته كێشه‌ی حیجاب له ده‌ستووری نوێ‌دا چاره‌سه‌ر بكه‌ین كه ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌ت و عه‌لمانی له ووڵات.
ئه‌ردۆغان به رۆژنامه‌ی فاینانشه‌ڵ تایمزی وت كه زوڵمێكی گه‌وره‌یه كه هه‌ندێ له ئافره‌تان به‌هۆی سه‌رپۆشی سه‌ریان ناتوانن خوێندنی باڵا ته‌واو بكه‌ن چونكه ده‌ستووری ئێستای توركیا رێ به حیجاب نادات له زانكۆ كه ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسیه‌و نابێ به‌رده‌وام بێ. ئه‌ردۆغان وتی كه له ووڵاتانی رۆژئاوا كێشه‌یه‌كی له‌و جۆره نیه له‌به‌رئه‌وه له‌و باوه‌ره‌دام كه ئه‌ركی یه‌كه‌ممان بریتیه له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه.
ئه‌ردۆغان وتی ئه‌وه به‌شێكه له‌و چاكسازیانه‌ی كه ده‌مانه‌وێ له ده‌ستووری نوێی توركیا ئه‌نجامی ب‌ده‌ین به مه‌به‌ستی گۆربنی ده‌ستوری ئێستای توركیا له ده‌ستوورێكی سه‌ربازیه‌وه بۆ ده‌ستوورێكی مه‌ده‌نی مۆدێرن. ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دواین دوو ده‌ستوری توركیا له دوای هه‌ردوو كوده‌تاكه‌ی ساڵانی 1960 و 1980 له‌لایه‌ن سوپاوه ئاماده‌كراوه.
ئه‌ردۆغان له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی فاینانشه‌ڵ تایمز ووتی كه گفتوگۆیه‌گی فراوان له‌سه‌ر ده‌ستوری نوێی توركیا ده‌كرێت له‌لایه‌ن ئه‌و تیمه شاره‌زایه‌ی كه دارشتنه‌وه‌ی ده‌ستوری توركیایان پێ سپێردراوه بۆ هێنانه كایه‌ی ده‌ستوورێك بۆ وڵات كه پارێزگاری له بنه‌ماكانی دیموكرایته‌ت و عه‌لمانیه‌تی توركیا بكات.
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی