فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
كێ ئافره‌ت له كار ده‌خات؟
ئا: هاجه‌ره عه‌وڵا حوسێن كۆنفرانس دواى كۆنفرانس دێت و كۆبوونه‌وه‌كان زۆر ده‌بێت و، ۆوك شوپه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و، چه‌نده‌ها لێژنه پێك دێن بۆ به‌دواداچوونى راسپارده‌كان، هه‌موو ئه‌مانه وا ده‌خرێنه روو، كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌ت و رزگاركردن و لابرنى سته‌م له‌سه‌رى و هه‌وڵدانێكه بۆ سود وه‌رگرتن له توانا له‌كارخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه. به‌ڵام لێره‌دا چه‌ند پرسیارێك سه‌ر هه‌ڵده‌دا، كه وه‌ڵامدانه‌وه‌یان تا راده‌یه‌كی زۆر زه‌حمه‌ته، ئایا ئه‌و بنه‌مایانه چین كه بۆ یه‌كلا كردنه‌وه‌ى كێشه‌یه‌ك له كێشه‌كانى ئافره‌تان پشتى پێ ده‌سه‌بتسرێ؟، یاسای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه؟ یا یاسای ده‌وڵه‌ته؟ یا شه‌ریعه‌تى ئیسلامییه؟ ئایا هیچ مه‌رجه‌عیه‌تێك هه‌یه ببێته پێوه‌ر بۆ یه‌كلاكردنه‌وه له كاتى بوونى جیاوازیدا؟ -مه‌به‌ست له ئازادكردنى ئافره‌ت چییه و؟ له چی رزگارى بێت؟ ئه‌و سته‌مه چییه كه له ئافره‌ت كراوه و؟ سته‌مكار كێیه؟ ئایا بواره‌كانى كاركردنى ئافره‌ت چین و ئه‌و توانایانه كامانه‌ن، كه ده‌كرێت به‌گه‌رِ بخرێن؟ ئه‌م پرسیارانه بێ وه‌ڵامن و چه‌ند دروشمێكی به‌ربڵاون كه هه‌ركه‌س و لایه‌نێك هه‌وڵ ده‌دا له‌ژێر ئه‌م چه‌تره‌دا بیروبۆچوونه تایبه‌تییه‌كانى بڵاو بكاته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه روون و ئاشكرایه بۆ هه‌موان هیچ كه‌سێك هه‌وڵی لێپرسینه‌وه نادا له‌گه‌ڵ سته‌مكار و رێزشكێنه‌رى ئافره‌ت و له كارخه‌رى تواناكانى تا ئێستا پرۆژه‌یه‌كی روون و ئاشكراش نییه سه‌باره‌ت به رابوونى ئافره‌ت، چونكه به‌رپرسیاریه‌تى تر‌ى لێ ده‌كه‌وێته‌وه و پێویستى به تێكۆشانێكی سه‌ختى هه‌مه لایه‌ن هه‌یه و پرۆژه‌كان زۆر جار له گه‌ڵ ئاره‌زووى خاوه‌نه‌كانیان یه‌ك ناگرێته‌وه. ئافره‌ت مرۆڤه و خاوه‌نى ماف و ئه‌ركه، بێگومان ئه‌م ئه‌رك و مافانه به‌ستراونه‌ته‌وه به سروشت و فیتره‌تى (فگره) دروست بوونییه‌وه، بۆ نموونه ئه‌ركى پیاو له ژیاندا جیاوازه له ئافره‌ت و تواناكانى پیاو جیایه له تواناكانى ژن، ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه ئافره‌ت خاوه‌ن توانا و لێهاتوویی نییه، به پێچه‌وانه‌وه ئافره‌ت توانا و لێهاتوویی له زۆر بوارى دیكه‌دا هه‌یه كه پیاو نییه‌تى. هه‌موو میلله‌تێك خاوه‌نى كلتور و به‌هاى تایبه‌تى خۆیه‌تى و پێویسته رێز له‌و به‌هاو كلتوره بگیرێت و ده‌بێت ببێته سه‌رچاوه‌ى (مرجع) یه‌كلاكردنه‌وه‌ى جیاوازى بیر و بۆچوونه‌كان و، هه‌موو وڵاتێك له‌م جیهانه تێبینى و (تحفڤ) پارێزگارى خۆى هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و رێكه‌وتنه نێو ده‌وڵه‌تیانه‌ى كه دژه له‌گه‌ڵ كلتوور به‌هاكانى و له‌گه‌ڵیدا ناگونجێ، چونكه وازهێنان لێیان ماناى له‌ده‌ستدانى ناسنامه و تواناوه‌ى له‌ناو كلتورێكی تردا. باسكردنى كێشه‌كانى ئافره‌ت و پێگه‌ى له كۆمه‌ڵگادا هه‌ست و سۆزى زۆرێك له پێكهاته‌كه‌یدا ده‌وروژێنێت، پێش ئه‌وه‌ى كاریگه‌رى له‌سه‌ر بیر و هۆش و بیر و بۆچوونه‌كان دروست بكات، به تایبه‌تى له نێو چینى ئافره‌تان خۆیانه‌وه ئه‌مه‌ش مافی خۆیانه، چونكه مه‌سه‌له‌كان راسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به‌وانه‌وه. به‌ڵام ئایا ئه‌و پرۆژه‌یه‌ى كه ئه‌مرِۆ ده‌خرێته روو، ئه‌و پرۆژه راسته‌قینه‌یه كه مافی ئافره‌ت دابین ده‌كات و ئه‌ركه‌كانى دیارى ده‌كا و پێگه‌ى شیاوى خۆى و یه‌كسانی به‌پیاو ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، بێگومان خستنه‌رووى كێشه‌ى ئافره‌ت به‌م شێوازه كه‌م كردنه‌وه و بچوك كردنه‌وه‌ى كێشه‌كه‌یه و بگره سته‌م كردنیشه لێی، چونكه ئه‌مه ته‌نها چاره‌سه‌رى لایه‌نێكی كێشه‌كه ده‌كات، به‌ڵام چه‌نده‌ها لایه‌نى له‌وه گرنگتر پشتگوێ ده‌خات.
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی