بۆچی خواردنی گۆشتی به‌راز حه‌رامه‌ ؟؟

ئاماده‌کردنی: دانيه‌ عبدالله

له‌ چوار ئایه‌تدا خوای گه‌وره‌ باسی حه‌رام کردنی گۆشتی به‌رازی باس کردووه‌ :

1_ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت : ( إنما حرم علیكم المیته‌ و لحم الخنزیر و ما اهل به لغیر الله ). البقره‌ /173

واتا : ( خوای په‌روه‌ردگار ) ته‌نها مرداره‌وه‌ بوو و خوێن و گۆشتی به‌راز و ئه‌و ماڵاتانه‌ی که‌ناوی غه‌یری خوایان له‌ کاتی سه‌ربریندا له‌سه‌ر هێنراوه‌ .

2_ وه‌ فه‌رموویه‌تی : ( حرمت علیكم المیته‌ و الدم و لحم الخنزیر و ما اهل لغیر الله به و المنخنقه‌ و الموقوذه‌ و النطیحه‌ و ما اكل السبع إلا ما ذكیتم ).  المائده‌ /3

واتا : له‌سه‌رتان حه‌رام کراوه‌ خواردنی گۆشتی مرداره‌ بوو ، خوێن ، گۆشتی به‌راز ، هه‌روه‌ها ئه‌و ماڵاته‌ش که‌ سه‌ر ده‌بڕێن و ناوی غه‌یری خوای له‌سه‌ر ده‌برێت و ماڵاتی خنکاویش ، ئه‌وه‌ش که‌ به‌ ئازارو لێدان مردار بۆته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ش که‌ ده‌که‌وێته‌ خواره‌وه‌ ، ئه‌وه‌ش که‌ به‌ لێدانی ماڵاتێکی تر مردار بووبێته‌وه‌ ، ئه‌وانه‌ش که‌ دڕنده‌ په‌لاماری دابن و لێی خواردبن مه‌گه‌ر فریای چه‌قۆ که‌وتبن .

3_ وه‌ فه‌رموویه‌تی :( قل لا اجد فیما اوحی إلی محرماً على طاعم یطعمه إلا ان یكون میته‌ او دماً مسفوحاً او لحم خنزیر ، فإنه رجس ) الانعام /145

واتا: ( ئه‌ی محمد ) پێیان بڵێ : من نابینم و ده‌ستم ناکه‌وێت له‌وه‌ی که‌ وه‌حی و نیگام بۆ کراوه‌ هیچ خواردنێکی حه‌رامکراو له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که‌ بیخوات ، مه‌گه‌ر خواردنی مرداره‌وه‌ بوو ، یان خوێنێکی رژێنراو ، یان گۆشتی به‌راز ، به‌راستی ئه‌و قه‌ده‌غه‌ کراوه‌ هه‌ر پیسه‌ .

4_ وه‌ فه‌رموویه‌تی ( إنما حرم علیكم المیته‌ و الدم و لحم الخنزیر و ما اهل لغیر الله به فمن اضطر غیر باغ و لا عاد فإن الله غفور رحیم ).  النحل /115

واتا : ( خوای په‌روه‌ردگار ) ته‌نها مرداره‌وه‌ بوو و ، خوێن و ، گۆشتی به‌راز و ، ئه‌و ماڵاتانه‌ی که‌ ناوی غه‌یری خوایان له‌کاتی سه‌ربڕیندا له‌سه‌ر هێنراوه‌ ، حه‌رام کردووه‌ لێتان ، جا ئه‌گه‌ر که‌سێک پێویستی ناجاری کرد به‌ خواردنیان بێ زیاده‌ڕه‌وی و له‌ سنور ده‌رچوون ، ئه‌وه‌ به‌ راستی خوا زۆر لێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یی و دلۆڤانه‌ .

خوای گه‌وره‌ له‌م چه‌ند ئایه‌ته‌دا خواردنی گۆشتی به‌رازی حه‌رام کردوه‌ ، وه‌ زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێک که‌وتونه‌ به‌ بێ هیچ جیازاویه‌ک ... وه‌ هۆی قه‌ده‌غه‌کردنی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ زۆر نه‌خۆشی که‌ په‌سپۆران له‌ دراستای ته‌ندروستی بۆیان ده‌رکه‌وتوه‌ که‌ گۆشتی به‌راز داده‌نرێت به‌ گه‌وره‌ترین کێلگه‌ی میکرۆبو جه‌راتیم تێدایه‌ که‌ زه‌ره‌ر له‌ له‌شی مرۆڤ ده‌دات وه‌ له‌و نه‌خۆشیانه‌ی که‌ پسپۆران ئاماژه‌یان پێ کردوه‌ که‌ له‌گۆشتی به‌رازه‌وه‌ مرۆڤ توشی ده‌بێت :

1_ نه‌خۆشه‌ توفه‌یلیه‌کان : که‌ کرمێک دروست ده‌کات (الدوده‌ اللولبیه‌) که‌ له‌ترسناکترین کرم داده‌نرێت که‌ زه‌ره‌ری هه‌بێت بۆ له‌شی مرۆڤ ...ئه‌و کرمه‌ ده‌چێته‌ ناو ماسولکه‌کانی له‌شی مرۆڤه‌وه‌ و ئه‌بێته‌ هۆی ئازارێکی زۆر له‌ ماسولکه‌کانی ...

2_ نه‌خۆشه‌ به‌کتیریه‌کان : وه‌ک سیلی سینگ و کۆلێرا و تیفۆ ...

3_ گۆشتی به‌راز وه‌ک گۆشته‌کانی تری ئاژه‌ڵ نی یه‌ که‌ به‌رێژه‌یه‌کی زۆری تێدایه‌ ..وه‌ به‌ رێژه‌یه‌کی زۆر (حمض البولیک )ی تێدایه‌ بۆیه‌ ئه‌وانه‌ی گۆشتی به‌راز ده‌خۆن زۆر هه‌ست به‌ ئازاری مه‌چه‌ک ده‌که‌ن .

4- به‌راز گیانه‌وه‌رێكه‌ له‌ ژینگه‌ی پیس وبۆگه‌ندا نه‌بێت، ژیانی بۆ ناچێته‌ سه‌ر ئه‌گه‌ر بۆگه‌نی ناخۆش نه‌بێت وژینگه‌كه‌ی پاك بێت له‌رِ ولاواز ده‌بێت..

ئه‌مه‌و وێرِای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌راز شتی زۆر پیس ده‌خوات وه‌کومشك..

5- تێبینی ئه‌وه‌ كراوه‌، له‌و كه‌سانه‌دا كه‌ گۆشتی به‌راز ده‌خۆن، به‌به‌رده‌وامی غیره‌تیان كه‌م ده‌بێته‌وه‌.. چونكه‌ بێ غیره‌تی دیارده‌یه‌كی زۆر تایبه‌ته‌به‌ به‌رازه‌وه‌.


گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی

 
 هه موو موسڵمانێک مافی له به ر گرتنه وه و بڵاوکردنه وه ی بابه ته کانی ڕێگای ڕاستی هه یه  له ڕێگای خوادا