چه‌مكی ئه‌خلاقی ئیسلامی له‌نێوان ده‌ق و په‌یرِه‌ودا
محه‌مه‌د عه‌بدولرِه‌حمان عه‌زیز . كه‌لار
ئه‌خلاق له ئیسلامدا پانتاییه‌كی فراوانی له ژیانی مرۆڤدا داگیر كردووه و گرنگییه‌كی زۆری پێ دراوه.
لای ئیمامی غه‌زالی ئه‌خلاق بریتییه له حاڵه‌تێك كه له ده‌رووندا جێگیر ده‌بێ، پاشان كرده‌وه‌كان به ئاسانی و به بێ زۆرله‌خۆكردن له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرن.
مامۆستا عه‌بدولكه‌ریم زه‌یدانیش ده‌ڵێ: ئه‌خلاق كۆمه‌ڵێك مانا و خه‌سڵه‌تن له ده‌رووندا جێگر ده‌بن و له ژێر رۆشنایی و میزانیدا چاك و خراپیی كرده‌وه‌كان ئه‌ناسرێن.
ئه‌وه‌ی من لێره‌دا مه‌به‌ستمه بیخه‌مه روو، ئاستی په‌یوه‌ندیی نێوان تاكی موسڵمان و ئه‌خلاقی چاكه.
ئایا مرۆڤی موسڵمان تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك ئه‌ركه له‌سه‌ریپ ابه‌ندی ئه‌خلاق بێ؟ ئایا ئیسلامیش تێرِوانینی چییه بۆ ئه‌خلاق له ژیانی مرۆڤدا؟ ئایا رۆڵی ئه‌خلاق له ژیانی مرۆڤ به گشتی و موسڵمان به تایبه‌تی چییه؟ ئایا سلبیات و ئیجابیات له نه‌بوون و بوونی ئه‌خلاق له ژیانی موسڵماندا چییه؟
ئیسلام كه هاتووه په‌یامێكه تایبه‌ته به مرۆڤ، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌شی كه پێیه‌تی و له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناویه‌تی، گرنگییه‌كی زۆری له ژیانی مرۆڤدا هه‌یه، یه‌كێك له‌و هێڵه گشتی و سه‌ره‌كیانه‌ی كه وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ ئیسلام به‌هه‌ند بۆی روانیوه، ئه‌خلاقه، چونكه سه‌نگی مه‌حه‌ك له ئیسلامدا بۆ پێوانه‌كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی چاكی و خراپیی موسڵمان، ئه‌خلاقه :
:(وَالْبَلَدُ الطَّيِّبُ يَخْرُجُ نَبَاتُهُ بِإِذْنِ رَبِّهِ وَالَّذِي خَبُثَ لاَ يَخْرُجُ إِلاَّ نَكِدًا) اعراف / 58.ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ توانی چاكسازی له ده‌روونی خۆیدا بكا و رای بێنێ له‌سه‌ر ئاكاره چاكه‌كان ئه‌وه‌نده فابریقه و وێنه‌ی جوان پێشكه‌ش ده‌كات.بێگومان هه‌میشه مرۆڤ به ئه‌خلاقیدا ناسراوه، چاكی یان خراپیی ئاده‌میزاد ئه‌خلاق دیاریی ده‌كات، ئه‌وه‌تا پێش دابه‌زینی وه‌حی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) به (صادق الامین) ناسرابوو، ئه‌و هه‌ڵسوكوت و ره‌فتاره شیرینانه‌ی وای كردبوو كه‌سایه‌تییپ ێغه‌مبه‌ر(د.خ)یان به‌هێز كردبوو.
مرۆڤ به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر به (فطره) بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه، ئه‌خلاق له ژیانیدا رۆڵی زۆره و گرنگیی خۆی هه‌یه، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه‌یه ئیسلام دوای عه‌قیده و باوه‌رِ وه‌ك خاڵبه‌ندییه‌ك ئه‌خلاقی داناوه.
ئه‌گه‌ر تێبینی بكه‌ین تاكی موسڵمان چه‌نده پابه‌ندی به‌ندایه‌تی بێت و رۆژوو و نوێژ و زه‌كاتی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌خلاقی باش نه‌بێت، ئه‌وه له ئیسلامدا هه‌رِه‌شه‌ی توندی له‌سه‌ره،
(قيل لرسول "ص" أن فلانة تصوم النهار وتقوم الليل وهي سيئة الخلق تؤذي جيرانها بلسانها، فقال لا خير فيها، هي من أهل النار).له ئیسلامدا مافی خوای مه‌زن هه‌یه و دیاری كراوه و هه‌روه‌ها مافی خه‌ڵكیش هه‌یه و دیاری كراوه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر موسڵمانێ سه‌رگه‌رمی جێبه‌جێكردنی مافه‌كانی خوای مه‌زن بێ، به‌ڵام مافی خه‌ڵكی فه‌رامۆش كرد، ئه‌وه لێى وه‌رناگیرێ،پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رموویه‌تی (لايؤمن أحدكم حتى يحب لاخيه مايحب لنفسه)، ، یانی له ئه‌خلاقی موسڵماندا حه‌زكردنه به خێر و چاكه بۆ به‌رامبه‌ر و، هه‌روه‌ها پارێزگاریكردن له مافی به‌رامبه‌ر ئه‌ركه له‌سه‌ر تاكی موسڵمان.
چه‌مكی ئه‌خلاق یانی راهێنانی ده‌روون له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ره‌فتار و گوفتار، تا وای لێ دێ ده‌بن به شێك له ژیانی ئه‌و مرۆڤه، پاشان به ئاسانی لێى جودا نابێته‌وه، بۆیه پێویسته موسڵمان ئاگاداری ژیانی رۆژانه‌ی خۆی بێت و بزانێ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی ئه‌دات ئیسلام ڵێى رازییه.
ئیسلام موسڵمانێكی ده‌وێ دوای راگه‌یاندنی باوه‌رِهێنان و جێبه‌جێكردنی دروشمه به‌ندایه‌تییه‌كان، ئه‌بێ په‌یرِه‌ی ره‌وشته چاكه‌كان بكات.
ئیسلام خه‌یاڵ و نه‌زه‌ریات نییه، به‌ڵكو واقیع و كرده‌وه‌یه، له زۆر جێگه‌ی قورئاندا خوای گه‌وره نمونه‌ی ئیماندار باس ده‌كات، راسته‌خۆ كرده‌وه چاكه‌كانیش به‌دوایدا دینێ (
الذين أمنوا وعملوا الصالحات)، چونكه كرده‌وه‌كان ته‌رجه‌مه‌ی ئیمان و مانای دینداری ده‌كات، له ئیسلامدا به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی ئیمان كراوه (الايمان ما وقر في القلب و صدقة العمل) یان (الايمان تصديق بالجنان وأقرار باللسان و عمل بالاركان).ئه‌م عه‌مه‌ل به ئه‌ركانه‌ش كه له پێناسه‌كه‌دا ئاماژه‌ی ڵێ كراوه به‌شێكی زۆری له بواری ئه‌خلاقدا جیلوه ده‌كات.بۆ نمونه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رموویه‌تی
(أن العبد يتكلم بالكلمة ما يتبين فيها يزل فيها الي النار ابعد مما بين المشرق و المغرب) بوخارى و موسلیم گێرِاویانه‌ته‌وه، یان ده‌فه‌رموێ (لا یدخل الجنه نمام) بوخاری و موسلیم گێرِاویانه‌ته‌وه.مرۆڤێك ئه‌گه‌رچی خۆی به موسڵمان بزانێ، به‌ڵام ئاگاداری زمانی نه‌بێ و به ئاره‌زووی خۆی به‌كاری بهێنێت، ئه‌وه سه‌ره‌نجامی دۆزه‌خ ده‌بێ. ئه‌مه میزانی ئیسلامه بۆ پێوانه‌ی كه‌سی موسڵمان، كه‌وابوو به (وتن) نییه، به (كردن)ـه.
ده‌قه‌كانی قورئان و سوننه زۆر جار وریایی ده‌دا له‌وه‌ی موسڵمان ئاگای له كرده‌وه‌كانی بێت و له ئاستی به‌رپرسیارێتیی به‌كارهێنانی ئه‌ندامانی له‌شیدا بێت (
وَلاَ تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُوْلَئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْئُولاً) (الاسراْ 36)زههروهها پێغه‌مبه‌ر (د.خ) به‌م شێوه‌یه باس له كه‌سێك ده‌كات كه موسڵمان له رۆژی قیاماتدا ئه‌یوه‌ستێنن، ده‌فه‌رموێ
(أتدرون من المفلس؟ قالوا المفلس فينا من لا درهم له ولا متاع، فقال: أن المفلس من أمتي من يأتي يوم القيامة بصلاة و صيام و زكاة، و يأتي قد شتم هذا، وقذف هذا، وأكل مال هذا، و سفك دم هذا، و ضرب هذا، فيعطي هذا من حسناته، و هذا من حسناتة، فان فنيت حسناته قبل أن يقضى ما عليه أخذ من خطاياهم، فطرحت عليه، ثم طرح في النار) موسلیم ریوایه‌تى كردووه.له ده‌یان فه‌رمووده‌دا پێغه‌مبه‌ر (د.خ) جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیدان به ئه‌خلاق ده‌كات، وێنای ئیمانداری چاك به ئه‌خلاقه چاكه‌كانه‌وه ده‌كات، لای پێغه‌مبه‌رى خوا موسڵمان و باوه‌رِداری ته‌واو ئه‌و كه‌سه‌یه ئه‌خلاقی چاك بێ، هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌كاته پێوه‌ر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی موسڵمانێتیی مرۆڤ، ئه‌بینی ئه‌خلاق ئه‌وه‌نده لاى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) گرنگه، په‌یامی ئیسلام ده‌به‌سێت به چاككردنی ئه‌خلاقه‌وه :(انما بعثت لا تمم مكارم الاخلاق)، یان ده‌فه‌رموێ :
:(أكمل المؤمنين أيمانا واحسنهم خلقا، وخيركم خيركم لنسائهم) ترمزی ریوایه‌تى كردووه.هه‌رگیز نابێ كه‌سێك خۆی به موسڵمان بزانێ و ئه‌ركه‌كانی ئیمان و ئیسلام جێبه‌جێ بكا، به‌ڵام له مامه‌ڵه و سلوكیدا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا خراپ بێ، درۆ بكا، دزی بكا، فێڵباز بێ، زمانی پیس بێ، ئازاری خه‌ڵك بدا، سته‌م بكا، داوێن پیس بێ، تورِه و توندوتیژ بێ و ئه‌مانه‌ت نه‌پارێزێ و ... هتد، ئه‌مانه و هی تریش هه‌مووی به درێژی له ئیسلامدا به توندی هه‌رِه‌شه‌ی له‌سه‌ره، بۆیه ناكرێ كه‌سێ موسڵمان بێ و ئه‌خلاقیاتی ته‌واو نه‌بێ. له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر دا(د.خ) هاتووه ئه‌فه‌رموێ :
(جاْء رجل الي رسول الله "ص" فقال : يا رسوا الله ماالدين؟ فقال الرسول "ص" حسن الخلق)، ، یانی كابرایه‌ك دێ پرسیاری ئیسلام ده‌كا، ئه‌یه‌وێ فێر بێ و پاشان ڵه‌یرِه‌وی بكا، كه‌چی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له وه‌ڵامیدا له جیاتی ئه‌وه‌ی به درێژی باسی عه‌قیده و عیبادات و ئه‌خلاق و موعامه‌لاتی بۆ بكات، به دوو وشه ده‌ڵێ (حسن الخلق) ئه‌م دوو وشه‌یه هه‌رچه‌نده كورت و ئاسانن، به‌ڵام به‌وه نه‌بێ ئیمانی موسڵمان دانامه‌رزێ، خوای گه‌وره به‌نده‌یه‌كی خۆش ناوێ عیباده‌تی بۆ بكا و ئیمانی پێ هێنا بێ، به‌ڵام ره‌فتاری رۆژانه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا خراپ بێ و پێچه‌وانه‌ی باوه‌رِه‌كه‌ی بێ، له ئیسلامدا (ئیمان یانى ئه‌خلاق و ئه‌خلاقیش یانی ئیمان).رزگاربوون له رۆژی قیامه‌تدا له ئاگری دۆزه‌خ، به زۆریی رۆژووگرتن و سوجده‌بردن نییه، موسڵمان هه‌یه به‌ینی خۆی و خوای مه‌زنی چاك كردووه، به‌ڵام هه‌ر فه‌رزه‌كان ده‌كا له‌وه زیاتر نییه، له كاتێكدا زۆر گرنگیی داوه به‌وه‌ی كه وه‌ك موسڵمانێك ره‌فتار بكا و كه‌سێكی خۆپارێز و ئه‌خلاق چاك بێ، ئه‌مه له ئیسلامدا پله و پایه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه و له رۆژی قیامه‌تیشدا تای كرده‌وه چاكه‌كانی قورس و سه‌نگینه، پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێ
(أن المؤمن ليدرك بحسن خلقه درجة الصائم القائم)(راه ڕبو داود) له فه‌رموده‌یه‌كی تردا هاتووه :(ما من شی‌ء اثقل فی میزان المۆمن یوم القیامه من حسن الخلق، و ان الله یبغض الفاحش البذی) رواه الترمذی). هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا ده‌فه‌رموێ ::(سئل رسول الله "ص" عن اكثر مايدخل الناس الجنة؟ قال "تقوي الله و حسن الخلق" و سئل عن أكثر مايدخل الناس النار، فقال "الفم و الفرج") (رواه الترمذی).به پێویستی ده‌زانم لێره‌دا ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه به‌رده‌وامیی نه‌ته‌وه‌كان یان بڵێین شارستانییه‌ته‌كان، به رێژه‌یه‌كی زۆر به‌ستراوه به ئاستی چاك و خراپیی ئه‌خلاقه‌وه، وه‌ك شاعیرێك ده‌ڵێ
(أنما الأخلاق ما بقيت وان هم ذهبت أخلاقهم ذهبوا). . مێژووی ئیسلام شانازی به‌و سه‌رده‌مه‌وه ده‌كات كه قورئانی تێدا دابه‌زی و پێغه‌مبه‌ر (د.خ) مامۆستا و پیشه‌وای بوو، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه هاوه‌ڵان توانییان ئاراسته‌كانی قورئان و سوننه‌ته (قولی و عملی)یه‌كانی ڵێغه‌مبه‌ر (د.خ) بكه‌نه كرده‌وه و وێنه‌یه‌كی ته‌رجه‌مه‌كراوی عه‌مه‌لی جوانی ئیسلام پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆیان كرد و ئه‌و ده‌قانه‌ش كه سه‌باره‌ت به چه‌مكی ئه‌خلاق هاتبوون بكه‌نه واقیع.به برِوای من زۆر جار تاكی موسڵمان له كاتی تێكه‌ڵاوبوونی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه و ده‌وروبه‌ردا به ئاراسته‌ی ئیسلام مامه‌ڵه ناكات، هۆكارى ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ:
1ـ تێگه‌یشتنی ئیسلام به‌وه‌ی ته‌نها نوێژ و رۆژوو و حه‌ج و زه‌كاته، كه هه‌ندێك ئه‌مانه‌ش ناكات خۆی به موسڵمان ده‌زانێ.
ئه‌م حاڵینه‌بوونه گه‌وره‌ترین زیانی به ئیسلام و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی گه‌یاندووه، له‌به‌ر ئه‌وه مرۆڤێك خۆی به موسڵمان ده‌زانێ، به‌ڵام كاتێك هه‌ڵسه‌نگاندن له‌نێوان ئیسلام و ره‌فتاری ئه‌ودا ده‌كه‌ی، به هه‌زاران میل له‌یه‌كه‌وه دوورن، ئیتر ئه‌گه‌ر تاكێك یان كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ئاوا بێ، چاوه‌رِوانی چیی لێ ده‌كه‌ی.
2ـ خۆ ویستی به‌رژه‌وه‌ندخوازیی ئه‌م تاكه كه ئه‌م خه‌سه‌ڵه‌ته‌ی تێدایه، حاڵییه له‌وه‌ی كه ئه‌خلاقی رۆژانه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌دا راستیه‌تیی ئیمانه‌كه‌ی ده‌رده‌خات، به‌ڵام ئه‌وه‌نده حه‌زه ده‌روونییه‌كانی فشاریان له‌سه‌ر دروست كردووه ناتوانێ زاڵ بێت به‌سه‌ریاندا كاتێك له مامه‌ڵه‌دا ده‌یبینێ هه‌ر ناڵێی موسڵمانه.
3ـ بێئاگابوون و له‌بیرچوونه‌وه، هه‌ندێ جار موسڵمانی وا هه‌یه له بیری ئه‌وه‌دا نییه ئه‌م موسڵمانه هه‌ڵگری ڵه‌یامی ئیسلامه و سلوكیات و ره‌فتاری له ژێر چاودێریدایه، سه‌یر ده‌كه‌ی بێئاگایانه هه‌ڵوێست ده‌گرێ و ورد نابێته‌وه به‌وه‌ی ئه‌نجامی داوه‌ن ئایا به‌گوێره‌ی داواكارییه‌كانی ئیسلامه یان به ڵێی حه‌ز و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیه‌تی، ئه‌مه‌ش ده‌بێته زیانێكی گه‌وره ئیسلام و موسڵمانانی ڵێ ناشیرین ده‌بێ.
یه‌كێك له‌و كێشه گه‌ورانه‌ی كه رووبه‌رِووی بێداریی ئیسلامی بووه‌ته‌وه، جوان مامه‌ڵه‌كردنه به ئیسلام و به عه‌مه‌لی نه‌كردنی چه‌مكی ئه‌خلاقی ئیسلامییه.
ده‌بینی جاری وا هه‌یه باسی ئیسلام ده‌كرێ به‌وه‌ی چاره‌سه‌ره و كێشه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه و گه‌نده‌ڵی نایه‌ڵێ و... هتد، هه‌ر له‌و كاته‌دا گوێبیستی ئه‌وه ده‌بێ، ئه‌ی ئه‌گه‌ر وایه بۆ فڵان كه‌س كه موسڵمانه وا ده‌رنه‌چوو؟ ئه‌وه‌ی كرد و ره‌فتاری ئاوایه، به خراپی ناوی ده‌به‌ن، له‌و كاته‌دا ئه‌و كه‌سه‌ی كه باسی ئیسلام ده‌كا، هه‌رچه‌نده ده‌توانێ بڵێ ئه‌و یان هیچ كه‌سێك ته‌عبیر له ئیسلام ناكات، به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته متمانه و سیقه نایه‌ڵێ، خه‌ڵك باوه‌رِ ناكه‌ن ئه‌میش له واقیعدا وا نه‌بێ.
ئیسلام هاتووه گۆرِانكاری له واقیعدا بكات و ره‌وشت و ئاكاره خراپه‌كان بگۆرِێ به چاكه، ئیسلام هاتووه كاریگه‌ریی و رۆڵی ئیجابی هه‌بێت له تاكدا، له خێزاندا، له قوتابخانه و ده‌زگاكاندا، له بازارِ و كاروكاسڵی و بازرگانیدا، له كاتی رێكردن و دانیشتن و له قسه‌كردن و بێده‌نگیدا، هاتووه له موفره‌داتی ژیاندا جوانییه‌كان بۆ مرۆڤ به‌رجه‌سته بكات و به‌رزی كاته‌وه بۆ ئاستی مانای مرۆڤبوون، هاتووه په‌رژینێك بۆ مرۆڤ دروست بكات و بیپارێزێ له‌و شتانه‌ی ئه‌بنه مایه‌ی له‌كه‌داركردنی به‌ها مرۆییه‌كه‌ی مرۆڤ، ئیسلام هاتووه رێ و شوێنی هه‌نگاوه دروسته‌كان پیشانی مرۆڤایه‌تی بدات و دووری خاته‌وه له‌وه‌ی نه‌شیاون به مانای مرۆڤ، ئیسلام هاتووه به ئاده‌میزاد ده‌ڵێ چاكه‌كار و چاكه‌خوازێكی بێ قه‌ید و شه‌رت به، پێى ده‌ڵێ
(ادْفَعْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ...) یان ده‌ڵێ (أدفع السئية الحسنة تمحها وخالق الناس بخلق حسن)..هاتووه مرۆڤی به‌كه‌ڵك و به‌سود پێشكه‌ش بكا و له سته‌م و ئازار دووری خاته‌وه
(المسلم من سلم المسلمون من لسانه ويده)، (لا يؤمن أحدكم حتى يحب لاخيه ما يحب لنفسه).هاتووه تۆوی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی له مرۆڤه‌كاندا به‌هێز بكا و دایمه‌زرێنێ و بیانبه‌سێت به یه‌كه‌وه و ڵێیان ده‌ڵێ (يَاأَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وَأُنثَى وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ) ئه‌مانه و ده‌یان و سه‌دان فه‌رمووده و ده‌قی تر هه‌ن جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی ئه‌خلاق ده‌كه‌نه‌وه و داوا له تاكی موسڵمان ده‌كا ڵابه‌ند بن ڵێیه‌وه.
به‌ڵام مه‌خابن.. ئێمه رۆژانه كه‌سانێك ده‌بینین به دیوێكدا موسڵمانه، نوێژ و رۆژووی هه‌یه، به‌ڵام به دیوه‌كه‌ی تری‌دا كه ره‌وشت و ئاكاره ئیسلامییه‌كانه، پێچه‌وانه‌ی نوێژ و رۆژووه‌كه‌یه‌تی، كورد وته‌یی (ئه‌مه بانێكه و دوو هه‌وا) ئه‌گینا ئیسلام نوێژی داناوه پارێزگاری له ئه‌خلاقی چاكه بكات
(إِنَّ الصَّلاَةَ تَنْهَى عَنْ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ...) ئه‌م دوورِوییه له ئیسلامدا وه‌رناگیرێ، به‌و مانایه ئه‌م نه‌وعه له موسڵمان له ئیسلامدا ده‌درێته‌وه به رووی خاوه‌نه‌كه‌یدا،(يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لِمَ تَقُولُونَ مَا لاَ تَفْعَلُونَ * كَبُرَ مَقْتًا عِنْدَ اللَّهِ أَنْ تَقُولُوا مَا لاَ تَفْعَلُونَ) (الصف/ 2 – 3).پ
ێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێ:(آية المنافق ثلاث: اذا حدث كذب، واذا وعد اخلف، واذا اٌؤتمن خان). . (متفق علیه).له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا ده‌فه‌رموێ:
(أربع من كن فيه كانا منافقاً خالصاً، ومن كانت فيه خصلة منهن كانت فيه خصلة من النفاق حتى يدعها: اذا اؤتمن خان، واذا حدث كذب، واذا عاهد غدر، واذا خاصم فجر) (بوخارى و موسلیم ریوایه‌تیان كردووه).ئه‌گه‌ر ورد بینه‌وه، رۆژانه چه‌ند كه‌س له‌م جۆره موسڵمانه ده‌بینین، موسڵمانه و بێباكانه درۆ ده‌كا، یا خیانه‌ت ده‌كا، یان ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كی بۆ دروست بوو له‌گه‌ڵ یه‌كێكدا، ته‌رِ و وشك ڵێكه‌وه ده‌سوتێنێ و هه‌رچی بێ به ده‌میدا ده‌یڵێ و هه‌رچی له توانایدابێ ده‌یكا و خۆیشی به موسڵمان ده‌زانێ.
له ئیسلامدا ئیمانی كه‌سێك ته‌واوه كه ئه‌خلاقی ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیمانه‌كه‌ی بێ، ئه‌وه‌نده حه‌یا له خوای مه‌زن بكا له كاتی نهێنیشدا به‌نده‌یه‌كی خۆپارێز بێ، باوه‌رِه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بێ، بۆ جارێكیش بێ نه‌توانێ بێ فه‌رمانی بكا. بێگومان موسڵمانیپ ابه‌ند به ئیسلام و ئاكاره‌كانیه‌وه پاداشتی گه‌وره‌ی بۆ دانراوه، بۆ نموونه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێ:
(ان احبكم الي و اقربكم مني مجلسا يوم القيامة احسنكم اخلاقا)..له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شه‌وه ده‌فه‌رموێ:
(وان ابغضكم الى وابعدكم مني يوم القيامة الثرثارون والمتشدِّقون والمتفيهقون) (رواه ترمذی).(الثرثار): به كه‌سێك ده‌وترێت زۆر له‌خۆی بكا له كاتی قسه‌كردندا.
متشدق: كه‌سێكه زۆر درێژه به قسه‌كانی ده‌دا و خه‌ڵك بێزار ده‌كا.
متفیهق: به‌و كه‌سه ده‌وترێ كه به جۆرێ قسه ده‌كا وا نیشان ده‌دا له به‌رامبه‌ره‌كه‌ی شاره‌زایی زیاتره و چاكتره.
هه‌روه‌ها له جێگه‌یه‌كی تردا ده‌فه‌رموێ :
:(ليس المؤمن بالطعان والا اللعان ولا الفاحش ولا البذيء)،(رواه ترمذي).له ئیسلامدا ئه‌خلاق له خاڵه نه‌گۆرِه‌كانه، بۆیه ده‌بێ لای موسڵمانیش نه‌گۆرِ بێ، هه‌ر له دابه‌زینی (وحی)یه‌وه تا دێت ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رموودانه‌ی كه ده‌رباره‌ی ئه‌خلاق هاتوون، بۆ هیچ كات و شوێنێك و كه‌سێك گۆرِانی به‌سه‌ردا نایه‌ت، بۆ نموونه (دادڵه‌روه‌ری یان وه‌فا به‌عه‌هد، یان راستگۆیی، پاراستنی ئه‌مانه‌ت، رێز له گه‌وره‌گرتن و... هتد، ئه‌مانه له ئیسلامدا به (ثوابت) ناو ده‌برێن.