فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
چی گریانتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا
پێش کۆچی دوای کردنی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت حه‌جی ماڵ ئاوای کرد خوای گه‌وره ئه‌و ئایه‌ته‌ی بۆ دابه‌زاند { اليوم اکملت لکم دينکم واتممت عليکم نعمتي ورضيت لکم الاسلام دينا } واتا ئیمرۆ دینه‌که‌م بۆ ته‌واو کردن وه نیعمه‌تی خۆم به‌سه‌رتاندا ته‌واو کرد وه ڕازیم به‌وه‌ی که‌ئیسلام دین‌و به‌رنامه‌تان بێت که پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت گه‌رایه‌وه پێش مردنی به نۆ رۆژ خوای گه‌وره ئه‌و ئایه‌ته‌ی بۆ دابه‌زاند { واتقوا يوما ترجعون فية الي اللة ثم توفي کل نفس ما کسبت و‌هم لايظلمون } ئینجا ئازار له له‌شی موباره‌کی ده‌ستی پێ‌کرد فه‌رمووی ئه‌مه‌وێت بچم بۆ سه‌ردانی شه‌هیدانی احد ...کاتێ که پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت چوو بۆ سه‌ر قه‌بری شه‌هیدانی احد فه‌رمووی ( السلام عليکم يا شهداء احد..انتم السابقون ونحن ان شاءاللة بکم لاحقون ..واني بکم ان شاءاللة لاحق ) واتا سه‌لامتان لێبێت ئه‌ی شه‌هیدانی احد ئێوه پێش ئێمه‌ن وه ئێمه به ئیزنی خوا دوای ئێوه‌ین ..وه من به‌ئیزنی خوا پێتان ئه‌گه‌م .....له رێگا له کاتی گه‌رانه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت فرمێسکی به‌چاوی هاته‌خوار گریا هاوه‌له‌کانی لێیان پرسی چی ئه‌تگرێنێت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ؟ فه‌رمووی : بیری براکانم ئه‌که‌م ووتیان : ئه‌ی ئێمه براکانت نین ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ؟ فه‌رمووی : نه‌خێر ئێوه هاوه‌ڵانمن ... براکانم ئه‌و میله‌تانه‌ن که دوای من دێن باوه‌رم پێ ئه‌که‌ن وه‌منیشیان نه‌بینیوه . پێش کۆچی دوایی درودی خوای لێبێت به سێ رۆژ ئازار له گیانی پاکی زیادی کرد ئه‌وکات له ماڵی خاتوو میموونه بوو فه‌رمووی خێزانه‌کانم بۆ کۆ بکه‌نه‌وه فه‌رمووی ئیزنم ئه‌ده‌ن بچم بۆ ماڵی خاتوو عائیشه فه‌رموویان ئیزنمان دایت . پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت ویستی هه‌ڵسێته‌وه نه‌یتوانی . .علي ابي طالب و فضل کوری عباس هه‌ڵیان گرت و له ماڵی خاتوو میموونه بردیان بۆ ماڵی خاتوو عائیشه خوایان لێ رازی بێت ...هاوه‌لانی پێغه‌مبه‌ر درودی خوایان لێبێت یه‌که‌م جار بوو پێغه‌مبه‌ری خوا به‌وشێوه‌یه ببینن که له‌سه‌ر ده‌ست هه‌ڵبگیرێت هه‌موو هاوه‌ڵه‌کانی کۆببونه‌وه ئه‌یان ووت : پێغه‌مبه‌ری خوا چیه‌تی ؟ پێغه‌مبه‌ری خوا چیه‌تی ؟ خه‌لکه‌که هه‌موو له مزگه‌ووت کۆبوونه‌وه هاوه‌لاکانی هه‌موو کۆبونه‌وه .. پێغه‌مبه‌ریان هه‌ڵگرت و بردین بۆ ماڵی خاتوو عائیشه .. عائیشه خوای لێرازی بێت ئه‌فرمووێت گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوا بوو ئه‌یفه‌رموو ( لا الة الا اللة ..ان للموت سکرات ..لا الة الا اللة ان للموت سکرات ) واتا هیچ خوایه‌ک نیه که شایسته‌ی په‌رستن بێت جگه له الله به‌ڕاستی مردن ئازار‌و ناڕه‌حه‌تیو ئازاری خۆی هه‌یه. پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای لێبێت گوێی له ده‌نگه ده‌نگ بوو له مزگه‌وته‌وه ئه‌هات پرسی ئه‌و ده‌نگه ده‌نگه چییه ؟ خاتوو عائیشه وه‌ڵامی دایه‌وه فه‌رمووی ئه‌وه خه‌لکه‌که‌ن ئه‌ترسن شتێکت لێبێت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ...پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت فه‌رمووی بمبه‌ن بۆ لایان ..پێغه‌مبه‌ری خوایان هه‌ڵگرت و بردیان بۆ سه‌ر مینبه‌ر ...ئه‌وه ئاخیر وتار‌و قسه‌و دوعاکانی پێغه‌مبه‌ر بوو درودی خوای لێبێت : پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی : ئه‌ی خه‌ڵکینه ئه‌ڵێی ئه‌ترسن که من شتێکم لێبێت ووتیان : به‌ڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی : ئه‌ی خه‌ڵکینه ...موعیدی من له‌گه‌ڵ ئێوه دونیا نیه ... موعیدی من له‌گه‌ڵ ئێوه له‌لای حه‌وزه ... قه‌سه‌م به‌خوا من ئێستا له شوێنی خۆمه‌وه سه‌یری ئه‌که‌م ....ئه‌ی خه‌لکینه قه‌سه‌م به‌خوا من له فه‌قیری له ئێوه ناترسم من له‌م دونیایه لێتان ئه‌ترسم که له‌سه‌ری مونافه‌سه بکه‌ن هه‌روه‌ک چۆن ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه مونافه‌سه‌یان له‌سه‌ر کردووه وه هیلاکتان بکات چۆن ئه‌وانی پێش ئێوه‌ی هیلاک کرد . ئینجا پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای لێبێت فه‌رمووی ئه‌ی خه‌ڵکینه ( اللة اللة الصلات ) واتا توخوا ئاگاداری نوێژه‌کانتان بن . ئینجا فه‌رمووی : ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌نده‌یه‌ک خوای گه‌وره سه‌ر پشکی کردوه‌له‌نێوان دونیا‌و ئه‌وه‌ی لای خوای گه‌وره‌یه ...خه‌ڵکه‌که که‌سی تێنه‌گیشت مه‌به‌ستی له‌و به‌نده‌یه خۆیه‌تی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت ..ته‌نها ابو بکر الصدیق خوای گه‌وره لێی رازی بێت کاتێ که گوێی له‌م قسه‌یه بوو خۆی پێرانه‌گیرا ...گریا و به‌ده‌نگی به‌رز هاواری کرد له‌ناوه‌راستی مزگه‌ووت قسه‌ی به پێغه‌مبه‌ری خوا بڕی وئه‌یووت : به‌قووربانت بین به باوکمانه‌وه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا .... به‌قووربانت بین به دایکمانه‌وه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا .... به‌قووربانت بین به منداڵه‌کانمانه‌وه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا .... به‌قووربانت بین به ماڵمانه‌وه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ..... هه‌ر ئه‌وقسانه‌ی ئه‌وته‌وه خه‌ڵکه‌که هه‌موو سه‌یریان ئه‌کرد چۆن قسه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوای بڕی له‌کاتی خوتبه‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی : ئه‌ی خه‌ڵکینه ..ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌کێک له ئێوه چاکه‌یه‌كی هه‌یه به‌سه‌رمان و له‌لامان ئه‌وا پاداشتمان داوه‌ته‌وه ته‌نها ابو بکر که نه‌م توانیوه چاکه‌ی بده‌مه‌وه ... بۆ خوای گه‌وره جێم هێشتووه خوای گه‌وره پاداشتی بداته‌وه وه‌هه‌موو ده‌رگایه‌ك که‌دێت بۆ مزگه‌ووت ده‌گیرێت ته‌نها ده‌رگای ابو بکر نه‌بێت قه‌ت داناخرێت . ئینجا پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت کۆتایی به‌قسه‌کانی هێنا به دوعا کردن که کۆتایی قسه‌ی بوو پێش کۆچ کردنی فه‌رمووی : خوای گه‌وره بتانپارێزێ و ئاگای لێتان بێت وه‌ئاگای لێتان بێت وه ڕاگیرو قایمتان کات، وه‌له کۆتاییدا فه‌رمووی : ئه‌ی خه‌ڵکینه سه‌لام بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که‌دوام که‌وتونه له میله‌ته‌که‌م تا رۆژی قیامه‌ت....که قسه‌کانی ته‌واو کرد درودی خوای لێبێت بردیانه‌وه بۆ ماڵی خۆی . کاتێ پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت که عبدالرحمن کوری ابوبکری بینی سیواکی به ده‌سته‌وه بوو هه‌ر سه‌یری ده‌ئه‌کرد نه‌ی توانی بڵێت سیواکم بۆ بێنن خاتوو عائیشه خوای لێ ڕازی بێت ده‌فه‌رمووێت که بینیم چاوی له‌سه‌ر سیواکه‌كه‌یه لێم ستاندو خستمه ناو ده‌مم تا ته‌ری بکه‌م ئینجا دامه پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌وه ئاخر شت بوو که پێغه‌مبه‌ری خوا چۆته ناو ده‌می پێش کۆچ کردنی . کاتێ که فاطمه‌ی کچی خوای لێ رازی بێت هاته لای ده‌ستی کرد به گریان چونکه هه‌ر کاتێک که فاگمه چۆبایه لای باوکی له‌به‌ری هه‌ڵده‌ستاو نێوچه‌وانی ماچ ده‌کرد به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت ئه‌وجاره‌یان نه‌ی توانی له‌به‌ری هه‌ڵبستێته‌وه ... پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت فه‌رمووی : لێم وه‌ره پێش ئه‌ی فاطمه ...له‌لای گوێی قسه‌یه‌کی پێ گووت... فاطمه خوای لێی رازی بێت گریا ...دیسان پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت فه‌رمووی : لێم وه‌ره پێش ئه‌ی فاطمه ..له‌لای گوێی دیسان قسه‌یه‌کی کرد ئه‌وجاره‌یان فاطمه پێكه‌نی ...... دوای مردنی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت له فاطمه‌یان پرسی ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت چی پێت گووت یه‌که‌م جار گریایت دوای ئه‌وه پێکه‌نیت؟ فه‌رمووی یه‌که‌م جار باوکم پێی ووتم ئه‌وشه‌و ئه‌مرم ...منیش گریام که‌بینی ئه‌گریم ئه‌وجاره پێی گووتم تۆ یه‌که‌م که‌سیت که دوای من دێیت ..ئینجا من پێکه‌نیم . پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت به‌وانه‌ی ده‌ورو به‌ری گووت بڕۆنه ده‌ر له ژووره‌که وه به خاتوو عائیشه‌ی گووت لێم نزیک به‌ره‌وه...له‌سه‌ر سینگی خاتوو عائیشه خه‌وی لێکه‌ووت . خاتوو عائیشه خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رمووێت : پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت ده‌ستی بۆ ئاسمان به‌رز ئه‌کرد ئه‌ی گووت ( بل الرفيق الاعلي بل الرفيق الاعلي ) له قسه‌کانی زانیم سه‌ر پشكی ئه‌کرێت له‌نێوان مانه‌وه‌ی له دونیا یان لای خوای گه‌وره ...مه‌لائیکه‌ت جبریل له پێغه‌مبه‌ر هاته ژوره‌وه‌و روخسه‌تی لێ وه‌رگرت که (ملک الموت) بێته ژور که تا ئێستا روخسه‌تی له که‌س وه‌رنه‌گرتوه پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت فه‌رمووی ئیزنی بده با بێته ژور ..ملک الموت هاته ژور گووتی : سلامی خوات لێبێت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ..خوای گه‌وره منی ناردوه تا سه‌ر پشکت بکه‌م له نێوان مانه‌وه‌ت له دونیا یان گه‌رانه‌وه‌ت بۆ لای خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت فه‌رمووی ( بل الرفيق الاعلي بل الرفيق الاعلي ) ئینجا ملک الموت له‌لای سه‌ری پێغه‌مبه‌ری خوا ڕاوه‌ستا ( وه‌ک چۆن له‌لای سه‌ری هه‌ریه‌کێک له ئێمه ڕاده‌وه‌ستێت ) گووتی ئه‌ی رۆحی پاک وباش روحی محمد کوری عبدلله وه‌ره ده‌رێ بۆ لای په‌روه‌ردگارت به‌ره‌زامه‌ندیه‌وه که لێت ڕازیه،خاتوو عائیشه خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رمووێت ده‌ستی ێپغه‌مبه‌ر که‌وته خوار سه‌ری قورس بوو زانیم که مردووه ...فه‌رمووی نه‌م زانی چی بکه‌م له‌ماڵ رام کرده ده‌ره‌وه بۆ لای هاوه‌ڵاکانی گووتم پێغه‌مبه‌ری خوا مرد ...پێغه‌مبه‌ری خوا مرد هه‌موو ده‌ستیان کرد به گریان ...ئه‌وه عسمان کوری عفان وه‌ک منداڵ به‌چه‌پ و راستدا ده‌روات نازانێت بۆ کوێ ئه‌روات ..ئه‌وه علی له خه‌فه‌تا که‌وته خواره‌وه ئه‌وه عمر کوری خطاب ئه‌ڵێت : ئه‌وه‌ی بڵێت محمد مردوه به‌و شیره سه‌ری ئه‌په‌رێنم ..پێغه‌مبه‌ر چۆته لیقای خوای گه‌وره وه‌ک چۆن موسی چو بۆ لیقای خوای گه‌وره .. راگیرترین که‌سیش ابو بکر الصدیق بوو خوا لێی رازی بێت له پێغه‌مبه‌ر چۆ ژوور وله باوه‌شی کرد و گووتی : ئه‌ی براده‌ره‌که‌م ..ئه‌ی خۆشه‌ویسته‌که‌م ... ئه‌ی باوکه‌که‌م ...ماچی پێغه‌مبه‌ری کرد و گووتی به‌باشی ژیایت و به باشی مردیت له خه‌لکه‌که چۆ ده‌ره‌وه‌و گووتی : ئه‌وه‌ی محمدی ئه‌په‌رست ئه‌وه محمد مرد... ئه‌وه‌ی خواش ئه‌په‌رستێت ئه‌وه خوای گه‌وره ماوه‌و قه‌ت نامرێت . خاتوو عائیشه ده‌فه‌رمووێت : رام کرد‌و ئه‌گریام له‌شووێنێک ئه‌گه‌رام که که‌سی لێنه‌بێت تا به‌ته‌نها بم به‌ته‌نها بگریم ... ناکۆتا سه‌لات و سه‌لامی خوات لێ بێت ئه ی پێغه‌مبه‌ری مرۆڤایه‌تی.... ئێمه‌ش ده‌ڵێین به دایک‌و باوکه‌وه به‌قوربانت بین..ئه‌ی فه‌خری کائینات،ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی به‌هۆته‌وه مرۆڤت له‌ده‌ست به‌ندایه‌تی به‌نده‌وه ڕزگار کرد بۆ به‌ندایه‌تی خوای به‌نده‌کان صلی الله علیک یا محمد...صلی الله علیه وسلم
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی