هاوڵاتیانى دانیمارك به په‌رۆشن بۆ خویندنه‌وه‌و تیگه‌یشتن له قورئان.
مه‌حمود یاسین
ئێستا قورئانى پیرۆز بۆته داواكارییه‌كى سه‌ره‌كیى خوێنه‌ر و رۆشنبیرانى دانیمارك، ئه‌مه‌ش له‌دواى ئه‌و گرنگیپێدانه‌ى هاووڵاتیانى دانیماركى دێت به كتێبه پیرۆزه ئاسمانییه‌كان له ناویشیاندا قورئان، كه بایه‌خێكى زۆرى پێ ده‌درێ له‌لایه‌ن زانا و پسپۆرِ و بیرمه‌ند و رۆشنبیر و قوتابى و توێژه‌ره‌كان، چونكه له‌گه‌ڵ هه‌ست و نه‌ست و ژیرى مرۆڤ ده‌گونجێ و توانیوێتى حیكمه‌ت و راستى كۆبكاته‌وه به چه‌ندین هه‌نگاو به پێش زانست و ته‌كنه‌لۆژیاى سه‌رده‌م بكه‌وێت، به‌ڵكو ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كى گرنگى ئه‌و زانستانه‌ى كه ئه‌مرِۆ له‌م سه‌رده‌مه باوه. قورئان به یه‌كێك له ئارامكه‌ره‌وه‌كانى ژیانى مرۆڤى خاوه‌ن برِوا داده‌نرێ، ئیحساسێكى روحى و مه‌عنه‌وى ده‌به‌خشێت به‌و كه‌سه‌ى كه گوێى بۆ شل ده‌كات، به‌ڵام ئه‌دى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه زمانى عه‌ره‌بى نازانن یاخود تێى ناگه‌ن، بێگومان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وانیش هه‌یه، ئه‌و هه‌واڵه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوو له میدیاكان بڵاو بووه‌وه، هه‌واڵێكى هه‌نده ساده و ساكار نه‌بوو، كه جیهانى به خۆیه‌وه خه‌ریك كرد، ئه‌ویش ئه‌و گرنگیپێدانه‌ى مه‌سیحییه‌كانى دانیمارك بوو به قورئانى پیرۆز و داواكردنى به زیاتر له‌چاپدانى قورئان به زمانى شیرینى خۆیان بۆ زێتر ئاشنابوون به موعجیزه و چیرۆكى نه‌ته‌وه‌كانى پێش هه‌زاران ساڵ كه روویداوه، ئه‌و بابه‌ته سه‌رسورِهێنه‌رانه‌ى كه له‌و په‌رتووكه ئاسمانییه‌دا پارێزراوه و باس كراوه، ئه‌وه‌ى زیاتر سه‌رنجى جیهانى ئیسلامیى راكێشا ئه‌و هه‌واڵه‌ى رۆژنامه‌یه‌كى مه‌سحییه كه له دانیمارك ده‌رده‌چێ، كه له رۆژى چوارشه‌ممه رێكه‌وته‌ى (20/12/2006) بڵاو بووه‌وه كه ئه‌ویش رۆژنامه‌ى (كریستیلگ داگلبڵادت) له ژماره‌یه‌كى خۆیدا رایگه‌یاند ئێستا قورئان زۆرترین ژماره‌ى لىَ ده‌كرێته دیارى و خوێنه‌رێكى به‌رفراوانى هه‌یه له ناو گشت چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگاى دانیماركیدا، تا ئه‌و راده‌ى كه قورئان پله‌ى یه‌كه‌مى داگیر كردووه له فرۆشتنى زۆرترین دانه، به گوێره‌ى داتایه‌كى رۆژنامه‌كه به ته‌نها له مانگى رِابردوودا (5000) دانه له موسحه‌فى شه‌ریف كه وه‌رگێرِدراوه‌ته سه‌ر زمانى دانیماركى فرۆشراوه، ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كى پێوانه‌ییه كه كتێبێكى بیانى به نیسبه‌ت ئه‌وان تۆمارى بكات، كه پێشتر له‌و جۆره رووداوانه‌ى به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، هه‌روه‌ها به پله‌ى دووه‌م كتێبه‌كانى ده‌زگاى بلاَوكراوه‌ى به‌ناوبانگى دانیماركى (فاندكۆنستن) دێت، كه ساڵانه چه‌ندین كتێب و نامیلكه‌بابه‌تى وه‌رگێرِدراوى سه‌ر زمانى دانیماركى له‌چاپ ده‌دات و له سه‌رتاپاى وڵات بڵاویان ده‌كاته‌وه. له لایه‌كى تره‌وه هه‌مان رۆژنامه ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى سه‌رى ساڵى زایینى و یادى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى (مه‌سیح) (سڵاوى خواى لێبێ) هاووڵاتیانى دانیماركى به گورِ و تینێكى گه‌رمه‌وه داواى زۆرتر له‌چاپدانى تێكستى وه‌رگێرِدراوى قورئانى پیرۆز ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌نجامى ئه‌و تورِه‌بوون و رق و كینه‌ى موسوڵمانان دێت به‌رامبه‌ر ئه‌و سوكایه‌تییه‌ى كه رۆژنامه‌ى (جیڵاندس پۆستن) كردى به پێشه‌واى مرۆڤایه‌تى و پێشه‌نگى به‌ها جوانه‌كانى سه‌ر زه‌وى سه‌ركرده‌ى موسوڵمان پێغه‌مبه‌ر (محه‌مه‌د) (دروودى خواى لێبىَ) به‌هۆى وێنه كاریكاتێرییه‌كان كه له مانگى ئه‌یلولى (2005) بڵاو بووه‌وه، دووباره له مانگى شوباتى (2006) ئه‌و وێنه ناشیرنانه‌ى بڵاو كرده‌وه، چه‌ندین كاردانه‌وه و نارِه‌زایى و خۆپیشاندانى لێ كه‌وته‌وه له زۆربه‌ى شاره‌كانى وڵاتانى ئیسلامى و عه‌ره‌بى و جیهان به هه‌ولێرى پایته‌خیشه‌وه بۆ پرۆتستۆكردنى ئه‌و كاره ناشیرنانه، كه دووره له ئه‌خلاقى رۆژنامه‌گه‌رى، تا كار گه‌یشته برِینى په‌یوه‌ندیى ئابوورى له‌گه‌ڵ دانیمارك و ئیفلاس پێكردنى چه‌ندین كۆمپانیاى زه‌به‌لاح كه كاڵاكانیان له جیهانى ئیسلامى ساغ ده‌كرده‌وه وه‌كو وه‌لاَمیك بۆ حكومه‌تى دانیمارك كه ئاماده نه‌بوو داواى لێبوردن له موسوڵمانان بكات، ئه‌و سۆز و خوشه‌ویستییه‌ى موسوڵمانان هه‌یانبوو له داكۆكیكردن له كه‌سایه‌تیى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) واى له دانیماركییه‌كان كرد كه به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئیسلام بكه‌ن و به دواى سه‌رچاوه‌كان بگه‌رِێن به زمانى بیانى بۆ ئاشكراكردنى ئه‌و نهێنییه‌ى واى له‌و خه‌ڵكه كردووه كه ئاوا له‌سه‌ر رێبازى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره برِۆن. به‌گوێره‌ى قسه‌ى لێكۆڵه‌رێك له رۆژنامه‌ى (كریستیلگ داگلبڵادت) كه ناتوانى گوێ له رادیۆیه‌ك یان سه‌یرى ته‌له‌فزیۆن یان رۆژنامه‌یه‌ك بخوێنیته‌وه، به بێ ناوهێنانى ئیسلام و موسوڵمانان، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كى روونه له‌سه‌ر راپرسى.
سه‌رچاوه. یه‌كگرتوو.ژ.622