ده‌ستوورى هه‌رێم ئه‌بێت ره‌نگدانه‌وه‌ى واقیعى كۆمه‌ڵگابێت..
محمه‌د به‌رزنجى. سوید
هه‌موولایه‌ك باش ده‌زانێت ئه‌بێت ده‌ستوور ره‌نگدانه‌وه‌ى واقیعى كۆمه‌ڵگا بێت به هه‌موو پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌و ئاینه‌كانه‌وه , وه ئه‌بێت ره‌چاوى هه‌ستى ئاینى و نه‌ته‌وه‌یى زۆرینه بكرێت له‌و ده‌ستووره كه ئه‌بێته پارێزه‌رى , وه هه‌رگێز له هیچ وڵاتێكى دیموكراسییدا رێگه نه‌دراوه كه‌مینه راى خۆیان به سه‌ر زۆرینه‌دا بسه‌پێنن , به‌ڵام وادیاره به‌ناو رۆشنبیرانێكى كه‌مى كۆمه‌ڵگاكه‌مان كه وه‌كو فكر و ئاییدیا دژى ئیسلامن ده‌یانه‌وه‌ێ به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووه ماده‌ى حه‌وت له ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان لابه‌رن ,كه ئه‌مه‌ش كوده‌تایه‌كى ره‌شى دیموكراسییه ده‌كرێته سه‌ر زۆرینه‌ى كۆمه‌ڵگاى كوردستان به كۆكردنه‌وه‌ى 4000 هه‌زار ئیمزا ,كه ئه‌م رێژه كه‌مه‌یه ته‌عبیر له راى زۆرینه‌ى جه‌ماوه‌ر ناكات , هه‌رچه‌نده هه‌وڵ و كۆششى ئه‌م گرۆپه به‌ره‌و شكست پێهێنان ده‌روات چونكه جه‌ماوه‌رى كوردستان هه‌رگیز رێگه ناده‌ن كه‌مینه‌یه‌ك ببێته ده‌مراست و وته‌بێژیان , بۆیه باشترین ئالیه‌ت و میكانیزمى سه‌رده‌مانه ئه‌وه‌یه راپرسییه‌كى سه‌رانسه‌رى بكرێت له كوردستان ئه‌و كات نه‌ك چوار هه‌زار ئیمزا به‌ڵكو زیاد له میلۆنێك ئیمزا كۆده‌كرێته‌وه له دژى ئه‌و به‌ره‌ییه‌ى كه نایه‌وێت ئیسلام ناسنامه‌ى بێت , ئیتر ده‌رده‌كه‌وێت كام به‌ره سه‌ر ده‌كه‌وێت. بۆیه نابێت كار‌و كرده‌وه ناپه‌سه‌نده‌كانى گروپه توندره‌وه ئیسلامیه‌كان كه به هه‌ڵه له ئاین گه‌شتوون وا له‌و عه‌لمانیانه بكات كه ئه‌مانیش رێچكه‌ى توندره‌وى بگرن و هیچ رێزێك بۆ بنه‌ماكانى دیموكراسى نه‌گرن و ماف و ئازادى زۆرینه‌ى گه‌له‌كه‌مان پێشێل بكه‌ن و دژى پیرۆزیه‌كانى كۆمه‌ڵگا بجه‌نگن , گه‌ر وا بێت هه‌ردولایان هیچ جیاوازیه‌كى ئه‌وتۆیان نیه مه‌گه‌ر ته‌نها له شكڵ و چوارچێوه‌دا , بۆیه عه‌لمانێتى توندره‌و له ماوه‌ى زیاد له 80 ساڵى حوكومرانی ئاگرو ئاسن له وڵاتانى ئیسلامى له كێشه‌و خوێن رشتن به‌ولاوه هیچ سیمایه‌كى جوانیان پێشكه‌ش به میلله‌ته‌كانیان نه‌كردووه له ماڵیورانى به‌ولاوه ,هه‌ر له ئه‌تاتۆركه‌وه تاوه‌كو رژێمى سه‌دام هتد ,,,
چۆن ئاساییه خه‌ڵكانیك هه‌بن دژى لابردنى ئه‌و ماده‌یه‌ن ئاواش مافێكى سروشتى هه‌ر تاك و لایه‌نێكه كه دژى راى به‌رامبه‌ر بوه‌ستن به شێوازێكى سه‌رده‌میانه ئیتر ئیمزا كۆكردنه‌وه بێت یان هێنانى جه‌ماوه‌ر بۆ سه‌ر جاده بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ماده‌یه لانه‌برێت , گه‌ر باوه‌رمان به پرنسیپى دیموكراسى هه‌یه ئه‌بێت رێز له هه‌ست و شعورى زۆرینه بگرین كه خوازیارن ئیسلام ناسنامه‌یان بێت , له نوسینێكى به‌رێز ئاسۆ بیاره‌یی ده‌رده‌كه‌وێت كه به گومانه‌وه له نوسینه‌كه‌ى مامۆستا سه‌لاحه‌دین ده‌روانێت , كه گوایه مامۆستا ده‌یه‌وێت شه‌ریعه بكرێته سه‌رچاوه‌ى یاسادانان , نه‌ك مامۆستا به‌ڵكو زۆرینه‌ى گه‌لى كورد به‌وه رازى نابن ئه‌و ماده‌یه لابرێت , چونكه ئه‌و ماده‌یه گوزارشت له ناسنامه‌ى زۆرینه‌ى ئاینى گه‌لى كورد ده‌كات كه ئه‌و هه‌سته ئاینییه هه‌زار ساڵ زیاتره تێكه‌ڵى خوێن ورۆحى خه‌ڵكى بووه , ناكرێت و نابێت له‌به‌ر خاترى كه‌مینه‌یه‌ك , مافێكى سروشتى و شه‌رعى له‌و گه‌له زه‌وت بكرێت ,وه چه‌سپاندنى ماده‌ى حه‌وت به ماناى ئه‌وه نییه ئیتر ده‌ستوورى هه‌رێم ده‌ستورێكى ئیسلامییه به‌ڵكو ته‌نها ئه‌و ماده‌یه ره‌نگدانه‌وه‌ى واقیعى كۆمه‌ڵگایه ,
شتێكى به‌ڵگه نه‌ویسته به لابردنى ماده‌ى حه‌وت نه‌ك ته‌نها هه‌وادارانى حیزبه ئیسلامیه‌كان به‌ڵكو جه‌ماوه‌رى ئیسلام دۆستى كوردستان له هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كان به شێوه‌یه‌كى مۆدێرن و دیموكراسیانه دێنه سه‌ر جاده‌و داواى مافى ره‌واى خۆیان ده‌كه‌ن كه نابێت ناسنامه‌ى ئاینیان فه‌رامۆش بكرێت كه ماده‌ى حه‌وته له ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان..گه‌ر بێت و ئه‌م هه‌وڵه‌ى به‌ناو رۆشنبیران بێته دى دوور نیه ئیسلامیه توندره‌وه‌كان ئاسایش و ئارامى كوردستان بشێوێنن بڵێن ئه‌وه‌تا گه‌لى كورد ناسنامه‌ى ئیسلامه‌تى لێزه‌وتكرا , بۆیه ئه‌ركى سه‌ر شانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و لیژنه‌ى یاسایی په‌رله‌مان ئه‌وه‌یه زۆر به وردى و حه‌كیمانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م ماده‌یه بكه‌ن .
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی