فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
دیماگۆجیه‌تی حوكمه‌ت و دۆگمایی خه‌ڵك
دلێر عه‌بدوڵل
اَ لێره له‌وێ و له‌هه‌موو رِۆژنامه‌و گۆڤار‌و بلاَوكراوه‌كاندا زۆر بابه‌ت و وتار‌و شتی له‌و جۆره له‌سه‌ر ئه‌م حوكمه‌ته‌ی خۆمان ده‌وترێت و ده‌نوسرێت، خوانه‌كات ئه‌م حوكمه‌ته به‌خایاڵیدا بێت و ته‌نانه‌ت هه‌رگوێشی لێبگرێ به‌ڵكو زۆر به‌ئاسایی وه‌ریده‌گرێـت زۆر جار هه‌ر ئاگای لێینیه كه‌چی ئه‌وترێت و چی ده‌نوسرێت،به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه ده‌سه‌لاَتی منێكی داماوی تیانیه،چونكه هه‌ر له‌سلێمانیه‌وه تا ده‌گاته هه‌ولێری پایته‌ختی كوردان و له‌وێشه‌وه بۆ په‌رله‌مانی رِازه‌وه‌و جوانی كوردان ئه‌نجا بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانتاره نوستوه‌كان شت بنوسم و بنوسرێت هیچی به‌هیچ نیه‌و هیچ یه‌كێ له‌به‌رپرسه‌كان گوێشی لێناگرێت ته‌نانه‌ت ئاگاشی لێ نیه،ئه‌گینا رِۆژنیه چه‌ندان وتار‌و بابه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م حوكمه‌ته نه‌نوسرێت به‌لاَم نه‌مان بینی بێته‌گۆ ولاَمێكی هه‌موو ئه‌و وتار‌و نوسراوانه بداته‌وه،من لێره‌دا نامه‌وێت بچمه‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌لاَم هه‌ر ویستم ئیهمالی و پشتگوێ خستنی حوكمه‌ته له‌و نوسین و وتارانه بخه‌مه‌پێشچاو ئه‌گه‌رچی جارجاره‌ش رِه‌نگه رِۆژنامه‌یه‌ك بۆ بێتاقه‌تی بخوێننه‌وه به‌لاَم ئه‌وه‌ش به‌سه‌قه‌تی هه‌روه‌ك ئه‌و بابه‌ته‌ی كه به‌رپرسێك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌هه‌ڵه بابه‌ته‌كه‌ی كوردستانیوزی (كه‌له‌سه‌ر ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بلاَوكرده‌وه) خوێندبووه، برِواناكه‌م له‌هه‌مو دنیادا حوكمه‌تێكی وه‌ك ئه‌مه‌ی لای خۆمان ئاوا‌و به‌م شێوه‌یه هاولاَتیانی پشتگوێ بخات،هیچ یه‌كێ له‌خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌كانی پێدابین نه‌كرێت،كاره‌با،ئاونسوته‌مه‌نی، كه‌مافی سه‌ره‌تایی هه‌مووكه‌سێكن پێویسته له‌سه‌ر حوكمه‌ت دابینی بكات به‌لاَم ئه‌وه‌تا رِۆژانه چ حاڵ وگوزه‌رانێكمان هه‌یه به‌ده‌ست ئبهمالی حوكمه‌ت و نه‌بونی ئه‌و پێداویستیانه،هاولاَتی هه‌یه تا نه‌وتی ده‌سه‌كه‌وێت له‌ولاوه غازی نامێنێت تا غاز په‌یدا ده‌كات سه‌یاره‌كه‌ی له‌بێ به‌نزینی چۆرِه چۆرِی دێت ئه‌وه كاره‌با با له‌ولاوه بوه‌ستێت كه‌نه‌بوونی باشتره،ئه‌مانه‌و چه‌ندین كێشه‌ی تر كه‌رِۆژانه به‌رۆكی خه‌ڵكی هه‌ژارو داماو ده‌گرێت بێ ئه‌وه‌ی حوكمه‌ت به‌ده‌م چاره‌سه‌ركردنیانه‌وه بچێت،به‌عه‌ڵقیه‌تێكی دیماگۆجیانه و بێگوێدانه هیچ رِێگاچاره‌یه‌ك ژیانی ئه‌م خه‌ڵكه هه‌ژارو داماوو رِه‌ش و رِوته به‌رِێده‌كات،وه‌لێ ده‌توانم بڵێم سوچێكی ئه‌م هه‌موو ئیهمالی و گوێنه‌دانه‌ی حوكمه‌تیش خه‌ڵكه، ده‌نا حوكمه‌ت چۆن ده‌توانێت وه‌هامان به‌سه‌ر بێنێت،حاڵ و گوزه‌رانمان بگات به‌م رِۆژه،حوكمه‌ت ئه‌و هه‌مو ناهه‌قیه به‌رامبه‌ر به‌م خه‌ڵكه ده‌كات كه‌س فزه ناكات،به‌كورتیه‌كه‌ی عه‌قڵی خه‌ڵكیش دۆگمایه یانی ساویلكه‌یه،گوێ نادات به‌خۆی،به‌ژیان وگوزه‌رانی خۆی،ئه‌وه‌تا حوكمه‌ت بۆ دابین كردنی كاره‌با موه‌لیده‌ی ئه‌هلی داناوه‌و له‌رِێیه‌وه چه‌ندین كه‌سی پێ غه‌نی ئه‌كات و خه‌ڵكه‌كه‌ش ده‌رِوتێننه‌وه‌و خۆشی له‌ولاوه وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌ره‌چێت و كاره‌با سه‌ره‌كیه‌كه ده‌داته به‌رپرس و ده‌سه‌لاَتداره‌كان،ئه‌مه‌یه عه‌قڵیه‌تی دیماگۆجی حوكمه‌ت كه‌كێشه‌كان به‌و جۆره چاره‌سه‌ر ده‌كات بێ ئه‌وه‌ی گوێبداته ژیانی خه‌ڵكی داماوو هه‌ژار،له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌مه عه‌قَل دۆگمایی خه‌ڵك ده‌نوێنێت ده‌نا بۆچی و چۆن ئه‌مه قبوڵ ده‌كات،به‌م به‌ناو چاره‌سه‌ركردنانه رِازی ده‌بێت،ده‌بوایه خه‌ڵك له‌بری قبوڵكردن برژایه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌مان و له‌حوكمه‌ت رِاپه‌رِیایه،دژی حوكمه‌ت و كاره گه‌نده‌ڵه‌كانی رِێپێوانی ئه‌نجامبدایه،به‌لاَم به‌داخه‌وه ئه‌وه‌مان نه‌بینی قه‌تیش نایبینین خه‌ڵكی ئێمه ئاوا ئازایانه بیربكاته‌وه‌و له‌حوكمه‌ت رِاپه‌رِێ، رِه‌نگه به‌خه‌ویش شتی‌وا نه‌بینرێت،پێم وایه حوكمه‌ت ناهه‌قی نیه واده‌كات،خه‌ڵك پشتگوێ ده‌خات،مافه‌كانی دابین ناكات چونكه خه‌ڵك و هاولاَتی خه‌مێك بۆ خۆی ناخوات ئیتر حوكمه‌ت بۆ بیخوات.
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی