پێناسه‌ى فه‌لسه‌فه‌ى سوكرات و ئه‌فلاتون بریتییه له لێكۆڵینه‌وه‌ى
عه‌قڵ و ژیرى و گه‌رِان به‌دواى راستێتى و حه‌قیقه‌تى شته‌كاندا بۆ
به‌دیهێنانى چاكه و گه‌یشتنى به حه‌قیقه‌تێك و راستییه‌ك.
پێناسه‌یه‌كى دییان بۆ كردووه كه‌وا فه‌لسه‌فه بریتییه له
لێكۆڵینه‌وه له بواره‌كانى سروشت و جوانى یاساكانى و بنه‌ما
سه‌ره‌تاییه‌كان و گه‌رِان به‌دوایدا.
به رِاى به‌نده ئه‌م پێناسانه یه‌كده‌گرن له‌وه‌ى كه فه‌لسه‌فه
بریتى بێت له لێكۆڵینه‌وه‌ى گه‌رم و گورِ و به‌رده‌وام له‌و شتانه‌ى
كه له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا به‌و لێكۆڵینه‌وه كه بنه‌ما و
مه‌به‌سته‌كانى و پاشان هه‌وڵدان بۆ ناسینى ئه‌و گرێ و كۆسپه
لاوه‌كیانه‌ى كه په‌یوه‌ندییان به شته بووه‌كانه‌وه هه‌یه له
روانگه‌ى بوونه‌وه‌رو له گه‌رمه‌ى پێشكه‌وتنیان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
تا سه‌ره‌نجام.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامى بریتى بێت: له هه‌وڵدان و
لێكۆڵینه‌وه بۆ گه‌یشتن به نهێنیه‌كانى بوونه‌وه‌ر به‌پێى په‌یرِه‌و
و پرۆگرامێكى دیاریكراو له ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى ئیسلام, ئه‌وا ئه‌و
پێناسه‌یه راست نابێت و ئه‌و كاته ناگونجێت ناوى بنێین ئیسلام
فه‌لسه‌فه‌یه, ناشگونجێ بڵێین فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلام یا فه‌لسه‌فه‌ى
قورئان, چونكه خواى گه‌ردوون له قورئاندا به راست و دروستى و له
دڵنیاییه‌وه راستییه‌كانى ده‌سته‌به‌ر كردووه له‌به‌رده‌م
مرۆڤایه‌تیدا, نه‌وه‌كو هاتبێت له رِێگه‌ى سه‌ره‌نجام و لێكۆڵینه‌وه
هه‌وڵى راستى شته‌كانى دابێت, كه ئه‌و بۆچوونه هه‌ڵه و راستى
هه‌ڵده‌گرێت و ده‌شێت دروست و نادروستى لێ بكه‌وێته‌وه, به‌ڵكو هاتنى
ئیسلام به‌رهه‌م و سه‌ره‌نجامى خوایه‌كه راسته و هیچ گومانێكى تێدا
نیه كه محه‌ممه‌د
a
نێردراوه بۆ سه‌روه‌رى ئه‌م دنیایه ئه‌م شێوه‌یه پێى ده‌ڵێن دین
نه‌ك فه‌لسه‌فه, ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه ئاین و فه‌لسه‌فه دژى
یه‌ك بووه‌ستنه‌وه, نا به‌ڵكو فه‌لسه‌فه دامه‌زراوه له‌سه‌ر
پێشه‌كییه‌كى به‌ڵگه‌دارى عه‌قڵى راست و دروست و, پێویست به‌وه ده‌كات
رِێك بخرێت له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى ئایندا.
ئێمه هه‌روا ناتوانین برِیارى دروستى و نادروستى فه‌لسه‌فه بده‌ین
هه‌تا نه‌گه‌رِێینه‌وه بۆ قورئان, ئه‌وكات برِیار ده‌ده‌ین له‌سه‌ر
بنه‌رِه‌تێكى هه‌ڵه وه‌ستاوه, یان ئاره‌زوو و بۆچوونى ژینگه و
بارودۆخى ژیان برِیارى جۆراوجۆرى له‌سه‌ر داوه, لادان لێره لادانى
فه‌لسه‌فه و راست نییه, به‌ڵكو ئه‌وه لادانى مرۆڤه له‌و
فه‌لسه‌فه‌یه و به‌گوێره‌ى پێویست كه‌ره‌سته‌ى پێویستى نه‌بووه, بۆ
بیركردنه‌وه‌ى ساغ و دروست یان حاڵه‌تى نێوان مرۆڤ و نێوان
به‌كارهێنانى دروست نه‌بووه تا لێوه‌ى وه‌رگرتن دیارى بكات.
كه‌واته به بۆچوونى من فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامى بریتییه له هه‌وڵدانى
بیریاران و فه‌یله‌سوفانى موسڵمان بۆ به‌دیهێنانى وردبوونه‌وه‌ى
عه‌قڵییه‌تى راست و بێ پێچ و په‌نا له به‌ڵگه قورئانییه‌كان له‌سه‌ر
بوونى خودا, درێژه‌دان به‌و به‌ڵگه راست و ره‌وانانه و رۆشن
كردنه‌وه‌یان به قووڵى و دوور و درێژى. سه‌لماندن و هێنانه‌دى
به‌ڵگه‌ى مه‌نتیقى راست و دروست بۆ بیروباوه‌رِه‌كانى تر‌ى ئیسلام, له
پێغه‌مبه‌رایه‌تى و پاشه‌رۆژ و كرداره‌كانى مرۆڤ و قسه‌كردن له‌سه‌ر
برِیاره یاساییه كردارییه‌كان و پشتگیرى كردنیان به ئه‌قڵى راست و
دروست و بیركردنه‌وه‌یه‌كى پرۆگرامى قووڵ له هه‌موو پرسیاره‌كانى
بوونه‌وه‌ر و ژیان و چوارچێوه راسته‌قینه‌كانى ئیسلام.