فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
فیستیڤاڵێكیتر دژی گه‌نده‌ڵی
دلێر عه‌بدوڵلاَ
ده‌مه‌وێت لێره‌وه به‌م نوسینه‌م فیستیڤاڵێك دژی گه‌نده‌ڵی و نابه‌رانبه‌ری و نایه‌كسانی و كاره چه‌په‌ڵه‌كانی حوكمه‌ت سازبكه‌م،فیستیڤاڵێك سه‌ره‌تاپا دژی حوكمه‌ت و حیزب و كه‌سایه‌تیه ئه‌نتی هیوامنیزمه‌كانی بێت،له‌و فیستیڤاڵه گرنگتر‌و ئه‌كتیڤ تر كه‌دوێنێ رِێكخراوی سۆڵیدارێتی له‌زانكۆی سلێمانی سه‌رپه‌رشتی كرد، وه‌لێ نه‌ك فیستیڤاڵێك به‌ڵكو هه‌زاره‌های دی سازبكرێت به‌لاَم بێ هوده‌یه‌و كورد وته‌نی (وه‌ك قاز كه‌س ته‌رِنابێت پێی)،چونكه لێره به‌وپه‌رِی شانازیه‌وه‌و به‌رِۆژی نێوه‌رِۆو به‌به‌رچاوی میلله‌ته‌وه له‌نێو ته‌واوی دام و ده‌زگاكانی حوكومه‌تدا گه‌نده‌ڵی په‌ره‌ی پێده‌درێت و پراكتیك ده‌كرێت، به‌كورتیه‌كه‌ی گه‌نده‌ڵی ئاسمانی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستانی سیخناخ كردووه،یانی كوردستان گه‌وره‌ترین بنكه‌ی گه‌نده‌ڵَیه، گه‌ر حوكمه‌تێك یان حیزبێك بیه‌وێت مامۆستای گه‌نده‌ڵی ده‌ستبكه‌وێت تاله‌رِێیه‌وه وانه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌كاسه‌لێس و جه‌وره‌كانی بڵێته‌وه (ئه‌مه شتێكی ته‌واو خه‌یاڵیشه) بێشك خۆی ده‌كات به‌كوردستاندا، له‌م فیستیڤاڵه‌ی خۆمه‌وه ده‌مه‌وێت به‌حوكمه‌ت و به‌رپرسان رِابگه‌یه‌نم ئیتر ئاوێته‌بوون به‌گه‌نده‌ڵی به‌سه، ده‌ست خستنه ملی گه‌نده‌ڵی و هاورِێیه‌تی كردن و دۆستایه‌تی كردنی به‌سه، توخوا چیدی له‌وه زیاتر ماڵوێرانمان مه‌كه‌ن، گه‌نده‌ڵی ئێوه وه‌ك مۆته‌كه یه‌خه‌ی گرتوین و ژیانی لێ تاڵ كردوین،بار‌و زروفێكتان بۆ هێناوینه‌ته بوون ته‌واو په‌رێشانی كردوین،وامان لێ هاتووه ئاوات به‌مه‌رگی خۆما ئه‌خوازین،هه‌مو بێزارین،توره‌ِین،نارِازین، ئاخر چۆن بێزار نابین كاتێك به‌به‌رچاومانه‌وه ئه‌م هه‌موو گه‌نده‌ڵیه ده‌كه‌ن و كه‌س گوێی پێنادات، كه‌سێ نیه خه‌مێكی ئێمه بخوات، ته‌واوی سه‌ركرده‌و رِێبه‌رانی حوكمه‌ت باوه‌شیان كردووه به‌گه‌نده‌ڵی و لێی جواد نابنه‌وه، توخوا وازمان لێبێنن و با ئه‌وته‌مه‌نه‌ی ماومانه به‌خۆشی و دور له‌كاره گه‌نده‌ڵه‌كانتان بیبه‌ینه سه‌ر، ته‌مه‌نمان ته‌واو بوو ساتێكی خۆشمان له‌ژیان نه‌دی،هه‌موو ژیانمان بووه‌ته رِاورِاوێن و ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ر له‌پێناو په‌یداكردنی بژێوی رِۆژانه‌دا، خه‌ڵكی ئێره به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵی ئێوه‌وه ژیانی لێ تێك چووه، ئه‌م زوڵم وستمه‌ی ئێوه یه‌خه‌ی گرتون و ژیانی تاڵ كردون، به‌لاَم ئێوه‌ی به‌ناو حوكمه‌ت و به‌رپرس خۆشترین ژیانتان هه‌یه، بێ كێشه‌و گیروگرفت ژیان ده‌گوزه‌رێنن، ئه‌وه‌ی بتانه‌وێت هه‌یه‌و له‌به‌رده‌ستاندایه، ماڵی میلله‌تان به‌تالاَن بردوه‌و به‌ئاره‌زوو ویستی خۆتان رِافتارو هه‌ڵسوكه‌وتی پێوه ئه‌كه‌ن، له‌چاو تروكانێكا بونه خاوه‌نی چه‌نده‌ها كۆشك و ڤێلای خه‌یاڵی و بێ وێنه، بێ گوێدانه مافی هه‌ژاران و خه‌ڵكی سته‌مدیده‌و چه‌وساوه‌و خێر له‌خۆ نه‌دیو، زۆر شتی تر كه دركاندیان هه‌روا شتێكی ساده نیه،بۆیه لێره‌وه‌و له‌م فیستیڤاڵی دژی گه‌نده‌ڵیه‌وه ده‌مه‌وێت په‌یامی خۆم دوباره بگه‌یه‌نمه‌وه حوكمه‌ت و به‌رپرسان و ئاگادریان بكه‌مه‌وه چیدی گه‌نده‌ڵی بلاَوه پێمه‌كه‌ن و ئاوێته‌ی كاره‌كانتانی مه‌كه‌ن، چونكه خه‌ڵك لێتان بێزاره‌و دڵیان پرِه لێتان كورد وته‌نی ( جام پرِبوو لێ ده‌رِژێت) جامی رِق و قینه‌ی خه‌ڵكیش پرِه‌و وا خه‌ریكه لێی ده‌رِژێ، جا هه‌ر كاتێك لێی رِژا ئه‌وسا خۆتان بۆ هه‌مو پێشهاتێك ساز‌و ئاماده‌بكه‌ن،لێره‌شه‌وه ده‌مه‌وێت ده‌ستخۆشی خۆم بگه‌یه‌نمه رِێكخه‌ران و هه‌ڵسورِێنه‌رانی فیستیڤاڵی دژی گه‌نده‌ڵی له‌نێو زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی سلێمانی كه‌ناونرا (فیستیڤاڵی پرته‌قاڵی)، بشمبورن كه‌فیستیڤاڵه‌كه‌ی خۆمم به‌ئه‌كتیڤ و چالاكتر له‌وه‌ی ئێوه ناوبرد،رِه‌نگه واشبێت چونكه له‌فیستیڤاڵه‌كه‌ی ئێوه‌دا ته‌نها رِه‌نگی پرته‌قاڵیم به‌دی كرد،ئه‌وه‌ی به‌دیم نه‌كربێت دژ بوونه به‌گه‌نده‌ڵی
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی