فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
گه‌نجی بێوره
دلێر عه‌بدوڵلاَ
گه‌نج یانی هێزی گۆرِانكاری و رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ی نابه‌رامبه‌ری و نایه‌كسانیه‌كانی ژیان و به‌رهه‌مهێنانی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش و رِوناك بۆ خۆیان و نه‌وه‌كانی دوای خۆیان،ئه‌مه له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه‌گه‌نج بونی هه‌بێت به‌و مانایه‌نه كه‌گه‌نجی تیا بێت و تیا بژی به‌مانای ئه‌وه‌ی گه‌نجی به‌وره‌ی هه‌بێت،گه‌نجی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و ئازای هه‌بێت،یانی له‌به‌رامبه‌ر داواكانی خۆی و دابین كردنیدا ئازابێت،به‌جه‌رگ بێت و سڵ له‌هیچ شتێك نه‌كاته‌وه ته‌نانه‌ت له‌مردن و تیاچونیش،چونكه له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا ته‌نها گه‌نج كاری پێده‌كرێت و گۆرِانكاری له‌ژیانی كۆمه‌ڵگادا ده‌كات و ته‌نانه‌ت توانای گۆرِین و لابردنی ده‌سه‌لاَتێكی هه‌یه كه هیچ به‌رژه‌وه‌ندی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵی تیا نه‌بێت،گه‌ر چاوێك به‌مێژوی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكاو قاره‌كانی تر بخشێنین ده‌بینین پرِیه‌تی له‌داستان كه‌ته‌واوی ئه‌و داستان و قاره‌مانێتیانه گه‌نج به‌رهه‌می هێناون، هه‌ر له‌شۆرشی فه‌ره‌نساوه بیگره تا ده‌گاته شۆرِشی جیڤاراو چه‌ندین شۆرِشی تر كه‌هه‌مویان گه‌نج به‌رهه‌می هێناون و په‌رپای كردون،به‌كورتی گه‌نج له‌هه‌موو ئان و زه‌مانێكدا گه‌ربیه‌وێت ده‌توانێت بونی خۆی بسه‌لمێنێت و گۆرِانكاری له‌ژیاندا بكات،به‌لاَم به‌پێجه‌وانه‌وه له‌ولاَتی ئێمه‌دا ئه‌وه‌ی بونی نه‌بێت گه‌نجه،ئه‌وه‌ی نه‌توانێت گۆرانكاری له‌ژیاندا بكات گه‌نجه،ئه‌وه‌ی له‌ئاست داوا‌و مافه‌كانی خۆیدا بێده‌نگ و بێ هه‌ڵوێست بێت گه‌نجه، به‌كورتیه‌كه‌ی گه‌نج لێره بێوره‌یه،رِونتر بڵێین گه‌نج لێره بێ هێزو رِوخاوه،ئه‌و هه‌موو پێشێلكاریه رِۆژانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاَتداران و به‌رپرسان و حوكمه‌ته‌وه ئه‌كرێت گه‌نج كوێره‌و چاوی نایبینێت،مه‌به‌ستم له‌وه‌نیه ئاگای لێ نیه چی ئه‌كرێت و چی رِوئه‌دات،به‌پێجه‌وانه‌وه هه‌موو شت ئه‌زانێت به‌لاَم بێده‌نگه،لاَڵه،كوێره،بێ هه‌ڵوێسته،گه‌ر وانه‌بێت چۆن ئه‌م هه‌موو نابه‌رامبه‌ری و نارِێكیه هه‌یه،دنیایه‌ك كێشه‌و نه‌هامه‌تی رِۆژانه به‌رۆكی خه‌ڵكی ئه‌م ولاَته ده‌گرێت (كه‌زۆربه‌ی زۆری گه‌نج زه‌ره‌رمه‌ندن تیایدا) گه‌نج قبوڵیه‌تی و بێ ده‌نگه،گه‌نج لێره ته‌نها ئه‌وه ئه‌زانێت خۆی جوان بكات و ته‌نه‌كه‌یه‌ك جیئێل بدات له‌سه‌ری و له‌سه‌ر شه‌قامێكی وه‌ك سالم یان ئۆرزدی زنجیرێك به‌ده‌ستیه‌وه بگرێت و به‌سیركردنی كچان ژیانی به‌سه‌ر به‌رێت،یان له‌زانكۆكان گه‌نج هه‌یه كاری ته‌نها ئه‌وه‌یه دڵی كچ رِازی بكات و لێی نه‌تۆرێت، ئاماده‌شه له‌پێناوی ئه‌و به‌زمه‌دا چه‌ندین وانه‌ی بفه‌وتێنێت، ته‌نانه‌ت شه‌رِیش له‌پێناویدا بكات،ئه‌م هه‌موو كێشه‌و گرفته هه‌یه خوانه‌كات بچوكترین هه‌ڵوێستی هه‌بێت و دژی ئه‌م هه‌موو نارِێكیه ده‌نگی هه‌بێت، من ناڵێم و نه‌شم وتوه شۆرِش به‌رپاكات و به‌شه‌رِو كاری تێكده‌رانه دژی حوكمه‌ت و به‌رپرس و كاره گه‌نده‌ڵه‌كانیان بوه‌ستێت،كارێك بكات واله‌حوكمه‌ت و ده‌سه‌لاَتداران بكات چاو به‌خۆیان و كاره‌كانیاندا بخشێنن،یان هه‌رهیچ نه‌بێت به‌دوای ماف و داواكانی خۆیاندا برِۆن،به‌لاَم به‌داخه‌وه ئه‌مانه له‌گه‌نجی ئێمه‌دا بونیان نیه‌و ناشبێت،به‌ڵی لێره‌و له‌وێ جارجاره مانگرتنێك یان شتێكی له‌و جۆره رِوئه‌دات به‌لاَم پێم وایه هیچ كامێك له‌و مانگرتنانه سودێكی نیه،چونكه به‌دوو قسه‌ی ساف و لوسی به‌رپرسان هه‌ریه‌كه‌و به‌ره‌و كولانه‌ی خۆی ده‌گه‌رِێته‌وه،ئه‌وه‌تا مانگرتنی فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ چه‌ندین جار دوباره بونه‌وه‌ی به‌خۆوه دی،مانگرتنی هونه‌رمه‌ندانیش به‌هه‌مان شێوه تائێستاش بێ وه‌لاَمن،چه‌ندینی تر كه به‌بێ ئه‌نجام و به‌چه‌ندان وه‌دو به‌لێن ئاشبه‌تاڵی پێكراوه،ئێستاش وا بۆ مانگێك ئه‌بێت خوێنكارانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌رِه‌تی زانكۆی سلێمانی مانیانگرتووه،به‌لاَم كه‌س گوێیان لێناگرێت،پێم وایه ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌زانی و ناهۆشیاری ئه‌و خوێندكارانه،چونكه من به‌شبه‌حاڵی خۆم قه‌ت ئه‌وه به‌مانگرتن و داواكردنی ماف نازانم،كه‌به‌و شێوه‌یه له‌به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ كه‌پرو خێمه هه‌ڵده‌ن و له‌وێ درێژه به‌مانگرتن بده‌ن،گه‌ر ئه‌وان به‌دوای مافی خۆیانه‌وه‌ن به‌رده‌می رِێرِه‌وی سه‌رۆكی زانكۆ بگرن و رِێی هاتوچۆی لێ‌بگرن،تا وه‌لاَم دانه‌وه‌ی داواكانیان نه‌هێڵن سه‌رۆك و ئه‌ندامانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ده‌وام بكه‌ن،نه‌ك خوێنكار به‌سه‌رماو به‌داماوی له‌به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی مانبگرێت و سه‌رۆكی زانكۆش له‌ژورێكی گه‌رم و خۆش له‌به‌رده‌م سپلیت و به‌ئاره‌زوو ویستی خۆی ده‌وام بكات،بێ ئه‌وه‌ی بزانێت چی هه‌یه‌و كێ كێشه‌ی هه‌یه.به‌كورتی گه‌نجانمان بێوره‌ن و به‌رپرس و ده‌سه‌لاَتدارانیش بێ كێشه‌و گرفت.
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی