ئیسلام و قورئان له ئه‌ندێشه‌ى (گۆته)دا
ن: كاترینا (ممسین)
و: گۆران عه‌لى مه‌ولود
ئاماژه:
یوهان وڵفانگ فۆن گۆته ؛(
Johan Wolfgang Von Goethe) ؛ گه‌وره‌ترین شاعیرى ئه‌ڵمانییه كه به به‌رهه‌مه فره و گرانبه‌هاكانى جێگایه‌كى له نێو گه‌وره شاعیرانى جیهاندا قۆرخ كردووه. یه‌كێك له رووداوه سه‌رسورِهێنه‌ره‌كانى ژیانى كارتێكردنى بووه له كو‌لتور و ژیارى ئیسلامى و ئێرانى و هه‌روه‌ها دیوانى (رۆژئاوایى - رۆژهه‌ڵاتى) ئه‌و كه له نێو كه‌سانى خاوه‌ن ئه‌ده‌بدا به‌نرخترین به‌رهه‌مى ئه‌و دێته هه‌ژمار، به‌رهه‌مى گه‌شتى رۆحانى ئه‌وه بۆ رۆژهه‌ڵات. ئه‌وه‌ى دواتر ده‌یخوێننه‌وه گوڵبژێرێكه له وتارى خاتوو (ممسین) كه كارتێكردنى گۆته له ئیسلام و به‌تایبه‌ت له قورئان پیشان ده‌دات. خاتوو (ممسین) له ئێستادا مامۆستاى زانكۆى ئیستانفۆردى كالیفۆرِنیایه و كتێبێكى به ناونیشانى (گۆته و ئیسلام)ى له ساڵى (2001)دا بڵاو كردۆته‌وه.چۆنێتى ته‌عامول و په‌یوه‌ندیى گۆته له‌گه‌ڵ ئیسلامدا هێنده سه‌یر و سه‌رسورِهێنه‌ره كه شایسته‌یه به شێوازێكى زانستى و ورد ئه‌و كه‌شه هه‌ڵسه‌نگێنین. خۆشه‌ویستى گۆته بۆ ئیسلام ده‌روونى بووه و له بنه‌ما ئاساییه‌كان به‌ده‌ربووه. گۆته له قۆناغه جیاوازه‌كانى ژیانیدا خۆشه‌ویستیى بۆ ئیسلام ده‌ربرِیوه.
یه‌كه‌مین چرۆى ئه‌م خۆشه‌ویستى و داگه‌رِانه بۆ ساته‌كانى لاوێتیى گۆته واتا ته‌مه‌نى (23) ساڵى گۆته ده‌گه‌رِێته‌وه، كه مه‌دحێكى ئێجگار قه‌شه‌نگ و جوان له وه‌سفى پێغه‌مبه‌رى ئازیزى ئیسلام ده‌هۆنێته‌وه. له ته‌مه‌نى (70)ساڵیش‌دا به ئاشكرا ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت كه له‌و ئه‌ندێشه‌یه‌دا بووه كه هه‌موو شه‌وێكى شه‌وانى قه‌در كه قورئانى تێدا دابه‌زیوه به زیندوویى راگرىَ. ئه‌م مه‌وداى كاتییه، واتا نێوان (23) تا (70) ساڵى خولێكى درێژخایه‌ن له ژیانى گۆته له‌خۆ ئه‌گرێت، كه ئه‌م هۆنه‌ره ئه‌ڵمانییه به چه‌ند شێوه‌یه‌كى جیاواز خۆشه‌ویستیى خۆى بۆ ئیسلام پیشان ده‌دات. داگه‌رِانى گۆته بۆ ئیسلام زیاتر له هه‌ر شتێكى تر له دیوانى (شه‌رقى)دا ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌م به‌رهه‌مه ناوازه له ته‌نیشت به‌رهه‌مى به‌پێزى گۆته (فاوست) له گرنگترین به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌و دێته هه‌ژمار ... یه‌كێك له به‌یته سه‌رسورِهێنه‌ره‌كانى ئه‌م دیوانه، به‌یتێكه كه شاعیر تێیدا شیمانه‌ى موسڵمانبوونى خۆى ره‌ت ناكاته‌وه.
سه‌رده‌مى گۆته هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا بووه كه تا راده‌یه‌ك پرۆسه‌كانى پێشوو بۆ پاسیڤ وێناكردنى ئیسلام رووه‌و پووكانه‌وه ده‌چوو. سه‌ده‌كانى پێش سه‌رده‌مى گۆته بانگه‌شه‌ى ئێجگار فراوان دژى ئیسلام له رۆژئاوا بازارِى هه‌بوو. هه‌ڵوێستى گۆته به‌رامبه‌ر ئیسلام ئه‌گه‌رچى گرنگیى خۆى هه‌یه، به‌ڵام به ئه‌وه‌وه په‌یوه‌ست نه‌بوو، چونكه كه‌شى رۆشنگه‌رى و گرنگى هزرى ته‌حه‌مولكردنى بیروباوه‌رِانى كه‌سانى تر له‌و سه‌رده‌مه‌دا، بوبوو به فاكته‌ر كه سفره‌ى دادوه‌رییه نارِاسته‌كانى پێشوو بپێچرێنه‌وه.
خۆشه‌ویستیى گۆته بۆ رۆژهه‌ڵات داگه‌رِانێكى ده‌روونى بوو و به‌م هۆیه‌وه هه‌وڵى دا تا ئه‌و جێیه‌ى بۆى ئه‌كرىَ و ده‌رفه‌تى هه‌یه له‌مه‌رِ رۆژهه‌ڵات زانیارى كۆبكاته‌وه. سه‌ره‌تاترین چره‌وه‌یه‌ك كه مه‌یلى ئه‌و بۆ ئیسلام پیشان ده‌دات، ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ ساڵى (1772). ئه‌م چره‌وه‌یه له نامه‌یه‌كیدا كه بۆ مامۆستاكه‌ى (گۆتفرێد هردر) ده‌نووسێت، روون و ئاشكرایه. ده‌مه‌وىَ بۆ تۆ وه‌ك مو‌سا "د خ" له قورئاندا دۆعا بكه‌م، له‌و جێیه‌دا كه ده‌فه‌رموێت :( رَبِّ اشْرَحْ لِی ێَدْرِی).
گۆته ئه‌م ئایه‌ته‌ى نێو قورئانى یاداشت كردووه، به‌ڵام كاتێك ده‌توانین تێگه‌یشتنى گۆته له‌م ئایه‌ته ده‌رك بكه‌ین ئه‌وه‌ى ماوه بیخوێنینه‌وه :(ویسِّرْ لِی اَمْرِی * وَاحْلُلْ عُقْدَه‌ً مِنْ لِسَانِی). گۆته له‌مه‌رِ قه‌شه‌نگى و ئیعجازى زمانه‌وانیى قورئان هه‌ستێكى لێوان‌لێو كارتێكراوى هه‌بوو. له یاداشته‌كانى خۆیدا بۆ ده‌ركى باشتر له دیوانى شه‌رقى له وه‌سفى قورئاندا به‌م شێوه‌یه ده‌نووسێت (رێبازى قورئان به‌هێز و گه‌وره و ده‌وڵه‌مه‌ند و ئاوێته به راستییه‌كى قووڵه). هه‌ركه‌س زمانى گۆته بناسێت، ده‌زانێت ئه‌و ده‌سته‌واژه‌ى (حه‌قیقه‌تى بێ وێنه) له هه‌موو جێیه‌كدا به‌كار نابات، مه‌گه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه شاكارێكى گه‌وره بێت. ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌كانى گۆته له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌ڵسه‌نگێنین، تێده‌گه‌ین كه ئه‌و به‌نیاز بووه زمان و نووسینى عه‌ره‌بى فێر ببێت. هه‌مدیسان له‌نێو ئه‌م خوێندنه‌وانه‌دا چاومان به چه‌ند لاپه‌رِه‌یه‌كدا هه‌ڵئه‌ته‌قىَ كه یاداشته‌كانى گۆته له هه‌ندێك ئایه‌تى قورئان (وه‌رگێرِانى مگرلین و وه‌رگێرِانى مارسى سى) پیشان ده‌دات. گۆته له (10)سوره‌تى قورئان هه‌ندێك ئایه‌تى یاداشت كردووه، ئه‌م ئایه‌تانه ئایه‌تانێكى زۆر قه‌شه‌نگ و سه‌رسورِهێنه‌رن و له نێویاندا ده‌توانرىَ هه‌ندێك په‌ند و وانه و فێربوونى بنچینه‌یى ئیسلام ببینرێت. هه‌ندێك له‌م فێركردنانه له‌گه‌ڵ ئه‌ندێشه و هزرى گۆته‌دا ئێجگار سازگاره. بیروباوه‌رِى سه‌ره‌كیى گۆته گوزارشت له‌وه ده‌كات كه خواى گه‌وره له سروشتدا ده‌رده‌كه‌وێت و له‌م رووه‌وه‌یه ئه‌م ئایه‌تانه یاداشت ده‌كات:
"رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات هى خوایه، كه‌وابوو روو له هه‌ر جێیه‌ك بكه‌یت هه‌ر ئه‌و جێیه روو به خوایه، خودا ره‌حمه‌ت و دانایى بىَ كۆتاییه" (115) سوره‌تى (البقره).
گۆته بیرۆكه‌ى یه‌كتاپه‌رستى به گرنگترین سه‌وقاتى ئاینى ئیسلام ده‌زانێت.
یه‌كێكى تر له‌و بابه‌تانه‌ى كه گۆته پێیه‌وه سه‌رقاڵه، ئه‌وه‌یه كه خواى مه‌زن ته‌نها به یه‌ك زمان و به یه‌ك نوێنه‌ر له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا قسه ناكات، به‌ڵكو به ئامرازى له یه‌كترجیا له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كاندا قسان ده‌كات. به‌م هۆیه‌وه ئایه‌تى (144)ى سوره‌تى (آل عمران) یاداشت ده‌كات:
(جگه له‌مه نییه كه موحه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ره و له پێش ئه‌و پێغه‌مبه‌رانێكى تر هه‌بوون كه ئه‌گه‌ر بمرێت یان بكوژرێت بۆ ئاینى پێشووترى خۆتان ده‌گه‌رِێنه‌وه.)
هه‌ندێكى تر له یاداشته‌كانى مه‌یل و سه‌رنجى گۆته بۆ كه‌سایه‌تى و كارتێكردنى حه‌زره‌تى موحه‌مه‌د (د.خ) پیشان ده‌دات :كافره‌كان ده‌ڵێن بۆچى له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه موعجیزه‌یه‌كى بۆ دانابه‌زێت؟ بڵىَ خواى گه‌وره هه‌ركه‌سێكى بیه‌وىَ گومرِاى ده‌كات و هه‌ركه‌سێك روو له ده‌رگاكه‌ى بكات رێنمایى ده‌كات... (27 رعد)
گۆته مه‌فتونى ئه‌م خاڵه له قورئان بوو كه په‌روه‌ردگار بۆ سه‌ر هه‌ر قه‌ومێك نێردراوێكى ناردووه. ساڵى (1819) له نامه‌یه‌كیدا بۆ زانایه‌كى لاو ده‌نووسێت (راسته كه خوا له قورئاندا ده‌ڵێت ئێمه هیچ پێغه‌مبه‌رێكمان بۆ سه‌ر هیچ قه‌ومێك نه‌ناردووه ته‌نها به زمانى قه‌ومه‌كه‌ى خۆى نه‌بێت).
له ساڵى (1827)یشدا له نامه‌یه‌كیدا بۆ كارلاین ئه‌م ئایه‌ته له قورئان ده‌هێنێته‌وه (ئێمه هیچ پێغه‌مبه‌رێكمان جگه له‌وه‌ى به زمانى قه‌ومه‌كه‌ى قسه بكات، به پێغه‌مبه‌رى ره‌وانه نه‌كردووه ...) (4 ابراهیم)، هه‌روه‌ها گۆته ئه‌م خاڵه‌ى له گوتارێكیدا ساڵى (1828) به روونى خستۆته روو.
خوێندنه‌وه‌ى گۆته بۆ قورئان (1772) سه‌وقاتییه‌كى پرِ به‌هاى به ئه‌و به‌خشى، چونكه ئه‌و ئه‌نگێزه‌یه‌ى له ناخدا سه‌وز كرد تا سه‌رقاڵ بێت به نووسینه‌وه‌ى نمایشنامه‌ى موحه‌مه‌ده‌وه، ئه‌گه‌رچى ئه‌م نمایشنامه هه‌رگیز ده‌رفه‌تى چوونه سه‌ر شانۆى بۆ نه‌رِه‌خسا، به‌ڵام له به‌شێكى ئه‌م نمایشنامه‌دا كه گۆته یاداشتى كردووه، ده‌توانرىَ چه‌ندین چه‌مكى قه‌شه‌نگ و بنیاتنه‌ر له ئاینى روونى ئیسلامى تیا به‌دی بكرىَ و له‌م سۆنگه‌یه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌م به‌رهه‌مه بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له بارى نێوان ئیسلام و گۆته ئێجگار چاره‌سازه. له‌م نمایشنامه‌دا چه‌ندین نمونه‌مان به‌رده‌ست ده‌كه‌وێت كه گوزارشت له به‌ڵگه و چۆنێتى په‌یوه‌ندیى نێوان گۆته و ئیسلام ده‌كات، له‌م نێوه‌نده‌دا دوو سیما رووناكییه‌كى زیاتریان هه‌یه:
سه‌ره‌تا كه‌سایه‌تیى حه‌زره‌تى موحه‌مه‌د (د.خ) و، دووه‌م فێركردنه زیندووه‌كانى ئیسلام، كه به‌هۆى ئه‌م دوو سیمایه‌وه خۆشه‌ویستیى ده‌روونى گۆته بۆ ئیسلام ده‌گاته ترۆپكه. یه‌كێك له به‌شه قه‌شه‌نگه‌كانى ئه‌م نمایشنامه (ئاوازى موحه‌مه‌د)ى ناوه. ئه‌م شیعره دیالۆگێكى نێوان حه‌زره‌تى عه‌لى و فاتیمه‌یه. گۆته ئه‌م شیعره‌ى له به‌هارى ساڵى (1773)دا هۆنیوه‌ته‌وه، چونكه گۆته كتێبگه‌لێكى ئێجگار زۆرى له‌مه‌رِ حه‌زره‌تى موحه‌مه‌د خوێندبوویه‌وه. گۆته له‌م شیعره‌دا كه‌سایه‌تیى دامه‌زرێنه‌رى ئاینى ئیسلام وه‌ك رابه‌رى رۆحانى مرۆڤایه‌تى وێنا ده‌كات و بۆ باشتر مانفێستكردنى بابه‌ت سود له تابلۆكردنى لافاوێكى توند و به‌هێز و ئاوێكى فراوان ده‌بات، تا به‌و ئامرازه ده‌ستپێكردنى جوڵه‌ى ئه‌و له خاڵه بچووكه‌كانه‌وه تا گه‌شتنه هێزێكى گه‌وره باشتر مانفێست بكات. (به هه‌مان شێوه كه تنۆكه‌كانى باران هێدى هێدى كۆ ده‌بنه‌وه و سه‌ره‌نجام لافاوێكى ترسناك به رِێ ده‌خه‌ن). گه‌شه و به‌رده‌وامى پێشكه‌وتنى ئه‌م رووداوه گه‌وره‌یه، یه‌كگرتن و به‌یه‌كتر شادبوونى زه‌ریاى پرِفه‌رِ و به‌ره‌كه‌تى گه‌وره‌یه. زه‌ریا له‌م پێگه‌یه‌دا سیمبولێكه له هه‌ق. ئه‌م دیمه‌نه هه‌ڵگرى ئه‌م په‌یامه‌یه كه ئه‌و، لێهاتووییه رۆحانییه‌كان و حه‌ز و مه‌یله فیترییه‌كانى تری براكانى له‌گه‌ڵ خۆى هێنا، تا ئه‌وانه له‌گه‌ڵ خۆى ره‌وانه‌ى ده‌ریا بكات. ئه‌م تنۆك، ئاو، كانیاو و رووبارانه سه‌ره‌نجام ده‌بن به یه‌ك و ره‌وانه‌ى زه‌ریا ده‌بن.
یه‌كێك له چه‌مكه فێركردنه زیندووه‌كانى ئیسلام كه ئێجگار كارى له گۆته كردبوو، چه‌مكى یه‌كتاپه‌رستییه. روون و ئاشكرایه سه‌ربارى كه‌سایه‌تیى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئه‌وه‌ى بوبووه فاكته‌ر هه‌تا گۆته نمایشنامه‌ى موحه‌مه‌د بنووسێَت، چه‌مكى یه‌كتاپه‌رستییه. هه‌ندێكى دیكه له ئه‌ندێشه‌كانى گۆته نزیكى و لێكچوونێكى فره زیادى له‌گه‌ڵ ئایدۆلۆژییه‌كانى ئیسلامدا هه‌یه، باوه‌رِ به قه‌زا و قه‌ده‌ر، یه‌كێك له‌و ئه‌ندێشانه‌یه. به بۆچوونى گۆته ئیسلام خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه له‌به‌رده‌م خودا و هه‌رگیز نایه‌وێت خۆى له هه‌مبه‌ر خواستى خودادا بووه‌ستێنێت.
گۆته له دوارِۆژه‌كانى ته‌مه‌نیدا ئاورِى زۆر له‌م چه‌مكانه ده‌دایه‌وه كه به چه‌ند نمونه‌یه‌ك له‌وانه ئاماژه ده‌كه‌ین: له ساته‌وه‌ختى له‌شكركێشیى فه‌ره‌نسادا (1792) گۆته گرفتار ده‌بێت و ژیانى ده‌كه‌ویته مه‌ترسییه‌وه. له‌م رووه‌وه هۆنه‌ر له‌مه‌رِ ئه‌و ده‌رفه‌ت و ساته ترسناكه ده‌ڵێت:
مه‌ترسی منى به توندى ده‌ترساند و له‌پرِ باوه‌رِم به قه‌زا و قه‌ده‌ر و چاره‌نووس هێنا و هه‌ر ئه‌م باوه‌رِه منى له‌و ساته هه‌ستیاره‌دا رزگار كرد و یارمه‌تیى دام، به راستى ئیسلام له‌و ساته‌وه‌خته‌دا باشترین رێنمونى من بوو. له ساڵى (1820)یشدا یه‌كێك له خزمه‌كانى گۆته به سه‌ختى دوچارى نه‌خۆشى ده‌بێت: له‌م باره‌یه‌وه شاعیرى ئه‌ڵمانى نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى هاورِێكه‌ى ده‌كات و ده‌نووسێت: له‌م باره‌یه‌وه ناتوانم هیچ بڵێم، ته‌نها وه‌ك ئه‌و شته نه‌بێت كه ئیسلام فه‌رموویه‌تى ره‌فتار بكه‌م. هه‌روه‌ها له وه‌ڵامى یه‌كێك له هاورِێكانیدا كه داواى لێ كردبوو ئامۆژگاریى بكات، ده‌نووسێت: لێره‌دا ناتوانرێت ئامۆژگاریى كه‌سانى تر بكرێت، به‌ڵكو هه‌ركه‌سه و ده‌بىَ خۆى برِیار بدات.
گۆته چوار هه‌فته پێش مردن و له ته‌مه‌نى (82) ساڵیدا ده‌نووسێت: لێره و له هه‌ر جێیه‌ك مرۆڤ ده‌ربه‌ندى ئه‌م هزره‌یه كه رووبه‌رِووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌هامه‌تى و پێشهاته‌كاندا مه‌حاڵه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به وردبینییه‌كى زیاتره‌وه برِوانین، له‌وه ده‌گه‌ین كه مرۆڤه‌كان ده‌توانن خۆیان له داوى ترس قوتار بكه‌ن، به‌و مه‌رجه‌ى له‌نێو بیركردنه‌وه‌ى شیفابه‌خشى ئیسلامدا ره‌ها بكرێن و پشت به خوا ببه‌ستن.
بۆ ئێمه روون و ئاشكرایه كه گۆته زۆرێك له چه‌مكه ئیسلامییه‌كانى ئه‌زموون كردووه و هاورِێ و دۆستانیشى بۆ بانگهێشت كردووه. له‌نێو كۆمه‌ڵه وتووێژه‌كانى گۆته كه له‌لایه‌ن ئه‌كریمه‌نه‌وه كۆ كراوه‌ته‌وه، ده‌توانرىَ وه‌سف و ستایشێكى قه‌شه‌نگ له‌مه‌رِ ئیسلام ببینرێت.
له سه‌رده‌مى له‌شكركێشیى ناپلیۆن بۆ ئه‌ڵمانیا و بۆ تۆكمه‌كردنى زانیارییه‌كانى، ئه‌و هه‌له ده‌قۆزێته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كى توندوتۆڵ له گه‌ڵ ئه‌و سه‌ربازه موسڵمانانه‌ى كه به هاورِێیه‌تى سه‌ربازانى روسیا هاتبوون به‌رقه‌رار بكات. ته‌نانه‌ت له وایمار به‌شدارى مه‌راسیمێكى موسڵمانان ده‌كات، كه ئه‌م بابه‌ته نه ته‌نها خودى شاعیر، به‌ڵكو كار له ده‌وروبه‌ر و بینه‌رانیش ده‌كات به شێوه‌یه‌ك بۆ سبه‌ینىَ به‌رده‌م ده‌رگاى شار قه‌ره‌باڵغ ده‌بىَ و بۆ خوێندنه‌وه خوازیارى به‌ئه‌مانه‌ت وه‌رگرتنى قورئان ده‌بن. گۆته پێش ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندیى له‌گه‌ڵ قورئاندا دروست كردبوو، چونكه سه‌ربازانى وایمار له جه‌نگى ئیسپانیادا لاپه‌رِه‌یه‌كى قورئانیان ـ كه له‌سه‌ر دوایه‌مین سوره‌تى قورئان (ناس) نووسرابوو ـ به‌ده‌ست هێنابوو. گۆته له رۆژهه‌ڵاتناسى ئه‌ڵمانى (فۆیرباغ) ده‌خوازێت ئه‌م سوره‌ته‌ى له قورئان بۆ وه‌رگێرِىَ و خودى گۆته‌ش هه‌وڵ ئه‌دات ده‌ستنووسه عه‌ره‌بییه‌كه‌ى بنووسێته‌وه.
دواتر گۆته شیعره‌كانى دیوانى (شه‌رقى، غه‌ربى) خۆى هۆنییه‌وه، بێگومان ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه و زانیارییه‌كى تێروته‌سه‌لى له‌مه‌رِ ئیسلام نه‌بووبێت، ئه‌م به‌رهه‌مه ناتوانێت تا ئه‌و راده به‌رزه كه‌شءهه‌واى ئیسلام له خۆیدا بگونجێنێت .
سه‌رچاوه‌كانى گۆته بۆ خوێندنه‌وه‌ى ئاینى ئیسلام، كه ئه‌نگێزه‌ى هۆنینه‌وه‌ى دیوانى (شه‌رقى، غه‌ربى) تیا به‌دیهێنا، بریتى بوون له: قورئان و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و ئه‌و كتێبانه‌ى له‌مه‌رِ ژیانى حه‌زره‌تى موحه‌مه‌د (د.خ) نووسرابوون.
ئه‌م شیعره قه‌شه‌نگه‌ى خواره‌وه كارتێكراو له یه‌كىَ له ئایه‌ته‌كانى قورئانه و گوزارشت له كارتێكردنى گۆته ده‌كات له ئیسلام:
رۆژهه‌ڵات موڵكى خودایه
رۆژئاوا موڵكى خودایه
سه‌رزه‌مینه‌كانى باكور و باشور له‌نێو ده‌ستانى خودادا ئارامشیان گرتووه..
ئه‌م شیعره كارتێكراوه له ئایه‌تى (وَلِلَّهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ...).
یا خود ئه‌م پارچه شیعره‌ى خواره‌وه له ماناى قوڵى ئایه‌تى (اهْدِنَا الصرَاطَ الْمُسْتَقِیمَ)ـه‌وه وه‌رگیراوه:
هه‌ركات به كارێكه‌وه سه‌رقاڵ ده‌بم، یان شیعرێك ده‌هۆنمه‌وه..
تۆ رێگاى راستم پىَ نیشان ده..
هه‌روه‌ها ئه‌م پارچه هۆنراوه‌یه له ئایه‌تى حه‌ڤده‌ى سوره‌تى (نحل) وه‌رگیراوه (وَعَلاَمَاتٍ وَبِالنَّجْمِ هُمْ یهْتَدُونَ)..
ئه‌ستێره‌كانى له ئاسماندا دانا
رێنمان له وشكانى و له ده‌ریادا
نابنه هێمایه‌ك بۆ ئێوه
به دره‌وشاوه‌یى خۆیان له به‌رزاییه‌كانى ئاسماندا..
هه‌روه‌ها له‌م دیوانه‌دا ئاماژه به بیروباوه‌رِ و هزرى گۆته نیسبه‌ت به چاره‌نووس كراوه.
(به‌دیهێنه‌ر بیرى له هه‌موو شتێك كردۆته‌وه، چاره‌نووس دیارى كراوه، كه‌واته په‌یرِه‌وى له حیكمه‌ت بكه، رێگا ده‌ستى پێكردووه، كه‌وابوو گه‌شته‌كه كامڵ كه).
(دیوانى حیكمه‌تنامه)
ئه‌ندێشه‌ى گۆته له‌مه‌رِ بوونه‌وه‌ران و سروشت، هه‌روه‌ها نمونه‌ى ئه‌وه‌ى كه نیشانه‌كانى خوا ده‌توانرىَ له سروشتدا ببینرێ، له دیواندا به شێوازێكى ئێجگار قه‌شه‌نگ و به كارتێكراو له‌م ئایه‌ته پیرۆزه :( إِنَّ اللَّهَ لاَ یسْتَحْیِی اَنْ یضْرِبَ مَپثلاَ مَا بَعُوضَه‌ً ...)(البقره 26) "خواى گه‌وره له به‌نمونه‌هێنانه‌وه‌ى مێشووله خه‌جاڵه‌ت ناكێشێت"، له پارچه شیعرێكى قه‌شه‌نگدا دره‌وشاوه‌ته‌وه: ئایا نابێت له‌م نمونه‌هێنانه‌وه سود وه‌رگرین كه جێى په‌سه‌ندى منه، خواى گه‌وره ژیانى بۆ ئێمه له نێو نمونه‌هێنانه‌وه‌یه‌كى مێشووله‌دا روون كردۆته‌وه. گۆته حه‌ز و مه‌یلى خۆى بۆ ئیسلام له نێو دیوانى (رۆژهه‌ڵاتى)دا پیشان داوه و ده‌توانرىَ شیعرگه‌لێكى فراوان له دیوانه‌كه‌یدا ده‌ربهێنرێ كه كارتێكراو بوون له ئایه‌ته‌كانى قورئان .
له شیعرێكى قه‌شه‌نگى نێو (زوڵه‌یخانامه)دا، ئاماژه‌ى به ناوه جوانه‌كانى په‌روه‌ردگار كردووه. هه‌روه‌ها چه‌مكى یه‌كتاپه‌رستى به گرنگترین سه‌وقاتى ئاینى ئیسلام ده‌زانێت، هه‌ڵسه‌نگاندنى دانه‌دانه‌ى شیعره‌كان ده‌رفه‌تێكى ئێجگار زۆرى پێویسته، له‌م رووه‌وه به شیعرێكى جوان و قه‌شه‌نگى گۆته له (ساقى نامه)ى دیوانى رۆژهه‌ڵاتییدا كۆتایى به‌م بابه‌ته دێنین:
ئه‌وه‌ى كه ده‌ڵێن قورئان كۆنه
من نازانم
وه ئه‌وه‌ى كه ئه‌ڵێن قورئان رووداوه
پرسیارێكم نییه..
ته‌نها ئه‌زانم كه قورئان كتێبى كتێبه‌كانه..