فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
هه‌رکات کوردستان بانگی کردین
ئێمه‌ش ده‌ڵێن ئاماده‌ین
ماکوان
له سه‌رده‌می ئێستامنداووشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بۆته پێکی ده‌ستی {ئاپارتهید}کان که‌خه‌ریکن نیشتمان و گه‌له‌کمان به‌روه هه‌ڵدێرێکی زۆر سه‌خت ده‌به‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له پاشه‌ڕۆژی ووته ژه‌هراویه‌کانی خۆیان بکه‌نه‌وه که‌چی به‌سه‌ر گه‌ل و میلله‌ته‌کمان ده‌هێنن.
له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌ی که‌ئه‌م ووشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیه‌یان کردۆته وویردی سه‌ر زمانیان هاوڕاشن له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی نۆی جیهانی (جیهان گیری) که ئه‌م بیره ڕچاوی هیچ سنورێك ناکات به‌ڵکو بۆ تێكدانی کلتوری نه‌ته‌وه‌کانه ده‌یه‌وێت هه‌موو مرۆڤه‌کان له‌یه‌ك کلتورو فه‌رهه‌نگ دا کۆبکاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆره نه‌ته‌وه‌یانه هه‌میشه له زکری (جیهان گیری) ده‌ف ژه‌نن .
له راستیدا ئه‌مه بانێکه ودووکه‌ڵ!!!
بۆیه په‌نده‌که به‌ته‌واوتی نانوسم له به‌ر ئه‌وی شایه‌نی ئه‌و {ئاپارتهید}ه‌نیه ..
چونکه‌له ڕاستیدا ئه‌وان شێوه‌و ڕوخساری میلله‌ته‌که‌مان به‌ره‌و ڕه‌گه‌ز په‌رستی و فاشیزمی ده‌به‌ن ، خۆ ئه‌گه‌ر زۆریشیان بۆ هات وه‌ك(کڵاشی په‌ڕۆ)..
هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه.!!
ئه‌و کات ناوی خۆیان ده‌نێن مرۆڤ دۆست ئێمه مرۆڤه‌کانمان خۆش ده‌وێت و پیاده‌ی فیکری (هیومانتیزم) ده‌که‌ن له‌ژێریشه‌وه خه‌ڵکی سڤیل فێری ڕق له گه‌لانی ده‌وروپشتی خۆیان ده‌که‌ن که ئه‌م سیاسه‌ته ڕێ خۆش که‌ره بۆ داگیر کردنه‌وی ووڵاته‌که‌مان جارێکی تر که ترسناك ترین کاره دایانه‌وێت له ناو میلله‌ته‌که‌ماندا بڵاوی بکه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا ناخی گه‌لی کورد پڕه له‌خۆشه‌وستی وڕێزو پیاوه‌تی ده‌ڵه‌ده‌دانی هه‌ژاران ورێز له میوان گرتن له کڵێشه‌ی کوردی پێك هانیوه که ئه‌م خصڵه‌ته کورد له ئیسلامه‌وه فێری بووه وه پێغمبه‌ری ئازیز (علیه سلام) ده‌فرموێت {هه‌رکه‌س بڕوای به خوا و ڕۆژی دوای هه‌یه با ڕیز له‌میوانه‌که‌ی بگرێت).
دیاره ئه‌م کلتوره‌ئیسلام به‌خشی به کورد،به‌ڵام ئه‌و بۆره نه‌ته‌وه‌یانه ده‌یانه‌وێت ئه‌م بیره جوانه له‌ناه خه‌ڵکی ووڵات نه‌هێڵن له قسه‌ی زلی نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه به‌هه‌ل په‌رستی وبه‌هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وی قانزاجی خۆیان له بواری سیاسی دا ئه‌م بیره بهێنه‌وه کایه‌وه تا ده‌سڵاتی بۆگه‌نی خۆیان بسه‌پێنن به سه‌ر خه‌ڵکی موسڵمانی کوردا،چونکه باش له وه تێگه‌یشتون که ئیسلام ناهێڵێت سه‌روه‌ت وسامانی خه‌ڵکی کوردستان بدزن وبه‌هه‌ده‌ری به‌رن.
وه پاشان خه‌ڵکی موسڵمانی کورد به‌وه چه‌واشه بکه‌ن که گوایه بێجگه له زمانی خۆتان زمانی بێگانه با به سه‌رتاندا زاڵ نه‌بێت له هه‌مان کاتدا فێربونی زمانی گه‌لان واتا تێگه‌یشتن له کلتوری ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه هه‌موو مه‌به‌سته‌که‌ش زمانی قورئانه به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێجگه‌له عه‌ره‌بی هه‌ر زامنێکی تر بزانیت ئه‌و سه‌روه‌ریه ده‌یانه‌وێت به‌مه ئاینی پیرۆزی ئیسلام له مێشکی کوردا لابده‌ن و به‌ناوی نه‌ته‌وه‌یه‌تیه‌وه کورد پاش گه‌ز بکه‌نه‌وه که گوایه ته‌نها به بیری نه‌ته‌ویه‌تی ئێمه ده‌توانین ووڵات دروست بکه‌ین که ئه‌م ووته‌یه تانها ووته‌ی نه‌فامه ڕاسیسته‌کانه، چونکه بیری نه‌ته‌وه‌یه‌تی له ڕاستیدا کۆمه‌ڵێك هه‌ست و سۆزه له ناخی مرۆڤدا دروست ده‌بێت وه ئه‌م بیره خاوه‌نی هیچ بنه‌مایه‌کی سیاسی ،ئابوری، یاسایی نیه .
وه‌ك پێش تر ئاماژه‌م پێ‌کرد ته‌نها ووته‌ی ئه‌ندێشه‌یه بۆ فریودانی خه‌ڵکی کورد و ده‌یانه‌وێت بیری {ئۆپۆرتۆتیسم}بۆ خۆیان بڵاو بکه‌نه‌وه ته‌نها بۆ پله‌و پایه‌ی سیاسی و ئابوری له ناو گه‌لدابه‌ده‌ست بێنن.
وه بۆیه ئه‌م بابه‌ته‌هات به خه‌یاڵمدا بینوسم بیخه‌مه سه‌ر په‌ڕاو تا خوێنه‌ری کوردی موسڵمان لێان بگه‌ن که ئه‌م جۆره ووشانه‌به‌کارده‌هێنن به‌رانبه‌ر به موسڵمان هه‌مووی ئه‌ندێشه‌و هیچی تر ، ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌تی فیکر‌و مه‌نهه‌جێکه بۆ به‌رێوه بردنی ده‌ووڵه‌ت ئه‌وا ئێمه‌ش پێی رازین ونکۆڵی لێ ناکه‌ین ، به‌ڵام بیری نه‌ته‌وه‌یه‌تی ده‌بێت له ته‌نێشت ئایدۆلۆژیاکه‌وه بگاته ئه‌نجام وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م بۆ کرد نه‌ته‌وه‌یه‌تی ته‌نها هه‌ست وسۆزی مرۆڤه بۆ نیشتمانه‌که‌ی له وه به ده‌ر نیه یان ده‌بێت دیموکراسی خواز بیت یان چه‌پ،ڕاست له‌گه‌ڵیدا به‌کار بێنیت یان هه‌ر ئایدۆلۆژیاکی تر بۆ به‌ڕێوه بردنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه، که‌واته ئیسلام زۆر شیاوه بۆ هه‌ر که‌سێك نه‌ته‌وه‌ی نێت ئه‌گه‌ر ئه‌وان به فکرێکی تر پاشکۆی نه‌ته‌وه‌ی بن ئێمه‌ش به‌فکری ئیسلامی .
پێش ئه‌وه‌ی ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که ده‌رخه‌م پشتر پێتان ده‌ڵێم بنه‌ره‌تی نه‌ته‌وایه‌تی کامانه‌نن........
1- سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی : واته خۆشه‌وستی بۆ نیشتمان خاك‌و خۆڵه‌که‌ی و کێشه‌که‌ی له ڕووی سیاسی و ئابوریه‌وه.
2- هه‌وڵدان بۆ ڕزگار کردنی کوردستان وپشتگیری مافی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان .
3- به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیری خه‌ڵکه‌که‌ی له هه‌موو بوه‌ره‌کاندا .
4- به‌کار هێنانی بیرێك بۆ بشتگیری له مافی نه‌ته‌وه‌یه‌تی .
5- پارستنی ژینگه‌ی کوردستان له هه‌موو ڕووه‌کانه‌وه.
به گشتی ده‌توانم بڵێم ئه‌مه ته‌وه‌ری باسه‌که‌مانه که نه‌ته‌وایه‌تی خۆی له سه‌ر داڕشتوه له‌مه زیاتر هیچ بنه‌مایه‌کی تری نیه.
هه‌میشه ئێمه وه‌ك مۆسڵمان کارمان بۆ ئه‌وه کردوه له پێناویدا جه‌نگاوین به‌وه ڕازی بوین .
پێغه‌مبه‌ری ئازیز(علیه سلام) له ته‌وه‌ری باسی یه‌که‌مه‌وه ده‌فرموێت {من أخذ من الآرض شیئا بغیر حقه خسف به یوم القیامه الی سبع أرضین} رواه البخاری
وه پاشان ده‌فرموێت{العن لله من غیر منار الآرض} رواه مسلم
مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌ری ئازیز (علیه سلام )که هیچ که‌س بۆی نیه خاکی که‌سێکی تر داگیر بکات چۆن ئه‌گه‌ر مافمان داگیر بکرێت موسڵمان خه‌بات ناکات له پێناو خاک‌و خۆڵی وڵاته‌که‌ی خۆیدا که واته ئێمه به ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆمانی ده‌زانین و هه‌راجی پيوه‌ناکه‌ین کوردهیهتی به سه‌ر که‌س دا نافرۆشینه‌و چونکه ئه‌و که‌سانی که زۆر باس له بیری نه‌ته‌وه‌ی ده‌کات دیاره ئه‌و جاش بووه ده‌یه‌وێت به‌وه قسه زلانه داپۆشن که سه‌دان نمونه‌ی له جۆره له بار ده‌ست دایه له جێگا‌و کاتی خۆیدا ده‌ی خوێنه ڕوو.
به‌ڵام له راستیدا هه‌ر موسڵمانه جنگاوه له پێناوی شه‌ره‌ف که‌رمه‌تی میلله‌ته‌که‌ی خۆی دا‌و وه نمونه‌ی باشمان له‌به‌ر ده‌ست دایه بۆ باس کردنی که زۆربه‌یان له مزگه‌وت و حوجره‌کان ده‌رچون داکۆکیان له مافی میلله‌ته‌کمان کردوه بێ پسان له کۆن دا تا ئه‌م ڕۆیش که‌سێك ته‌نانه‌ت نیتوانیوه له ره‌فتارو کرده‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌کی به‌ر چاو بگرێت به‌ڵام ئێوه‌ی به ناو پارێزه‌ر له نه‌ته‌وه. به‌سه‌دانتان تابوری پینجه‌م بوون و نازناوی ووڵات پاره‌زتان نابوو له خۆتان که‌ی په‌روه‌رده‌کراوی قورئان رۆژێك له ناو ریزه‌کانی دوژمن بوون به جاش یان هه‌میشه له ناو زیندانه‌کانی داگیرکه‌ران ووشه‌ی یه‌کتا په‌رست و باسیان له مه‌زڵومی میله‌ته‌کیان ده‌کرد هه‌ر گیز رازیش نه‌بوون له‌ناو خانه‌وده‌کانیاندا که‌سی خۆ فرۆشی تێدا بێت که سه‌رکرده‌یه‌کی ئیسلامی براکه‌ی خۆی به‌ده‌ستی خۆی ده‌یکوژیت ئیسلام سه‌رکرده‌و پیاوی وا پروه‌رده ده‌کات .
له کاتێکدا که بنه‌مایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی بریتیه له زیندو کردنه‌وه‌ی کلتوری نه‌ته‌وه‌که‌ت که‌چی ئێوه‌ی به ناونه‌ته‌وه‌یی بێجگه له کلتوری نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆتان هه‌موو کلتورێکی ڕۆژئاواتان قوبوڵه جارێك نه‌مان دی جلی کوردی و سه‌رو فێستی کورده‌واری له سه‌ر ئافره‌ته‌کانتان ببینین یان له به‌ری بکه‌ن به‌ڵام ئاماده‌ن بۆ له به‌ر کردنی هه‌موو جۆره جل‌و به‌رگێکی بێگانه،یان کوا جلی کوردی پیاوانتان بۆ جارێك له‌به‌رتا نه‌کرد یان نمانه‌وێت له به‌ری بکه‌ن به‌ڵکو تانه‌و ته‌شه‌ر له کڵاو جامانه‌کان مه‌ده‌ن که به کۆنه پرست دیده‌ن له قه‌ڵه‌م به‌ڵام ئێمه شانزیمان به جامانه‌ی کوردیه‌وه کردوه ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له مزگه‌وته‌کان وانه‌ی ئاینیان ده‌خوێند ده‌بوو کلتوری خویان وون نه‌که‌ن که سه‌ره‌کی تریان سیمای نه‌ته‌وه‌یه که بریتیه له جل‌و به‌رگ ته‌نانه‌ت سه‌رکرده ئیسلامیه‌کانی کۆن ونوێ هه‌ر شانازی پێوه ده‌که‌ن به‌رده‌وام له‌به‌ری ده‌که‌ن.
یان کوا پاراستن له ژینگه کوردستان کاتێك کوردستان پێویست به ئێوه بۆ چون هه‌موو که‌ره‌سه‌کانی ئاو دیو کران ته‌نات بۆرو هه‌رچی ترمان بۆ بای‌بای لێ‌کرا یان که‌ره‌سه خزمات گوزاریه‌کان له‌ولاوه بۆستێت، له هه‌مووی ماڵ وێران که‌ر تر شه‌ری ناوخۆ بوو لاوه‌کانمان بووه قوربانی کوردهیهتی که‌چی هه‌ر هه‌ڕاجی کوردایه‌تی ده‌که‌ن به‌سه‌رمانادا.
له راستیدا ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی نیشتمان وابێت هه‌ر ڕۆژه وه‌ك مه‌دلیا به‌ده‌ست دوژمنانه‌وه هه‌ڵتان بسوڕینن یان وه‌ك سه‌تڵ ده‌ستاو ده‌ستان پێبکه‌ن له بیرتان نه‌چێت کاتی خۆی هه‌ر ئه‌و ڕۆژئاویانه بوون ووڵاته‌که‌مانی کرده چوار به‌شه‌وه که ئێستا ئه‌گه‌ر بڵێت ماست ره‌شه ئێوه ده‌ڵین نه‌ك ڕه‌ش به‌ڵکو ده‌ڵێن قیره !!
ئان ده‌تانه‌وێت موسڵمانان له سیاسه‌ت دوور بخه‌نه‌وه له کاتێکدا سیاسه‌ت هه‌ستیارێکی زۆر دژواره جاری وا هه‌یه مرۆڤێکی سیاسی ده‌توانه‌ت به وتارێك میلله‌تێك له ناو به‌رێت یان ڕزگار بکات جا ئه‌گه‌ر وا بێت بۆ موسوڵمان به‌شدار نه‌بێت له‌و سیاسه‌ته‌دا له کاتێکدا موسڵمان له خوا ترسه وه‌ك ئێوه به سه‌ر خۆشی بریار نادات نا‌توانیت به ئاره‌زوی خۆی بریار ده‌ربکات یان به ئاره‌زو خۆی بریاربدات.
لێره‌وه به ئاشکرا ده‌ڵێن ئێمه‌ی موسڵمان پێش هه‌موو شتێك رێزی مرۆڤمان لایه له‌به‌ر ئه‌وی خوای گه‌وره دروستی کردوه خوای گه‌وره خۆی ڕێزی له‌ناوه،پاشان نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆم که کورده خۆشم ده‌ێت وه داکۆکی له مافه‌کانی ده‌که‌ین ،له‌دوایدا مرۆڤی له‌خوا ترس و موسڵمانمان خۆش ده‌وێت به ڕه‌ش وسپی و سور پێستیه‌وه به برای خۆمانی ده‌زانین داکۆکی له‌مافی هه‌موو موسڵمانێک ده‌که‌ین .
بویه ده‌ڵێم موسڵمان باشترین داکۆکی که‌ره له نیشتمان ونه‌ته‌وه‌که‌ی به پێی ئه‌و یاسایانه‌ی که ئیسلام بۆی داناوه هه‌مووی له سه‌ر بنه‌مای لۆژیکه.
له کۆتایدا داوام له نه‌ته‌وه‌که‌م که هه‌رگیز بیر له له مشه‌خۆری نه‌که‌نه‌وه له سه‌ر نیشتمان و کوردستانی به ناز چونکه کوردستان خاکێکی پیرۆزه خوای گه‌وره به پێغمبه‌ر {نوح}(علیه سلام) ده‌فه‌رموێت له‌نگه‌ری که‌شتیکه‌ت با له جوودی موباره‌ك بیت جودێش خاکی کوردستانه.
وه ئێمه‌ی موسڵمان هه‌ر کات ووڵاته‌که‌مان هاوری کرد لێمان ئێمه‌یش ئاماده‌ین .
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی