فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
ئیسلام وئازادی ڕاده‌ربڕین
ئاینی پیرۆزی ئیسلام له ڕووی ئه‌زموونی بیر‌و ڕا ده‌ربڕین ده‌وڵه‌مه‌نده له بواری ئازادی بیر‌و ڕادا، ئه‌و دهوڵهمهندیهیش به ته‌نها ده‌ق نین یاخود هه‌واڵ نین هه‌ڵبژێردرێن، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌وه به‌شێکه‌له بیری یونانی، به‌ڵکو رووداوی دیاری کراوی ڕاستی حاشا هه‌ڵنه‌گری به‌دوایه‌کدا هاتوه له‌سه‌ر په‌یڕه‌و کردنی ڕاده‌ربڕین و بیروڕاووتن له سیاسه‌ت وزانست و ته‌واوی کاروباره‌کانی ژیاندا.
له ده‌قه‌کانی قورئانی پیرۆزدا چه‌ندین ئایه‌ت ده‌بینینه‌وه که هانی ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌ده‌ن له‌وانه خوای گه‌وره دهفرمۆێت{ادْعُ إِلِى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ} النحل125
دیاره له دوای بانگه‌وازی دینی خوای گه‌وره کۆمه‌ڵێك پرسیار ڕێگه‌ت پێده‌گرێت بۆیه خوای گه‌وره ده‌فرموێت دیرۆکیان له‌گه‌ڵ بکه‌ن به باشترین شێوه.
یان له ده‌قێکی تردا ده‌فرموێت {لاَ إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ}البقره256
که‌واته تۆ ئازادی له بیر‌و ڕای خۆت چونکه خوای گه‌وره هه‌ڵبژاردنی داوه‌ته ده‌ست خۆت ، یان ده‌فرموێت{ وَقُلِ الْحَقُّ مِن رَّبِّكُمْ فَمَن شَاء فَلْيُؤْمِن وَمَن شَاء فَلْيَكْفُرْ }الکهف29
ئه‌ی پێغمبه‌ر پێیان بڵێ ئه‌وه ئێمه راستیمان بۆ ڕوون کردنه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێت ئیمان بێنن ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه له‌سه‌ر بێباوه‌ڕی خۆتان ئه‌توانن هه‌ر به‌رده‌وام بن.
به‌ڵام دیاره ئازادی له هه‌موو بیر‌و ڕاکانی تر بریتیه له‌وه‌ی:
که مافی برانبهرهکهت پێشل نه‌که‌یت به‌ڵام له لای ئێمه به ناوی ئازادیه‌وه سوکایه‌تی به پیرۆزیهکانمانهوه ده‌که‌ن که‌چی ئه‌وانیه که ده‌زگایی پاراستنی مافه‌کانن به ده‌میانه‌وه پێ ده‌که‌نن ،به‌ڵکو هانیان ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ ئهیشدا به مۆدێرن ناویان ده‌بن.
له‌کاتێک ئه‌گه‌ر موسڵمانێك بیر‌و ڕای خۆی ده‌رببڕیت به ده‌یان که‌س زیت ده‌بنه‌وه ناوی تیرۆریست‌و کۆنه‌په‌رست ده‌ده‌نه پاڵ له ڕاستیشدا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی که بانگه‌وازی بۆ ئازادی ده‌که‌ن به ئاره‌زوی خۆیان بیر‌و بۆچونی خۆیان ده‌ربڕن و موسڵمان سه‌رکوت بکه‌ن به ههمووهاوكێشه زانست ومهعریفهکان ئه‌وه ئێوه‌ن خه‌ڵکی فێری تیرۆر ده‌که‌ن .
به‌وجۆره ئه‌وه ده‌بینین له ناو ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا که پشت ده‌به‌ستێت به تێڕوانینی ئه‌قڵی ڕچاوکردنی سونه‌ته‌کانی خودا له‌خولقاندنی مرۆڤ.
وه‌له خو نه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتێکی ئاینی کۆنکرهتیه،که نابنه هۆی ڕێگرتن له ئازادی ڕاده‌ربڕین،به‌ڵکو به‌رگری لێ ده‌کات و به پێویستی ده‌زانێت.
هه‌روه‌ها له بواری سیاسی دا ئه‌و ڕووداوانه‌ی که به دوای یه‌ك دا له جهیانی ئیسلامی دا ڕووی داوه لهووردترین کاروباردا ده‌لاله‌ت له کاروباره‌کانی ئازادی ڕادهربڕیب ده‌که‌ن ،له ڕوبه‌ڕو بوونه‌وه‌ی داد وهرهندا،له‌بواری زانستی دا به هه‌مان شێوه مرۆڤی موسڵمان بۆ په‌یڕه‌وکردن وله ئهستوگرتن وئاشکراکردنی ڕاستیه‌کانی گهردوونیهت و کاروباره‌کانی لۆژیك و ئاشکرایی بیر‌و ڕاده‌ربڕین ،دۆزینه‌وه‌ی زانسته‌کان که زۆربه‌یان له سه‌ر ده‌ستی زانا موسڵمانه‌کان بوون .
له‌هه‌مان کاتدا له‌ناو ئاینی ئیسلامدا بڕوا کردن به ژیری له ناو شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا چه‌سپیوه که له ناو هیچ ڕژێمێکی ئه‌م جیهانه نه چسپیوه، وه‌گرنگترین ( حصانه)له ناوتاکهکانی موسڵماندا بریتیه له به‌ندایه‌تی و خوا په‌رستی زیاتر که فه‌زڵی خه‌ڵکی ته‌نها به‌خوا په‌رستی وتهقوایه ده‌درێ،هه‌روه‌ك به‌خشین ولێبوردن به‌شێکی سه‌ره‌کیه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا.
هه‌رووها فه‌رمان به چاکه‌و نه‌هیکردن له خراپه‌که کرۆکی به‌رنامه‌ی ئیسلامه که پێغه‌مبه‌ری بۆ ناردوه (علیه سلام) به‌گشتی ده‌توانین بڵێن یازادی دیرۆك ڕاده‌ربڕین خوای گه‌وره دایڕشتوه به‌ڵام ئه‌گه‌ر له سنوره ده‌رچوه ئه‌وکات مرۆڤ له ئاسایی ده‌ر ده‌چێت و چه‌ندین بواری ناوه‌زه به سه‌ریدا ده‌چه‌سپێت ژیانی وه‌ك ئاژه‌ڵ به سه‌ر ده‌بات،یان به‌دیوێکی تردا بڵێن ئه‌گه‌ر تۆ ئازادی ڕه‌ها ت بۆ خۆت بوێت له ڕاستیدا ئه‌مه پێشێل کردنی ئازادی برانبهرکهته که ئازادی ڕه‌ها هاته کایه‌وه پیاو پیاو ماره ده‌کات ژنیش بۆ ژن به هه‌مان شێوه یان به هه‌زاران شتی ناوه‌زه‌ی تر که ڕۆژانه دهیبێستین و ده‌یبینین.
ئیمامی غه‌زالی ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ده‌فرموێت:ئا به‌مجۆره ئازادیی بیروڕا ده‌ربڕین ده‌بێته جه‌وهه‌ری ئیسلام و پمی غه‌زالی ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ده‌فرموێت:ئا به‌مجۆره ئازادیی بیروڕا ده‌ربڕین ده‌بێته جه‌وهه‌ری ئیسلام و پێویستیه‌که له پێویستیه‌کانی باوڕ پێکردن پێی .
که‌واته لێره‌وه بۆمان درده‌که‌وێت که ئاینی ئیسلام ده‌رگا به‌ڕووی هێچ که‌س داناخات به مه‌رجێك سوکهیهتی به پیرۆزیه‌کانی نه‌کرێت له هه‌موو دونیا‌و فه‌رهه‌نگه‌کانی جیهاندا هه‌ر وا بووه ئه‌گه‌ر تۆ سوکایه‌تی بکه‌یت ئه‌وه پی ناوترێت دیرۆك به‌ڵکو ئه‌وه شه‌ره وه سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی شه‌ره‌کانی دنیا له ووته‌ی ناشرینه‌وه ده‌ستی پێکردوه جا ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت شه‌ڕه قسه بکه‌ین ئه‌وه فه‌رهه‌نگی موسڵمان نیه ئێمه له‌و شه‌ڕه پاشه‌کشێ ده‌که‌ین وه به ئاشکراش ده‌ڵێن ئێمه پیاوی ئه‌و شه‌ڕه نین له‌وه‌یاندا ئازایه‌تیمان پێناکرێ ئێوه قاره‌مانن تیدا .
ماکوان
23/07/06
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی