ئیسلامی هاوچه‌رخ، له‌به‌رده‌م پرۆژه‌ی به‌عه‌لمانیكردنی دینه‌كاندا
دلێر ئه‌حمه‌د به‌زرنجی
هه‌موو ئایینه‌كان هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنیانه‌وه له‌سه‌ر ئاستی سۆسیۆلۆجی تووشی به‌ربه‌ستی زۆر هاتوون، به‌تایبه‌تی ئایدۆلۆژیا شمولییه پارادۆكسه‌كانی لاهوتییه‌تی دینی، جا ئه‌م به‌ربه‌ستانه مرۆیی بن یان دژایه‌تیی ئایدۆلۆژیایه‌كی مرۆیی بێت، هه‌رچۆنێك بێت دین گرفتی له‌گه‌ڵ ئایدۆلۆژیابوون هه‌یه، جا ئه‌م ئایدیۆلۆژیایانه شمولی بن و خاوه‌ن بونیادێكی دینی بن، یان ئه‌وه‌تا ئایدۆلۆژیایه‌كی وه‌زعی لادینی بێت.
ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ئه‌وه كه بڵێین عه‌لمانییه‌ت وه‌ك ئایدۆلژیایه‌كی شمولی ئه‌مرِۆ له حاڵه‌تی ململانێدایه له‌گه‌ڵ ئیسلامی هاوچه‌رخدا، كاتێك باس له ئیسلام ده‌كه‌ین وه‌ك دینی رووت (ا‌لدین البحت)، یاخود باشتر بڵێم وه‌ك كۆمه‌ڵێك سروت و دروشمی دینی، كه له سوچی مزگه‌وته‌كان و شوێنه دینییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌وا گرفتێك یان ئیكشالیه‌تێك دروست ناكات له‌گه‌ڵ سیكۆلاریزم، چونكه ئه‌و عه‌لمانییه‌ته‌ی له وڵاتێكی وه‌ك فه‌ره‌نسا هه‌یه به راده‌یه‌ك كراوه‌یه كه رێگا ناگرێت له ئه‌نجامدانی هه‌ر سروشت و دروشمێكی دینی، به‌ڵام هه‌میشه ئاگاداری ئه‌وه‌یه كه دین یاخود دیارده دینییه‌كان ببنه دیارده‌ی سۆسیۆلۆجی، هه‌ر بۆیه‌ش حكومه‌تی فه‌ره‌نسی هه‌ڵده‌ستێت به قه‌ده‌غه‌كردنی (حیجاب) و هه‌ر دیارده‌یه‌كی دینیی تر له زانكۆكاندا، كه‌واته عه‌لمانیه‌ت دژ نییه له‌گه‌ڵ هیچ دینێكی رووت (ا‌لدین البحت) ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئیسلامیش بێت، به‌ڵام گرفته‌كه كاتێك ده‌ست پێ ده‌كات كه دین ببێته سیسته‌مێكی قانوونی و تیۆلۆژی و، هه‌وڵ بدات كۆمه‌ڵگا دیسپلین بكات و هه‌وڵ بدات مانفێستی ده‌سه‌ڵاتی سروشكراو (الموحی) یان (ده‌سه‌ڵاتی خوایی) بكات له رێگه‌ی دامه‌زراندن و بونیادنانی ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی موئه‌سه‌ساتی وا كه پابه‌ند بێت به لاهوتی دینی و یاسا خواییه‌كانه‌وه.
لێره‌دا گرنگه پرسیارێك بخه‌ینه روو.. بۆچی عه‌لمانییه‌ت ناتوانێت دین ـ جا هه‌ر دینێك بێت ـ وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ دیسپلینی كۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵات سه‌یر بكات؟
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێم كه ئه‌و بارودۆخه‌ی عه‌لمانیه‌ت تیایدا سه‌ری هه‌ڵدا ته‌واو ناجێگر و شه‌رِانی بوو، سه‌ره‌تای بیرۆكه‌ی (عه‌لمانییه‌ت) له شۆرِشی فه‌ره‌نسییه‌وه ده‌ستی پێكرد، ئه‌مه له‌سه‌ر ئاستی پراكتیكی، له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه گرفته كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و دینییه‌كان حوكمیان ده‌كرد.. وتم (گرفته دینییه‌كان)، چونكه له كۆمه‌ڵگای فه‌ره‌نسی و ئه‌وروپیدا به گشتی ئه‌و سه‌رده‌مه كه‌نیسه‌كان و قه‌شه‌كان گه‌وره‌ترین مشه‌خۆری سه‌ر خه‌ڵك بوون و به خراپی ده‌سه‌ڵاتی دینیی خۆیان به‌كارده‌هێنا، بۆیه سه‌یر نییه له بارودۆخێكی ئاوادا دین روبه‌رِووی هێرشێكی گه‌وره یان په‌رچه‌كردارێكی گه‌وره ببێته‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش بیریارانی ئه‌وكات داوای ته‌واو دابرِینی دینیان كرد له كۆمه‌ڵگا، بۆیه زیاده‌رِۆیی نییه گه‌ر بووترێت عه‌لمانیه‌ت واته كوشتنی ئه‌كتیڤیه‌تی دین، چونكه عه‌لمانیه‌ت به واتای سیكۆلاریزم واتای جیاكردنه‌وه‌ی دین له كۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها ده‌ره‌نجام كورتكردنه‌وه‌ی دینه له چه‌ند سروت و دروشم و رێورِه‌سمێكدا.
ئیسلامی هاوچه‌رخ ئه‌مرِۆ له وڵاته‌كه‌ی خۆیدا رووبه‌رِووی پرۆژه‌یه‌ك بووه‌ته‌وه به ناوی (به‌عه‌لمانیكرنی ئیسلام)، بۆیه گرنگه ئاماژ به راده‌ی گونجانی بانه‌شه‌یه‌كی له‌م جۆره بكه‌ین له‌سه‌ر ئاستی تیۆلۆجیای ئیسلام به گه‌رِان به‌ناو تێكسته بونیادیه‌كانیدا.
دیاره وه‌ك باسم كرد عه‌لمانیه‌ت له كۆمه‌ڵگایه‌كدا سه‌ری هه‌ڵدا كه سایكۆلۆجیه‌تی تاكی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه پابه‌ند بوو به ئاینی مه‌سیحییه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه ئاینی مه‌سیحی خۆی حوكم و یاسای تیادا نییه، به‌ڵكو زیاتر بایه‌خ ده‌دات به رۆحانییه‌ت و ئه‌خلاق و ته‌نانه‌ت ئینجیله‌كانیش پێكهاتوون له كۆمه‌ڵێك حیكایه‌ت و گێرِانه‌وه، كه زیاتر باس له سه‌راسیمه‌كانی یه‌سوع و مه‌سیح و ئامۆژگارییه ئه‌خلاقییه‌كانی ده‌كات، بۆیه عه‌لمانیه‌ت كاتێك بانه‌شه‌ی بۆ كرا، نه‌بووه هۆی سه‌دایه‌كی گه‌وره له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا، چونكه خودی ئینجیل ئاماژه‌یه‌كی له‌م جۆره‌ی تیایدایه كه تێكستێكی به‌ناوبانگی مه‌سیحییه ده‌ڵێت :(ئه‌وه‌ی هی قه‌یسه‌ره بۆ قه‌یسه‌ر، ئه‌وه‌شی هی خودایه بۆ خودا)، به واتایه‌كی تر ئه‌و بواره كه په‌یوه‌ندیی به ده‌سه‌ڵات و لایه‌نى سیاسییه‌وه هه‌یه بۆ قه‌یسره، سه‌ركردایه‌تی رۆحانیه‌ت و ئه‌خلاقی خه‌ڵك بۆ ئاین، به‌ڵام ئاینی ئیسلام ئه‌وه‌ی قبوڵ نییه، چونكه ئیسلام پێش ئه‌وه كه سروت و عیباده‌ت بێت بۆ خوا كۆمه‌ڵه یاسایه‌كه هاتووه كۆمه‌ڵگایه‌كی جاهیلی رێكخستووه و سیسته‌مێكی تیره‌گه‌ریی گۆرِیوه بۆ ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌ركه‌زی، كه خۆی له ده‌وڵه‌تی مه‌دینه‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)دا ده‌بینێته‌وه، كه دواتر ئه‌م یاسا و دیسپلینه ته‌عمیم و گشتگیر كراوه بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پره‌نسیپه قورئانییه، كه ده‌فه‌رموێت (وَمَا اَرْسَلْنَاكَ إِلاَّ رَحْمَه‌ً لِلْعَالمِینَ)، كه‌واته ئیسلام رازی نابێت، ته‌نها به‌وه نه‌بێت كه سیستم بۆ كۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵات دابنێ به‌پێی ئه‌و ئایه‌ته كه ده‌فه‌رموێت (وَمَنْ لمْ یحْكُمْ بِمَااَنزَل اللَّهُ فَاُوْلئِكَ هُمْ الْكَافِرُونَ)، كه‌واته له مه‌سیحیه‌تدا گونجاوه دین جیا بێت له ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگا و ته‌نها چه‌ند سروتێكی دینی بێت بۆ رێكخستنی ئه‌خلاق و رۆحانییه‌تی خه‌ڵك، چونكه مه‌سیح كاتێك كه هات له كۆمه‌ڵگایه‌كدا بوو كه رۆمه بیزه‌نتییه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان به‌رِێوه ده‌برد، بۆیه ئامانجی مه‌سیح دروستكردنی هه‌ڵگه‌رِانه‌وه‌یه‌كی سیاسی نه‌بوو، به‌ڵكو ئامانجی رێكخستنی ئه‌خلاقی خه‌ڵك بوو، هه‌ربۆیه‌ش وتی (ئه‌وه‌ی هی قه‌یسه‌ره بۆ قه‌یسه‌ر، ئه‌وه‌شی هی خوایه بۆ خوا)، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د (د.خ) له كۆمه‌ڵگایه‌كدا هات پێش ئه‌وه‌ی گرفتی نه‌بوونی ئه‌خلاق و ئه‌نزیمه‌ی سۆسیۆلۆجی هه‌بێت، گرفتی نه‌بوونی سیسته‌مێكی سیاسی مه‌ركه‌زی هه‌بوو، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵی دا سیستمێكی ئاوا بونیاد بنێت بۆئه‌وه‌ی له رێگه‌یه‌وه كۆمه‌ڵگایه‌ك له تاكی ئه‌خلاق به‌رز به‌رهه‌م بهێنێت، واته محه‌مه‌د (د.خ) ئه‌وه‌ی هی قه‌یسه‌ر بوو له سه‌رده‌می مه‌سیحدا كردیه میكانیزمێكی بنه‌رِه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی دوو گرفت.. یه‌كه‌میان: ناجێگریی فه‌رمانرِه‌وایی كۆمه‌ڵگایه‌كی تیره‌یی. دووه‌میان: نه‌بوونی ئه‌خلاقی هیومانیستی له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا له‌گه‌ڵ شێوازه جیاوازه‌كانی ریزبه‌ندیی جنسی و بێ دادی. هه‌ربۆیه‌شه ئیسلامییه‌كانی ئه‌مرِۆ سورن له‌سه‌ر هه‌مه‌لایه‌نی و ته‌عمیمی دینه‌كه‌یان، چونكه ئه‌گه‌ر دین له ده‌سه‌ڵات جیا بكرێته‌وه، ئه‌وا له مه‌سیحیه‌تدا گرفت دروست نابێت، چونكه پاپا یان قه‌شه ده‌سه‌ڵاتی رۆحی باڵای هه‌ر ده‌مێنێت، هه‌روه‌ها خاوه‌ن وه‌زیفه‌ی فراوانی كه‌هه‌نوتی ده‌بێت، هه‌روه‌ك ئه‌مرِۆ ده‌بینین كه ده‌وڵه‌تی دینی ڤاتیكان سه‌ركردایه‌تیی زۆرینه‌ی مه‌سیحییه‌كانی جیهان ده‌كات، به‌ڵام له ئیسلامدا گونجاو نییه كه (ئیمام یان خه‌لیفه یان سه‌رۆك)ی موسڵمانان ته‌نها ئیشی پێشنوێژی و ماره‌برِین و به‌جێگه‌یاندنی هه‌ندێ سروتی دینی بێت، چونكه گه‌ر ئاوا بێت، ئه‌وا ئیسلام تووشی وه‌ستان و نائه‌كتیڤ بوون ده‌بێت، بۆیه ئه‌و كاته ئیسلام دینێكی هه‌مه‌لایه‌نه ده‌بێت كه ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست (ئیمام یان خه‌لیفه) یان به چه‌مكی سه‌رده‌م (سه‌رۆك ده‌وڵه‌تی دینی)دا بێت، ده‌رئه‌نجام ده‌بینین كه ئیسلامی هاوچه‌رخ به هه‌موو ته‌یاره‌كانیه‌وه بانگه‌شه بۆ ئیسلامێكی سیاسی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی (ضمنی)ش بێت ناوی سه‌ركرده‌كانیان ده‌نێن به (ئه‌میر، یان ئه‌میندار، یان ئیمام) واته هه‌مان ناوه‌كانی ئیسلامی كلاسیكی به‌كار ده‌هێنن بۆ گێرِانه‌وه‌ی ره‌سه‌نی و ره‌وایه‌تی بۆ كاری سیاسی و نوێنه‌رایه‌تیی دینی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان.
لێره‌دا گرنگه ئاماژه به‌و ته‌یاره بده‌ین كه بانگه‌شه بۆ عه‌لمانیه‌ت ده‌كات نه‌ك وه‌ك دارِنینی دین له كۆمه‌ڵگا، به‌ڵكو به ناوی (به‌زانستی ئیسلام) واته به‌زانستی كردنی ئاین و پێشخستنی كۆمه‌ڵگا له رێگه‌ی به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆجیای سه‌رده‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌م ته‌یاره‌ش شتێك نییه ته‌بریری بكات، چونكه خودی ئیسلام له‌گه‌ڵ زانستی‌بوون و پێشكه‌وتندایه، بۆ نمونه قورئان ده‌فه‌رموێت (اامَعْشَرَ الْجِنِّ وَالإِنسِ إِنْ اسْتَطَعْتُمْ اَنْ تَنفُذُوا مِنْ اَقْطَارِ السَّمَاوَاتِ وَالاَرْض فَانفُذُوا لاَ تَنفُذُونَ إِلاَّ بِسُلْطَانٍ) (سلطان) لێره‌دا واتای ئه‌و پێشكه‌وتنه زانستییه‌ی ئه‌مرِۆ ده‌گه‌یه‌نێت كه مرۆڤ له رێگای (سلطان)ـه‌وه واته له رێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه گه‌یشت به ئاسمان، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (د.خ) زۆر جه‌خیی له‌سه‌ر زانستی‌بوون و زانست كردووه‌ته‌وه، بۆ نموونه ده‌فه‌رموێت (اطلب العلم من المهد الى اللحد)، جگه له‌مه‌ش قورئان چه‌ندان ئاماژه‌ی تێدایه كه بانگه‌شه‌یه بۆ به‌كارخستنی هزر و عه‌قڵ و هه‌ڵگیرساندنی شۆرِشی ره‌شناڵیزم وه‌ك ئاماژه‌كانی (اَفَلاَ تَعْقِلُونَ، اَفَلاَ تَنضُرُونَ، اَفَلاَ تَذَكَّرُونَ، اَفَلاَ یتَدَبَّرُونَ) و ... هتد، هه‌روه‌ها بوونی جێگیر و گۆرِاوه‌كان (ثوابت و متغیرات) بۆ ئه‌وه‌یه كه ئیسلام له دۆگمابوون ده‌ربچێت و له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی مرۆڤه‌كاندا بگونجێت.
بۆیه سیكۆلاریزم سه‌ركه‌وتوو نابێت له وڵاتانی ئیسلامی‌دا له‌ژێر هه‌ر ناوێك‌دا بێت، چ عه‌لمانی بێت، یان لائیكی، یان هه‌ر ناوێكی تر، چونكه سروشتی ئیسلام جیاوازه له مه‌سیحیه‌ت و سروشتی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ش كه عه‌لمانییه‌ت تیایدا سه‌ری هه‌ڵدا، جیاوازه له سروشتی كۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌كان.
بۆیه دواجار ده‌ڵێم ئیسلامی هاوچه‌رخ چه‌نده ئایدیۆلۆژیا شمولییه رادیكاڵییه‌كانی خودی دین زیانی پێ ده‌گه‌ینن، دوو ئه‌وه‌نده زیاتر عه‌لمانییه‌ت وه‌ك ئایدیۆلۆژیایه‌كی شمولی زیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه عه‌لمانییه‌ت له وڵاتانی ئیسلامی‌دا به سه‌یركردنی هه‌ردوو ئه‌زموونی شكستخواردووی (كه‌مال ئه‌تاتورك) له توركیا و (حه‌بیب بورقیبه) له تونس، واتای هه‌رِه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ بونیادی هزری ئیسلام و هه‌رِه‌شه‌یه له ترۆپكی سه‌روه‌ری باڵای خوایی.