فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
ئایا جه‌ژنی خۆشه‌ویستی جه‌ژنێکی شه‌رعییه ؟؟
ئه‌وه‌ی له‌لای هه‌موو موسوڵمانێک ئاشکرایه ئه‌وه‌یه که خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت :
( ان ا‌لدین عند الله الاسلام ) واتا دیه و به‌رنامه بۆ مرۆڤ لای خوای گه‌وره ته‌نها ئیسلامه : واته نابێت مرۆڤ له ئیسلام به‌ولاوه هیچ شتێكی که بکاته دین و به‌رنامه‌ی خۆی ، که‌واته هه‌ر شتێک له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م ئیسلامه به‌ده‌ر بێت موسوڵمان ئه‌بێت به‌رپه‌رچی بداته‌وه وه‌ری نه‌گرێت .
چونکه لاسایی کردنه‌وه‌ی موسوڵمان بۆ که‌سانێکی غه‌یری دینه‌که‌ی توش بوونه به‌سه‌رگه‌ردانی دونیا‌و قیامه‌ت وه‌ده‌رچوونه له ئیسلام .
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت :
( من تشبه بقوم فهو منهم ) واته : هه‌ر که‌سێک خۆی بشبهێنێت به قه‌ومێک ئه‌وه له‌وانه و وه‌ک ئه‌وانه و له‌ی خوای گه‌وره وه‌ك ئه‌وان حیسابی بۆ ده‌کرێت .
لاسایی کردنه‌وه‌ی ئه‌و خاچ په‌رستانه‌ش بۆ گێرانی رۆژی چوارده‌ی شوباط 14/2 به جه‌ژنێک ( عید الحب ) به‌دڵنیایه‌وه کوفرێکه‌و موسوڵمان ده‌بێت خۆی لێ به‌دوور خات .
بۆچی ؟؟
چونکه چه‌ژنه‌کان له ئیسلامدا عیباده‌ت کردنی خوای گه‌وره‌ن ، ئه‌ی باشه به‌ناو جه‌ژنی خۆشه‌ویستی و داوێن پیسی چ عیباده‌تێکی خوای گه‌وره‌ی تێدایه ؟؟ چونکه ئه‌م رۆژه ( 14/2 ) له‌وه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا که پێش هاتنی مه‌سیح ( علی نبینا وعلیه السلام ) بۆ که‌سێکیان دانا که نه‌غرۆ بوبو له‌ناو ئافره‌ت و داوێن پیسی دا وه خه‌ڵکی ئه‌کوشت له‌پێناوی به‌ده‌ست هێنانی ئافره‌ت و کاری داوێن پیسی ،که‌ناوی سانت ڤاله‌نتین یان سانت ڤاله‌نتا بوو بۆیه ناویان نا ( اله الحب ، خوای خۆشه‌ویستی ) کاتێکیش که مرد رۆژی مردنه‌که‌یان ( 14/2 ) بۆ کرده جه‌ژنی خوای خۆشه‌ویستی که‌پاشان دینی ده‌ست کاری کراوی مه‌سیحی ره‌واجی به‌م رۆژه پیسه دا‌و هه‌تا وای لێهات به‌داخه‌وه هه‌ندێک موسوڵمانی نه‌زانیش یادی ده‌که‌نه‌وه وه‌ک جه‌ژنێک .
موسوڵمانی خۆشه‌ویست سه‌لماندنت بۆ خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ( صلی الله علیه وسلم ) شوێن که‌وتن و گووێ رایه‌لی کردنی قورئان و فه‌رمووده شیرینه‌کانه ، وه‌دوور که‌وتنه‌وه‌یه له هه‌مووشتێک که قورئان و فه‌رمووده نه‌هی لێ کردوون ...
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت : ((قل إن كنتم تحبون الله فاتبعونی یحببكم الله ویغفر لكم ذنوبكم))
که‌واته طاعه‌تی خوای گه‌وره نایه‌ته دی ئه‌گه‌ر طاعه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌که‌یت ( صلی الله علیه وسلم ) .
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ((من یُطعِ الرَّسول فقد اطاعَ الله)).
به‌ناوجه‌ژنی خۆشه‌ویستی ( عید الحب ) جه‌ژنی خاچ په‌رستانه به‌هیچ جۆرێک موسوڵمانان نابێت ئه‌م رۆژه ناوبنێت جه‌ژن و ئاهه‌نگی پێوه بگێرێت وه‌دیاری پێشکه‌ش به خێزان و ....هتد .
هه‌ر که‌سێکیش نه‌هی له‌م ڕۆژه ده‌کات وه‌ک وجه‌ژنێک وه ئاماده نیه ئاهه‌نگی بۆ بگێرێت ...به‌راستی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) له ناخی دڵی دایه ، وه به پێچه‌وانه‌وه په‌نا به‌خوا خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌بێته خۆشه‌ویستیه‌کی سه‌رزاره‌کی و سود به موسوڵمانان ناگه‌یه‌نێت ...
ئیتر موسوڵمانی خۆشه‌ویست ...خۆشه‌ویستیخوای گه‌وره‌و ئه‌و پێغه‌مبه‌ره خۆشه‌ویسته( صلی الله علیه وسلم ) له دڵتا جێ بکه‌ره‌وه و له خوا بترسه‌و رۆژی مردنی که‌سێكی داوێن پیس مه‌که به‌جه‌ژنێك و خوای گه‌وره‌ش له‌خۆت مه‌ره‌نجێنه .
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه بابه‌تێکی چڕوپڕترو به‌سوود بخوێنه‌وه
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی