فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
جه‌ژنى خۆشه‌ویستى (ڤاله‌نتاین)
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگارى جیهان درودوسه‌لام بۆ سه‌ر رِوحى پاكى پێغه‌مبه‌ر g وه یارو یاوه‌رو شوێن كه‌وتوانى به‌گشتى . ئه‌مجا بێ گومان خواى په‌روه‌ردگار ئیسلامى وه‌ك ئایین بۆ هه‌ڵبژاردوین وه رِازى نابێت له هیچ كه‌سێك كه جگه له‌ئیسلام ئایینى بێت ، هه‌روه‌ك ئه‌فه‌رمێت : {وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ} (85) سورة آل عمران . وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌واڵى پێ داوین كه چه‌ند خه‌ڵكانێك له ئومه‌ته‌كه‌ى له هه‌ندێك له نریت و دروشمه‌كانیاندا به‌دواى دوژمنانى خوا ده‌كه‌ون ، هه‌روه‌ك له فه‌رموده‌كه‌یدا هاتووه كه ئه‌بو سعید ئه‌لخودرى خواى لێ رِازى بێ له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم ئه‌یگێرِێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى : (بێ گومان شوێن رِێچكه‌و رِێبازى ئه‌وان ئه‌كه‌ون كه له پێش خۆتاندا بوون بست به بست و هه‌نگاو به هه‌نگاو ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وان بچنه كونى گیانداره خشۆكه‌كانیشه‌وه (مارمێلكه - قورِى - وه دایكه مارانه) به شوێنیان‌دا ئه‌رِۆن هاوه‌ڵان وتیان گاور‌و جوله‌كه؟ فه‌رمووى ئه‌ى گویایه كێ ؟) . وه بێ گومان ئه‌وه‌ى كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌واڵى پێ داوین رِووى داوه وه له‌م سه‌رده‌مانه‌ى دواییدا له زۆربه‌ى وڵاتانى ئیسلامى دا بڵاوبوه‌ته‌وه كه زۆربه‌ى موسڵمانان شوێن پێی دوژمنانى خوایان هه‌ڵگرتوه له زۆربه‌ى نه‌ریت و ئاكار و هه‌ڵسوكه‌وتیاندا چاویان لێ كردوون وه له زۆربه‌ى دروشمه‌كانیاندا لاساییان كردونه‌ته‌وه ، وه به‌بۆنه‌ى جه‌ژنه‌كانى ئه‌وانه‌وه ئاهه‌نگ ئه‌گێرن وه كرانه‌وه‌ى رِاگه‌یاندن له نێو گه‌لاندا كاره‌كه‌ى به ئاقارێكى خرابتردا برد ، تاواى لێ هات دروشمى بێ باوه‌رِان و نه‌ریتیان به‌رِازاوه‌ى و سه‌رنج رِاكێشاوى و به‌ده‌نگ و رِه‌نگه‌وه له وڵاتانى خۆیانه‌وه بۆ وڵاتانى ئیسلامى گوێزرانه‌وه ، ئه‌وه‌ش له رِێگه‌ى كه‌ناڵه ئاسمانى و تۆرِه جیهانیه‌كانى ئینته‌رنێت به‌وه‌ش زۆربه‌ى موسڵمانان به‌و شته جوانكراوانه سه‌رنجیان رِاكێشرا (خوا هیدایه‌تیان بدات) به‌تایبه‌تى له‌م ساڵانه‌ى دوایدا دیارده‌یه‌ك له نێوان زۆربه‌ى لاوانى موسڵماناندا بڵاوبوه‌ته‌وه (به كورِ و كچه‌وه) ، كه مژده‌ى خۆشى تێدا نیه كه خۆى ئه‌نوێنێت له لاسایى كردنه‌وه‌ى ئه‌و لاوانه بۆ گاوره‌كان له ئاهه‌نگ گێرِان به بۆنه‌ى جه‌ژنى (خۆشه‌ویستى) ه‌وه كه ئه‌میش وا ئه‌خوازێت كه‌زانایان و بانگ خوازان یاسا‌و شه‌ریعه‌تى خواى گه‌وره له‌م بابه‌ته رِوون بكه‌نه‌وه ، كه‌ئه‌میش وه‌ك ئامژگارى یه‌ك له به‌رنامه‌ى خوا‌و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و سه‌ركرده‌ى موسڵمانانه‌وه بۆ گشت موسڵمانان ، تاوه‌كو موسڵمان به‌رچاو رِوون بێت له كاره‌كانیدا نه‌كه‌وێته هه‌ڵوێستێكه‌وه كه باوه‌رِه‌كه‌ى له ده‌ست بدات كه خواى گه‌وره پێى به‌خشیه‌وه . ئه‌مه‌ش پێش چاو خستنێكى كورته له لایه‌ن زانایانى شه‌ریعه‌ته‌وه - خواپاداشتى چاكه‌یان بداته‌وه- بۆ بنچینه‌ى ئه‌م جه‌ژنه و سه‌رهه‌ڵدانى و مه‌به‌ست لێى ، وه موسڵمان چی له‌سه‌ر بیكات به‌رامبه‌ر به‌م جه‌ژنه .
چیرۆكى جه‌ژنى خۆشه‌ویستى
جه‌ژنى خۆشه‌ویستى داده‌نرێت به‌یه‌كێك له جه‌ژنه‌كانى رِۆمانى یه بت په‌رسته‌كان كه بت په‌رستى له كاتى رِۆمانى یه‌كاندا به‌ربڵاو بووه ، پێش زیاتر له حه‌ڤده سه‌ده ، كه ئه‌وه‌ش ده‌ربرِینێكه سه‌باره‌ت به چه‌مكى بت په‌رستى رِۆمانى بۆ خۆشه‌ویستى خواهى یان خواهانه . وه ئه‌م جه‌ژنه بت په‌رستانه‌یه چه‌ندین ئه‌فسانه‌ى هه‌یه ، كه لاى رِۆمانى یه‌كان به‌رده‌وام بووه ، وه لاى میرات گه‌ره‌كانیان له گاوره‌كان ، دیارده‌ترین ئه‌م ئه‌فسانه‌یه : رِۆمانى یه‌كان باوه‌رِیان وا بوو كه (رِۆمیلۆس) دامه‌زرێنه‌رى شارى (رِۆما) ، رِۆژێك گورگێك شیرى پێ داوه ، ئه‌میش هێزو قوڵى بیركردنه‌وه‌ى پێ به خشیوه . رِۆمانى یه‌كان به‌بۆنه‌ى ئه‌م رِووداوه‌وه له نیوه‌ى مانگى فبرایر (شباط) ى هه‌مووساڵێك ئاهه‌نگی گه‌وره‌یان گێرِاوه ، وه له رِێو رِه‌سمه‌كانى ئه‌وه بووه كه سه‌گێك و چتیر (بزن)ێكیان سه‌ربرِیوه وه دوو لاویان ئه‌هێنا كه‌باڵیان به‌یه‌كه‌وه با درابوو به خوێنى ئه‌و سه‌گ و بزنه چه‌ور ئه‌كران ، پاشان خوێنه‌كه به شیر ئه‌شۆردران ، پاش ئه‌وه خه‌ڵكێكى زۆر به‌رِێ ئه‌كه‌ون و ئه‌م دوو لاوه‌ش له پشتیانه‌وه ئه‌رِۆن و به‌رِێگاكانى ئه‌و شاره‌دا ئه‌سورِانه‌وه وه ئه‌م دوو لاوه دوو پارچه پێسته‌یان پێ بوو ، كه هه‌ر كه‌سێكیان تووش بوایه ئه‌یانهێنا به گیانیدا ، وه ئافره‌ته رِۆمى یه‌كان ئه‌م به‌ركه‌وتنه‌یان به خۆشى یه‌وه وه‌رئه‌گرت ، چونكه باوه‌رِیان وا بوو كه ئه‌م به‌ركه‌وتنه نه‌زۆكى ناهێڵێت و شیفایان ئه‌دات .
په‌یوه‌ندى قه‌شه (ڤاله‌نتاین) به‌م جه‌ژنه‌وه :
(قه‌شه ڤاله‌نتاین) ناوێكه په‌یوه‌ست بوه به دوو له قوربانى یه پێشینه‌كانى كه‌نیسه گاوره‌كانه‌وه ، وتراوه كه دووان بوون ، وه ئه‌وه‌ش وتراوه كه یه‌ك كه‌س بووه‌و له رِۆما مردووه له ئه‌نجامى ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌ى قۆگى (كلودیوس) وه له ده‌ورو به‌رى ساڵى (296) ى زایینى داویه‌تى ، وه كه‌نیسه‌ى رِۆماش له‌و جێگه‌یه دروست كراوه كه ئه‌مه‌ى له‌سه‌ر مردووه له ساڵى (350) ى زایینى بۆ نه‌مرى ناوه‌كه‌ى وه‌كاتێكیش رِۆمانى یه‌كان چوونه سه‌ر ئایینى گاوریى ، له‌سه‌ر ئاهه‌نگ گێرِان به‌و جه‌ژنى خۆشه‌ویستى یه‌وه مانه‌وه ، به‌ڵام له چه‌مكى بت په‌رستى یه‌كه‌وه گواستیانه‌وه بۆ چه‌مكێكى تر كه به‌ناوى (شه‌هیدانى خۆشه‌ویستى) یه‌وه ده‌رئه‌برِدرا ، كه له (قه‌شه‌ڤاله‌نتاین) دا خۆى ئه‌نواند كه بانگه‌وازى بۆ خۆشه‌ویستى و ئاشتى كردووه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و رِێگه‌یه‌ش (به پێی ووته‌ى ئه‌وان) شه‌هید بووه . وه هه‌روه‌ها ئه‌م جه‌ژنه ناونرا جه‌ژنى عاشقان ، وه له باوه‌رِه پووچه‌كانیان وابوو كه له رِۆژى ئه‌و جه‌ژنه‌دا ناوى ئه‌و كچانه كه له ته‌مه‌نى شووكردندان له چه‌ند پارچه‌یه‌كى لوول كراودا ئه‌نوسرێن و له‌سه‌ر مێزێك دا ئه‌نرێن ، پاشان ئه‌و كورِه لاوانه بانگ ده‌كرێن كه ئه‌یانه‌وێت هاوسه‌رگیرى بكه‌ن كه هه‌ریه‌كه‌یان وه‌ره‌قه‌یه‌كى لوول كرا‌و هه‌ڵبژێرێت وه خۆى بۆ خاوه‌ن ناوه نوسراوه‌كه ته‌رخان ده‌كات بۆ ماوه‌ى ساڵێك ، هه‌ریه‌كه‌یان هه‌ڵسوكه‌وتى ئه‌وى تریان هه‌ڵئه‌سه‌نگێنێ، پاشان ئه‌بن به هاوسه‌رى یه‌كترى ، یان ساڵى دواى هه‌مان تیروپشك له رِۆژى جه‌ژنه‌كه دووباره ئه‌كه‌نه‌وه . وه پیاوانى ئاینى گاورى به‌رِووى ئه‌م لاسایى كردنه‌وه‌یه‌دا هه‌ستان ، وه وایان دانا كه ئه‌م كاره تێكده‌رى رِه‌وشتى كورِو كچكه لاوه‌كانه ، پاشان له ئیتالیادا پوچ كرایه‌وه كه زۆر ناوبانگى هه‌بوو تیایدا و پاشان له هه‌ردوو سه‌ده‌ى هه‌ژده و نۆزده‌ى زاینى دا زیندوو كرایه‌وه ، كاتێك كه هه‌ندێك له وڵاتانى رِۆژئاواو له چه‌ند جێگایه‌ك چه‌ند كتێبێكى بچووك ئه‌فرۆشرا كتێبى (ڤاله‌نتاین) ، كه هه‌ندێ هۆنراوه‌ى خۆشه‌ویستى تیادا بوو بۆئه‌وه‌ى هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت وه‌ك كارتی پیرۆز بایى بینێرێت بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ى ..... هه‌روه‌ها چه‌ند پێشنیارێكى تیادا بوو سه‌باره‌ت به نوسینى نامه‌ى دڵدارى و سۆزدارى . وه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى له باره‌ى ئه‌م جه‌ژنه‌وه وتراوه : كاتێك رِۆمانى یه‌كان چوونه سه‌ر ئایینى گاورى (دواى ده‌ركه‌وتنى)، وه ئیمپراتۆر (لكودیوسى دووهه‌م ) له‌سه‌ده‌ى سێیه‌مى زایینى فه‌رمان رِه‌وایى رِۆمانى ئه‌كرد سه‌ربازه‌كانى خۆى قه‌ده‌غه كرد له هاوسه‌رگیرى چوونكه بوونى هاوسه‌ر سه‌قاڵیان ده‌كات له‌و شه‌رِانه‌ى كه هه‌ڵی ده‌گیرساند .بۆ ئه‌مه‌ش (قه‌شه ڤاله‌نتاین) دژى ئه‌م برِیاره ده‌نگى به‌رز كرده‌وه‌و گرێبه‌ستى هاوسه‌رگیرى سه‌ربازه‌كان به نهێنى ئه‌نجام ئه‌درا ، ئیمپراتۆر كاتێ به‌م كاره‌ى زانى له زیندان توندى كرد و فه‌رمانى له سێداره‌دانى دا وه له زیندانى دا كه‌وته دواى خۆشه‌ویستى كچی ده‌رگاوانى زیندانه‌كه ، ئه‌مه‌ش هه‌ر به نهێنى رِووى دا چوونكه له شه‌ریعه‌تى گاوردا هاوسه‌رگیرى و پێكهێنانى په‌یوه‌ندى یه سۆزدارى یه‌كان قه‌ده‌غه‌بووه له‌سه‌ر قه‌شه و پیاوانى ئایینى ، به‌ڵكولاى گاوره‌كان به‌رده‌وامى بۆ هات له‌سه‌ر ئایینى گاورى ، كاتێك كه ئمپراتۆر لێی خۆش بوو به مه‌رجێك واز له ئایینى گاورى بهێنێ و خواكانى رِۆمانى بپه‌رستێ ، وه ببێت به یه‌كێك له كه‌سه نزیكه‌كانى ئیمپراتۆرو بیكات به‌زاواى خۆى ، و به‌ڵام (قه‌شه ڤاله‌نتاین) ئه‌م داوایه‌ى دایه دواوه‌و رِازى نه‌بوو و ئایینى گاورى هه‌ڵبژارد ، به‌مه‌ش فه‌رمانى له سێداره‌دانه‌كه‌ى به‌سه‌ردا جێ به‌جێ كرا له رِۆژى (14ى فبرایرى ساڵی 270 ى زایینى) شه‌وى 15ى مانگى فبرایر جه‌ژنى (لوبه‌ركیلیا) وه له‌و رِۆژه‌وه ناوى لێ‌نرا (قدیس) . وه له كتێبى (قصة الحضارة - چیرۆكى ژیار) دا هاتووه : كه‌نیسه ساڵنامه‌یه‌كى دانا ، وه هه‌ر رِۆژێكى دانا بۆ قدیسێك و وه له به‌ریتانیا جه‌ژنى (قدیس ڤاله‌نتاین) له كۆتایى وه‌رزى زستاندا دانرا ، وه كاتێك ئه‌و رِۆژه- له‌سه‌ر قسه‌ى ئه‌وان- باڵنده‌كان زۆر به‌گه‌رم و گورِى یه‌وه تێكه‌ڵ ئه‌بن ، وه كورِه لاوه‌كان گوڵ له‌به‌رده‌مى په‌نجه‌ره‌ى ئه‌و كچه لاوانه‌دا دائه‌نێن كه خۆشیان ئه‌وێن (سه‌یرى - قصة الحضارة - ى ول دیورانت 15 تا 23 بكه). وه پاپا رِۆژى مردنى (قه‌شه ڤاڵنتاین) (14 / فبرایر 270ز) كرد به جه‌ژنێ بۆ خۆشه‌ویستى ، كه‌واته پاپا كێ یه ؟ ئه‌ویش گه‌وره‌ترین زانایانه ، خاوه‌نى په‌یماننامه‌ى (منظور) ه ، وه جێنشینى (بطرس)ى قه‌شه‌یه ، كه‌واته برِوانه ئه‌م زانا گه‌وره‌یه‌یان ، چۆن یاساى بۆ داناون ئاهه‌نگ بگێرِن به بۆنه‌ى ئه‌م جه‌ژنه داهێنراوه‌وه و ئایا ئه‌مه ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى خوامان بیرناخاته‌وه كه‌ئه‌فه‌رموێ : {اتَّخَذُواْ أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِّن دُونِ اللّهِ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَمَا أُمِرُواْ إِلاَّ لِيَعْبُدُواْ إِلَهًا وَاحِدًا لاَّ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ سُبْحَانَهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ} (31) سورة التوبة . واته : (گاور و جوو)حاخام و قه‌شه‌كانى خۆیان كردۆته په‌روه‌ردگاره خۆیان له جیاتى خوا (ملكه‌چ و فه‌رمانبه‌رداریانن ،ئه‌وانیش به ئاره‌زووى خۆیان شتیان بۆ حه‌ڵاڵ یان حه‌رام ده‌كه‌ن) هه‌روه‌ها مه‌سیحى كورِى مه‌ریه‌میش (به كورِى خوا ده‌زانن) له‌كاتێكدا كه فه‌رمانیان پێ نه‌دراوه جگه له په‌رستنى تاكه خوایه‌ك ، بێگومان جگه له‌و زاته خوایه‌كى تر نى یه ، پاكى و بێ گه‌ردى و ستایش بۆ ئه‌و زاته‌یه ، كه (ئه‌و نه‌فامانه) هاوه‌ڵى بۆ برِیار ده‌ده‌ن . له عدی كورِى حاته‌مه‌وه‌ئه‌فه‌رموێ : ((چووم بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم وه خاچێكى زێرِم وه‌ك ملوانكه له ملدا بوو ، یه‌كسه‌ر فه‌رمووى : ئه‌ى عدی ئه‌م بته فرِێ بده ، وه گوێم لێ بوو ئه‌م ئایه‌ته‌ى سوره‌تى (التوبة) ئه‌خوێنده‌وه {اتَّخَذُواْ أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِّن دُونِ اللّهِ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَمَا أُمِرُواْ إِلاَّ لِيَعْبُدُواْ إِلَهًا وَاحِدًا لاَّ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ سُبْحَانَهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ} ده‌فه‌رموێ ، خۆ ئه‌وان نه‌یان ئه‌په‌رست ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێكیان به حه‌ڵاڵ بكردایه ئه‌مانیش حه‌ڵاڵیان ئه‌كرد ، وه ئه‌گه‌ر حه‌رامیشیان بكردایه ئه‌مانیش به حه‌رامیان ئه‌زانى)) رواه الترمذي
له گرنگترین دروشمه‌كانى ئه‌م جه‌ژنه دا
1- ده‌رخستى گه‌شى دڵخۆشى له جه‌ژنه‌دا ، هه‌روه‌كو له جه‌ژنه گرنگه‌كانى تردا ئه‌یانكرد . 2- گۆرِینه‌وه‌ى گوڵى سوور ، ئه‌ویش وه‌ك ده‌ربرِینێك بۆ ئه‌و خۆشه‌ویستى یه‌ى كه‌خۆشه‌ویستى یه‌كى خواهى بووه لاى بت په‌رسته‌كان ووه وه‌ك (العشاق) شه‌یدا بونێك لاى گاوره‌كان . 3- به‌خشینى كارتى پیرۆزبایى تێیدا ، وه له هه‌ندێكیاندا وێنه‌ى (كیوبید) هه‌یه كه منداڵێكه دوو باڵى هه‌یه كه كه‌وانێك و (نشاب)ێكى هه‌ڵگرتووه ، ئه‌و منداڵه خواى خۆشه‌ویستى بووه لاى بت په‌رستى رِۆمان - خواى گه‌وره زۆر به‌رزتر و پاكتره له گومرِایى ئه‌وان . 4- گۆرِینه‌وه‌ى وشه‌ى خۆشه‌ویستى و عیشق و دڵدارى له‌و كارتى پیرۆزبایى یانه‌دا كه له نێوانى خۆیاندا ئه‌یانگۆرِیه‌وه وه‌ك هۆنراوه یان پارچه په‌خشان یان رِسته‌ى كورت ، وه له هه‌ندێك له كارته‌كاندا وێنه‌ى پێكه‌ناوى و قسه‌ى گاڵته‌جارِى هه‌بووه وه له زۆربه‌یاندا ئه‌م ده‌ربرِینه هه‌بووه (ببه به ڤاله‌نتاین) ئه‌مه وه‌ك چه‌میكێكى گاورى خۆى ئه‌نوێنێ دواى گۆرِانی له چه‌مێكى بت په‌رستى یه‌وه . 5- له زۆربه‌ى هه‌رێمه‌كانى گاوره‌كاندا ئاهه‌نگى رِۆژانه ساز ده‌كرێت وه شه‌وه‌كه‌ش به ئاهه‌نگ و تێكه‌ڵى و سه‌ما كردنه‌وه ئه‌مێننه‌وه وه زۆربه‌یان دیارى بۆ یه‌كتر ئه‌نێرن وه‌ك : گوڵ و بخچه‌ى چوكلێت بۆ هاوسه‌ره‌كانیان و هاورِێكانیان و ئه‌وانه‌ى خۆشیان ئه‌وێن . وه به‌رِوانین بۆ ئه‌وانه‌ى له پێشه‌وه خرانه رِوو له چه‌ند شتێكى ئه‌فسانه له باره‌ى ئه‌م جه‌ژنه بت په‌رستیانه‌یه‌وه ئه‌م شتانه‌مان بۆ رِوون ده‌بێته‌وه : یه‌كه‌م : ئه‌م جه‌ژنه له بنچینه‌دا باوه‌رِێكى بت په‌رستى بوون لاى رِۆمانه‌كان ، كه به‌و جه‌ژنه خۆشه‌ویستى یه‌كى خواهى ده‌رئه‌برِن بۆ ئه‌و بته‌ى كه له‌برى خواى گه‌وره په‌رستویانه ، كه‌واته هه‌ركه‌سێك ئاهه‌نگ بگێرِێت به بۆنه‌ى ئه‌م جه‌ژنه‌وه ، ئه‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێرِێت به بۆنه‌یه‌كى هاوبه‌ش په‌یدا كردنه‌وه كه تێیدا بته‌كانى تێدا به گه‌وره دانراوه ، خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێ :{ إِنَّهُ مَن يُشْرِكْ بِاللّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللّهُ عَلَيهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنصَارٍ} (72) سورة المائدة . دووه‌م : سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌م جه‌ژنه لاى رِۆمانى یه‌كان په‌یوه‌سته به چه‌ند ئه‌فسانه‌و شتێكى پرِۆپوچه‌وه كه هیچ هۆشێكى هاوسه‌نگ پێی رِازى نابێت ، ئه‌مه‌سه‌ره‌رِاى هۆش و عه‌قڵى موسڵمان كه برِواى به‌خواى گه‌وره و نێردراوه‌كانى (علیهم السلام) هه‌یه . ئایا له هۆشیارى كه‌سێكى هاوسه‌نگدا جێی ئه‌بێته‌وه كه گورگێكى مێینه شیرى دابێ به دامه‌زرێنه‌رى شارى (رِۆما) وه هێزو بیركردنه‌وه‌ى قوڵى پێ به‌خشیبێ ؟ هه‌روه‌ك له ئه‌فسانه‌ى ئه‌م جه‌ژنه‌دا ده‌رئه‌كه‌وێ كه دژ ئه‌وه‌ستێ له‌گه‌ڵ بیروباوه‌رِی مه‌سڵماندا ، چوونكه هێزو بیركدنه‌وه‌ى به هێز له لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه ئه‌به‌خشرێ نه‌ك شیرى گورگ ، به‌هه‌مان شێوه ئه‌فسانه‌ى ئه‌وه‌ى كه بته‌كانیان ئه‌یانپارێزێت له هه‌موو زیانێك وه مه‌رِو ماڵاته‌كانیان له گورگ ئه‌پارێزێت . سێ یه‌م : له بێ رِه‌زاترین دروشمه‌كانى ئه‌م جه‌ژنه لاى رِۆمانه‌كان بریتى بووه له سه‌ربرِینى سه‌گێك و چتورێك (بزنێكت) ، وه چه‌ور كردنى دوو لاو به خوێنى ئه‌و دوو سه‌ربرِاوه و پاشان شۆردنى خوێنه‌كه به شیر ...هتد هیچ سروشتێكى رِاست و هۆشێكى دروست پێی رِازى نابێت . چواره‌م : په‌یوه‌ندى قه‌شه ڤاله‌نتاین به‌م جه‌ژنه‌وه گومانى له‌سه‌ره له لایه‌ن زۆربه‌ى سه‌رچاوه‌كانه‌وه و به نادڵنیایى ناوى بردووه ، به‌لاى گاوره‌كانه‌وه باشتر لایان وایه كه ئه‌م جه‌ژنه بده‌نه دواوه كه تێیدا چاو له بت په‌رسته‌كان كراوه ، ئه‌ى به‌لاى ئێمه‌ى موسڵمانه‌وه چۆنه؟ كه ئێمه فه‌رمانمان پێ كراوه جیاواز بین له‌گه‌ڵ گاوره‌كان و بت په‌رسته‌كانى پێش ئه‌وان . پێنجه‌م : ئه‌م جه‌ژنه له‌لایه‌ن پیاوانى ئایینى گاوره‌كانه‌وه پوچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه له ئیتالیادا كه سه‌رچاوه‌كه‌ى رِێرِه‌وى كاسۆلیكه ، به هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ئاكارى نه‌خوازراو و كاریگه‌ر له‌سه‌ر هۆشى لاوه كچ و كورِه‌كان به هۆى ئه‌م جه‌ژنه‌وه ، كه‌واته موسڵمانان له خه‌ڵكى تر له پێشترن بۆ ئه‌وه‌ى لێ ی دوور بكه‌ونه‌وه و ووریاى بن ، وه‌هه‌ستان به فه‌رمان به چاكه‌و و رِێگرى له خراپه له به‌رامبه‌ریدا . * له‌وانه‌یه یه‌كێك بڵێت : بۆچى ئێمه‌ى موسڵمان ئاهه‌نگ نه‌گێرِین بۆ ئه‌م جه‌ژنه؟ * وه‌ڵام دانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیاره له چه‌ند رِوویه‌كه‌وه ده‌بێت : رِووى یه‌كه‌م : جه‌ژنه‌كان له ئایینى پیرۆزى ئیسلامدا دیارى كراون و نه‌گۆرِن ، رِێگه نادرێ به زیادكردنى یا كه‌مكردنى ، ئه‌وه‌ى به‌ندایه‌تى ئێمه‌ى موسڵمانه واته برِیارى له‌سه‌ر دراوه‌و خواى گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلى الله علیه وسلم) وه‌ك دین بۆ ئێمه‌یان داناوه. رِووى دووه‌م : ئاهه‌نگ گێران به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى خۆشه‌ویستى یه‌وه خۆ چواندنه به رِۆمانى یه بت په‌رسته‌كان ، پاشان به گاوره‌كان له‌و شتانه‌ى كه شوێنى كه‌وتون و له ئاینى خۆشیان نى یه . پێغه‌مه‌بریش (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى : (من تشبه بقوم فهو منهم) واته : هه‌ركه‌سێك خۆى به هه‌ر كۆمه‌ڵێك بچوێنێت ئه‌وه له‌وانه .أخرجه أحمد 2/50 وأبو داود (4021) . رِووى سێ یه‌م : مه‌به‌ست له جه‌ژنى خۆشه‌ویستى له‌م سه‌رده‌مه‌دا و بڵاوكردنه‌وه‌ى خۆشه‌ویستى له نێو خه‌ڵكى دا به گشتى به باوه‌رِدارو بێ باوه‌رِه‌وه ، گومان له‌وه‌دا نى یه كه خۆشه‌ویستى بێ باوه‌رِان قه‌ده‌غه‌یه ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : {لَا تَجِدُ قَوْمًا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَوْ كَانُوا آبَاءهُمْ أَوْ أَبْنَاءهُمْ أَوْ إِخْوَانَهُمْ أَوْ عَشِيرَتَهُمْ أُوْلَئِكَ كَتَبَ فِي قُلُوبِهِمُ الْإِيمَانَ وَأَيَّدَهُم بِرُوحٍ مِّنْهُ وَيُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ أُوْلَئِكَ حِزْبُ اللَّهِ أَلَا إِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمُ الْمُفْلِحُونَ} (22) سورة المجادلة . زانایان ئه‌فه‌رموون : (خواى گه‌وره موسڵمانێك نى یه خۆشه‌ویستى بێ باوه‌رِ له دڵیدا بێت ، وه هه‌ركه‌سێك دڵی به‌لاى كافردا برِوات موسڵمان نى یه ، وه خۆ چواندنیش له رِووكه‌شدا گومانى خۆشه‌ویستى لێ ده‌كرێت به‌وه‌ش قه‌ده‌غه ئه‌بێت .)خواى گه‌وره‌ش زاناتره .
هه‌ڵوێستى موسڵمان به‌رامبه‌ر جه‌ژنى خۆشه‌ویستى
له‌وه‌ى كه له پێشه‌وه رِوون كرایه‌وه هه‌ڵوێستى موسڵمان رِوون ده‌بێته‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌م جه‌ژنه‌دا كه له‌م خاڵانه‌دا خۆى ئه‌بینێته‌وه: یه‌كه‌م: ئاهه‌نگ نه‌گێرِان له یادى دا، وه یان به‌شدارى نه‌كردن له ئاهه‌نگ گێرِان بۆى و ئاماده نه‌بوون تێیدا و به هۆى ئه‌و به‌ڵگانه كه له پێشه‌وه باسكرا له سه‌ر قه‌ده‌غه كردنى ئاهه‌نگ گێرِان به بۆنه‌ى جه‌ژنى بێ برِوایان وه سه‌ر ژمێره‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه جه‌ژنى خۆشه‌ویستى دووه‌م بۆنه‌یه له‌دواى (كریسماس) جه‌ژنى له‌دایك بوونى مه‌سیح.وه كاتێك رِوون بووه‌وه كه جه‌ژنى خۆشه‌ویستى جه‌ژنى گاوره‌كانه و له پله‌ى دووه‌مدایه له دواى (كریسماس) كه‌واته دروست نى یه موسڵمان به‌شدارى یان بكه‌ن له ئاهه‌نگ گێرِان له‌و به‌رواره‌دا.چونكه ئێمه فه‌رمانمان پێكراوه كه جیاوازبین له گه‌ڵیاندا له ئاین و نه‌ریت و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى تریاندا. وه‌ك له قورئا ن و فه‌رمووده و كۆرِاى زانایان هاتووه. دووه‌م: یارمه‌تى نه‌دانى بێ باوه‌رِان له ئاهه‌نگه‌كانیاندا، چوونكه دروشمێكه له دروشمه‌كانى بێ باوه‌رِان ، وه یارمه‌تى دانیان و دان نان پێیدا یارمه‌تى دانه له بڵاوبوونه‌وه‌ى بێ باوه‌رِى و به‌رز رِاگرتنى و دان پیانانى. سێ یه‌م : یارمه‌تى نه‌دانى ئه‌و موسڵمانانه‌ى به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێرِن،به‌ڵكو پێویسته ئیناكریان بكه‌ن، چونكه ئاهنگ گێرِانى موسڵمانان به بۆنه‌ى جه‌ژنى بێ بروایانه‌وه خراپه‌یه‌كه و ده‌بێ لاببرێ ، شیخ الاسلام (ابن التيمية ،رحمه الله) ئه‌فه‌رموێ [ هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى نابێ موسڵمان خۆیان بچوێنن له جه‌ژنه‌كانیاندا،به هه‌مان شێوه نابێ یارمه‌تیشیان بدات له جه‌ژنه‌دا.به‌ڵكو نه‌هى له‌و كاره ده‌كرێت].(الاقتضاء 2/520519). وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه زانایانى ئیسلام دانیان پێداناوه.نابێت بازرگانه‌كان دیارى یه‌كانى تایبه‌ت به حه‌ژنى خۆشه‌ویستى وه‌ك كارى بازرگانى بهینن ، یان جۆره پۆشاكێكى دیارى كرا‌و یان گوڵى سوور یان هه‌رشتێك له‌وبابه‌تانه‌ى كه بۆ ئه‌و جه‌ژنه به‌كار دێت. هه‌وه‌ك ئه‌وه‌ى نابێت دیارى به‌و بۆنه‌یه‌وه وه‌ربگیرێت.چونكه له وه‌رگرتنى دا جۆرێك رِازى بوون هه‌یه به‌و جه‌ژنه.
یه‌كێك له بانگ خوازان ئه‌ڵێت(( رِوومان كرده یه‌كێك له بازاره‌كانى گوڵ فرۆشتن له یه‌كێك له شاره موسڵمانه‌كاندا،خۆئاماده كردنێكى ته‌واوم بینى ، له سه‌ره‌تاوه پێشى دووكانه‌كه فه‌رشێكى سوورى لێ رِاخرابوو ، وه تابلۆى سوور رِاخرابوو وه دیمه‌نى سوور دانرابوو. وه گفتوگۆمان له گه‌ڵ یه‌كێ له كاركه‌ره‌كان كرد.لێ مان پرسى سه‌باره‌ت به ئاستى خۆ ئاماده كردن بۆ ئه‌م بۆنه‌یه؟! وه‌ڵامى داینه‌وه كه خۆ ئاماده‌كردنه‌كان باش بوون، وه خواست له سه‌ر شت و مه‌ك چرِبووه، پاشان كاركه‌ره‌كه پێى وتین كه ئه‌و زۆر سه‌رى سورِماوه ، چونكه تازه موسڵمان بوو بوو ((پێشتر گاور بووه)). ئه‌و ئه‌م بۆنه‌یه‌ى له ئاینى گاوریدا بینیوه.چۆن ئه‌م هه‌موو كرِیاره هه‌ن و گاورنین و موسڵمانیشن !!! وه له چه‌ند فرۆشگه‌یه‌مى تردا بینیمان كه گولێكى زۆرى سوور دانرابوو، وه به نرخێكى زۆر به‌رز ئه‌فرۆشرا ، وه كاتێك یه‌كێك له ئافره‌ته بانگ خوازه‌كان چووبوو بۆلاى كۆمه‌ڵێ قوتابى كچ له هۆڵى وتنه‌وه‌ى وانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى دوانیان بۆ بڵێته‌وه ، تووشى بێ ئومێدیه‌كى گه‌وره بوو، چونكه بینى كه ئاماده بوان خۆیان سوور كردووه و یه‌كێك گوڵى سوورى پێیه و یه‌كێكى تر شاڵى سوور و ئه‌ویان ده‌سته سرِى سوور و ئه‌ویتر جانتایه‌كى سوور و یان گۆره‌وى سوور یان......هتد. زۆر به‌داخه‌وه بۆ كچانى موسڵمان.
هه‌ندێ له‌و دیاردانه‌ى تر كه ئه‌بینرێ له نێو موسڵماناندا
1.هه‌موو قوتابیه‌كى كچ رِێك ده‌كه‌وێت له گه‌ڵ هاورِێكه‌یدا كه په‌تێكى سوور له مه‌چه‌كى ده‌ستى چه‌پى ببه‌ستێ. 2.پۆشینى هه‌ر به‌رگێكى سوور وه‌ك (بلوز ، قردێله ، پێلاو.....) كه ئه‌مه له شالانى رِابردوودا زۆر ئاشكرا بووه به رِاده‌یه‌ك كه ده‌چووینه وه‌رزه‌كانه‌وه ده‌مانبینى كه زۆریه‌ى قوتابیه كچه‌كان ئاوه‌ها جلێكیان پۆشیوه وه‌ك ئه‌وه‌ى جلێكى رِه‌سمى بێت. 3.باڵۆنى سوور كه له‌سه‌رى نووسراوه I LOVE YOUو وه ئاسایى له كۆتاى رۆژى خوێندن و له‌گۆره‌پاندا له دوور له چاوى مامۆساتاكان هه‌ڵیان ئه‌ده‌ن. 4. هه‌ڵكه‌ندنى ناو و دڵ و پیتى یه‌كه‌مى ناوه‌كان له ده‌ست. 5. بڵاو كردنه‌وه‌ى گوڵى سوور به شێوه‌یه‌كى به‌ربڵاو له‌م رۆژه‌دا. وه له زانكۆكاندا ده‌سته‌یه‌ك له كچان ئه‌چوونه هۆڵى وانه‌كانه‌وه له رِۆژى(14 فبرایه‌ر) وه هه‌موو یه‌كێك له‌وان جلێكى سوورى پۆشیوه و وێنه‌ى دڵێكى سوورى به رِوخساریه‌وه لكاندوه ، دواى ئه‌وه‌ى ماده‌ى جوانكارى سوور به رِوخساریه‌وه ، ده‌ست ئه‌كه‌ن به گۆرِینه‌وه‌ى دیارى سوور له‌گه‌لڕ ملچكردنى گه‌رم و گورِ بۆ پیرۆزبایى، ئه‌مانه زیاتر له زانكۆكانى وڵاتانى ئیسلامى دا دووباره ده‌بێته‌وه . خواى گه‌وره ئێمه و موسڵمانان به دروستى بگێرِێته‌وه بۆ ئاینه‌كه‌ى. مه‌وسوعه‌ى عه‌ره‌بى ئاماژه به‌وه ده‌كات كه چه‌ژنى (ڤالانتاین) سروتێكى تایبه‌ته.وه‌ك چاپكردنى هه‌ست و سۆزى خۆشه‌ویستى له سه‌ر كارت و دابه‌شكردنى به‌سه‌ر نزیكه‌كان و خۆشه‌ویستاندا. وه هه‌ندێ وێنه‌ه به‌ده‌م پێكه‌نینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م كارته چه‌سپ ئه‌كه‌ن. زۆر جار له‌سه‌رى ئه‌نووسن (ببه به ڤالانتاین)، وه زۆر جار ئاهه‌نگى سه‌ماى رۆژانه به‌و بۆنه‌یه‌وه ساز ئه‌كرێ وه تا ئێستا به‌رده‌وام ئه‌ورووپیه‌كان به بۆنه‌ى ئه‌م جه‌ژن