كلتوری ئاینی ـ نه‌ته‌وه‌ییمان و ئاورِدانه‌وه‌یه‌كی (نورسی)یانه لێیان!
ریبوار عه‌لى"
كلتوری هه‌ر میلله‌تێك بریتییه له فیكر و ئه‌ده‌ب و دابءنه‌ریت و فۆلكلۆر و كه‌له‌پور و ئایین و سروتی دینیی ئه‌و میلله‌ته، كه ده‌بێته ناسنامه و جیاكه‌ره‌وه‌ی له‌ناو سه‌رجه‌م گه‌لان و میلله‌تانی جیهاندا.
ئه‌و كلتوره‌ش كاتێك نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت تایبه‌ته به‌و میلله‌ته و، كاتێكیش به هاوبه‌شی له‌نێوان چه‌ند میلله‌ت و گه‌لێكی جیاوازدا دروست ده‌كرێت، زیاتر له بواره ئاینی و شارستانییه‌كاندا ده‌بێت.
به دڵنیاییه‌وه گه‌لی كوردیش یه‌كێكه له‌و گه‌ل و میلله‌تانه‌ى كه خاوه‌نی كلتور و كه‌له‌پوری تایبه‌تی خۆیه‌تی و تێكه‌ڵاوێكه له كلتوری ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی، له‌گه‌ڵ بێ ده‌سه‌ڵاتی و بێ ده‌وڵه‌تیشدا پارێزگاریی لێ كرا و هه‌تاكو ئه‌مرِۆمان به‌شێكی به نه‌مری ماوه‌ته‌وه، كه زیاتر له بواره ئه‌ده‌بی و كه‌مێك له فۆلكۆر و كه‌له‌پوره ماددییه‌كه‌دایه، كاتێك ئه‌و سامانه به‌راورد به گه‌لانی دراوسێ (وه‌ك تورك ـ فارس ـ عه‌ره‌ب) ده‌كه‌ین، ده‌بینین كلتور و كه‌له‌پوری كوردی زۆر كه‌م و بێنازه و بێ خاوه‌نی و ناخه‌مخۆریی پێوه دیاره.
ئه‌م بۆچوونه‌ش كاتێك لام بوو به راستی و چه‌سپا، كاتێك سه‌ردانی وڵاتی توركیامان كرد.
رۆژانی (1/8 تا 18/8/2006) به وه‌فدێكی ره‌سمی بۆ به‌شداریكردنی كۆنگره‌یه‌كی قوتابیان و لاوان سه‌ردانی توركیا و شاره‌كانی (ئه‌سته‌مبوڵ ـ دیار به‌كر، ئه‌نتالیا، ئه‌سپارد، ماردین، ئه‌زمیتس)مان كرد و له نزیكه‌وه شوێنه‌واری ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و به‌تایبه‌تی مۆزه‌خانه گه‌وره و گرنگه‌كانی شاری ئه‌سته‌مبوڵی نازدار و جوانمان بینی و له شاری (ئه‌سپارتا) مۆزه‌خانه‌كانی زانای گه‌وره‌ی كورد و جیهانی ئیسلامی، (سه‌عید نورسی)مان بینی(1).
له مۆزه‌خانه‌ی (تۆپ فاپی سه‌رای)دا ئێمه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا هه‌موو شوێنه شارستانی و مۆزه‌خانه گرنگه‌كانی شاری (ئه‌سته‌مبوڵ)مان به‌سه‌ر كرده‌وه وه‌ك: مزگه‌وته‌كانی (سوله‌یمانی، سوڵتان ئه‌حمه‌د، ئایا سۆفیا، ئه‌بو ئه‌یوبی ئه‌نساری).
ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجی راكێشاین كۆشكی سوڵتانی (تۆپ قاپی سه‌رای) بوو، كه سوڵتانه گه‌وره‌كانی وه‌ك (محه‌مه‌د فاتیح) له‌وێوه فه‌رمانرِه‌وای جیهانی ئیسلامیان كردبوو، ئه‌و شوێنانه‌ی پارێزگاری‌یان لێ كرابوو و به جوانترین ته‌كنیك كرابوونه مۆزه‌خانه‌ی گه‌وره، كه گه‌شتیارانی هه‌موو دنیایان بۆ خۆیان راكێشابوو.
له‌و مۆزه‌خانه‌یه‌دا هه‌موو شته‌كانی كۆشك وه‌ك خۆیان مابوونه‌وه به زێرِ و جل و به‌رگ و ئامێر و ته‌نانه‌ت ده‌رزی و ده‌زوو، هه‌تاوه‌كو سابونی خۆشۆردنی سوڵتانه‌كانه‌وه و، یه‌ك شت ده‌ستی فه‌رهود و راورِووتی نه‌گه‌یشتبوویه، كه ته‌واو ره‌فتاری شارستانیه‌تی ئه‌و گه‌له نیشان ده‌دا. له هه‌مووى سه‌رنجرِاكێشتر به‌شی (ئه‌ماناته پیرۆزه‌كان) بوو، كه تایبه‌ت بوو به شته كه‌له‌پوره‌كانی پێغه‌مبه‌ری نازدار و پێشه‌وامان (محه‌مه‌د ـ د.خ) ئه‌و به‌شه‌ش له‌نێوان ساڵانی (1474-1478) به فه‌رمانی (سوڵتان محه‌مه‌د فاتیح)دا بنیات نرابوو، كه تیادا زۆر شتی دانسقه و به‌نرخی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) پارێزراو بوون و سوڵتانه‌كانی عوسمانی كاتی خۆى كۆیان كردبوونه‌وه و پاراستبوونیان.
هه‌ر له‌و به‌شه‌دا (24) كاتژمێر مامۆستایانی قورئانخوێن له ژوورێكی شوشه‌ییدا قورئانیان به ده‌نگێكی خۆش ده‌خوێند و چه‌ند كه‌سێك بوون خۆیان وه‌قف كردبوو بۆ ئه‌و كاره.
مۆزه‌خانه‌ی (نورسی) له شاری ئه‌سپارته و له گوندی (بارك) له‌و شارانه‌ی له ئه‌سته‌مبوڵه‌وه به فرِۆكه بۆی چووین شاری (ئه‌سپارته) بوو، كه مامۆستا سه‌عیدی نورسی ساڵه‌كانی كۆتایی ژیانی (1950-1960) تیادا ده‌ستبه‌سه‌ر بوو، هه‌ر له‌وێش په‌یامه‌كانی نوری نوسیبوو(2).
به گه‌یشتنمان به شاری دڵگیر و جوانی (ئه‌سپارته) قوتابییه‌كانی نور كه به هه‌زاران ده‌بوون، به‌سه‌رماندا رژان، كه نموونه‌ی مرۆڤی ره‌سه‌ن و كه‌سی ئیماندار بوون و ژماره‌یه‌كی زۆر كوردی كوردستانی توركیاشیان تیادا بوو، كه له‌وێ چووینه ماڵی مامۆستا نورسی، له ماڵه‌كه‌ی به هه‌موو شته‌كانی ناویه‌وه هه‌ر له ئۆتۆمبیله‌كه‌ی هه‌تاكو مه‌كینه‌ی ریشتاشین و خاولییه‌كانی مابوونه‌وه و هه‌مووی پارێزراو بوون و خانووه كۆنه‌كه هه‌مووی وه‌كو خۆی مابووه‌وه، ته‌نها سه‌قفه‌كه‌ی نه‌بێت نۆژه‌ن كرابووه‌وه، هه‌روه‌ك له به‌شێكی مۆزه‌خانه‌كه‌دا به‌شێك تایبه‌ت كرابوو به ده‌سنووس و كتێبه چاپكراوه‌كانى و سه‌رجه‌م كتێبه وه‌رگێرِدراوه‌كانی نورسی كه بۆ زیاتر له (50) زمانی دنیا وه‌رگێرِدرابوون.
نورسی پیاوێك بوو بۆ خوا ژیابوو، بۆیه خواستی بۆ ئه‌و هه‌موو شتێكی پاراستبوو، شتی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌مان بینی، قوتابییه دێرینه‌كانی مامۆستا نورسی كه تاكو ئێستا نزیكه‌ی (10) قوتابی مابوون و هه‌موویان پیر بوون، ئێمه به خزمه‌تی (5) كه‌سیان گه‌یشتین، له نێوانیاندا قسه‌ی (عه‌لی ئیحسان) زۆر سه‌رنجی راكێشاین، كه وتی: مامۆستا نورسی وه‌ك ئیمامی عومه‌ر ده‌ژیا، ژیانی دنیای به‌لاوه گرنگ نه‌بوو، ته‌نها ئیمان نه‌بێت، جبه‌كه‌ی (70) پینه‌ی پێوه بوو!! كه ئێمه بینیمان و له مۆزه‌خانه‌كه‌دا پارێزرابوو. هه‌روه‌ك (محه‌مه‌د سه‌عید ئۆزده‌میری) ده‌یگوت: مامۆستا نورسی من خۆم له‌گه‌ڵیدا بووم چه‌ند جار ده‌رمانخوارد كرا، به‌ڵام خوای گه‌وره پاراستبووی. ئه‌و ده‌یگوت زیاتر له (24) جار ژه‌هرخوارد كرابوو، به‌ڵام ئێمه ده‌مانبرده نه‌خۆشخانه و خۆیشی جۆره نزایه‌كی ده‌كرد خوای گه‌وره شفای بۆ ده‌نارد.
له مۆزه‌خانه‌كه‌دا نموونه‌یه‌كی له‌و نزا و پارِانه‌وه‌یمان به ده‌ستخه‌تی خۆی بینی.
به كورتی و به كوردی.. قوتابییه زرنگه‌كانی نور هه‌موو كه‌له‌پوری مامۆستای نورسییان پاراستبوو، ته‌نانه‌ت له گوندی (بارلا) ئه‌و جێگایانه‌ی مامۆستا نورسی هاتوچۆی كردبوو، تیایدا خه‌ڵوه‌ت و رامانی تیادا ئه‌نجام درابوو، به جوانترین شێوه رازاندبوویانه‌وه و له نزیكیه‌وه مه‌دره‌سه‌یه‌كی نوریان بۆ قوتابیانی ئیمان دروست كردبوو.
كه‌له‌پوری خۆمان و خه‌می كوردستان: له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوم كوردی بوو، خوێندنم زمانی كوردی بوو، به‌رپرسی رێكخراوێكی كوردستانی بووم، له كاتی خۆناساندنماندا به‌رده‌وام رووبه‌رِووی مه‌سه‌له‌ی كورد و كوردستان ده‌بوومه‌وه.
له‌م گه‌شته‌دا هه‌ر شوێنێكی جوان، هه‌ر دیمه‌نێكی شارستانی، هه‌ر دار و ده‌وه‌ن و گوڵ و باخچه‌یه‌كم بینیبێت كوردستان‌م ده‌كه‌وته یاد و خه‌می گه‌وره و (خه‌یاڵاتی شه‌و و رۆژم خه‌یاڵی میلله‌تی كورد) بوو، هه‌روه‌ك بێكه‌سی شاعیر ده‌یگوت.
به‌ڵام دوایی له‌گه‌ڵ هه‌ڵكێشانی هه‌ناسه‌یه‌كی ساردا شیعره‌كه‌ی (سه‌فوه‌ت)م ده‌گوته‌وه له كاتی خۆی لوبنانی بینیبوو گوتبووی:
به‌خوا هیچ شوێنێ ناگاته تۆ ئه‌ی كوردستان
به‌ڵام چی بكه‌م نیته خزمه‌ت وه‌ك جێگه و شوێنان(4)
بیرم ده‌كرده‌وه له وڵاتی ئێمه نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و، شه‌رِ و شۆرِ و كوشتاری یه‌ك له دوای یه‌ك و دابه‌شبوونی وڵات و نه‌بوونی زه‌وییه‌كی ئارام، هۆكاری هه‌ژاری بواری كو‌لتور و كه‌له‌پورمانه! دواتر ده‌مگوت، به‌ڵام خۆ ئه‌وه (15) ساڵه حوكمی خۆماڵیمان هه‌یه و به‌شێكی كوردستان ئازاده، ئه‌ی كوا عه‌قڵیه‌تی پارێزگاریی كه‌له‌پور و فۆلكلۆری كوردی؟
)؟
له كوێن مۆزه‌خانه‌كانی (مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی، كاك ئه‌حمه‌دی شێخ، مه‌لا فه‌ندی، بێخود، جزیری، ئه‌حمه‌دى خانی)؟ كه‌مێك نه‌بێت هیچیان هه‌ردیار نییه، به لایه‌نی كه‌مه‌وه به ته‌نها مۆزه‌خانه‌یه‌كی (مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی) كه خانه‌قاكه‌ی له شاری سلێمانییه، گه‌ر مۆزه‌خانه‌یه‌كی هه‌بووایه و ساڵانه كۆنفرانسێكمان بۆ ببه‌ستایه له دنیاوه به هه‌زاران كه‌س ده‌هاتنه به‌شداری بۆ كوردستان.
(مه‌ولانا خالید) له كاتی خۆیدا رابه‌رێكی گه‌وره‌ی ئیمانی و رۆحیی خه‌ڵكی كوردستان و ناوچه‌كه بووه، هه‌ر وه‌ك (محه‌مه‌دی حه‌مه باقی) ده‌ڵێت : خه‌ڵك پێشوازییان له وه‌رگرتن و په‌سه‌ندكردنى ئه‌م (ته‌ریقه‌ت)ـه ده‌كرد، له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا به سنه و سلێمانی و ناوچه‌كانی هه‌ورامان و نه‌هری و بارزان و سه‌رتاسه‌ری كوردستان و وڵاتانی تری ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی وه‌ك سوریا، فه‌له‌ستین، عێراق، قه‌ڵه‌مرِه‌وی قاجار و داغستاندا بڵاو بێته‌وه، به جۆرێك به‌ر له‌وه‌ی (مه‌ولانا خالید) به یه‌كجاری ته‌نگی پێ هه‌ڵبچێنرێت و سلێمانی به‌جێ بهێڵێ، ژماره‌ی موریده‌كانی گه‌یشتبوونه (12) هه‌زار و هه‌ندێكیش ده‌ڵێن (20) هه‌زار مورید و (34) هه‌زار خه‌لیفه‌ی كورد و (33) خه‌لیفه‌ی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌كانی تری هه‌بووه.
به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه، كێ ئه‌م راستییانه به‌رجه‌سته ده‌كات و به دوای كه‌له‌پور و كلتوری (مه‌ولانا خالید)ى كورددا ده‌گه‌رِێت؟ دڵنیام ئه‌گه‌ر خۆی بخستایه‌ته باوه‌شی میلله‌تێكی غه‌یره كورده‌وه، له‌وه زیاتری بۆ ده‌كرا كه ئێمه خه‌ونی پێوه ده‌بینین.
هه‌روه‌ك له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه‌له‌پوری (شێخی خاڵ) به‌و ده‌رده برا و نه‌توانرا خانووه‌كه‌ش بپارێزرێت، له كاتێكدا مامۆستا خاڵ سامانێكی گه‌وره‌ی كلتور و كه‌له‌پوری كوردی هه‌یه و، هه‌موو شتێكی پارێزراوه لای مامۆستا (خالید خاڵی) كورِی.
ئه‌ی كلتور و كه‌له‌پوری بزاڤه ئیسلامییه‌كان له‌كوێیه؟
ئه‌وه حاڵی پارێزگاری له كه‌له‌پوری كوردی بێت لای ناسیۆنالیزمه‌كانی كورد، ئاخۆ ئیسلامییه‌كان چی‌یان بۆ پاراستنی كلتور و كه‌له‌پوری نه‌ته‌وه‌كه‌یان و خۆیان كردبێت؟
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره به‌ڵگه‌ی ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزاڤه ئیسلامییه‌كانی كوردستان، كه ره‌گ و ریشه‌یه‌كی مێژووییان هه‌یه له‌م وڵاته‌دا، رووبه‌رِووی پرسیاری وه‌فدێكی هاوبیره‌كانیان كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دێنه لایان ببێته‌وه، كه كوا شوێنه‌وار و مۆزه‌خانه‌ی رابه‌ر و مامۆستا و زاناكانی ئێوه؟ چی‌یان نیشان ده‌ده‌ن و كام به‌ڵگه‌یان بۆ دێننه‌وه؟
هه‌ر بۆ نموونه كوا مۆزه‌خانه‌كانی (عه‌بدولعه‌زیز پارِه‌زانی، مه‌لا محه‌مه‌دی به‌ها، مامۆستا عوسمانی پریسی، مامۆستا عومه‌ر رێشاوی)؟ كێ هه‌ستا به پاراستنی كه‌له‌پور و پاشماوه‌كانی ژیانیان؟
دڵنیام شتی زۆر هه‌یه، به‌ڵام عه‌قڵی پاراستنی كلتور و كه‌له‌پور به‌گشتی له لای ئێمه نه‌بووه‌ته رۆشنبیری و، ئه‌وه‌نده به گرنگ نازانرێت، بۆیه شته گرنگ و به‌قیمه‌ته‌كانمان روو له فه‌وتان و نه‌مان ده‌كات.(6)
ئه‌نجام، پێشنیاره‌كان:
له كۆتایی ئه‌م بابه‌ته‌دا ده‌گه‌مه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئێمه به‌هۆی نه‌بوونی كیانی سیاسی و شه‌رِى مانء نه‌مانه‌وه، كلتور و كه‌له‌پورمان وه‌ك پێویست نه‌پارێزراون.
دواتریش كه فه‌رمانرِه‌وایی به‌شێكی وڵاتی خۆمان كردووه، ئه‌و بواره وه‌ك پێویست گرنگیی پێ نادرێت و قه‌در و قیمه‌تی ئه‌و سامانه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه گه‌ورانه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان نازانین.
بۆیه ئه‌م دوو پێشنیاره ده‌خه‌مه روو:
1 ـ وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی كه كه‌سێكی رۆشنبیر و ئه‌دیبى ناسراوی وه‌ك مامۆستا (فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی) وه‌زیری رۆشنبیرییه، له نه‌خشه‌ی خۆیاندا بابه‌تی پاراستنی فۆلكۆر و كه‌له‌پوری نه‌ته‌وه‌یی كورد بخه‌نه رێزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی كارنامه‌یان و لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه و به‌داوداچوون بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ساز بكه‌ن و كۆنفرانسی تایبه‌تی بۆ بگرن و، به شێوه‌یه‌كی كرده‌وه‌یی كاری له‌سه‌ر بكه‌ن.
2ـ داوا له بزاڤه ئیسلامییه‌كانی كوردستان وه‌ك (یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ، بزووتنه‌وه) و رابه‌ری رێبازی هه‌ردوو ته‌ریقه‌تی (نه‌قشبه‌ندی و قادری) له كوردستان ده‌كه‌م، ئاورِی گرنگ له‌م بواره شارستانییه بده‌نه‌وه و چی‌یان له‌به‌رده‌ستایه له كه‌له‌پوری زانا و ناودارانیان كۆبكه‌نه‌وه و پێشانگای تایبه‌تیان بۆ بكه‌نه‌وه، پاشان هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی تایبه‌تیان بۆ بده‌ن.
" سكرتیرى ریكخراوى گه‌شه‌پیدانى قوتابیانى كوردستان
په‌راوێزه‌كان:
1 ـ برِوانه كتێبى (الامانات المقدسه)، نووسینى (كه‌مال جیغ)، چاپخانه‌ی (تۆر) ئه‌سته‌مبوڵ (96). وێنه‌كان له‌و كتێبه‌وه وه‌رگیراون.
2 ـ (بدیع الزمان سعید النورسی) نڤره عامه عن حیاته وآپاره، نووسینى (احسان قاسم الێالحی) چاپی (اخلاێ نور نشریات) ئه‌نكه‌ره /200، لاپه‌رِه (135).
3 ـ چاوپێكه‌وتنێكی هه‌ردوو به‌رِێز له شاری (ئه‌سته‌مبوڵ) و له شاری (ئه‌سپه‌رتا) له ۆژانی (5-10/8/2006) له‌گه‌ڵ نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌دا.
4 ـ دیوانی (سه‌فوه‌ت)، ئاماده‌كردنی د. عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ، 1980، به‌غداد.
5 ـ برِوانه كتێبى (شۆرِشی شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری)، لاپه‌رِه (48-54)، به‌شی (ده‌رباره‌ی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی)، نووسینی محه‌مه‌دی حه‌مه باقی.
6 ـ ئاگادارم بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا رێشاوی به‌نیازن سه‌رجه‌م كێتبخانه‌كه‌ی مامۆستای ببه‌خشن به (كتێبخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه) له‌بری ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شته‌كانی تری مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌و شاره بۆ بكه‌نه‌وه