فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
لاوان و خاوبوونه‌وه‌یان له بوارى بانگه‌وازدا
و: حوسێن مه‌حمود هه‌ڵه‌بجه‌یی
هۆكار - چاره‌سه‌ر
ئه‌مرِۆ بانگه‌واز بۆ لای خوا واجبـی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ى ئیسلامییه هه‌ركه‌سێ به‌پێی تواناى خۆى، گه‌ر ته‌ماشای لاوانى ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه بكه‌ین ده‌بینین كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی به‌رچاو هه‌یه له رووى گونجانه‌وه به‌م كاره گرنگه‌یان كه (بانگه‌وازه).
كاتێك ده‌گه‌رِێین به‌دواى هۆكاره‌كاندا كه بووه‌ته هۆى ئه‌و خاوبوونه‌وه‌یه ده‌بینین ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ چه‌ند شتێك كه ده‌توانین ئاماژه به هه‌ندێكی بده‌ین:
1- لاوازیی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی:
بێئاگایی به‌رامبه‌ر گرنگیدان به‌و واجب و ئه‌ركه، كه كه‌سه‌كه هه‌ست به‌وه ناكات كه پێویستى سه‌رشانیه‌تى ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه هه‌ستێنێته‌وه و چاره‌سه‌رى ده‌رده‌كانیان بكات و تیمارى برینه‌كانیان بكات.
2- هه‌ندێك پێی وایه گۆرِه‌پانه‌كه ئه‌وه‌نده‌ى به‌سه، كه‌واته پێویست به‌وه ناكات.
3-سه‌رقاڵبوون به دنیاوه و خۆشی و له‌زه‌ته‌كانى له ماڵ و منداڵ و سه‌روه‌ت و سامان و ئۆتۆمبێل و خانوو و پله‌وپایه و ... هتد.
4- دارِووخاوی و هه‌ستكردن به لاوازی له‌به‌رده‌م گروپه نه‌یار و فه‌ساده‌كاندا.
دارِووخاوى ده‌روون داگیر ده‌كات له ئه‌نجامی زۆرى شه‌رِ و ناهه‌قی و سه‌رقاڵبوونى خه‌ڵك پێیه‌وه.
هه‌ندێ ده‌روون وا هه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌م كاره له‌وه گه‌وره‌تره ئه‌م پێی هه‌ستێ و پێویستی به كۆمه‌ڵێ هه‌وڵ هه‌یه كه ئه‌م خۆى به شایسته و توانادارى ئه‌و مه‌یدانه نازانىَ كاره‌كه له‌لاى هه‌ندێ كه‌س گرانه دواى ئه‌وه‌ى كه كه‌مێ هه‌وڵیان داوه به زمانى حاڵ ده‌ڵێن یان ئه‌وه‌یه بارودۆخه‌كه باشتر بێت و كارى خه‌ڵك راست بێته‌وه یان پاشه‌كشه بكه‌ین له مه‌یداندا و شوێنه‌كه چۆڵ بكه‌ین.
5- هه‌ندێكیان وا هه‌ست ده‌كه‌ن گۆرِه‌پانی بانگه‌واز به‌رته‌سكه، كۆبووه‌ته‌وه ته‌نها له وتاردان له‌سه‌ر مینبه‌ر یان موحازه‌ره‌ى پیاوچاكێ یان وته‌یه‌ك بۆ جه‌ماوه‌ر، ئه‌ویش تواناى شتێك له‌و بابه‌ته‌ى نییه، بۆیه به گشتى واز له بانگه‌واز ده‌هێنێ.
6- ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى بانگخواز له‌وانه‌یه تووشی ببێت له مه‌یدانى بانگه‌وازه‌كه‌یدا و، فشار خستنه سه‌رى له‌وانه‌یه ئه‌مان هۆكار بن له هه‌ندێكیاندا كه به‌دوای بێوه‌ییدا ده‌گه‌رِێن به‌پێی بۆچوونى خۆیان و سه‌ره‌نجام شكست ده‌خوات.
7- كه‌مته‌رخه‌میی رێنوماییكه‌ران و بانگخوازان، ئه‌ویش له بوارى بزواندنی لاوان‌دا به‌ره‌و كارى بانگه‌وازكردنه‌وه‌ى ئاسۆكان له به‌رده‌میاندا بۆ چوونه ناو گۆرِه‌پانی فراوانى بانگه‌وازه‌وه هه‌ركه‌سێ به‌پێی ئه‌و زانست و توانا و به‌هره‌یه‌ى كه خواى گه‌وره پێی به‌خشیوه.
8- هه‌ندێكیان پێیان وایه كێشه‌كه بریتى نییه له‌وه‌ى خه‌ڵكی نازانن و پێویستیان به فێربوونى بانگه‌خواز و به‌رچاورِۆشنى هه‌یه، به‌ڵكو پێیان وایه خه‌ڵكی به به‌رچاورِوونییه‌وه سه‌رپێچى ده‌كه‌ن و نه‌یارن له‌گه‌ڵ هه‌قدا.
هه‌وڵدان له فێركردنیاندا به‌رهه‌می نییه.
9- حه‌زی زۆرێكیان به ته‌مبه‌ڵی و به به‌تاڵی، یان زۆریی گه‌شته‌كان و تێكه‌ڵاوییه‌كان، دوورییان له به‌هه‌ندگرتنى كاروباره‌كانیان له‌ناویشیاندا كارى بانگه‌واز بۆ لای خوا، هیچ كه‌سێكیان ئاماده نییه كه هه‌ستێ به‌كار یانی به‌رپرسیاریه‌تێك بگرێته ئه‌ستۆ، نه‌ك به‌هۆى نه‌توانینه‌وه، به‌ڵكو به‌هۆى ته‌مبه‌ڵی و سستییه‌وه.
10- سه‌رقاڵبوونى هه‌ندێكیان به موجاده‌له و رۆچوون له هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ى فیكریدا كه سه‌رقاڵی كردووه له‌وه‌ى كه گرنگی بدات به هه‌ستانه‌وه‌ى نه‌ته‌وه له كاروبارى نه‌ریت و ره‌وشتیدا.
11- سه‌رقاڵبوونى هه‌ندێكیان به عه‌یب و نه‌نگیی خه‌ڵكییه‌وه به‌تایبه‌تى كارگه‌ران له بوارى بانگه‌وازدا، له‌وانه‌یه شه‌یتان واى نیشان دابن كه ته‌مه‌ڵی پێناوى ئیسلاحدایه و به‌و كاره‌ى هه‌ڵده‌ستن به كارى بانگه‌واز.
12- سه‌رقاڵبوونى هه‌ندێكیان به تێرِوانینی واقیع و موتابه‌عه‌كردنى ورد و درشتى سه‌ر گۆرِه‌پانه‌كه و زیاده‌رِه‌وى تیایدا: تا راده‌ى ماندووبوون تیایدا، پاشان وا گومان ده‌بات به‌م كاره‌ى شتێكى پێشكه‌ش به نه‌ته‌وه‌كه‌ى كردووه ته‌نها به موتابه‌عه و ده‌ستكه‌وتنی ئه‌م بۆچوونه به‌لایه‌وه ئه‌و به‌م كاره‌ى ئه‌وه‌نده‌ى نه‌ماوه ببێته فۆتۆكۆپیی ئامێرێكی راگه‌یاندن له هه‌واڵه‌كان و برِیاره‌كان و شیكردنه‌وه‌كاندا.
13- ناهاوسه‌نگی و نایه‌كسانی لاى هه‌ندێ لا و له دابه‌شكردنى ماف و ئه‌ركه‌كاندا، وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ى سه‌رقاڵه له داواكردنى زانست‌دا یان له په‌روه‌رده‌كردنى ده‌روونى ئاراسته‌كردنى، یان له لایه‌نێك له لایه‌نه‌كانى خێرا له‌سه‌ر حیسابی لایه‌نێكی تر له خێر كه بانگه‌وازكردنه بۆ لای خواى په‌روه‌ردگار هه‌تا له‌وانه‌یه پێی وابێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ره‌وته لابدات كه بۆ خۆی كێشاوه زه‌مه‌نى خۆى له‌ده‌ست داوه و هه‌وڵه‌كه‌ى به شتی به خه‌رج ده‌دات كه سودی نییه.
14- هه‌ندێ لا و مه‌رجی ئه‌وه داده‌نێن كه له پێگه‌یه‌كی دیاریكراودا بن له پرۆژه‌ى بانگه‌وازدا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى بۆ به‌دى نه‌هات، به ته‌واوى واز له بانگه‌واز دێنێ.
چاره‌سه‌ر:
به زانینی هۆكاره‌كان چاره‌سه‌ریش روون ده‌بێته‌وه، ئه‌مه هه‌ندێ ده‌رمانه كه سارِێژی ئه‌و ده‌ردانه‌ى پێ ده‌كرێت:
1- هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گه‌وره له‌لایه‌ن هه‌موو موسڵمانێك به‌رامبه‌ر به ئایینه‌كه‌ى و نه‌ته‌وه‌كه‌ى به‌تایبه‌تى (لاوى چاك) ئه‌و شیاوتره بۆ ئه‌وه‌ى تێبكۆشێ بۆ هه‌ستانه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌كه‌ى (لابردنى نه‌زانین له‌سه‌رى و چاره‌سه‌ركردنى ده‌رده‌كانى و ده‌رمانكردنى، گه‌وره‌یی كاره‌كه له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وىَ كه واقیعی نه‌ته‌وه‌ى ئیسلامی ئه‌مرِۆ پێویستییه‌كی زۆرى به بانگخوازان هه‌یه، به‌ڵكو به هه‌وڵدانێكی گشتى له‌لایه‌ن هه‌موو خوێندكارێكی زانسته‌وه و خاوه‌ن غیره‌تێك كه هه‌ستێ به رۆڵی خۆى، به‌تایبه‌تى ئه‌و بانگخوازانه‌ى ئه‌مرِۆ هه‌ن ئه‌گه‌ر له یه‌ك وڵات‌دا كۆببنه‌وه پێویستى ئه‌و وڵاته ته‌واو ناكه‌ن، ئیتر به‌و كه‌مییه و به‌و دابه‌شبوونه‌یان چۆن ده‌توانن.
2- ناسینى بێباریى دنیا: به‌ها راسته‌قینه‌كه‌ى له‌وه‌دا خۆى حه‌شار داوه، كه بكرێته گۆرِه‌پانێك بۆ كارى چاكه و هه‌وڵی پیرۆز كه مرۆڤ له قیامه‌تدا سودی لێ ببینێ و له‌و كارانه كارى بانگه‌واز و سودگه‌یاندن به خه‌ڵك به هه‌موو جۆر و وێنه‌كانیه‌وه.
3- متمانه به‌سه‌ركه‌وتنى خوایی و دڵنیابوون له به‌ڵێنه‌كانى: چونكه چه‌نده دوژمن پیلان دابنێت و پێ لێ بدات، ئه‌وه شكستخواردووه له‌به‌رده‌م توانا و رقی په‌روه‌ردگاردا، به‌ڵام بێگومان تاقیكردنه‌وه هه‌ر روو ده‌دات، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ
4- هه‌ستكردن به به‌رفراوانیى مه‌یدانه‌كانى بانگه‌واز: كاركردن بۆ ئه‌م ئایین بوار ده‌رِه‌خسێنێ بۆ هه‌موان كه به‌شداریی بكه‌ن، هه‌ركه‌سه به‌پێی تایبه‌مه‌ندیی خۆیی و ئه‌وه‌ى كه خوا پێی به‌خشیوه له به‌هره و توانا، له‌وانه:
- ئامۆژگاریى تاكی (الفردیه) به وتن و به نووسین.
- نووسینى بابه‌ت له رۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا.
5- تاوتوێكردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ندێ نووسراوی مه‌به‌ستدرا له رۆژنامه و گۆڤار و ده‌زگاكانى تر‌ى راگه‌یاندندا.
- به‌شداریكردن له وته و په‌ڤین له ئێزگه و ته‌له‌فزیۆنه‌كاندا.
- نووسینى چیرۆكى مه‌به‌ستدار.
- دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنى، یان گۆڤارى ئیسلامیی هه‌فتانه، یان مانگانه له تۆرِی ئینته‌رنێتدا و په‌خشی به‌رنامه‌ى په‌روه‌رده‌یی و زانستى و بابه‌تى ئامانجدار له‌و میانه‌دا.
- دابه‌شكردنی شریت و په‌خشان بۆ سه‌رخستنى بانگه‌وازى ئیسلامی و دۆزه‌كانى مسوڵمانان.
- كاره فریاگوزارییه‌كان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى وڵات‌دا.
- په‌روه‌رده‌ى لاوان له میانى بازنه قورئانییه‌كان و كتێبخانه‌ى مزگه‌وته‌كان و گروپه زیندووه‌كانه‌وه.
6 - توێژینه‌وه و پلاندانان بۆ به‌رنامه بنگه‌وازییه‌كان و دانانی پلان بۆ پرۆژه‌ى خێرخوازییه‌كان، پێشنیارى كاره به‌سوده‌كا له بوارى بانگه‌وازدا كه ئه‌و كه‌سانه پێی هه‌ست كه تواناى ئه‌و جۆره كارانه‌یان هه‌یه.
ئه‌م هه‌ستكردنه بۆ فراوانكردنى مه‌یدانه‌كانى بانگه‌وازه ئه‌و رێگایانه ده‌برِێت كه كه‌سانێك پێیان وایه ناتوانن ده‌رگا له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌نجامێكی خراپ داده‌خات.
7- تێگه‌یشتن له‌وه‌ى كه تاقیكردنه‌وه‌ى (ابتلاْ ) ئه‌وانه‌ى بانگخوازان سوننه‌تێكی پێشینه‌یه پێویسته ده‌روون له‌سه‌ر ئه‌وه رابێنین
واته: لوقمانی حه‌كیم وتى به كورِه‌كه‌ى (كورِى شیرینم نوێژه‌كانت به چاكی ئه‌نجام بده، فه‌رمان به چاكه بكه و قه‌ده‌غه له خراپه بكه، به ئارام به به‌رامبه‌ر ئه‌و ناخۆشیانه‌ى كه تووشت ده‌بێت، به راستى ئه‌وانه‌ى كه باس كران هه‌ندێك له‌وانه هه‌ر ده‌بێت بكرێن).
زۆرێك له مه‌یدانه‌كانی بانگه‌واز و بواره‌كانى كارى ئیسلامی ئه‌سڵ تیایدا ئارام و ئاسایش و نه‌كه‌وتنه ناو فیتنه‌یه.
8- گه‌شبینى به‌رامبه‌ر كاره بانگخوازییه‌كان پێویسته: ئه‌م بازدانێكه بۆ كاركردن و پاڵنه‌رێكه بۆى، چونكه داوا له تۆ كراوه هۆكاره‌كان به‌خه‌رج بده‌ی و ئه‌نجامه‌كه‌شی له‌لاى په‌روه‌ردگاره، گرنگ نییه بانگخواز به‌رهه‌می بانگه‌وازكه‌ى بینن، له‌وانه‌یه چاندن به‌هۆى ئه‌مه‌وه بێت كۆكردنه‌وه‌ى به‌روبووم بچێته ده‌ست كه‌سێكی تر.
9- له‌سه‌ر په‌روه‌رشیاران پێویسته نه‌ته‌وه فێر بكه‌ن و ئاراسته‌ى بكه‌ن: پێویسته له‌سه‌ر زانایان و بانگخوازان لاوان به‌رن به‌ره‌و كاراكردن له بواره‌كانى كارى ئیسلامی‌دا و ئاسۆ بانگخواییه‌كیانیان بۆ واڵا كه‌ن كه ده‌توانن له‌میانه‌یدا كارى خۆیان بكه‌ن.
10- پێویسته ئه‌و راستییه بزانین كه خه‌ڵكی له زۆرى كاروبارى ئاینه‌كه‌یان شاره‌زا نین: به‌تایبه‌تى له ناوچه دووره‌كاندا واجبه له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێ كه زانستێكی پێیه با كه‌میش بێت هه‌ستێ به گه‌یاندنی، پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت: (بلغوا عنی ولو بآیه) (رواه البخاری) (3461) واته: (له منه‌وه بیگه‌یه‌نێ با ئایه‌تێك و به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌كیش بێت).
پاشان ته‌نها مه‌به‌ست له بانگه‌واز فێركردن نییه، به‌ڵكو خه‌ڵكی پێویستیان به بیرهێنانه‌وه‌ى ئه‌و شتانه هه‌یه كه فێری بوون و بێ‌ئاگان لێی، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ: (وَذَكِّرْ فَإِنَّ الذِّكْرَى تَنفَعُ الْمُۆْمِنِینَ) (الذاریات/55) واته (تۆ ئه‌ى محه‌مه‌د، هه‌میشه ئامۆژگارییان بكه بیانهێنه‌ره‌وه یاد، چونكه ئامۆژگاری و یادهێنانه‌وه سود به ئیمانداران ده‌گه‌یه‌نێ).
ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی هۆشیار بكرێنه‌وه ده‌رباره‌ى هه‌موو شته‌كان، نا كه‌ونه هه‌ڵه و جوداكارییه‌وه.
11- لێبرِان و هیممه‌ت به‌رزى گرنگه بۆ ژیانی لاوێك كه پابه‌ند بێت: تاك پێویسته دوور كه‌وێته‌وه له دیارده‌كانى ته‌مه‌ڵی و حه‌وانه‌وه‌ى به‌رده‌وام و، پێشنیارى بۆ بكرێت كه كاته‌كانى پرِ بكاته‌وه به كاروبارى مه‌زن له زاسنت و كار و بانگه‌واز.
12- هه‌ستكردن به‌وه‌ى كه قاڵبوون به موجاده‌له‌وه دڵ ره‌ق ده‌كات و كینه له نێوان خه‌ڵكیدا دروست ده‌كات: رێگه له‌و شته به‌سودانه ده‌گرێت و بۆ خۆى و بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ى، ده‌ى با دوور بكه‌وێته‌وه له مشتومرِی زۆر و موجاده‌له، یا خۆى خه‌ریك بكات به بڵاوكردنه‌وه‌ى خێر و راهێنانی دڵه‌كانى له‌سه‌ر هه‌ق.
13- وازهێنانی له عه‌یبـی خه‌ڵكی و گه‌رِان به‌دوویادا: زۆر ناشیرینكردن ده‌بێ كاتێ شه‌یتان وێناى ئه‌وه‌ى بۆ ده‌كات كه ئه‌م له‌سه‌رخه‌رانى هه‌ق و راستییه ئه‌و كاته‌ش ئه‌و كه‌سه دوور ده‌كه‌وێته‌وه له بڵاوكردنه‌وه‌ى خێر و گه‌یاندنی به خه‌ڵكی به‌هۆى گه‌رِان به‌دواى عه‌یبه‌ى خه‌ڵكی و ده‌رخستنى هه‌ڵه‌كانیان به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى كارى خێر ئه‌نجام ده‌ده‌ن هه‌قبێژن پێویستى سه‌رشانی هه‌موو كه‌سێكه له خوا بترسێ و له‌باتی عه‌یبـی خه‌ڵكی سه‌رقاڵ بێ به عه‌یبـی خۆیه‌وه، ئامۆژگاریی ئاراسته‌ى خه‌ڵكى بكات و هه‌وڵ بدات خێریان پێ راگه‌یه‌نێ به هه‌موو رێگاكان.
14- ئاگابوون له واقیع و خوێندنه‌وه‌ى هۆكاره نه‌ك ئامانج له‌خۆیدا: ئه‌گه‌ر ئاگابوونت له واقیع و خوێندنه‌وه‌ى رێگایه‌ك نه‌بێت بۆ هه‌ستان به به‌رپرسیارێتیت به‌رامبه‌رى و به‌خه‌رجدانى هۆكاره‌كانى له چاره‌سه‌ركردنیدا، سود له‌و واقیعه وه‌ربگره بۆ هه‌ستان به‌وه‌ى له شه‌رشانته و به‌پێی تواناى خۆت.
15- هاوسه‌نگیی داواكارییه‌كی شه‌ریعه، با سه‌رقاڵبوونت به لایه‌نێك له‌لایه‌نه‌كانى خێر وات لێ نه‌كات لایه‌نه‌كانى تر فه‌رامۆش بكه‌یت كه له‌وانه‌یه وه‌كو بانگه‌واز بۆ لای خوا واجب بێت، لێره‌دا نابێ حه‌زه‌كانى دڵ و ده‌روونمان ره‌چاو بكه‌ین، به‌ڵكو شه‌رع پێوه‌ره بۆ ریزكردنى كاره ئه‌وله‌ویاته‌كان و دابه‌شكردنى واجبات و پێویستییه‌كان.
16- دووركه‌وتنه‌وه له‌و كه‌سانه‌ى كه دانیشتوون.
17- دڵسۆزیی مه‌زنترین شته بۆ كارى بانگه‌واز و سودگه‌یاندن به خه‌ڵكی: هه‌روه‌ها هۆكارێكه له هۆكاركانى جێگیربوون له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه، هه‌رچه‌نده له‌مپه‌ر و شكست ده‌ورى بدات، هه‌روه‌ها دڵسۆزیی هۆكارێكه له هۆكاره‌كانى به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر بانگه‌واز، چونكه مرۆڤى دڵسۆز هێشتا ئومێدی به چاكبوونى خه‌ڵك هه‌یه و هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ته‌ماى پاداشته له به‌رده‌وامبوونیدا به بانگه‌واز، رێگریكردنیان زیانی پێ ناگه‌یه‌نێ.
هه‌روه‌ها دڵسۆزی وا له مرۆڤ ده‌كات رازى بێت به هه‌ر كارێ ده‌یكات كه پرۆژه‌یه‌كی خێرخوازیی یان بوارى بانگه‌واز، ئه‌و پله‌وپایه‌ى دیاریكراو به‌مه‌رج ناگرێ له كاركردندا، چونكه خه‌می كه‌سی دڵسۆز پێشكه‌شكردن خێره بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ى له هه‌ر شوێنێكدا بێت.
وه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێ
18- پێویسته بانگخواز ئه‌وه بزانێت كه فه‌زڵ و به‌رهه‌می بانگه‌واز بۆ لای خوا مه‌زنتره له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى وا ده‌كات ئه‌م خه‌ریك نه‌بێت به بانگه‌وازه‌كه‌یه‌وه: ئه‌وه‌تا خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێ (من دل على خیر، فله مثل اجر فاعله) (مسلم/ 1893) واته ئه‌وه‌ى رێنیشانده‌رى خه‌یر و چاكه بێت بۆ كه‌سێ، ئه‌وه به راده‌ى كردنى ئه‌و چاكه‌یه ئه‌میش خێری ده‌گات). ده‌بێ چه‌نده خێرت ده‌ستگیر ببێت ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی له‌به‌ر رۆشنایی رێنماییه‌كانى تۆدا كار بكه‌ن، ده‌بێ چه‌نده خێرت ده‌ستگیر ببێت به هۆى ئه‌و شوێنه‌واره چاكه‌وه یا كاتێكیش دنیات به‌جێ هێشتبىَ و ئه‌سپه‌رده كرابیت، له خوا ده‌پارِێنه‌وه بمانگێرِێ به رێنوماییكه‌رى رێنماییكراوان و ساڵحی ساڵحان و بمانكاته ده‌روازه‌ى خێر و ده‌رگاداخه‌رى شه‌رِ له فه‌زڵ و كه‌ره‌مى خۆى.
یه‌كگرتوو .ژ.626
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی