فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
چه‌ندئیعجازێكی زانستی له‌سه‌ر مێرووله
سه‌ردار خالید. هه‌ولێر
(...حتى اذا ات‌و على واد النمل قالت نملة يا ايهالنمل ادخلوا مساكنكم لا يحطمنكم سليمان و جنوده وهم لايشعرون). له‌م دواییه‌دا توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چه‌ند راستیه‌كی قورئانیان له‌سه‌ر مێرووله ده‌رخست كه به‌ر له نزیكه‌ی (1420)ساڵ خودای گه‌وره‌مان له‌قورئاندا باسی كردووه له چیرۆكی پێغه‌مبه‌ر سوله‌یماندا، كاتێك سوپاكه‌ی پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان به شوێنێكدا ره‌ت ده‌بێت و له سه‌ر رێگایان شانه‌یه‌كی مێروستان هه‌یه، یه‌كێك له مێروه‌كان داوا له هه‌موو مێروله‌كانی تر ده‌كات بێنه‌وه ناو شانه‌كه‌و بگه‌رێنه‌وه ژووره‌وه له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كو سوپاكه‌ی پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان به‌سه‌ریان بكه‌ون و له‌ناویان ببه‌ن. رونیشه پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هه‌موو باڵنده و گیاندا‌رێك ده‌كرد و گوێ بیستی قسه‌كانی ئه‌وانیش ده‌بوو. جا لێره‌دا چه‌ند راستیه‌ك ده‌رده‌كه‌ون و ده‌سه‌لاَت و قودره‌تی ره‌های خوایی زانستی سه‌رده‌م چۆكی له‌به‌ر ده‌دات و سوژده‌ی بۆ ده‌بات. 1-قورئان (سێ) جار ووشه‌ی مێروستانی (نمل)به‌كار هێناوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێمان بلێت مێرووله‌كان ئه‌گه‌ر ملیۆنان جۆر و ره‌نگ و زمانیش بن ته‌نها (سێ) پۆست و پله‌یان هه‌ن له‌ناوه‌وه‌ی خۆیاندا، كه ئه‌ویش 3=27، ژماره‌ی ته‌سه‌لسولی سوره‌ته قورئانیه‌كه‌یه كه باسی مێروله‌ی تێدا ده‌كات سوره‌تی(نمل). 2-له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه جیهازی ئه‌منی له ولاَت و فه‌رهه‌نگی ئه‌واندا (مێینه)لێی به‌رپرسه‌و وه‌ك بڵبێی وه‌زیری ناوه‌خۆ (مێینه)بێت، بۆیه قورئان له‌سه‌ر زاری مێروله‌یه‌كی مێینه‌وه فه‌رمویه‌تی(وقالت نمله....) . 3-قورئان ووشه‌ی (لا يحطمنكم) ی به‌كار هێناوه به‌واتای (نه‌وه‌ك بتانشكێنن) نه‌وه‌ك (لا یقتلنكم- بتانكوژن)، توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه لاشه‌ی مێرووله هه‌ر جۆره به‌ركه‌وتێكی ده‌ره‌كی به‌ر بكه‌وێت یه‌كاوسه‌ر ده‌شكێت، واته وه‌ك لاشه‌ی گیاندارانی تر نه‌رمی نیه‌و توێژی سه‌ره‌وه‌ی لاشه‌ی توێژێكی ئێسقانیه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ر به‌ركه‌وتێك ده‌شكێت. ئه‌مانه و سه‌دان موعجیزه‌ی تر و هه‌زاران ساڵی تریش ژیان به‌رده‌وام بێت ئیعجازه قورئانیه‌كان هه‌ر ته‌واو نابن و ئه‌گه‌ر هه‌زاران له‌و موعجیزانه زانست ده‌ری خستوون، به‌لاَم دڵنیا بین له‌وه‌ی ملیۆنانی تریش هه‌ن به‌لاَم تا ئێستاش زانست په‌یان پێ نابات. سایتی یه‌كگرتوو
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی