فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
مردن وه‌ك په‌یامێك له ژیانی مرۆڤدا
محه‌مه‌د عه‌بدولرِه‌حمان عه‌زیز . كه‌لار
رێبوارى مرۆڤ له‌م بوونه‌وه‌ر و ژیانی دونیادا كاریگه‌ریى زۆرى هه‌یه له‌سه‌ر ده‌روون و بیرى ئاده‌میزاد، ئه‌و جیابوونه‌وه‌ى كه مرن دروستى ده‌كات له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا، په‌یامێكی گه‌وره‌یه، پێویسته ئاده‌میزاد له ئاستیدا بووه‌ستێ و له ماناى راستیى ئه‌و رووداوه چاره‌نووسسازه به وردى بكۆڵێته‌وه و له سه‌رئه‌نجامى دڵنیا بێت.
هه‌موومان ده‌زانین ده‌مرین و ده‌بێ ئه‌م سه‌زه‌وییه به‌جێ بێڵین، به‌ڵام زۆر كات سه‌رقاڵبوونمان به دونیاوه له راستێتی ئه‌م رووداوه دوورمان ده‌خاته‌وه، وا ده‌زانین نامرین و هه‌میشه‌یین، بۆیه كه‌سی دانا و ژیر ئه‌و كه‌سه‌یه بۆ ئه‌م سه‌فه‌ره یه‌كجارییه به‌رده‌وام له ئاماده‌باشیدا بێت.
له راستیدا ئێمه‌ى مرۆڤ تواناى زانینمان سنورداره، له‌به‌ر ئه‌وه نازانین نهێنییه‌كانى دووتوێ قه‌ده‌ر له‌پێشمانه‌وه چی بۆ ئاماده‌كردووین، له‌وانه‌یه ئێستا یان كاتێكی تر رووداوێكی دڵهه‌ژێن به‌رِێوه بێ بۆمان، ئێمه‌ش ئاگامان لێی نییه، كاتێك به‌خه‌به‌ر دێین توشمان هاتووه و فرسه‌ت له‌كیس چووه :(كَلاَ إِذَا بلغتْ التَّرَاقِی * وقیل مَنْ رَاقٍ * وضنَّ اَنَّهُ الْفِرَاقُ) ، (حَتَّى إِذَا جَاءَ اَحَدَهُمْ الْمَوْتُ قَال رَبِّ ارْجِعُونِی * لعلی اَعْمَلُ صالِحًا فِیمَا تَرَكْتُ كَلاَ...).
گه‌وره‌ترین خه‌سارۆمه‌ندی و له‌ده‌ستدانى سه‌رمایه‌ى ته‌مه‌نه كاتێك مرۆڤێك ده‌مرىَ و خۆى بۆ ئه‌و مردنه ئاماده نه‌كردبێ.
زۆرگرنگه ئاگادارى كاته‌كان ژیانی رۆژانه‌مان بین، نه‌بادا له كاتێكدا بمرین ئه‌و كاته‌مان به شتێكی خراپه‌وه به‌سه‌ر بردبێ، چونكه له‌سه‌ر ئه‌وه زیندوو ده‌كرێینه‌وه كه له‌سه‌رى مردووین (یبعث المر‌ء على ما مات علیه).
نغرۆبوون له دوینا و بێئاگابوون له مردن، سه‌ره‌ئه‌نجام تووشی په‌شیمانییه‌كمان ده‌كات مه‌گه‌ر ته‌نها له رۆژی قیامه‌ت له باجه‌كه‌ى تێبگه‌ین.
مردن ده‌روازه‌یه‌كه به‌ره‌و ده‌نگوباسێكمان ده‌بات ته‌نها هه‌ر خواى مه‌زن خۆى ده‌زانىَ چه‌نده رۆژێكی ترسناكه.
وێنه‌یه‌ك له نارِه‌حه‌تییه‌كانى رۆژی هه‌ڵسانه‌وه له فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ردا ده‌ورده‌كه‌وێ، كاتێك باسی ئه‌وه ده‌كات كه ئاده‌میزاد له ساته‌وه‌ختی زیندووبوونه‌وه‌یاندا به رووتى و هیچ له‌به‌ریاندا نییه دێنه گۆرِه‌پانی (حشر) عائیشه (ره‌زاى خواى لێ بێ) ده‌فه‌رخوێ: ئایا كه‌س سه‌یری یه‌كتر ناكه‌ن؟ ئه‌ویش ده‌فه‌رموێ (یا عائشه، الامر اشد من ذلك).
دونیا وه‌ك كاروان سه‌را و فرِۆكه‌خانه‌یه‌ك وایه و مرۆڤ تێیدا رێبواره، بۆیه ئه‌و فرِۆكه‌خانه و كاروانسه‌رایه هه‌رگیز نابێته جێگاى نیشته‌جێبوون و مانه‌وه‌ى مرۆڤ، له‌به‌رئه‌وه له هه‌موو چركه‌یه‌كدا كه تێده‌په‌رِێ، ئه‌و چاوه‌رِوانى لێدانى زه‌نگی سه‌فه‌ره بۆ برِینى رێگه و گه‌یشتن به مه‌نزڵ، ده‌بێ ئێمه‌ش له‌م دونیایه‌دا وه‌ك رێبوار و غه‌ریبێك مامه‌ڵه بكه‌ین و نه‌یكه‌ینه جێگاى نیشته‌جێبوون.
یه‌كگرتوو .ژ.627
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی