مرۆڤ– ئازادی – ئیسلام (1-2) محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان عه‌زیز . كه‌لار (متی اسعتبدتم الناس وقد ولدتهم امهاتهم احراراً). ئیمامی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب مرۆڤ به جیاوازیه‌كی زۆر له گیانله‌به‌ره‌كانی تر (له رووی یاسای گه‌ردونییه‌وه) خاوه‌نی كۆمه‌لێك تایبه‌تمه‌ندییه، یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه كه به‌لای منه‌وه بنه‌مای ئه‌و جیاكارییه‌یه له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی تری بوونه‌وه‌ردا، ئه‌و هێزه مه‌عنه‌ویه‌یه كه پێی ده‌وترێ (ئیراده). مرۆڤ كه خاوه‌نی ئه‌م خاسیه‌ته گرنگه‌یه به‌بێ بوونی ئازادی هیچ ماهیه‌تێك بۆ ئه‌و توانا مرۆییه نامێنێ، لێره‌وه گرنگی و پێویستیی ئازادی ده‌رده‌كه‌وێ، كه چه‌ند له به‌های مرۆڤ به‌رز ده‌كاته‌وه و رێز له تواناكانی ده‌گیرێ كاتێك ئازادده‌كرێ و بوار بۆ ئه‌و توانا و هێزه ناوه‌كیه‌ی ده‌ڕه‌خسێ. جا با بپرسین ئایا ئازادی چییه؟ ئایا حاڵه‌تێكی خوڕسكیه، یان ده‌سكه‌وتێكی مرۆییه؟ یان ئازادی مافی ده‌سه‌ڵاته‌كانه و ئه‌وان سه‌رپشكن له دانی یان له نه‌دانی؟، یان مافی هه‌موو تاكێكه و بۆیان هه‌یه به‌بێ له‌مپه‌ر موماره‌سه‌ی بكه‌ن؟، ئایا ئه‌و ئازادییه سنورداره، یان ره‌ها و بێ سنوره؟. چه‌مكی ئازادی مانایه‌كی روون و دیاری هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م زاراوه‌یه لای سه‌رده‌م و شوێن و كاته‌جیاوازه‌كان و لای شارستانیه‌ته كۆن و نوێیه‌كان لای بیریار و فه‌یله‌سوف و دانا و نوسه‌ر و رۆشنبیر و خه‌ڵكانی بازاڕ هه‌ریه‌ك به جۆرێك گوزارشتیان له ئازادی كردووه. مانای ئازادی له رووی زمانه‌وانی و یاساییه‌وه به‌وه دێ كه مرۆڤ توانای هه‌بێ به‌رامبه‌ر هه‌ر كارێك بیه‌وێ ئه‌نجامی بدات، به‌بێ هیچ فشار و له‌مپه‌رێكی ده‌ره‌كی. له زمانی ئینگلیزی‌دا (Freewill) یانی توانای مرۆڤ له دیاریكردن و هه‌ڵبژاردنی كرده‌وه‌كانیدا (قدره الانسان علی اختیار افعاله) مرۆڤ خاوه‌نی ئازادی نییه، یانی سه‌رچاوه‌ی ئازادی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ خودی مرۆڤ خۆی، به مانایه‌كی تر ئازادی موڵكی هیچ مرۆڤێك نییه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه ده‌سه‌ڵاته‌كان مافی ئه‌وه‌یان نییه، ئازادی قۆرغ كه‌ن و سه‌ربه‌خۆیی له مرۆڤداگیر بكه‌ن. مرۆڤ له ئیسلامدا بوونه‌وه‌ر و كائینێكی به‌ڕێزه و خاوه‌نی شوێن و جێگه‌ی تایبه‌ت به خۆیه‌تی له‌ناو بوونه‌وه‌ره‌كانی تردا، ئه‌مه‌ش له‌وا ده‌رده‌كه‌وت كه خوای مه‌زن ئازادی كردووه له‌وه‌ی چۆن و به هه‌رجۆرێك ده‌یه‌وێ موماره‌سه‌ی ژیانی خۆی بكات و كه‌سیش رێگرنه‌بێت له به‌رده‌م ئه‌و ئازادیه‌دا. هه‌ر له‌و پێكهاته‌ی مرۆڤی لێهاتووه‌ته بوون له به‌شه مه‌عنه‌ویه‌كه ورد بینه‌وه، ئه‌وه روون ده‌بێته‌وه كه مرۆڤ وه‌ك مه‌خلوقێكی ئازاد دروستكراوه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌م سێ خاسیه‌ته گرنگه‌یه (هه‌ق، بیركردنه‌وه، ئیراده). ئه‌م خاسیه‌تانه‌ش پێویستیان به بوار بۆ ره‌خساندن هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵ و كاریگه‌ری خۆیان ببینن، هه‌ر ئه‌م خاسیه‌تانه‌شه مانای مرۆڤبوون ده‌به‌خشن به ئاده‌میزاد و جیای ده‌كه‌نه‌وه له دروستكراوه‌كانی تر. بوونی ئه‌م خاسیه‌تانه له مرۆڤ خۆی له‌خۆیدا مانای ئازادی دبه‌خشن ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئازاد نه‌بێ چ مانایه‌ك ده‌مێنێ بۆ بوونی ئه‌م خاسیه‌تانه، من پێویستیم چییه به عه‌قڵ یان ئیراده، ئه‌گه‌ر ئازادانه هه‌ندێ جار ئیسلام به‌وه تاوانبار ده‌كرێ كه بوار نادات مرۆڤه‌كان به ئازادانه رای خۆیان ده‌ربڕن و قسه له‌سه‌ر شته‌كان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌هێنێته‌وه ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابین كه مرۆڤ مه‌خلوقێكی ئازاده. ئیسلام وه‌ك ئه‌ركێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڕوانێ بۆ ئازادیی مرۆڤ، ئه‌مه‌ش له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه مرۆڤ به ئازادی ئه‌ركی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سه‌رزه‌وی له ئه‌ستۆ گرت [ (إِنَّا عَرَضْنَا الأَمَانَةَ عَلَى السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَالْجِبَالِ فَأَبَيْنَ أَنْ يَحْمِلْنَهَا وَأَشْفَقْنَ مِنْهَا وَحَمَلَهَا الإِنْسَانُ). ] مه‌به‌ستی خوای مه‌زن بۆ خه‌لقی ئینسان له‌وێدا به‌رجه‌سته ده‌بێ كه مرۆڤ به ویستی خۆی و بێ هیچ فشارێك رێوڕه‌سمی ژیان بگرێته‌به‌ر، چونكه پێكهاته‌ی مرۆڤ له‌گه‌ڵ زۆره‌ملێ و ناچاركردندا ناگونجێ و، ئه‌و ده‌قانه‌ش كه له ئیسلامدا هاتوون وه‌ك (لا اكراه فی ا‌لدین) و (فمن شا‌و فلیۆمن ومن شا‌و فلیكفر) جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه. له ئیسلامدا مرۆڤ یانی ئازاد و، ئازاد یانی مرۆڤ، چونكه سروشت ئه‌وه ده‌خوازێ. ئازادی بۆ مرۆڤ له ئیسلامدا پیرۆزه به ئه‌ندازه‌ی ژیانی، ژیانی ئاده‌میزاد به ئازادییه‌وه مانابه‌خشه، كاتێك ئه‌و مافه‌ت لێ زه‌وت كرد ئه‌وه یانی كوشتنی ئه‌و مرۆڤه، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌توانێ قسه بكا و را ده‌ربڕێ و، گوزارشت له‌سه‌ر شته‌كان بكاته‌وه له كوێدا پێی ده‌وترێ زیندوو، كه‌سێكی له‌م شێوه راسته ده‌جوڵێ و هه‌نگاوده‌نێ خواردن ده‌خوا و هه‌ناسه ده‌دا، به‌ڵام مردووه له‌وه‌ی كه ناتوانێ نه‌خێر بكا، به‌وه‌ی كه ناتوانێ به ویستی خۆی موماره‌سه‌ی ژیان بكا، پێوسته مرۆڤ به‌رپرسیارێتی ژیانی خۆی له ده‌ستی خۆیدا بێ، هیچ كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه ته‌حه‌كوم له ژیای خه‌ڵكیدا بكات، مرۆڤه‌كان ده‌بێ بكرێنه خاوه‌ن ئیراده‌ی خۆیان، هه‌موو فشار و له‌مپه‌ر و رێگره‌كان ده‌بێ هه‌ڵگیرێن له‌به‌رده‌م موماره‌سه‌ی ژیانی تاك و كۆمه‌ڵدا، پێویسته مرۆڤ ئازادبكرێ له‌وه‌ی ده‌یكا و له‌وه‌ی نایكات، له‌وه‌ی به‌ڵێ بكا و له‌وه نا بكات، له ئیسلامدا مرۆڤ به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی چه‌نده ئازاده به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ (لا اكراه فی ا‌لدین) ره‌تی هه‌موو جۆره فشار و زۆره‌ملێیه‌ك ده‌كاته‌وه، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك نموونه بیهێنینه‌وه كه له ئیسلامدا مرۆڤ ئازاده، (جۆن لوك) كه یه‌كێكه له پشكێنه‌رانی بواری فیكری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێ: (ئازادیی ئه‌وه‌یه مرۆڤ به ویستی خۆی وزه و توانای خۆی به‌كاربێنێ بۆ كردن یان نه‌كردنی هه‌ر كارێك). جوانیه‌كانی مرۆڤ و خۆشیه‌كانی مرۆڤ له بوونی ئازادی‌دا به‌رجه‌سته ده‌بن و كۆیلایه‌تی له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێ، ئاده‌میزاد بۆ نه‌بێ سه‌ربه‌خۆبێ له دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیدا، هه‌موو مرۆڤێك كه له‌دایك ده‌بێ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ئازادبێ، چونكه كه‌سێك ده‌ستی له هاتنه دونیایدا نه‌بووه هه‌تا بتوانێ ژیانی لێ زه‌وت بكات. ئیسلام ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه بوو به دروشمێك له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا و ده‌ڵێ: (من له‌گه‌ڵ عامدا یان عام له‌گه‌ڵ مندا) ره‌ت ده‌كاته‌وه، ئه‌مه تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌یه وای له خه‌ڵك كردووه نه‌توانێ خۆی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و را و بۆچوونی خۆی بێ، ئه‌مه ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێ ئاوابێ ئه‌وه ره‌وا نییه بۆ كه‌سی موسڵمان كه خاوه‌نی په‌یامێكه شوێنی تارمایی بكه‌وێ، چونكه موسڵمان ئه‌و په‌یامه‌ی كه پێیه‌تی ره‌تی هه‌موو شوێنكه‌وتنێكی كوێرانه ده‌كات [ (قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنْ اتَّبَعَنِي وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنْ الْمُشْرِكِينَ) (يوسف/108). ] پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) ده‌فه‌رمووێ: [ (لا تكونوا امعة، يقول انا مع الناس) ] و هه‌روه‌ها ئیمامی عه‌لی (ره‌زای خوای لێ بێ) ده‌فه‌رمووێ: [ (لاتكن عبد غيرك وقد خلقك الله حراً). ] رێزی موسڵمان لای خوای مه‌زن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی كه به ئازادی دینی خوایان وه‌رگرت، ئه‌م رێزداریه‌ش زیاتر له رۆژی قیامه‌تدا ده‌رده‌كه‌وێ، له فه‌رموده‌یه‌كی تردا پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) ئاماژه به‌م رێزه‌ی موسڵمان ده‌كا و ده‌فه‌رمووێ: [ (مامن شي‌ء اكرم على الله يوم القيامة من ابن آدم، قيل يارسول الله (صل الله عليه وسلم) ولا الملائكة، قال ولا الملائكة – المللائكة مجبرون بمنزلة الشمس والقمر). (طبراني). ] ئه‌م فه‌رمودانه‌ش ئاماژه‌یه‌كی روونن كه جه‌خت له‌سه‌ر ئازادبوونی مرۆڤ ده‌كه‌ن. هه‌ندێك جار له بیریار و فه‌یله‌سوفانی ئیسلام ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر دابه‌زینی وه‌حی نه‌بووایه مرۆڤ نه‌ده‌گه‌یشته مافی ئازادی خۆی، هاتنی پێغه‌مبه‌رانیش نموونه‌ی به‌رجه‌سته‌كراوی ئه‌و راستیه‌ن كه داوایان ده‌كرد له خه‌ڵك به ئازادی ئیمان به‌خوا بێنن، خوای مه‌زن مه‌سه‌له‌ی ئیمانی له‌سه‌ر زۆرلێكردن بنیاد نه‌ناوه، به‌ڵكو ئه‌و مه‌یدان و بواره‌ی ره‌خساندووه بۆ مرۆڤ تا به ئازادی رێ و شوێنی خۆی دیاری بكا و شوێنی چ بیر و باوه‌ڕێك ده‌كه‌وێ. لێره‌دا به‌كورتی ئاماژه به چه‌ند ئازادییه‌ك ده‌كه‌ین كه ئیسلام وه‌ك مافێك به‌خشیوه‌یه به مرۆڤ:- 1-ئازادی تاك: تیۆری ئازادی له ئیسلامدا له‌سه‌ر ره‌هایی ئازادی تاك وه‌ستاوه له هه‌موو شتێك‌دا مادامه‌كێ له‌گه‌ڵ حه‌ق، یاخود به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدا دژ نه‌وه‌ستێته‌وه، ئیسلام به داننان به مافی مرۆڤ له ژیان و ئازادیی و سه‌لامه‌تی كه‌سێتی وازی نه‌هێناوه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به ئه‌ركێكی پیرۆز داناوه له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵ، كه له پرنسیپی جێنشینی مرۆڤ و رێز لێگرتنیه‌وه هاتووه، ئه‌وه‌ی له پێشدا قسه‌مان له‌سه‌ری كرد هه‌مووی بریتی بوو له ئازادی تاك، بۆیه لێره‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه. 2- ئازادی بیركردنه‌وه: كارێكی سروشتییه بۆ ئاینێك مرۆڤی كردبێته شایانی پله‌ی جێنشینی خوا به‌هۆی ئه‌و عه‌قڵ و ئیراده‌وه كه پێی به‌خشراوه و ئازادكراوه له بیركردنه‌وه. ئیسلام بیركردنه‌وه و تێڕامانی به واجب داناوه، چه‌نده‌ها ئایاتی قورئان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌كه‌نه‌وه و سه‌رنجی ئاده‌میزاد وردبوونه‌وه و روانین راده‌كێشێ. له جێگه‌یه‌كدا وه‌ك ستایش باسی ئه‌وكه‌سانه ده‌كا كه هه‌میشه بیریان به‌كاردێنن له دروستكردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی، ده‌فه‌رمووێ [ (الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللَّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَى جُنُوبِهِمْ وَيَتَفَكَّرُونَ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ). ] له جێگه‌یه‌كی تردا داوا ده‌كا بیرمان به‌كاربێنین بۆ سوود وه‌رگرتن له چۆنیه‌تی دروستبوونی بوونه‌وه‌ره و ده‌فه‌رموێ [ (أَفَلَمْ يَنْظُرُوا إِلَى السَّمَاءِ فَوْقَهُمْ كَيْفَ بَنَيْنَاهَا وَزَيَّنَّاهَا وَمَا لَهَا مِنْ فُرُوجٍ(6) وَالأَرْضَ مَدَدْنَاهَا وَأَلْقَيْنَا فِيهَا رَوَاسِيَ وَأَنْبَتْنَا فِيهَا مِنْ كُلِّ زَوْجٍ بَهِيجٍ(7)تَبْصِرَةً وَذِكْرَى لِكُلِّ عَبْدٍ مُنِيبٍ) ] . بیركردنه‌وه حاڵه‌تێكی سرورشتی و فیترییه له مرۆڤدا و ئیسلام گرنگییه‌كی زۆری پێداوه، بۆیه ئیسلام ئازادی بیركردنه‌وه‌ی وه‌ك ماف بۆ هه‌موو تاكێك به ره‌وا بینیوه، چونكه بیركردنه‌وه توانكان و ئیراده ده‌جولێنێ و به‌وه گۆڕان و داهێنانكاری دێته ئاراوه. 3-ئازادی عه‌قیده‌یی: له ئیسلامدا باوه‌ڕهێنان به‌خوا حاڵه‌تێكی ئیختارییه، مرۆڤ ئازاده له‌وه‌ی باوه‌رداربێ یان بێ باوه‌ڕ، هیچ تاك و ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئیسلامی مافی ئه‌وه‌ی نییه لێپرسینه‌وه له‌سه‌ر (عه‌قیده‌ی) خه‌ڵك بكات، مه‌گه‌ر عه‌قیده‌یه‌ك كاریگه‌ری خراپی هه‌بێ بۆ سه‌ر رێز و پایه و عه‌قڵی مرۆڤ، ئیسلام راشكاوانه مرۆڤی ئازادكردووه له باوه‌ڕبه‌خوا هێنان، ئایه‌ته‌كانی (لااكراه فی ا‌لدین) و [ (فمن شا‌ء فليؤمن ومن شا‌ء فليكفر) ] كه له‌مه‌وپێش باسمان كرد، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م راستییه ده‌كه‌نه‌وه. سوره‌ی (كافرون) مافی ئه‌وه ده‌دا به به‌رامبه‌ر كه چ رێگه و به‌رنامه و عه‌قیده‌یه‌ك وه‌رده‌گرێ و ده‌یگرێته‌به‌ر، ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی ئازادییه مرۆڤێك بتوانێ به ئاشكرا له ژیانێك كه خوا پێی به‌خشیوه و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتێكا ئیسلام حاكم بێ، ئه‌و بێ باوه‌ڕ و كه‌سیش نه‌توانێ زۆری لێ بكا بۆ باوه‌ڕهێنان. دابه‌زینی قورئان و داواكردنی له مرۆڤ به‌ئیمان هێنان خۆی له‌خۆیدا مانای ئازادییه بۆ مرۆڤ. 4-ئازادی راده‌بڕین/ ئازادی راده‌بڕین وه‌ك ئازادی فیكر‌و عه‌قیده دااوه، چونكه ئازادی راده‌بڕین وینای ئازای فیكر‌و عه‌قیده ده‌كات. ئیسلامدانی ناوه به‌چه‌ندێتی دا‌و بۆچوونداو هه‌ڵوێستی ئه‌وانه‌ش به‌رز راده‌كه شوێنی باشترین و چاكترین راوبۆچوون ده‌كه‌ون، ده‌فه‌روێ: [ (الَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ الْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ أُوْلَئِكَ الَّذِينَ هَدَاهُمْ اللَّهُ وَأُوْلَئِكَ هُمْ أُوْلُوا الأَلْبَابِ). ] (الزمر/8) مافی ئازادی ده‌ربڕین هر له‌گه‌ڵ هاتن و دروستبوونی مرۆڤه‌وه دَت كه‌خوای گه‌وره مرۆڤی فێری ده‌ربڕین كردوه، [ (الرحمن، علم القرا‌ن، خلق الانسان، علمه البيان) ] به‌م رونكردنه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ راده‌بڕین له‌مرۆڤدا (فیتری)یه‌و به‌شێكه له‌مرۆڤ و ناكرێ لێی جیا بكرێته‌وه. له‌به‌رئه‌وه قسه‌كردن خۆرسكیه‌و ئه‌سڵه له‌مرۆڤدا، هه‌موو مرۆڤێك بۆی هه‌یه‌و ئازاده چی بڵێ و چۆن بڵێ و راده‌ربڕێ و .. هتد. لێره‌دا گرنگه ئاماژه به‌سنوری ئازادی بكه‌ین ئه‌ویش ئه‌خلاقیاتی ئازادیه، راسته مرۆڤ به‌ئازادیه‌وه جوانه‌و هه‌ر ئازادیه مانای مرۆڤ بوون ده‌به‌خشێ به‌مرۆڤ، به‌ڵام ئه‌م ئازادیه ئه‌گه‌ر به‌ره‌وشت سنوردار نه‌كرێ سه‌ره‌ئنجام به‌ره‌و ئاشوب و پشێوێ سه‌رده‌كێشێ و ئه‌و جوانیه له‌ده‌ست ده‌دا. رێزداری مرۆڤ به‌ستراوه به‌دانانی چه‌ند رێسایه‌ك، بۆهه‌ڵسوكه‌وتی و پابه‌ندبوونی و به‌و رێساوه به‌جۆرێك [ (لاضرر ولا ضرار) ] ببێته دروشمی. ئازادی مرۆڤ كاتێك جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كرێ و له‌جێگه‌ی خۆیدا كاری پێده‌كرێ بگات به‌و رێزه‌ی كه خوا 0سبحناه) به‌خشیوه‌یه‌ته مرۆڤ (ولقد كرمنا بنی ا‌دم) به‌پێی ئه‌و رێسایه نه‌ك به‌ستنه‌وه‌ی هه‌روه‌ها نه‌ك ئاشوبننه‌وه، به‌ی‌ڵكو پابه‌ندبوون به‌ویاسایه له‌ترسی خراپی چاره‌نووس چونكه چاره‌نووسی ئاده‌میزاد به‌ستراوه به‌سلوك و مامه‌ڵه‌ی مرۆڤه به‌ئندازه‌ی (1+1=2) به‌په‌بندبوون به‌ویاساوه مرۆ ده‌توانێ بگات به ئاستی ئه‌و به‌رپرساررۆه‌تیه‌ی كه له‌ئتسی‌ۆ گرتوه، له كاتێكدا مرۆڤ هه‌ستی به‌وه‌كرد كه‌ئازاده‌و هیچ سنورێك رێگه به‌و ئازادیه‌ی ناگرێ سه‌ركه‌ش ده‌بێ و سته‌م به‌رده‌كا، (كلا ان النسان لگغی ان ر‌وا استغنی) ئاده‌مزیدا به‌و تێگه‌یشتنه‌ی ده‌كه‌وێته‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌وه خۆی به (موسته‌غنی) بزانێ، هه‌رئه‌م حاڵه‌ته وای لێده‌كات خراپ سود له ئازادی وره‌گری و، جگه له‌خۆی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی په‌سه‌ند ناكات. له‌به‌رئه‌وه ئازادی تاك به‌ستراوه به‌مافه گشتیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌وه‌و سنور به‌یاساوه بۆ زۆر به‌ی بیریاران و شاره‌زایان بواری یاسانای كۆكن له‌سه‌ر پابه‌ند بوونی مرۆڤ به‌یاساوه‌و ئه‌وبواره‌یان زۆر به‌هه‌ند وه‌رگرتوه، كانت ده‌ڵێ: ئازادی بریتیه له‌سه‌ر به‌خۆیی مرۆڤ له هه‌مووشتێ جگه له قانونی ئه‌خلاقی) بابا یوحه‌نا پۆلسی دوه‌م ده‌ڵێ: 0ئازادی ئه‌وه نیه هه‌ر چیمان پێخۆش بێ بكه‌ین، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه كارێك ئه‌نجام بده‌ین كه پێویسته بكرێت)، ئه‌كرێ مرۆڤ موماره‌سه‌ی ژیانی خۆی بكاتن ره‌هایی و بێ قه‌یدو هه‌موو له‌مپه‌رو سنروه‌كان ببزه‌ێنێ، به‌ڵا/ ئایا ئه‌و كائینه كه‌مرۆڤه‌و خاوه‌نی توانای بیركردنه‌وه ئیراده‌و ژیریه‌و جیاوازه له‌به‌شه‌كانی تر بونه‌وه‌ر، ده‌كرێ ئازادكرێ له‌هه‌موو پابه‌ندبونێك؟ بێگومان نه‌خێر، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م ئازادیه ده‌بێ كۆتایی پێ بێت له‌سنور ئازادی مرۆڤه‌كانی تردا هه‌موو مرۆڤێك له‌م بونه‌وه‌ره‌دا بێ جیاوازی خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك مافی تایبه‌تیه پێویسته ئه‌وافانه پارێزوگاری لێ‌كردن له‌هه‌ندێ فه‌لسه‌فه‌ی فه‌یله‌سوفان و بیری بیریارانی رۆژئاوا كه (عدمیه) به‌سه‌ر ی‌دا زاڵ بووه‌و وێنه‌ی مرۆڤی ئازادی وه‌ك بونه‌وه‌رێكی دابڕاو كێشا كه‌هیچ رێگایه‌ك به‌ره‌و ئازادی خۆی شك نابات جگه له تێكشكاندنی ئه‌و په‌یوه‌ندی و به‌هایانه‌ی كه‌بۆلای غه‌یری خۆی كێیان ده‌كات. ئه‌ی بۆچوون و تێروانینه‌ش دابڕان (عزله)ی به‌رهه‌مهێنا كه تائێستاش غه‌رب باجه‌كه‌ی ده‌دا، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش بووه ده‌ردو نه‌خۆشیه‌كی ترسناك ئێستا هه‌ره‌شه له‌ئاینده‌ی تاك و كۆمه‌ڵگه ده‌كات، له‌رۆژئاوا پێناسه‌ی ججۆربه‌دۆر كراوه بۆ مرۆڤ، هه‌موو ئه‌و پێناسانه له‌سه بنه‌مای مادی كراون و، هه‌ر ئه‌وپێناسه مادیانه‌ش بونه به‌ردی بناغه‌ی ژیاری رۆژئاوا پێش رێنسان و شۆڕشی به‌ریتانی و فه‌ره‌نسی له‌ئه‌وروپا هیچ گرێبه‌ندو پرۆتۆكۆلێك نه‌بوو كه‌باسی له‌مافی مرۆڤ بكات، به‌ڵا/ جارجاره‌یه‌ك كه‌سانێك بون ده خۆیان به‌رز كرده‌وه‌ته‌وه باسی ئازادی بیروڕای مرۆڤیان كردوه، له‌وانه سوقرات كه‌له‌نێوان (399 – 469)ق.م ژیاوه زۆر به‌راشكاوانه گوزارشت له‌وه كردوه كه‌هیچ مرۆڤێك له‌سه‌ر زه‌ویدا مافی ئه‌وه‌ی نیه به‌زۆر بیریزی خۆی بسه‌پێنێ به‌سه‌ر كه‌سێكی تردا، یان مافی بیركردنه‌وه‌ی لێ زه‌وت كات، له‌هه‌مان كاتدا كه‌سانی تر هه‌بون رای جیاوازیان هه‌بوو وه‌ك (تۆماس هوبز) كه یه‌كێكه له‌سێ گۆشه‌كانی فكری و سیاسی رۆژئاوا له‌گه‌ڵ (میكافیلی و سبینوزا) ده‌ڵێ: (مرۆڤ ده‌بێ ئازادبێ له‌ژیانیدا به‌هیچ به‌ربه‌ستێك رێگه‌به‌و ئازادیانه نه‌گرێ ئه‌گه‌رچی یاساش بابێت). فه‌یله‌سوفی به‌ریتانیش (برتراند راسل) كه له (1872 – 1970م) ژیاوه ده‌ڵێ [ (ان الحرية بشكل عام يجب ان تعرف عل انها غياب الحواجز امام تحقيق الرغبات) ] یه‌كێكی تر له‌سیاسیه‌كانی به‌ریتانی به‌ناوی (هارولد جۆزیف لاسكی ده‌ڵێ: [ (الحرية تعني انعدام القيوم) ] ئه‌م بۆچوونانه له‌رواڵه‌تدا هه‌ندێ راستیان تێدایه‌و پۆزه‌تیڤن به‌ڵام ئه‌گره‌اه مانا‌و جه‌وهه‌ری ئه‌و بۆچوونانه ورد بینه‌وه هه‌ر ده‌كه‌ین كه چه‌نده كاریگه‌ری نێگه‌تیزڤ له‌ئه‌رزی واقیعدا دروست ده‌كات. به‌بڕوای من دیكتاتۆر و سته‌مكاره‌كانی ئه‌مڕۆی سه‌رده‌م و مێژووی رابردوو دروستكراوی ئه‌م راوبۆچووناه‌ن، كه‌ی ره‌وایه من موماره‌سه‌ی ئازای خۆم به‌ره‌هایی و حه‌ڵاڵ بێ چی نه‌كه‌م چی بكه‌م، به‌ڵام بۆكه‌سانی تر ئازادی حه‌رامه‌و ده‌بێ سنوردار بێ، ئه‌م نه‌وعه له ئازادی مانای پاشاگه‌ردانی ده‌گه‌یه‌نێ، ئازادی به‌م ته‌رحه‌و به‌م ره‌هاییه ده‌بێته له‌ده‌ستدانی پایه‌كانی به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان، ده‌بێته هۆی له‌ده‌ست خودی مرۆڤ، دوای راسته‌یكان ده‌شێوێ مانایه‌ك نامێنێ بۆژیان، راسته ده‌بێ مرۆڤ ئازاد بێ به‌ڵا/ ئه‌م ئازادیه پێویسته لۆژیكیانه مامه‌ڵه‌ی پێ بكرێ له‌جێگه‌ی خۆیدا كاری پێ بكرێ، بۆراستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان بێت نه‌كبه‌هه‌ڵه بكه‌اربێت، دووباره ده‌یڵێمه‌وه ئازوادی مانای خه‌ڵاڵكردنی شته‌كان ناگه‌یه‌نێ، له‌كاتی موماره‌سه‌كردنی ئازادی‌دا ئه‌گه‌ر به‌ئه‌خلاق سنوردار نه‌كرێ ژیانی كۆمه‌ڵگه ده‌شێوێ، له‌ئیسلامدا مرۆڤ ئازاده به‌ڵام به‌ئندازه‌ی ئازادی به‌رامبه‌ر، له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێ به‌ئازادی بژین ئه‌وه پێویسته سنور‌و ئه‌خلاقیاتی ئازادی بپارێزین.
سةرضاوة:
*ئازادية طشتيةكان/ نوسينى : را‌شد غنوشي، و محمد سعيد.
*الاسلام والحرية / د. مستةفا الرافعي.
*الحرية عند الفلاسفة الغرب.
*ماالحرية؟ د: جةميل قاسم.
*حدود الحرية، عباس توهيري.
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی