له‌موعجیزه‌كانى قورئان و فه‌رمووده
فه‌رهه‌نگى بانگخوازان ئه‌ندازیار عوسمان
1ـ خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت [مَا أَشْهَدْتُهُمْ خَلْقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَلاَ خَلْقَ أَنفُسِهِمْ وَمَا كُنتُ مُتَّخِذَ الْمُضِلِّينَ عَضُدًا ] الكهف/ 51 . واته: وه‌نه‌بێت من له كاتى دروستكردنى ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا ئه‌وانم ئاماده كردبێت و ئاگادار بووبن له دروستكردنى ئاسمانه‌كان و زه‌وى و دروستبوونى خۆشیان، به رِاستى من هه‌رگیز ئه‌وانه‌ى خه‌ڵك گومرِا ده‌كه‌ن نه‌مكردووه به یارمه‌تیده‌رى خۆم و پشتم پىَ نه‌به‌ستوون. ته‌نها ئه‌م ئایه‌ته به‌سه كه به‌ڵگه بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى قورئان له خواوه‌یه، ئه‌گینا كىَ له دنیادا باسى دروستكردنى ئاسمانه‌كان و زه‌وى و مرۆڤى كردووه و، چ كه‌سێك ئیشى به‌و باسه‌یه، ئه‌مه باس و بابه‌تێكه كه كارى مرۆڤ نییه .. ئینجا مه‌به‌ستیشى ئه‌وه‌یه كه دروستكردنى ئاسمانه‌كان و زه‌وى و دروستكردنى مرۆڤ له كاتێكدا بووه كه زانسته‌كه‌ى لاى خوایه و هه‌ر خۆى ده‌زانىَ چى كردووه و چۆنى كردووه، بۆیه ئه‌بىَ هه‌ر ئه‌و هه‌واڵمان بداتىَ و هه‌ر قسه و وتارى ئه‌ویش راسته له‌و باره‌یه‌وه .. به‌ڵام ئه‌وه‌ى سه‌یره له ئایه‌تێكى تردا هانمان ده‌دات كه بگه‌رِێین به زه‌ویدا و دیراسات و لێكۆڵینه‌وه بكه‌ین تا بزانین چۆن بوونه‌وه‌ر و ژیان ده‌ستى پێكردووه، كه ئه‌میش وه‌ك ئه‌و ئایه‌ته‌ى پێشوو ئه‌گه‌ر له خواوه نه‌بێت مرۆڤ چۆن ده‌توانێت شتى وا بڵێت ؟! [قُلْ سِيرُوا فِي الأَرْضِ فَانْظُرُوا كَيْفَ بَدَأَ الْخَلْقَ ثُمَّ اللَّهُ يُنشِئُ النَّشْأَةَ الآخِرَةَ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ] العنكبوت/ 20 .. واته : ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر! پێیان بڵىَ: بگه‌رِێن به زه‌ویدا، ته‌ماشا بكه‌ن و سه‌رنج بده‌ن چۆن ئه‌و زاته دروستكراوانى به‌دیهێناوه، له‌وه‌ودواش هه‌ر خوا سه‌رله‌نوىَ دروستیان ده‌كاته‌وه (به شێوازى تر)، به رِاستى خوا ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه .. هه‌واڵه زانستییه‌كان ده‌ڵێن: زانایان ده‌یان ساڵه خه‌ریكى گه‌رِانن و دیراسات و لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌رده‌وام ده‌كه‌ن و به ملیۆنه‌ها دۆلاریان خه‌رج كردووه تا بزانن چۆن بوونه‌وه‌ر به‌دیهاتووه.. پانزه ملیار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چۆن گه‌ردێكى بێكۆتایى له چرِیدا ته‌قیوه‌ته‌وه و خواى گه‌وره پێى فه‌رمووه: ببه (كن)، بووه به بوونه‌وه‌ر (فكان)! زانایان توانیویانه گه‌ردیله به‌ش بكه‌ن بۆ یه‌ك له‌سه‌ر ملیارێكى مللیمه‌تێك به خێراییه‌ك كه ده‌گاته یه‌ك له‌سه‌ر ملیارێكى چركه‌یه‌ك، كه ئه‌مه‌ش نه من و نه تۆ تێى ناگه‌ین كه چۆن وایه؟! له نزیك شارى جنیف له سویسرا له‌ژێر زه‌ویدا تونێلێك هه‌یه كه درێژییه‌كه‌ى (27كم)ه، ئامێرى زۆر زۆر پێشكه‌وتووى تیایه كه گه‌ردیله به خێراییه‌كى زۆر زۆر ده‌دات به‌یه‌كا، كه به‌مه‌ش وزه‌یه‌ك دروست ده‌بێت و وزه‌ش ده‌بێت به مادده، كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره بگه‌نه ئه‌وه‌ى وزه بكه‌ن به مادده .. واته ئه‌و وزه‌یه‌ى كه به خێراییه‌ك ده‌رِوات عه‌قڵ ته‌سه‌ورى ناكات ده‌بێت به مادده! كه ئه‌مه‌ش ته‌فسیرى سه‌ره‌تاى دروستبوونى بوونه‌وه‌ر ده‌كات، پاش ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه له ماوه‌یه‌كى زۆر كورتدا كه یه‌ك له‌سه‌ر هه‌زار ملیۆن ملیۆنى چركه‌یه‌كه؟! ئه‌م بنكه‌یه كه نۆزده ده‌وڵه‌تى ئه‌وروپیى تیایدا به‌شداره، له ساڵى (1952)ه‌وه و ناوى زانستیى ده‌زگاكه‌ش (سیرن)ـه كه كورتكراوه‌ى فه‌ره‌نسى (المجلس الڕوروبی لڕبحاپ النوویه)یه.. كه له مانگى شه‌شى (2006)دا كردیانه‌وه بۆ خه‌ڵكى.. شایه‌نى باسه له ساڵى (1998)دا رێ‌یان دا منداڵان سه‌یرى بكه‌ن و وێنه‌ى بوونه‌وه‌ر بكێشن به خه‌یاڵى خۆیان له سه‌ره‌تاى دروستبوونیدا .. 3 ـ قورئانى پیرۆز ئاوى سه‌ر زه‌وى پۆلێن ده‌كات به ئاوى پاكى دڵۆپێنراوى بىَ تامى پاكه‌ره‌وه كه ئاوى بارانه و وشه‌ى (طهورا) ى بۆ به‌كارده‌هێنێت، كه چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كه ژینگه خاوێنتر بوو ئاوى باراناو پاكتر بوو، قورئان بۆ ئه‌م جۆرى یه‌كه‌مه ده‌فه‌رموێت: وأنزلنا من السما‌ء ماءً طهوراً الفرقان /48 .. ئاشكرایه پزیشكه‌كان ئاوى (مقطر) به‌كارده‌هێنن بۆ پاككردنه‌وه‌ى برین و شتى تر.. به‌ڵام دوایى كه ده‌چێته ناو زه‌وییه‌وه، كانزا و غازاتى تیا ده‌توێته‌وه، تام په‌یدا ده‌كات و قورئان وه‌ك جۆرى دووه‌م به (عذباً فراتا) ناوى ده‌بات و ده‌فه‌رموێت [ وأسقيناكم ماءً فُراتاً ] المرسلات / 27 .(فرات) ماناى (الما‌ء المستساغ المذاق) ئه‌و ئاوه‌ى كه تامه‌كه‌ى خۆشه و مرۆڤ له‌ده‌میا خۆشه و حه‌ز به خواردنه‌وه‌ى ده‌كات .. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : [وما يستوى البحران هذا عذب فرات سائغ شرابه وهذا ملح أُجاج ] فاطر/ 12 ، واته : رووبار و ده‌ریا وه‌كو یه‌ك نین، یه‌كێكیان ئاوى سازگار و خۆش، ئه‌وى تریان زۆر سوێره .. (له زمانى عه‌ره‌بیدا كه ده‌ڵىَ "بحران " لێره‌دا به‌ناوى گه‌وره‌كه‌وه كه ده‌ریایه بچووكه‌كه‌ش ناو ده‌بات كه رووباره) .. ئینجا لێره‌دا بۆ ده‌ریاكه نافه‌رموىَ به‌ته‌نها خوێى تیایه (ملح)، به‌ڵكو ده‌فه‌رموىَ خوێى زۆره، چونكه له ئاوى رووباریشدا برِێكى كه‌م خوىَ هه‌یه كه هه‌ستى پێناكرێت، به‌ڵام له ده‌ریادا زۆر زۆره تاوه‌كو ئاوى ده‌ریاكان بۆگه‌ن نه‌كه‌ن و مرۆڤ بتوانێ له‌سه‌ر زه‌وى بژى .. چه‌نده ته‌عبیراتى قورئان ورده، دیاره كه ئه‌مه‌ش موعجیزه‌یه، ئه‌گینا كه‌سێكى نه‌خوێنده‌وارى چوارده سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر چى داوه له‌م پۆلێنكردنه ئاوا به وردى، ئه‌مه‌ش كه هاتووه له قورئاندا به‌ته‌نها به‌سه كه به‌ڵگه بێت له‌سه‌ر راستیى قورئان .. ( ئه‌ندازیار عبدالدائم الكحیل) . . 4 ـ حه‌زره‌ت (د.خ) له ژیانى پرِ خێر و به‌ره‌كه‌تیدا گرنگیى زۆرى داوه به ده‌م و دان پاككردنه‌وه به سیواك و زۆر فه‌رمووده‌ش له‌باره‌یه‌وه هه‌یه، كه ده‌فه‌رموێت: (السواك مطهرة للفم مرضاة للرب) . "سیواك ده‌م و دان پاكژ ده‌كاته‌وه و مایه‌ى ره‌زامه‌ندیى په‌روه‌ردگاریشه "، یان ده‌فه‌رموێت (أكثرت عليكم في السواك) واته "زۆر جه‌ختم كردۆته سه‌ر سیواك كه به‌كارى بهێنن ". باشه ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاینه پایه به‌رزه نه‌بێت، كه‌سێكى نه‌خوێنده‌وارى چوارده سه‌ده كارى چییه به گرنگى سیواك كه مایه‌ى ره‌زامه‌ندیى خوایه.. به‌تایبه‌ت كه له‌م سه‌دانه‌ى دواییدا گرنگیى سیواك ده‌ركه‌وت له ئه‌نجامى پێشكه‌وتنى زانست و لێكۆڵینه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌ى زۆره‌وه.. گۆڤارى (ئه‌ڵمانیاى رۆژهه‌ڵات) له ژماره‌ى چوارى ساڵى (1961ز)دا وتارێكى زاناى به‌ناوبانگ (رووادارت)ى بڵاو كرده‌وه، كه به‌رِێوه‌به‌رى په‌یمانگاى جراپیم بوو له زانكۆى روستۆك، كه تیایدا ده‌ڵێت: له‌باره‌ى سیواكه‌وه كه عه‌ره‌به‌كان وه‌ك فڵچه‌ى دان به‌كاریان هێناوه له په‌رِاوى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى كه چوونه‌ته نیوه دوورگه‌ى عه‌ره‌ب خوێندمه‌وه، ئه‌و گه‌شتیارانه به گاڵته‌پێكردنه‌وه وه‌ك نموونه‌یه‌كى دواكه‌توویى ئه‌و گه‌لانه باسی سیواككردنیان كردبوو، كه چۆن ئه‌مه له سه‌ده‌ى بیستدا ده‌گونجێت، به‌ڵام من بیرم كرده‌وه، وتم : كىَ ده‌ڵێت حه‌قیقه‌تێكى زانستى له پشت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه نییه؟.. یه‌كسه‌ر ده‌ستم كرد به لێكۆڵینه‌وه و تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر سیواك، دارى سیواكه‌كه‌م هارِى و ته‌رِم كرد به ئاو، ئینجا خستمه سه‌ر كێڵگه‌یه‌كى (جرثوم) له تاقیگه‌دا، بۆم ده‌ركه‌وت كه ده‌ورى (په‌نسلین) ده‌بینێت .. پزیشكێكى تریش به ناوى (دكتۆر فرید فیستر) ده‌ڵێت: حه‌وت ساڵه من ته‌نها سیواك به‌كار دێنم بۆ ده‌م و دانم. به رِاستى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش بۆ خۆى موعجیزه‌یه، ئه‌گینا حه‌زره‌ت (د.خ) ئه‌مه‌ى له‌كوىَ هێنا، بۆچى به‌رده‌وام سیواكى ده‌كرد بۆ نوێژه‌كان و كاتىَ ده‌هاته‌وه ماڵه‌وه، ته‌نانه‌ت له دواساته‌كانى ته‌مه‌نیدا و پێش ئه‌وه‌ى چاولێك بنىَ سیواكى كرد، ئینجا گیانى پیرۆزى سپارد..
5چاكه‌كارى: خواى گه‌وره (الشكور)ه، واته ئاگاى له كار و كرده‌وه‌كانه و له‌سه‌ر كار و كرده‌وه‌ى چاكیش سوپاست ده‌كات، هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌م سیفه‌ته‌یدا له قورئاندا سیفه‌تى (علیم)یش هاتووه، (وكان الله شاكراً علیماً) تا برِوادار دڵنیا بێت هه‌ر كارێك بكات، خوا ئاگادارێتى و به‌زایه ناچێت.. بۆ نموونه: تۆ ده‌چیته ژوورى باوكته‌وه، باوكت نووستووه و له‌سه‌ر نووكى پێ ده‌رِۆیت به ئه‌سپایى و به بىَ ده‌نگ تا خه‌به‌رى نه‌بێته‌وه و ئیزعاجى نه‌كه‌یت، دیاره ئه‌و به‌م كاره‌ت نازانىَ تا سوپاست بكات .. ده‌چیت بۆ لاى نه‌خۆشێك خه‌وتووه، حه‌ز ده‌كه‌یت كه دوایى هه‌ستا پێى بڵێن كه تۆ سه‌ردانت كردووه! ئه‌مه بۆ هه‌موو كه‌س وایه، ته‌نها خواى زاناى به ده‌سه‌ڵات نه‌بێت، كه هیچى له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا لىَ ون نابێت و چاو‌دێر و ئاگاداره به هه‌موو شتێكى ئه‌م بوونه‌وه‌ره، ورد بێت یان دروشت! خواى گه‌وره هانمان ده‌دات چاكه‌كار بین [ يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ارْكَعُوا وَاسْجُدُوا وَاعْبُدُوا رَبَّكُمْ وَافْعَلُوا الْخَيْرَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ] ، كه‌واته عیباده‌ته‌كان و چاكه‌خوازى و چاكه‌كارى مایه‌ى سه‌رفرازییه.. كاتى خۆى له مه‌ككه (عوسمانى كورِى ته‌ڵحه) بازرگانێكى سه‌ركه‌وتوو بوو، كه‌سێكى ناودار و ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، به‌ڵام دژایه‌تیى ئیسلامى ده‌كرد، تا كاتى هیجره‌ت هات و ئوم سه‌له‌مه كه‌سوكاره‌كه‌ى نه‌یانهێشت له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا كۆچ بكات، تاقه كورِێكیشى هه‌بوو، كه‌سوكارى مێرده‌كه‌ى لێیان سه‌نده‌وه و بردیانه لاى خۆیان، ئه‌م ئافره‌ته یه‌ك ساڵ له مه‌ككه‌دا مایه‌وه، مێرده‌كه‌ى له مه‌دینه و منداڵه‌كه‌ى له ماڵه خه‌زورانى و خۆشى لاى كه‌سوكارى به‌ته‌نها... پاش مه‌ینه‌تى و خه‌م و په‌ژاره‌ى ئه‌و ماوه زۆره به‌زه‌ییان پیا هاته‌وه و رێ‌یان دا به خۆى و منداڵه‌كه‌یه‌وه كۆچ بكات.. به تاقى ته‌نها رێى مه‌دینه‌ى گرته به‌ر كه (400كم) بوو، له رێگا (عوسمانى كورِى ته‌ڵحه) بینى و كه زانى به ته‌نها كۆچ ده‌كات، غیره‌تى قبوڵى نه‌كرد و به حوشتره‌كه‌ى خۆى بووه ده‌لیلى تا گه‌یاندیه نزیك مه‌دینه، ئوم سه‌له‌مه زۆر باسى جوامێرى و پیاوه‌تیى (عوسمان) ده‌كات، كه ئه‌و چاكه گه‌وره‌یه‌ى له‌گه‌ڵ كرد .. پاش ماوه‌یه‌ك (عوسمان)یش موسڵمان بوو، هاوه‌ڵان ده‌ڵێن: به خوا هیچ هۆكارێك نابینین بۆ هیدایه‌تى عوسمان، ته‌نها ئه‌و پیاوه‌تى و چاكه‌یه‌ى نه‌بێت كه له‌گه‌ڵ ئوم سه‌له‌مه كردى و خواى گه‌وره‌ش پاداشتى دایه‌وه له‌سه‌رى.. له فه‌رمووده‌یه‌كى (مسلم)دا هاتووه كه حه‌زره‌ت (د.خ) ده‌فه‌رموێت: پیاوێك به بیابانێكدا ده‌رِۆیشت، هه‌ورێكى بینى له ژوور سه‌ریه‌و ه و گوێى له ده‌نگێكیش بوو كه وتى: هه‌وره‌كه برِۆ زه‌ویى فڵان ئاو بده! پاشان هه‌وره‌كه ده‌بینىَ له دووره‌وه له‌سه‌ر باخێك ده‌بارێت، ئه‌میش ده‌چێته لاى باخه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌بینىَ و لێى ده‌پرسێت: پێم بڵىَ تۆ چى ده‌كه‌یت له‌م باخه‌تدا؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت: به‌روبوومى باخه‌كه‌م ده‌كه‌م به سىَ به‌شه‌وه، به‌شێكى بۆ ماڵ و مناڵم، به‌شێكیشى بۆ هه‌ژاران، به‌شێكیشى له باخه‌كه‌دا سه‌رف ده‌كه‌مه‌وه. ئه‌ویش وتى: دیاره خواى گه‌وره پاداشتت ئه‌داته‌وه و ئاگاى له كاره‌كانته، بۆیه ئاوا ده‌رووى خێرت لىَ ده‌كاته‌وه و بارانت به‌تایبه‌ت بۆ ده‌بارێنىَ...!
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی