(نه‌به‌ز گۆران ) ئه‌م جاره‌یان یه‌خه‌ى ئیسلام ده‌گرێت حسن قادیانه یی mala.qadiani@yahoo.com
(نه‌به‌ز گۆران ) ئه‌م جاره‌یان یه‌خه‌ى ئیسلام ده‌گرێت
حسن قادیانه یی
ئه‌وه‌ى بابه ته‌كه‌ى نه‌به‌ز گۆران بخوێنێته‌وه كه‌له‌رِۆژنامه‌ى میدیاى ژماره 289ى -15-5-2007 بلاوى كردۆته‌وه له ژێرناونیشانى (له هه‌رشوێنێك ئیسلامیه‌كى توند رِه‌وتان بینى گولى بده‌نىَ باته‌ریق بێته‌وه ) له جیاتى ناوبراو هه‌ست به‌دارزان ده‌كات كه كه‌سێك به‌م بێ شه‌رمیه له‌نێو كۆمه‌لگایه‌كى سه‌رتاپا موسولمان جورئه تى ئه‌م دابه‌زینه بكات به‌سه رئاینى ئیسلامى پیرۆز‌و مێژوه پرِسه‌روه‌ریه‌كانى ءبتوانێت به‌م شێوازه توانجى ژه‌هراوى له‌م ئاینه پیرۆزه‌بدات به‌بیانوى ئه‌وه‌ى كه قسه به گروپه تیرۆرسته‌كانى به‌ناو ئیسلامى ده‌لێت سه‌ره‌تا ئه‌م دیفاعه‌ى من پاریز گارى نیه له‌هیچ گروپێكى ئیسلامى میان ره‌ویش چجاى گروپێكى تیرۆرست چونكه ئه‌وان خۆیان هه‌ن ءده‌توانن پارێز گارى له‌خۆیان بكه‌ن وه‌ئێمه‌ش وه‌كو موسولمانء زانایانى ئاینى زۆر به‌ر له( نه‌به‌ز گۆران ) ته بریئه‌ى خۆمانء ئاینى پیرۆزى ئیسلامیشمان كردوه له وجۆره كه‌سانه‌ى كه به‌ناوى ئیسلامه‌وه كۆكوژى ده‌كه‌نءبگره ناوى پیرۆزى ئیسلامیش ناشیرین ده‌كه‌ن به‌لام ئه‌وه ماناى وانیه ئێمه‌ى موسولمان ده‌س به‌ردارى ئه‌م ئاینه بین نه بۆگروپه تیرۆرستیه‌كانء نه‌بۆنه‌به زگۆران به‌لكء به‌لاى ئێمه جیاوازى نیه له‌نێوان تیرۆرستێك كه‌به‌كاره ناشیرنه كانى ئیسلام ناشیرن ده‌كات له‌گه‌ل نه‌به‌ز گۆرانێك كه هه‌لبه سته‌ى نادروست بداته پال ئیسلام .
نه‌به‌زگۆران دواى كۆمه‌لێك توانجى بێ مانا ده‌لێت (هه‌رچه‌نده دلنیام ئیسلامى رِا سته قینه ئاینى شمشێره..) سه‌ره‌تا ده‌كرێت بپرسین تۆ كام برِوانامه‌ى خوێندنى ئیسلامیت لایه تابلێی مندلنیام ء شاره‌زایم هه‌یه به ئسلامء مێژوه‌كه‌ى گه‌ر نیته چۆن دلنیابویت وه‌گه‌رهه‌نده دلنیاییت ئاینى ئیسلام ئاینى شمشێره ده‌بىَدلنیاش بیت هه‌وادارانى ئه‌م ئاینه هه‌وادارى شمشێر به‌ده‌ستن وه‌گه‌روایه تۆچۆن توانیت له‌نێو ئه‌م هه‌موو هه‌زاره‌ها موسولمانه ئاوا بىَحورمه‌تانه دابه‌زیته سه‌رئه‌م ئاینه‌و كه‌سیش له گول زیاترت پێ نه‌لێ خۆ خوانه خواستا ناش ڵیت كوردوستان هیچ موسولمانى تێدانیه بۆیه كه‌س یه‌خه ى نه‌گرتووم؟
وه‌نكۆلیش له‌وه‌ناكریت هه‌روه‌ك له‌درێژایی مێژودا خه‌لكانێكى زۆر به‌ناوى ئاینى مه‌سیحى ءجوله‌كه‌ء به‌ناوى رِژێمه هه‌نو كه‌یه‌كانیش وه‌كو شیوعیه‌كان له‌چیچانستانءبۆسنه‌ء ئه‌لبانه كانى كۆسۆڤۆ هه‌ندانێكى زۆر به‌ناوى عه‌لمانیه‌ته‌وه خه‌لكیان به‌ناهه‌ق كوشتوه كارى نامرۆڤانه‌یان ئه‌نجامداوه خه‌لكانێكیش هه‌بونء هه‌ن به‌ناوى ئیسلامه‌وه كارى له‌م جۆره‌یان كردوه‌ء ده‌كه‌ن كه‌ئه‌مه نابێت تۆ گشتگیرى كه‌یت به‌سه‌ر ته‌واوى ئاینء ته‌واوى موسولمانان .
ده‌ڵێت(..ئه‌ى ده‌بێت له‌كاتى فه‌تح كردنى ئه‌م سنوره به‌ده‌ست شمشێر به‌ده‌سته‌كانى نیمچه دورگه‌ى عه‌ره‌به‌وه چ به‌ربه‌ریه‌تێك روى دابێت له‌م سه‌ده‌یه دابه‌م هه‌مو زانست ءعه‌قله‌وه ئه‌م كاره‌ساتانه له‌نێو ئیسلامدارِوده‌ده‌ن ئه‌ى له‌سه‌ده‌ى هێرشه‌كانیاندا به‌ر له‌هه‌زارو چوارسه‌د سال ده‌بێت چه‌ند بێگوناهیان به‌ناوى ئیسلام بونه‌وه كوشتبێت...)سه‌ره تامن ده‌پرس له خۆىء موسولمانانیش ئایه ئه‌م گوتانه دابه‌زینء وه‌لام دانه‌وه‌ن بۆ تیرۆرستانى ئه‌مرِۆ یاخوت ده‌م درێژیكردنه بۆسه‌ر مێژوى ئیسلامء چه‌رخى سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رى خوا كه‌دۆستء دوژمن به‌چه‌رخى زێرین ناوىده‌به‌ن چونكه به‌پێچه‌وانه‌ى بیركردنه‌وه‌ى به‌هه‌وه‌سى نه‌به‌زگۆران به‌رله هه‌زاروچوار سه‌ت سال پێغه‌مبه‌رء یاره‌به‌رِێزه‌كانى زۆربه‌ى مرۆڤایه‌تیءجیهانیان رِزگاركرد له‌كوێره‌وه‌رىء چه‌ساندنه‌وه‌و زلكاوى نه‌فامیه‌تى ئه‌وسا كه‌به‌داخه‌وه كاك نه‌به‌زء هاوبیرانى لێى بێ هاگان كه‌ده‌بىَ هه‌مو مرۆڤایه‌تىشانازى به‌سه‌روه‌ریه‌كانى چه‌رخى پێغه‌مبه‌ره‌وه بكات وه‌هه‌مو مرۆڤایه‌تى قه‌رزدارى ئه‌م چه‌رخه‌یه به ئه‌ورپاى ئێستاشته‌وه كه‌ئه‌وان سه‌ره‌تا له‌قوتابخانه‌كانى ئیسلامى ئه‌وساوه فێرى بنیات نانى ژیانء شارستانیه‌ت بون كه‌ناكرێت من لێره‌وه باس له‌و ورده‌كاریانه‌وه بكه‌م .
وه‌من ئامۆژگارى نه‌به‌زگۆران ده‌كه‌م كه‌له‌مه‌و دوا شت ده‌نوسێت رِونتر بنوسێت چونكه له‌وانه‌یه زۆربه‌ى خوێنه‌ران حالى نه‌بن له‌وه‌ىكه‌ئایه نه‌به‌زگۆران ویستویه‌تى له‌په ناى ئیسلامه‌وه تواج له‌ئیسلامیه‌كان بدات چونكه ناوێریت ناویان بێنیت یاخوت له‌په‌ناى ئیسلامیه‌كانه‌وه توانج له‌ئیسلام ده‌دات كه‌ئه‌مه‌یان یارى كردنه‌به‌ئاگر .هه‌ر وه‌ك من واحالیم ئه‌و ئه‌مه‌یانى كردوه بۆیه پرِیداوه‌ته سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رو كۆششى ئه‌وویاره به‌رِزه‌كانى بۆرزگاركردنى مرۆڤایه‌تى به به‌ربه‌رى ناوهێناوه
(كاك نه‌به‌ز) له‌مه‌و دوا تۆ ده‌توانى له‌سه‌ر خودى تیرۆرستانء چه‌ندین كێشه‌ى هه‌نوكه‌یی كه‌له‌ئارادانء خه‌مىخه‌لكن بنوسیت نه‌وه‌ك خۆت له‌شتێك بقوتێنى كه‌بوارى جه‌نابت نیه‌ء دووخوینه‌ر ده‌ست خۆشیت لێنه‌كه‌ن وه‌گه‌ر تۆئاواشته‌كان تێكه‌ل كه‌یت
خه‌لك لێت به‌گومان ده‌كه‌ویت له‌و هه‌رایه‌ى بۆ (سه‌رۆقادر)یشت نایه‌وه دواتر توشى هه‌ندێك له‌ش شێلان بویت كه‌كورد گوته‌نى (خواتا چیا نه‌بینیت به‌فرى تێ ناكات) یا خوت دواى ئه‌وه‌ى تۆ له م مامه‌له‌یه‌ى له‌گه‌ل كاك سه‌رۆ قادر كردتو دۆرِاندت ده‌ته‌وێت خۆت به ئیسلام بگریته‌وه گه‌روابیر بكه‌یته‌وه هه‌له‌یت
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی