نامه‌یه‌كى دۆستانه له پێشه‌وا (به‌ننا)وه بۆ قوتابیه‌كى موسڵمان
و. له فارسیه‌وه/ حوسێن ئه‌دهه‌م عه‌لى
گوێ له ئامۆژگارى بگره گیانه !
له گیان خۆشه‌ویستریان هه‌یه
لاوانى سه‌رفراز كه به‌ندى پیرى دانایه
پێشه‌واى شه‌هید (حه‌سه‌ن به‌ننا) ره‌حمه‌تى خواى لێ بێ له ساڵى 1935ى زاینى دا نامه‌یه‌ك ده‌نووسێ بۆ قوتابیه‌كى موسڵمان كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا به‌نیاز بوون سه‌فه‌ر بكه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات به مه‌به‌ستى درێژه‌دان به خوێندن.
له‌به‌ر گرنگى ناوه‌رِۆكى نامه‌كه به پێویستم زانى وه‌ریبگێرِمه سه‌ر زمانى شیرینى كوردى, به ئومێدى سه‌رنج و سوودى زۆرى بۆ قوتابیه لاوه‌كانمان..
ئه‌مه‌ش پوخته‌ى نامه‌كه‌یه:
براى ئاینیم!
خواى گه‌وره بتپارێزێ و بتخاته ژێر سایه‌ى خۆیه‌وه! سوپاس و ستایشى ئه‌و خوایه ده‌كه‌م كه جگه له‌و هیچ كه‌سى تر خاوه‌نى په‌رستن نییه, سه‌لام و درودى فراوان ده‌نێرم بۆ پێشه‌واو گه‌وره‌مان (محه‌ممه‌د د.خ) كه وه‌كو رِه‌حمه‌ت نێردراوه بۆ هه‌موو جیهان, بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه شوێنكه‌وته‌ى به‌رنامه‌كه‌ى ئه‌ون تا رۆژى دوایى.
سه‌لام و ره‌حمه‌تء به‌ره‌كه‌تى خواش له‌سه‌ر تۆ بێت!
چ رۆژێكه كه به نیه‌تى خێر و مه‌به‌ستێكى گه‌وره‌وه سه‌فه‌ر ده‌كه‌ى له‌و رۆژه‌ى كه به ده‌ستى پرِ له چاكه‌وه ده‌گه‌رِێیته‌وه.
رۆژێك كه به‌میوه‌ى گه‌یوی زانست و گوڵى خۆش ره‌نگى مه‌عریفه‌وه كه چنیوتن خزمه‌ت ده‌كه‌ى به ئایینى پیرۆزى ئیسلامه‌وه.
له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ده‌چیته ناو كه‌سانێكه‌وه كه پێشتر نه‌تناسیون و په‌یوه‌ندى و دۆستایه‌تیت نه‌بووه له‌گه‌ڵیاندا, ئه‌وانیش وه‌كو موسڵمانێك سه‌یرى تۆ ده‌كه‌ن, له‌به‌رئه‌وه‌ى عه‌زیزم! به هه‌موو توانایه‌كى خۆته‌وه هه‌وڵ بده, كه باشترین نموونه بیت و جوانترین سیما نیشان بده كه له رِێگه‌ى تۆوه بزانن موسڵمان بوون رِێز و گه‌وره‌ییه.
ئه‌و رِاسپارده گران به‌هایه‌ى هاوسه‌ریه‌كه‌ت كه له‌گه‌ڵتدایه و هاورِێته نرخى بزانه, هاورِێیه‌كى ئه‌مین به بۆى به‌جۆرێك ئاسایشى بۆ دابین بكات, زه‌مینه‌به‌خشى بۆ برِه‌خسێنێ, به‌بێ سه‌خت گیرى..
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و مافانه‌ى كه له‌سه‌ر شانته به‌رامبه‌رى بێ ئاگا نه‌بیت.
ئه‌و ئه‌ركانه‌ى كه له ئه‌ستۆت دایه به چاكى و خۆشه‌ویستیه‌وه رِایانپه‌رِێنه و یاوه‌ر و هاوده‌م و پشتیوانى به.
قسه‌كانم به دڵسۆزى و خۆشه‌ویستیه‌وه وه‌ربگره وه‌كو برایه‌كى گه‌وره كه ئاره‌زووى خۆشبه‌ختى ده‌كات بۆ براو خوشكه‌كانى لێكیان بده‌ره‌وه و رِاڤه و په‌سه‌ندیان بكه.
براكه‌م! به چاكى ئاگادار و چاو‌دێر به له ته‌واوى كاره‌كانى ژیانتدا له هه‌موو كات و شوێنێكدا بزانه كه خودا چاودێرته, له‌ژێر چاودێرى ئه‌ودایت, ئاگاى له هه‌موو كارێكه له‌سه‌ر جێگایه‌كدابیت و توانا و زاڵه به‌سه‌رتدا, ئاگادارى رازى نهێنى ناو دڵه‌كان و خیانه‌تى چاوه‌كانه, هه‌ر بۆیه هه‌وڵ بده له‌و كات و ساتانه‌دابیت كه ئه‌و پێى خۆشه و رازیه و ده‌تبینێ, له چاودێرى خوایى بێ ئاگا نه‌بیت, چونكه له بێ ئاگاییدا شه‌یتان هێرش دێنێت بۆ سه‌ر نه‌فسى ئاده‌میزاد و رِێگاى دوو دڵى و گومانت لێ ده‌كاته‌وه.
عه‌زیزم:
باوه‌رِ بكه دڵێ كه به چاودێرى خواییه‌وه ئاوه‌دان كرابێته‌وه شه‌یتان لێى نزیك نابێته‌وه, به‌پێچه‌وانه‌وه هێرش دێنێت بۆ ئاده‌میزاد و دڵى داگیر ده‌كات ، هه‌وا و ئاره‌زووى ده‌روونى تێیدا لانه ده‌كات. له‌به‌رئه‌وه چاودێرى خوا بكه به قه‌ڵغان و دڵى خۆتى پێ بپارێزه, هاوكارى له هۆشیاران و بێداران وه‌ربگره و تێكه‌ڵیان بكه و له بێئاگایانیش به دووربه و ئاگادارییانبه.
ئه‌و ئه‌ركانه‌ى كه خوا فه‌رزى كردوون له‌سه‌رت به چاكى ئه‌نجامیان بده, له‌به‌ر سه‌رقاڵیت به‌هۆى بیانووت به كێشه و گرفته‌كانه‌وه كه‌مته‌رخه‌م نه‌بیت.
سارد نه‌بیته‌وه, چونكه بیانوو هێنانه‌وه فێڵ و ساخته‌ى هه‌واى ده‌روونییه, بۆیه خواى گه‌وره له‌م باره‌وه ده‌فه‌رموێ: [ .. وَلاَ تَتَّبِعْ الْهَوَى فَیُضلَّكَ عَنْ سَبِیلِ اللَّهِ إِنَّ الَّذینَ ێضلُّونَ عَنْ سَبِیلِ اللَّهِ..]
واته: شوێن هه‌واو ئاره‌زوو مه‌كه‌ون چونكه گومرِاتان ده‌كات له رِێگاى خوا...
عه‌زیزم!
ئه‌وه‌ش بزانه نزیك بوونه‌وه‌ى كه‌سێك له خواوه ناگاته ئه‌وه‌ى ئه‌ركه‌كانى به‌رامبه‌رى به جوانى جێبه‌جێ بكات.
له فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتووه ئیمامى بوخارى ریوایه‌تى ده‌كات ئه‌فه‌رموێ: (هاوار ! هاوار! بۆ ئه‌وكه‌سه‌ى ئه‌ركه‌كانى به‌رامبه‌ر به خوا جێبه‌جێ ناكات یان سستى ده‌كا).
بۆیه نوێژه‌كانت له كاتى خۆیدا جێ به‌جێ بكه‌و به‌پێى توانات رۆژوو بگره, چونكه پاداشتێكى زۆر و نه‌برِاوه‌ت به نسیب ده‌بێ و ده‌روونیشت خاوێن ده‌بێته‌وه و لاى خواى گه‌وره‌ش خۆشه‌ویستتر ده‌بیت, له باره‌ى ئه‌ركه‌كانى تره‌وه نامه‌وێ ئامۆژگاریت بكه‌م, چونكه ئه‌ركه‌كان سه‌رمایه‌ن, خۆت بیر بكه‌ره‌وه و بزانه كه‌سێك ئه‌ركى به زایه بدات یان سستى و كه‌مته‌رخه‌مى بكات ئه‌نجامه‌كه‌ى چۆن ده‌بێت.
تا ده‌توانى كاتى ده‌سبه‌تاڵیت به په‌رستشه گه‌وره و باشه‌كان پرِ بكه‌ره‌وه ، نوێژه سوننه‌ته‌كان ئه‌نجام بده, تا ده‌توانى داواى لێخۆشبون (استغفر الله) بكه له خواى میهره‌بان, بزانه كه دوعاى مرۆڤ له‌سه‌فه‌ردا له كاتى سه‌فه‌ر و له غه‌ریبى دا وه‌رده‌گیرێت له‌به‌رئه‌وه بپارِێره‌وه له ده‌رگاى خواى به به‌زه‌یى و داواى یارمه‌تى و پله‌ى باشى لێ بكه.
به‌و دیمه‌نه رِواڵه‌ت و رِووكه‌شییانه‌ى دونیا نه‌خه‌ڵه‌تێى كه ده‌بنه هۆى لاوازى ده‌روون و كزى دڵ و دابه‌زینى عه‌قڵ و لێڵى و نه‌بینینى چاوه‌كان له شتى حه‌ق, زۆر ئاگادارى خۆت و فریو نه‌خۆى و ببێته هۆى دڵساردیت له موسڵمان بوونت, هه‌روه‌ها پابه‌ندبوونت به ئه‌ركه‌كانت به‌رامبه‌ر خواى په‌روه‌ردگار دوارۆژت بیربباته‌وه.
خواى گه‌وره له‌م باره‌وه ئه‌فه‌رموێ: [وَلاَ تَمُدَّنَّ عَیْنَیْكَ إِڵى مَا مَتَّعْنَا بِهِ أزْوَاجًا مِنْهُمْ زَهْرَه‌َ الْحَێاه‌ِ الدُّنێا لِنَفْتِنَهُمْ فِیهِ وَرِزْقُ رَبِّكَ خَیْرٌ وَأبْقَى(131)وَأْمُرْ أهْڵكَ بِالصلاَه‌ِ وَاصطبِرْ عَڵیْهَا لاَ نَسْالُكَ رِزْقًا نَحْنُ نَرْزُقُكَ وَالْعَاقِبَه‌ُ لِلتَّقْوَى] طه/131-132.
واته: (ئه‌ى ئیماندار) تۆ چاوه‌كانت مه‌برِه ئه‌و ناز و نیعمه‌ته‌ى كه هه‌ندێك خه‌ڵكانمان پێ به‌هره‌وه‌ر كردووه, كه زینه‌ت و رازاوه‌یى ژیانى دنیایه, بۆئه‌وه‌ى له‌و ناز و نیعمه‌ته تاقییان بكه‌ینه‌وه, بێ گومان رزق و رۆزى په‌روه‌ردگارت (له به‌هه‌شت دا) چاكتر و به‌رده‌وامتره. (ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر... ئه‌ى ئیماندار) فه‌رمان بده به هه‌موو تاكه‌كانى خێزانت تا نوێژه‌كه‌یان (به چاكى ئه‌نجام بده‌ن چونكه خۆراكى رۆحه) و به‌رده‌وام كۆڵنه‌ده‌ر و خۆرِاگربه له‌سه‌رى ئێمه بێ گومان داواى رزق و رۆزى له تۆ ناكه‌ین, به‌ڵكو ئێمه رزق و رۆزى به‌تۆ ده‌به‌خشین, سه‌ره‌نجامى چاك هه‌ر بۆ خواناسى و دیندارییه.
بزانه كه هه‌موو خۆشییه‌كان لاى خوا هیچ نرخێكیان نییه, سه‌نگى مه‌حه‌ك رِێز و گه‌وره‌یى نییه, به‌ڵكو هه‌موو ئه‌مانه له ئاره‌زووه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه, فیتنه و به‌ڵان بۆ ئاده‌میزاد, بۆیه ئاگات له خۆت بێت كه شه‌یتان فریوت نه‌دات و نه‌تخاته ناو هه‌ڵه و تاوانه‌وه.
هه‌رده‌م ئه‌م فه‌رمایشته‌ى خواشت له‌بیربێت كه ده‌فه‌رموێت: [زُیِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ الشَّهَوَاتِ مِنْ النِّسَاءِ وَالْبَنِینَ وَالْقَنَاطیرِ الْمُقَنْطرَه‌ِ مِنْ الذهَبِ وَالْفِضه‌ِ وَالْخَیْلِ الْمُسَوَّمَه‌ِ وَالأَنْعَامِ وَالْحَرْث ذلِكَ مَتَاعُ الْحَێاه‌ِ الدُّنْێا وَاللَّهُ عِنْدَهُ حُسْنُ الْمَآبِ] ال عمران/14.
واته/ ئاره‌زووى ئافره‌ت و بوونى نه‌وه‌ى نێرینه و خاوه‌نێتى زێرِ و زیوى زۆر و زه‌به‌نده و ئه‌سپى چاك و ره‌سه‌ن و هۆكاره‌كانى هاتوچۆ هه‌روه‌ها ماڵات و زه‌وى و زارى كشتوكاڵ بۆ خه‌ڵكى رازێنراوه‌ته‌وه, ئه‌وانه هه‌مووى نازو نیعمه‌تى ژیانى دونیان, خوایش بۆ چاكان شوێنى گه‌رِانه‌وه‌ى رازاوه و خۆشى لاى خۆى ئاماده كردووه كه به‌هه‌شته.
براى شیرینم
خۆت له‌و كه‌سانه به‌دور بگه‌ره كه پێیان وایه ئه‌و شتانه‌ى بۆ مرۆڤى موسڵمان حه‌رامه بۆ خۆیان حه‌ڵاڵن یان به واتایه‌كىتر حه‌رام حه‌ڵال ده‌كه‌ن و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه, هاوده‌م نه‌بیت له‌گه‌ڵیاندا كاتێك شوێن ئاره‌زووه‌كانى نه‌فسى سه‌ركه‌شیان كه‌وتوون, چونكه به‌رپرسیار ده‌بی به‌رامبه‌ر خواى په‌روه‌ده‌ردگا و رووبه‌رِووى لێپرسینه‌وه ده‌بیت.
نه‌بیته هاوكار و هاوده‌مى ئه‌و جۆره كه‌سانه, دۆستى تایبه‌تى و سۆزدارییان په‌سه‌ند نه‌كه‌یت, چونكه ئه‌گه‌ر بۆ كه‌سێكىتر به تاوانێك له‌قه‌ڵه‌م بدرێت ئه‌وا بۆ تۆ به‌دووان سه‌یرده‌كرێت, واتا و ناوه‌رِۆكى ئه‌مه‌ش به جوانى ده‌زانى له‌سه‌ر پاك داوێنى و ئه‌مانه‌تدارى و پاراستنى ئامۆژگاریت ده‌كه‌م, زۆر وریا به به باشى بیرت ده‌هێنمه‌وه, هه‌رگیز نه‌چیت به‌لاى (مه‌شروبات)و خواردنه‌وه‌ى ئه‌و گاز و شله‌مه‌نیانه‌ى كه ده‌بنه هۆى سه‌رخۆشى مرۆڤ, ئه‌و كه‌ش و هه‌وایه‌ى كه تیێدای نه‌یكه‌یته بیانوو, چونكه كاتێك خواى گه‌وره حه‌رامى كرد‌و هه‌موو شوێنه‌كانى ده‌ناسى و ده‌بینى و هیچ سه‌رزه‌مین و گه‌لێكى جیانه‌كرده‌وه, به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ و به‌بێ دوو دڵى و گومانێك و نادیارییه‌ك له ده‌قه‌كه به‌رامبه‌ر مرۆڤ حه‌رامى كرد.
له خواردنى حه‌رام خۆت به‌دوور بگره به‌تایبه‌تى گۆشتى سه‌گ و به‌راز و مرداربۆوه و ئه‌وه‌ى له‌وانیش ده‌بێته‌وه, بزانه خوا هه‌رشتێكى حه‌رام كرد ئه‌وه پیسه شتى پیسیش زیانى هه‌یه بۆ مرۆڤ. هه‌ربۆیه تا ده‌توانى نزیك نه‌بیته‌وه له شته قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان.
خواى گه‌وره‌ش له‌م باره‌وه ئه‌فه‌رموێت: [وَیُحِلُّ ڵهُمْ الطیِّبَاتِ وَیُحَرِّمُ عَڵیْهِمْ الْخَبَائِثَ..]
(... هه‌ر چییك پاك و چاكه بۆیان حه‌ڵال ده‌كات و هه‌رچییش پیس و نا پوخته لێیان قه‌ده‌غه ده‌كات..)
كات و ئه‌ركى تۆ له‌وه گرنگتر و به نرختره له قومارخانه و یانه‌كاندا خۆت ببینیته‌وه و كات به‌سه‌ربه‌ریت یان بۆ سه‌رگه‌رمى و پیاسه هاتوچۆیان بكه‌یت, بۆیه تا پێت ده‌كرێت بیر له كارێك بكه‌ره‌وه و ئه‌نجامى بده كه خێر و چاكه و به‌رهه‌مى جوانت تێیدا ده‌ست بكه‌وێت و سوودى لێ وه‌ربگریت.
وتراوه كه كات زێرِه, به‌ڵام ئه‌م وته‌یه من تووشى سه‌رسورِمان ناكات, چونكه كات له زێرِ به‌نرختره, چونكه كات ژیانه, مه‌گه‌ر ژیانى تۆ هه‌مان ئه‌و ساتانه نییه كه تێیدا ده‌ژیت و نازانیت چۆن كۆتایى پێ دێت.
له‌گه‌ڵ سات به ساتى ژیانتدا هه‌ستیاربه, به‌بێ هه‌وڵ و كۆششى به‌سوود تێى نه‌په‌رِێنیت و به‌رِێى نه‌كه‌یت, خۆت به سه‌رگه‌مى حه‌ڵال و پشووى ته‌ندروستیه‌وه خه‌ریك بكه.
له بێ ئاگایى و ته‌ممه‌ڵىدا نه‌ژیت و زیاده‌رِه‌وى نه‌كه‌یت, چونكه ده‌بێته په‌رده‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانى كارى خێر و شه‌رِدا و هۆكارێكه بۆ كه‌وتنه ناو ناخۆشى و خراپه‌كارییه‌وه.
له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى ئه‌وێدا به كه‌سێكى هۆشیار و لێهاتوو خۆت له قه‌ڵه‌م بده و مامه‌ڵه بكه, به جۆرێك نا كه چاكه و كارى باشیان حه‌یرانت بكه‌ن و هه‌ڵه‌و خراپه‌كانیان له‌بیر بكه‌یت و له‌به‌رچاوت نه‌بن, له هه‌مان كاتدا خراپه و هه‌ڵه‌كانیشیان نه‌بنه هۆى ئازار و پێ ناخۆشبوونت و چاكاكانیان له بیر به‌ریته‌وه, به‌رده‌وام له لێكۆڵینه‌وه و وردبوونه‌وه‌دابه و سه‌رنج بده و زوو برِیارمه‌ده تا ده‌توانى شاره‌زایى په‌یدا بكه له باره‌یانه‌وه و زانیاری‌یان لێ وه‌ربگره, ئه‌وه‌شى كه به‌ده‌ستت هێناوه بیخه‌ره ژێر لێكۆڵینه‌وه‌وه و هه‌ڵیسه‌نگێنه, چاكه‌كانیان وه‌ربگره و پێشكه‌شی میلله‌ته‌كه‌ى خۆتى بكه و به پێچه‌وانه‌وه‌شه‌وه خراپه‌كانیشیان به گشتى بگێرِه‌ره‌وه بۆ خۆیان.
له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ كه‌سانێك دا مامه‌ڵه و هه‌ڵسءكه‌وت بكه‌یت كه ره‌خنه له ئاینه‌كه‌ت بگرن و قسه‌ى ناشیرین به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت (د.خ) بده‌ن و له باره‌ى قورئانه‌وه هیچ نه‌زانى و له باره‌ى گه‌له‌كه‌شته‌وه خراپه بڵێن.
له‌به‌رئه‌وه تێكه‌ڵیان مه‌به‌و خۆت دوره‌په‌رێز بگره لێیان و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا مه‌كه, ئه‌گه‌ر ناچاریش بووى هه‌وڵ بده به جوانترین و باشترین شێوه گفتوگۆ و هه‌ڵسءكه‌وتیان له‌گه‌ڵدا بكه‌یت, نه‌كه‌ى ره‌خنه و گله‌یى و شه‌رِه‌قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ى, چونكه به فیتنه كۆتایى پێ دێت و ئه‌نجامى باشیشى نابێت.
براى ئازیز!
بزانه كه بانگ كردنى مرۆڤه‌كان بۆ لاى خوا له رِێگه‌ى كرداره‌وه باشتر و به‌سودتره و ئه‌نجامى باشیشى ده‌بێت, ئه‌و موعجیزه‌ى كردار ده‌یخولقێنێ وتن و گوفتار بێ ده‌سه‌ڵات و بێ ئه‌نجامه له به‌رامبه‌رى.
ئه‌گه‌ر فورسه‌ت بوو بۆ گفتوگۆ و وتوێژ خۆتى بۆ ئاماده‌بكه و وته‌ى جوان و به‌پێز بڵێ, هه‌ستیان بریندار نه‌كه‌یت و رِێزیان بگره.
نیه‌تى خێرت هه‌بێ له هه‌موو كارێكدا, ره‌خنه و گاڵته نه‌كه‌ى به بیروباوه‌رِیان، ئاینه‌كه‌ى خۆتیان بۆ شى بكه‌ره‌وه و پێیان رابگه‌یه‌نه.
له كۆتاییدا ده‌ڵێم:
چه‌نده له‌م باره‌یه‌وه قسه‌ى زۆرم پێیه بۆ وتن به‌ڵام ده‌ترسم درێژه بكێشن و وته‌كانم له كۆتایىدا فه‌رامۆشیان بكه‌ى, حه‌زم كرد هاوده‌م و هاوسه‌فه‌رت بم.
نزام وایه لاى خواى به به‌زه‌یى هه‌ردوكتان (خۆت و هاسه‌ره‌كه‌شت) سه‌لامه‌ت بن و له په‌ناى خۆىدا پارێزراوتان بكات ء تووشى خێر و چاكه‌تان بكات.
به‌خواتان ده‌سپێرم!
والسلام علیكم ورحمه الله وبركاته
حه‌سه‌ن به‌ننا