فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
نامه‌یه‌كى كراوه بۆ
به‌رێز" سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
به‌رێز" سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان
به‌رێز" سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
به‌رێزان : باش ده‌زانن نووسین و رِه‌خنه‌ى بونیاتنه‌ر ئه‌بێته هۆى به خۆداچوونه‌وه به هه‌ر كارێكى هه‌ڵه‌و ناشایه‌سته‌ى هه‌ر حكومه‌ت و كۆمه‌ڵ و تاكێك , گه‌ر بێت و به سنگێكیى فراوانه‌وه گوێ له گازنده‌و نه‌قدى به‌نا بگیرێت , ئه‌وكات هیواو ئومێدى پێًشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن له بواره جیاجیاكانى ووڵاتدا به‌دى ئه‌كرێت , وه رِووى گه‌ش وجوانى دیموكراسى ئه‌و كات رِووناك و پرشنگدار ئه‌بێت , گه‌ربه پێچه‌وانه‌ى ئه‌م خاڵانه‌وه بوو , ئه‌و ده‌م ماڵوێرانى و سیسته‌مى تاكرِه‌وى و دیكتاتۆرییه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ئه‌بنه میوانى یه‌كترى و زۆر ئه‌سته‌مه له یه‌كتر جودا ببنه‌وه , ئیدى هه‌م ده‌سه‌ڵات و هه‌م به‌ره‌ى جه‌ماوه‌ر زیانى لێده‌كه‌وێت و هێدى هێدى ئینتیماو سۆزى خۆشه‌ویستى نیشتمان , له ناخى جه‌ماوه‌ر به‌ره‌و كاڵبونه‌وه ده‌رِوات , له برِیدا بوركانى په‌ستى وبێزارى په‌نگ ده‌خواته‌وه‌و , ئه‌وكات گرِو تین و شه‌پۆلى تورِه‌یی هاوڵاتیان, به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات هه‌نگاو ده‌نێت , وه هیچ هێزێك ناتوانێ گه‌وره‌تر بێت له هێزى جه‌ماوه‌ر, هه‌ر له‌م رِوانگه‌وه هیوا خوازین به شێواز‌و میكانیزمێكى هاوچه‌رخانه رۆژ به رۆژ له هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و قه‌یران و گرفتانه‌دا بن كه هه‌یكه‌لى ده‌سه‌ڵاتى گرتۆته‌وه ته‌نها هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كى یاساییى و حه‌كیمانه چاره‌سه‌رى بكه‌ن , وه‌ك له مێزگردێكدا سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوى سوید یۆران پیێرشۆن به سه‌رۆك وه‌زیرانى راسترِه‌وى تازه‌ى سوید فرێدریك رینفیلدتى وت: هیوادارم له به‌رێوه‌بردنى ده‌سه‌ڵاتى تازه‌تان سوید نه‌كه‌ن به وڵاتێكى وێران كه باشكردنه‌وه‌ى ئه‌سته‌م بێت بۆمان.وه‌ك كورد ده‌ڵێ : خۆپاراستن باشتره له چاره‌سه‌ركردن ,.پێش ئه‌وه‌ى برین و وگرفته‌كان بگاته ئاستێك ,هیچ حه‌كیمێك ده‌رمان و سارێژى بۆ نه‌دۆزێته‌وه.
یه‌كه‌م خاڵى جه‌وهه‌رى پێشكه‌وتنى وڵاتانى ئه‌وروپى ئه‌وه‌یه، كه قبوڵى ده‌نگى جیا‌و ره‌نگى جیا ده‌كه‌ن , له پێناو خۆشگوزرانى و ره‌فاهییه‌ت و به‌خته‌وه‌رى كۆمه‌ڵگاو سه‌ركه‌وتن و جوانى سیماى دیموكراسى. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه ماوه‌ى شانزه ساڵى ته‌واوه ره‌خنه‌و گله‌ییی هاوڵاتیان ده‌گاته ده‌ستان كه‌چى نه‌مان بینى به‌رپرسێك كاربه‌ده‌ستێكى پله‌باڵاى حیزب و حكومه‌ت رِوو به رِووى سزا‌و دادگا ببێته‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ى نه بایان بینی بێ نه باران ! تا ئێٍستاشى له‌گه‌ڵدا بێت هه‌موو بریارێكى سیاسیى و داراییى هه‌رێمى كوردستان له نێو ژووره داخراوه‌كانى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسیى به‌رێوه ده‌چێت ...
به‌رێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان" شانزه ساڵه كوردستان دووره له داموده‌زگاى موئه‌سه‌ساتى,شانزه ساڵه یاسا سه‌روه‌ر نیه له كوردستان , شانزه ساڵه نه‌توانراوه كاره‌با , نه‌وت, به‌نزین , ئاو , دابین بكه‌ن بۆ جه‌ماوه‌ر كه ئه‌مانه پێداوستیى سه‌ره‌تایی هه‌موو مرۆڤێكه , جا له‌وكاته‌ى به‌رێزتان متمانه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمتان وه‌رگرت له په‌رله‌مان , چیتر ئه‌بێت به‌یه‌ك چاو له هه‌موو تاكێكى كوردستان برِوانیت به بێ جیاوازى له بادینان تاكو سۆران.
گه‌ر نیشتمان هی هه‌مووان بێت , ته‌زكێى حیزبى چ مانایه‌كى هه‌یه ؟ گه‌ر نیشتمان هی هه‌موان بێت بۆ گه‌نج ولاوه‌كانمان رێگاى هه‌نده‌ران ده‌گرنه به‌ر؟ گه‌ر نیشتمان هى هه‌موان بێت , هاوڵاتى بوون چۆن دابه‌ش بووه به سه‌ر پله یه‌ك, پله دوو , پله سێ و هتد ..... یان ته‌نها نیشتمان موڵكى به‌رپرسه‌كانه ؟! گه‌ر یاسا سه‌روه‌رو به‌رقه‌راره وه‌ك به‌رێزتان زۆرجار ده‌فه‌رموون , چۆن له زۆر ناوچه‌و ده‌ڤه‌رى ئه‌م كوردستانه یاسا‌و پرنسپیى دیموكراسى زینده به‌چاڵ ده‌كرێ به ده‌ست پیاوانى حیزبى وحكومیه‌وه ؟! به‌ڵام هیچ لێپرسراوێك مان نه‌بینى سزاى یاسایی چه‌شتبێ ؟ ئایا یاسا كه‌ى به‌رقه‌رار ده‌بێت له كوردستان ؟ له كاتێكا حیزب برا گه‌وره‌ى حكومه‌ته و پیاوه پیره‌كانى برِیار به‌ده‌ستن , له كام وڵاتى دیموكراسى ئه‌م دونیایه حیزب زیندانى تایبه‌تى خۆى هه‌یه , ته‌نها له كوردستانى به‌شخوراو نه‌بێت ؟!
به‌رێز سه‌رۆكى په‌رله‌مان" له چ دونیایه‌كدا بووه سه‌رۆكى په‌رله‌مان و ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مان ، نه‌زانێت بودجه‌ى په‌رله‌مانه‌كه‌ى چه‌نده؟ وه‌ك له دیمانه‌یه‌كى رۆژنامه‌ى چاو‌دێر ژماره 112 ده‌ڵێی : نازانم بودجه‌ى په‌رله‌مان چه‌نده؟ یان به‌رێز هیوا میرزا سابیر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان , زۆر به راشكاوانه له رۆژنامه‌ى ئاوێنه ده‌ڵێ " نازانم بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان و په‌رله‌مان چه‌نده وچۆن سه‌رف ده‌كرێت ؟ ئایا ئه‌مه چ كاره‌ساتێكه رِوو له په‌رله‌مان و سه‌رۆكه‌كه‌ى ده‌كات, كه بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له نێو باره‌گاى هه‌ردوو حیزب دیارى بكرێت؟ ئیتر په‌رله‌مان بۆ دروستكرا؟! ئایا تاكه‌ى بودجه‌ى پارت و رێكخراوه‌كانى كوردستان له ژێر كۆنترۆڵى هه‌ردوو حیزب‌دا بێت؟ دیارى كردنى بودجه‌ى پارت و رێكخراوه سیاسیى و مه‌ده‌نییه‌كان ئیشى په‌رله‌مانه نه‌ك ئه‌و دوو حیزبه ؟ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان نه‌توانێ كاربه‌ده‌ستێكى حیزبى گه‌نده‌ڵ بانگهێشتى په‌رله‌مان بكات بۆ لێپرسینه‌وه‌ى ئیتر بوون و كارایی ئه‌م ده‌زگایه چیه؟
ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان به یاسایه‌ك نه‌توانێ هه‌ردوو زیندانى حیزبى نایاسایى ئاكرێ وقه‌ڵاچۆلان بكاته زیندانێكى یاساییى حكومیی, ئیتر كامه‌یه ده‌ورو مه‌كانه‌تى په‌رله‌مان؟ ئایا به پێی كام یاساى دونیایه كه‌سانێك هه‌بن بۆ ماوه‌ى چوار ,پێنج ساڵ زیندانى كرابن به‌بێ لێپرسینه‌وه‌و دادگایی كردنى؟ ئایا خێزان و منداڵانى ئه‌و زیندانیانه چ تاوانێكیان هه‌یه كه بێبه‌ش بن له دیدار‌و سه‌ردانى كردنى كه‌س و كاریان ؟ تاكه‌ى په‌رله‌مان بێ ده‌نگه له‌م هه‌موو كاره نایاساییانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ؟ ئایا ئه‌شكه‌نجه‌دانى مرۆڤ به هه‌موو شێوازكانیه‌وه له زیندانه‌كان , دژى بنه‌ماكانى مافى مرۆڤ نیه ؟ تاكه‌ى لیژنه‌ى مافى مرۆڤى په‌رله‌مان بێده‌نگه؟ په‌رله‌مانێك نه‌توانێ چاره‌سه‌رى ئه‌م گرفتانه بكات , ئیتر بۆ به‌یه‌كجارى خواحافیزى له جه‌ماوه‌ر ناكات؟ خۆ ده‌نگى ئه‌و جه‌ماوه‌ره بوو ئێوه‌ى گه‌یانده ئه‌و جێگایه, كه‌چى بێ ده‌نگن؟!
به‌رێز سه‌رۆكى حكومه‌تى كوردستان " ئایا هۆكار چییه كوردستانێك پێنج میلۆن دانیشتوانى بێت كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى له چل وه‌زیر پێك هاتووه؟ ئایا گه‌وره وڵاتێكى وه‌ك چین , هیندستان , ئه‌نده‌نوسیا , حكومه‌ته‌كه‌یان خاوه‌نى سیی وه‌زیریش ده‌بێت ؟! زۆر نزیكه ناوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان , بخرێته ناو " كتێبیى گێنێس " ه وه بۆ شكاندنى ره‌قه‌مى قیاسى , له زۆرى ژماره‌ى وه‌زیره‌كانى !! ئایا ئه‌مه بۆ ئه‌وه نیه كه ئۆپۆزسیۆن بوون له كوردستان له سێداره بدرێت و هیچ پارتێكى خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر, نه‌توانێ رِۆَڵى موعاره‌زبوون ببینێت ؟ ته‌ماشاى ئه‌و هه‌موو نا عه‌داله‌تیه‌ى نێو دامووده‌زگاكانى حكومه‌ت بكه له رِووى ئیمتیازات و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و به‌رِێوه‌نه‌بردنى ئیش كارى كه‌سانى هه‌ژارو بێ ده‌سه‌ڵات و هتد..., ئایا مامۆستایه‌ك یان فه‌رمانبه‌رێكى تازه دامه‌زراو له نێو فه‌رمانگه یان قوتابخانه . 150 دۆلار به‌شى بژێوى ماڵ و خێزانى ده‌كات ؟ به‌رواورد له گه‌ڵ موچه‌ى وه‌زیرێك یان په‌رله‌مانتارێك, كه‌ده‌یان ئه‌وه‌نده‌ى موچه‌كه‌یانه,چۆن پسپۆران و راوێكاژكارانى ئیداریی و دارایی حكومه‌تى هه‌رێم ,هه‌وڵى ئه‌وه ناده‌ن مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران, به شێوازێك دارێژن به‌شى بژێوى مانگانه‌یان بكات ؟ ئیتر كامه‌یه پسپۆریی و ئیش و كارییان ؟ ئایا ئه‌و بودجه زۆره‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێم هه‌یه‌تى بۆ نه‌توانرێ به شێوه‌یه‌كى عادیلانه چاره‌سه‌رى هه‌موو گرفته‌كانى كوردستانى پێ بكات؟ كه خۆى له 5 میلیار دۆلار ده‌دات ؟ ئایا تاكه‌ى له ژێر سایه‌ییه‌ى ئه‌م حكومه‌ته خۆماڵییه هاوڵاتیان به ره‌فاهیه‌ت نه‌ژین ؟ ئایا گۆرانى بێژێكى هه‌نده‌ران كه گۆرانیه‌كانیان نامۆیه به كلتور‌و به‌هاى ره‌سه‌نى كورده‌وارى و زۆرجار ئه‌بێته هۆى پچرانى شیرازه‌ى خێزان , به چ یاسایه‌ك هه‌ر كه‌سیێكیان كاتێ ده‌گه‌رێته‌وه كوردستان , دوو , سێ , هه‌زار مه‌تر ئه‌رزه‌ى پێ ده‌به‌خشن ؟ چ یاسا‌و ده‌ستورێكه رێگه ئه‌دات ئاوا یارى به سامان وداهاتى كوردستان بكرێت ,له كاتێكدا به پێی ئاماره‌كان هه‌زاره‌ها هاوڵاتى هه‌ژارى كوردستان له زۆربه‌ى شاره‌كانى كوردستان بێ خانوو ماڵن , له خانووى كرێچیدا ده‌ژین , تۆ بڵێ ئه‌و گۆرانی بێژانه ئه‌وه‌نده هه‌ستى كوردایه‌تیان به‌رزو بڵند بێت , ئه‌و ئه‌رزانه وه‌ریان گرتووه بیكه‌نه شوقه‌ى مۆدێرن بۆ هه‌ژاران و خانه‌واده‌ى شه‌هیدان؟!! یان بیكه‌نه قوتابخانه‌و بنكه‌ى ته‌ندروستى بۆیان ؟! یان ئه‌و هه‌موو جێگا باش و ئه‌رزه رِوكنانه , هه‌موو بۆ خواپێداوانى حیزبه , ئیتر چ جێگایه‌ك ئه‌مێنێته‌وه بۆ باخچه‌ى منداڵان و قوتابخانه‌و یاریگاو نه‌خۆشخانه‌و هتد.... ئایا وه‌ڵامى كه‌س وكارى شه‌هیدان و هه‌ژاران چۆن ده‌ده‌نه‌وه كه زۆربه‌یان بستێك ئه‌رزى پێ نه‌دراوه ؟ ئایا بۆ كاتێ هاوڵاتیان ده‌رژێنه سه‌ر شه‌قام یان نوسه‌رانێك له به‌ر دڵسۆزى و وه‌لائى نیشتمانه‌كه‌ى ره‌خنه ده‌گرێت له پێناو به‌دى هێنانى مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان , كه‌چى به‌ده‌ستى تێكده‌رو تابورى پێنج پێناسه‌ى ده‌كه‌ن , ئه‌مه له چ دونیایه‌كى دیموكراسى ئه‌م سیاسه‌ته پیاده ده‌كرێت ؟ خوازیارین وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه‌و سه‌ده‌ها پرسیارى تر‌ى جه‌ماوه‌ر بده‌نه‌وه به شێوه‌یه‌كى پراكتیكى و كردار, نه‌ك ته‌نها له بازنه‌ى فه‌لسه‌فه‌دا بخولێته‌وه , ته‌نها پاڵنه‌رێك ویژدانم بوو بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م چه‌ند دێره بخه‌مه سه‌ر كاغه‌زو ئاراسته‌ى هه‌ر سێ به‌رپرسه به‌رێزه‌كه‌ى كوردستانى بكه‌م , له پێناو خۆشه‌ویستى و ولائم بۆ نیشتمان و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى...
محمه‌د به‌رزنجى
سوید
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی