سه‌عیدی نورسی
خه‌باتی نورسی له بواری سیاسی و چه‌كداریدا
سرود سابر عوسمان
به‌ندى یه‌كه‌م
بیروبۆچوونى به‌رامبه‌ر سیاسه‌ت و رۆڵى له پێكهێنانى كۆمه‌ڵه سیاسییه‌كاندا
1-سیاسه‌ت له فیكرى نوورسیدا:
بیر و بۆچوونى سه‌عید نورسى به‌رامبه‌ر به سیاسه‌ت بیروبۆچوونێكى ئه‌وتۆیه كه شایانى لێكۆڵینه‌وه و وردبوونه‌وه بێ، هه‌رچه‌نده موماره‌سه‌ى سیاسى له‌لاى ئه‌م، له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكى تر جیاوازى گه‌وره‌ى هه‌یه.
كاتێك له سه‌ره‌تاى ژیانیدا چووه‌ته شارى (ماردین) له ساڵى 1894 ز بۆ یه‌كه‌م جار ئاشناى كارى سیاسى بووه و هه‌نگاوى یه‌كه‌مى به‌ره‌و چوونه ناو بازنه‌ى كارى سیاسى گرتۆته به‌ر(1)، ئینجا له‌و قۆناغه‌دا به شێوه‌ى جۆراوجۆر بیرورِا سیاسییه‌كانى ده‌ربرِیوه و به چه‌نده‌ها شێوه‌ش موماره‌سه‌ى كردووه، له‌وانه به هۆى وتار له كۆرِ و كۆبوونه‌وه و مینبه‌رى بڵاكراوه‌كان هه‌روه‌ها پێكهێنانى كۆمه‌ڵه‌ى سیاسى و ئامۆژگارى ده‌سه‌ڵاتداران و...هتد به‌تایبه‌ت دواى كوده‌تاى (ئیتتیحادیه‌كان) له ساڵى 1909ز(2) تا ساڵى 1922ز زۆر سه‌رقاڵ بووه به سیاسه‌ت و ده‌توانین بڵێین له‌نێو سیاسه‌توانه‌كاندا، ناوێكى دیارى هه‌بوو.(3) واته به‌ر له ساڵى 1922ز و پێش ئه‌وه‌ى نورسى له‌گه‌ڵ مسته‌فا كه‌مال كۆببێته‌وه و له مه‌رامه نهێنى و پلانه‌كانى داروده‌سته‌كه‌ى ئاگادار بێت،، پێى وا بوو ده‌كرێ به هۆى كارى سیاسى و پێكهێنانى رِێكخراو و ئامۆژگارى خه‌ڵكء ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه بارودۆخى وڵات چاك بكرێ، كه ئه‌و كاته ده‌وڵه‌تى عوسمانى (اتحادى) تێىكه‌وتبوو هه‌ربۆیه داواى گه‌رِانه‌وه‌ى حوكمى لامه‌ركه‌زى له سوڵتانى عوسمانى كردووه و ئه‌و جۆره سیسته‌مه‌ى به مایه‌ى پێشكه‌وتنى كورد و ژیانه‌وه‌ى كوردستان زانیوه.(4)
به‌وپه‌رِى لێبرِاییه‌وه هه‌وڵى داوه ئه‌و دروشمانه‌ى كه رِێكخراوى (ئیتتیحاد و ته‌ره‌قى) هه‌ڵیگرتبوو بێته دى، به‌ڵام ئه‌و دروشمانه نه‌ك به‌و چه‌مك و مانایانه‌ى ئه‌وان ده‌یانویست، به‌ڵكو دروشمێك كه له ئیسلامه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتبێت(5)، ئیتر به هه‌رشێوه‌یه‌ك بێ له‌و قۆناغه‌دا كه خه‌لافه‌تى عوسمانى گه‌ر وه‌كو رِه‌مزێكیش بووبێ له ئارادا بوو، نورسى پێى وا بوو به هۆى گرتنه به‌رى هۆ و پێناوه بۆ سیاسه‌ت خۆى له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه رِێگایه‌كى پرِ له ئلسته‌نگه و گه‌یشتن به ئامانج تێیدا روون نییه و مرۆڤ تێیدا تووشى چه‌ندین كێشه ده‌بێ و جارى واش هه‌یه له‌وانه‌یه مرۆڤ ببێته مقاشى ده‌ستى ده‌سته و لایه‌نێك كه رِه‌نگه هه‌ر هه‌ستیشى پێ نه‌كات(6).
به‌ڵام له ماوه‌ى گۆرِانكارى بۆ قۆناغى دووه‌مى ژیانى و به‌تایبه‌تى له ساڵى 1942 ـ 1950ز بیروبۆچونێكى تر‌ى له‌لا گه‌ڵاڵه بوو، بێ گومان ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش په‌یوه‌ندى هه‌بوو به گۆرِانكارى له ده‌سه‌ڵات و بارى سیاسى و ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ى له‌وكاته كورسى حوكمرِانى داگیركرد، به مانایه‌كى تر كرده‌وه درِندانه و تۆقێنه‌ره‌كانى (مسته‌فا كه‌مال) به‌رامبه‌ر به ئاینى ئیسلام كه ئایدۆلۆژیاى زۆرینه‌ى گه‌لانى ژێر ده‌سه‌لاَتى عوسمانى بوو، پاڵى به نوورسییه‌وه نا ئه‌م هه‌ڵوێسته وه‌ربگرێ و له‌و ساوه وته به‌ناوبانگه‌كه‌ى دا به‌گوێى خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتداران، كه ده‌ڵىَ (ڕعوژ بالله من الشیگان والسیاسه)، كه له لایه‌ن نووسه‌رانه‌وه به چه‌ندان شێوه رِاڤه ده‌كرێ.(7) توێژه‌ر هه‌یه پێى وایه نورسى به درێژایى ژیانى وازى له سیاسه‌ت نه‌هێناوه، ئه‌م وته‌یه‌شى بۆیه به سه‌ر زاردا هاتووه، چونكه بارودۆخى ئه‌وساى وڵات كه‌وتبووه قه‌یرانێكى زۆر سه‌خت، به رِاده‌یه‌ك هه‌موو هۆشمه‌ندانى خستبووه سه‌رسورِمانه‌وه(8). نووسه‌رى دى هه‌یه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى نورسى به تاكتیك له قه‌ڵه‌م ده‌دات، به‌وه‌ى به هۆى ئه‌م وته‌یه‌وه توانى گره‌و له به‌رامبه‌ره‌كه‌ى بباته‌وه و كاروبارى خۆى به هۆیه‌وه جىَبه‌جێ بكات(9).
به‌ڵام له هه‌مان كاتدا نووسه‌ر هه‌یه ئه‌م وته‌یه به ته‌واوى له سه‌ر موماره‌سه‌ى سه‌عید نورسى بۆ سیاسه‌ت له قۆناغى دووه‌مى ژیانىدا ده‌سه‌پێنێ، به‌وه‌ى كه (بدیع الزمان) له‌م قۆناغه‌دا به‌هۆى خزمه‌تى ئایدۆلۆژیا و پاراستنى، ماوه‌ى ئه‌وه‌ى نه‌بووه خۆى له سیاسه‌ت هه‌ڵبقورتێنێ و ئاورِى به‌لادا بداته‌وه، به مانایه‌كى تر پێناسه‌ى بۆ سیاسه‌ت بریتى بووه له فرِوفێڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازى، هه‌روه‌ها پێویستى خه‌ڵك به رِاستییه‌كانى ئاین واى لێ كردووه سیاسه‌ت پشت گوێ بخات و له فیكرى خۆى ده‌رى بكات.(10)
هه‌رچه‌نده ده‌توانین بڵێین تێكرِاى ئه‌م بیروبۆچوونانه له راستى ئه‌م وته‌یه نزیكه و له‌یه‌كتریش نزیكن، به‌ڵام پێناسه‌ى چه‌مكى سیاسه‌ت له بیروبۆچوونى خودى توێژه‌ران له‌لایه‌ك و له فیكر‌و بۆچوونى نوورسیش له‌لایه‌كى تر ئه‌م قه‌یرانه‌ى دروست كردووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى نورسى به‌رده‌وام له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به هۆى ئه‌وه‌ى كورد بووه تۆمه‌تباركراوه و زۆر ترسییان لێى هه‌بووه كه هه‌ڵبستىَ به سه‌ركردایه‌تى كردنى بزاڤێكى سیاسى یان راپه‌رِینێكى كوردى.(11) چونكه وه‌ك باسمان كرد له قۆناغى یه‌كه‌مى ژیانى زۆر سه‌رقاڵ بووه به سیاسه‌ته‌وه، ئیتر گه‌ر وه‌ك چه‌مكێكى ئیسلامى له سیاسه‌ت بدوێین ئه‌وا نورسى نه‌ك ته‌نها باوه‌رِى پێى هه‌بووه به‌ڵكو به درێژایى ژیانى هه‌وڵى بۆ داوه و وته‌كه‌شى بۆ ئه‌م جۆره رِامیارییه نه‌بووه(12) . جا لێره‌دا پێویست ناكات باس له پێناسه‌ى ئیسلام بكه‌ین بۆ سیاسه‌ت، چونكه زۆر ئاشكرا و رِوونه، به‌ڵام مه‌به‌ستى سه‌عید نورسى له‌م وته‌یه ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا باو بووه و ئێستاش له جیهاندا هه‌ر باویه‌تى(13).
هه‌ر سه‌باره‌ت به وازهێنانى له‌و سیاسه‌ته پێویسته روونكردنه‌وه‌ى تریش بخه‌ینه رِوو:
وه‌ك دیاره قۆناغى دووه‌مى ژیانیشى – هه‌روه‌ك پێشتریش ئاماژه‌مان پێداوه - بریتییه له دوو لق، بۆیه گه‌ر وردببینه‌وه له لقى دوایى ژیانی ده‌بینین ته‌واو جیاوازه له قۆناغه‌كه‌ى تر، به‌ڵام له سه‌ره‌تاى قۆناغى دووه‌مى ژیانى واته له ساڵى 1926-1950ز واز هێنانى له‌و سیاسه‌ته‌ى باسمان كرد به رِاى ئێمه بیروبۆچوون و هه‌ڵسوكه‌وتێكى راست و ته‌واو و به‌رهه‌مدار بووه، چونكه ده‌سه‌ڵات له‌وكاته‌دا هه‌موو ئازادییه‌كى قه‌ده‌غه كردبوو، بۆیه به هیچ هۆو پێناوێك نه‌ده‌كرا خزمه‌ت بكرێ، ته‌نها ئه‌و رِێگه‌یه نه‌بێ كه نوورسی گرتیه به‌ر(14).
گه‌ر بشڵێین ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى بۆ ماوه‌یه‌كى كورت و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى ده‌سه‌ڵاتداران بوو، بۆ ئه‌وه‌ى خۆى له مه‌ترسییه‌كان بپارێزێ، ئه‌مه‌ش رِاست نییه، چونكه مێژووى ژیانى ده‌ریخستووه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له ده‌ربرِین و موماره‌سه‌ى كاره‌كانى سڵى نه‌كردۆته‌وه و به‌وپه‌رِى چاونه‌ترسى و بوێرییه‌وه هه‌ڵوێست و چالاكییه‌كانى نواندووه(15)، كه‌واته ده‌توانین بڵێین ئه‌و وته‌یه‌ى به‌وپه‌رِى قه‌ناعه‌ته‌وه گوتووه و په‌یرِه‌ویشى كردووه، به‌ڵام دواى گۆرِانى بارودۆخ، ئه‌میش گۆرِانكارى له جێبه‌جێكردنى كارى سیاسى كردووه، كه‌چى هه‌ر نه‌گه‌یشۆته ئه‌و قۆناغه‌ى كه سه‌ركردایه‌تى بزووتنه‌وه‌یه‌كى سیاسى بكات(16).
كارى سیاسى له قۆناغى سێیه‌مى ژیانى نوورسیدا به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه به‌شدارییه‌كى جددى له هه‌ڵبژاردنى 1950 ى سه‌رۆكایه‌تى ووڵاتدا كردووه و ته‌نانه‌ت رۆڵێكى كاراى هه‌بووه له‌و هه‌ڵبژاردنه و فه‌تواى ده‌نگدان به پارتى دیمو‌كراتى به‌رهه‌ڵستاكاریش ده‌ركرد(17)، هه‌ر به هۆى قوتابیه‌كانیشییه‌وه ئه‌م پارته هاته سه‌ر ته‌ختى حوكمرِانى(18) ، دواى ده‌رچوونیشیان پیرۆزبایى و ده‌ست خۆشیشى لىَ كردن(19)، له‌دواى ئه‌مه‌ش پشتگیرى خۆى بۆ هه‌نگاوه چاكسازییه‌كانیان ده‌ربرِیوه و ئامۆژگارى و پێشنیاز و رِێنمایى گرنگى ده‌خسته به‌رده‌میان(20). كه‌واته ده‌توانین بڵێین نورسى جارێكى تر هه‌وڵى داوه له رِێگه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌وه بارودۆخ به‌ره‌و باشه ئارِاسته بكات.
2- به‌شداریى له كۆمه‌ڵه سیاسییه‌كاندا
له‌مه‌وپێش ئاماژه‌مان به‌وه دا كه له هه‌مان رِێكه‌وتى ئه‌وساڵه‌ى كه سوڵتان عه‌بدولحه‌میدى دووه‌م ده‌سه‌ڵاتى تیادا گرته ده‌ست (1876 ز) سه‌عیدى نورسى له‌دایك بوو، ئیتر تا سه‌رده‌مى پێگه‌یشتن و لاویه‌تیى، ده‌سه‌ڵاتى سیاسى هه‌ر به‌و جۆره بوو، به‌ڵام وه‌ك ئاشكرایه كه حوكمى عه‌بدولحه‌مید به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه (تاكرِه‌وى) بووه‌و ئازادى سیاسى به‌رقه‌رار نه‌بووه، بۆیه میلله‌ت به گشتى داواى گه‌رِانه‌وه‌ى حوكمى شووراى ده‌كرد، هه‌ر بۆیه له شارى (سلانیك) و له ساڵى 1889ز یه‌كه‌م شانه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى (ئیتتیحاد و ته‌ره‌قى) دامه‌زرا(21) نوورسیش وه‌كو زانایه‌كى هۆشیار له رِووى زانستى و سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌ڵسا به په‌یوه‌ندى كردن به‌م كۆمه‌ڵه‌یه و به‌رده‌وام هانى كوردانى ده‌دا پشتیوانى له سیستمى شوورا و داد و یه‌كسانى بكه‌ن(22).
ئیتر یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه كه (بدیع الزمان) په‌یوه‌ندى پێوه كردبێ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه بووه، گه‌ر به وردیش له‌م كۆمه‌ڵه‌یه بكۆڵینه‌وه، ده‌بینین زۆربه‌ى ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رانى به رِه‌گه‌ز له گه‌لانى عوسمانى غه‌یره تورك بوون(23)، ئینجا یه‌كه‌م وتار كه له (سلانیك) دواى رِاگه‌یاندنى ده‌ستوورى شوورا خوێنرایه‌وه، له‌لایه‌ن نوورسییه‌وه بوو(24) ، به‌ڵام پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بده‌ین كه سه‌عیدى نورسى بیروبۆچوونێكى سه‌ربه‌خۆ و جیاى له مه‌رامه نهێنییه‌كانى سه‌رانى ئیتتیحاد هه‌بووه.(25)
یاخود ده‌توانین بڵێین چالاكى نورسى له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌دا خۆى له‌وه‌دا ده‌بینییه‌وه، كه هه‌وڵى ده‌دا كوردانى ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانى سوودمه‌ند ببن له ده‌وڵه‌تى شوورا و چه‌مكه‌كان به ئاینى ئیسلامه‌وه گرێ بدرێن(26). ئینجا له سه‌رێكى تره‌وه ئیتیحادییه‌كانیش به‌هۆى ناوبانگى (بدیع الزمان)ه‌وه له‌ناو كوردان، ئاواته‌خواز بوون پشتگیری‌یان لێ بكات، هه‌ر بۆیه (عه‌مانوئیل قه‌را ێ‌و) ى سه‌رۆكى مه‌حفه‌لى ماسۆنى له (سلانیك) هه‌وڵى ده‌دا به لاى بیروبۆچوونى خۆیان رِایبكێشێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵدا كرد، به‌ڵام به‌هۆى كاریگه‌رى وته و باسه‌كانى نورسى له‌سه‌رى، خێرا وازى لێ هێنا و وتى " گه‌ر كه‌مێكى تر له لاى بمایامه‌وه له‌وانه بوو بیكردبام به موسڵمان" .(27)
ئه‌وه له كاتێكدا كه حه‌قیقه‌تى روخسارى ئیتیحادییه‌كان به‌دیارنه‌كه‌وتبوو، به‌ڵام دواى كوده‌تاكه‌ى 1909ز كه به كردار هه‌ڵوێستى ئیتحادییه‌كان روون بووه‌وه، یه‌كسه‌ر پشتى تێ كردن و كه‌وته ستایشى حوكمى عه‌بدولحه‌مید و بۆى روون بووه‌وه كه به ناهه‌ق له‌سه‌ر ته‌ختى فه‌رمانرِه‌وایى لایان دا(28).
دواى ئه‌وه به هه‌مان شێوه خودى نورسى هه‌ر به‌هۆى چالاكى ئه‌نجامدان له‌ناو كۆمه‌ڵه‌ى تر كه‌وته دژایه‌تى كردنى ئیتحادییه‌كان، له‌وانه سه‌رچاوه هه‌یه پێى وایه كه سه‌عید نورسى هه‌ڵساوه به پێكهێنانى كۆمه‌ڵه‌یه‌ك به ناوى (یه‌كێتى محه‌ممه‌دى) له 5/4/1909ز تا له‌و مینبه‌ره‌وه به‌ره‌نگارى شاڵاوه‌كانیان بكات(29).
به‌ڵام ئه‌وه‌ى له سه‌رچاوه باوه‌رِپێكراوه‌كاندا هاتووه له‌م باره‌یه‌وه ئه‌وه‌یه كه نورسى یه‌كێك بووه له ئه‌ندامه به‌رزه‌كانى ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه یاخود له‌گه‌ڵ (ده‌روێش وه‌حده‌تى)ى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌دا كاروبارى رِێكخراوه‌كه‌ى راپه‌رِاندووه، ئه‌وه‌ى زیاتر ئه‌و بۆچوونه‌ى له‌لا گه‌ڵاڵه كردووین بریتییه له‌و وتاره‌ى كه (بدیع الزمان) له‌به‌رده‌م هه‌زاران كه‌سدا له مزگه‌وتى (ئه‌یا سۆفیا) به بۆنه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه پێشكه‌شى كردووه(30)، ئینجا له زمانحاڵى ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه- واته رۆژنامه‌ى (وولقان)- دا بابه‌تى سیاسى نووسیوه بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى میلله‌ت و ده‌رخستنى رووى راسته‌قینه‌ى ئیتحادییه‌كان(31).
چالاكییه‌كانى (بدیع الزمان) له‌ناو ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا به رِادده‌یه‌ك كاریگه‌ر بوو كه توانى خه‌ڵكێكى زۆر له ده‌ورى ئه‌و رِێكخراوه كۆبكاته‌وه و هه‌موو تۆمه‌ته‌كانى دژ به كۆمه‌ڵه‌كه پووچه‌ڵ بكاته‌وه(32)، هه‌ر له هه‌مان كاتدا داواى له به‌رِێوه‌به‌رى كۆمه‌ڵه ده‌كرد كه ئه‌و ناوه پیرۆزه‌ى هه‌ڵیانگرتووه پێویسته له‌كه‌دار نه‌كرێت، چونكه مافى هه‌موو موسڵمانێكه بچێته ژێر چه‌ترییه‌وه و ده‌بێ هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك تێیدا یه‌كسان بێت(33)، بیرورِاكانی تریشى له رِۆژنامه‌ى (ولقان) ده‌رباره‌ى ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه زۆر رِوون و ئاشكرایه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه (كۆمه‌ڵى نوور)ى له دوا ساڵه‌كانى ته‌مه‌نى به جێگرى ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه داده‌نا، دیاره ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كى به‌هێزه له سه‌ر رِازى بوونى له پرِۆگرام و به‌رنامه‌ى ئه‌م رِێكخراوه(34).
جگه له‌و كۆمه‌ڵه‌یه و به‌ڵكو پێش ئه‌ویش، هه‌ر له دواى كوده‌تاكه‌ى ئیتحادییه‌كان كۆمه‌ڵه‌یه‌كى كوردى- سیاسى گرینگ هاته دامه‌زراندن به ناوى (كۆمه‌ڵه‌ى ته‌عاون و ته‌ره‌قى كورد)، ئه‌میش له ئه‌یلولى 1908ز (35) كه به توركییه‌كه‌ى (كرد تعاون ترقى جمعیتى) بوو ، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستى چه‌ند رِۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌دارێكى كوردى ئه‌و سه‌رده‌مه هاته ئاراوه، له‌وانه شێخ عه‌بدولقادرى شه‌مزینى و ئه‌مین عالى به‌درخان و ئیسماعیل حه‌قى بابان(36).
پرِۆگرام و ئامانجى ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه بریتى بوو له په‌روه‌رده‌كردنى رِۆڵه‌كانى نه‌ته‌وه‌ى كورد به بیرى كوردایه‌تى و په‌روه‌رده‌یه‌كى ئیسلامیى رِاسته‌قینه، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ى چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ك و زانكۆیه‌كیش له كوردستان، كه رِه‌نگه ئه‌مه‌یان بیرۆكه‌ى سه‌عیدى نورسى بووبێ چونكه ئه‌و له ساڵه‌كانى پێشوو به كردار هه‌وڵى بۆ ئه‌مه دابوو، ئه‌مه جگه له دانانى فه‌رمانبه‌رانى كورد له ده‌زگا رِه‌سمییه‌كانى ده‌وڵه‌ت و بوونى ئه‌ندامێكى كورد به نوێنه‌رى هه‌میشه‌یى له ئه‌نجوومه‌نى حكومه‌تى عوسمانى و داننان به زمانى كوردى به شێوه‌یه‌كى رِه‌سمى، ئینجا بووژاندنه‌وه‌ى بارى ئابووریى كوردستان، ئه‌مانه هه‌مووى له خاڵه‌كانى به‌رنامه‌ى كۆمه‌ڵه ده‌ستنیشان كرابوون(37).
به پێى بۆچوونى یه‌كێك له توێژه‌ران، نورسى یه‌كێك بوو له دامه‌زرێنه‌رانى ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه، به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى له ژماره سه‌ره‌تاییه‌كانى رۆژنامه‌ى (كورد) ناوى دامه‌زرێنه‌رانى ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ى بینیوه(38).
به هه‌رحاڵ ئێمه له هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى تره‌وه نه‌مانبیستووه سه‌عید نورسى به یه‌كێك له ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رانى له قه‌ڵه‌م درابێ، به‌ڵام ده‌شێ یه‌كێك بوو بێ له‌وان، چونكه سه‌ره‌رِاى هۆشیارى و زانایى نورسى، ژماره‌ى دامه‌زرێنه‌رانى ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه نزیكه‌ى (30) كه‌س بووه(39). ئه‌وه‌ى زیاتر سوورمان ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و رِایه‌ى رۆڵى به‌رچاوى نوورسییه له ده‌ركردنى ئۆرگانى ئه‌م رِێكخراوه به‌ناوى رِۆژنامه‌ى (كورد) كه له زۆربه‌ى ژماره‌ره‌كانیدا وتار‌و بابه‌تى سیاسى نووسیوه، به‌تایبه‌ت ده‌رباره‌ى كێشه‌ى گه‌له‌كه‌ى - كه له‌مه‌وپێش خستوومانه‌ته بوو-. ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ش هه‌فتانه‌یه‌كى ئاینى ، سیاسى، رامیارى، وێژه‌یى، كۆمه‌ڵایه‌تى بووه، كه ته‌نها (9) ژماره‌ى لێ ده‌رچووه، به زمانى توركى و كوردى وتارى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا رِۆڵێكى دیارى هه‌بوو له‌ناو خوێنه‌رانى كورد، ئه‌گه‌رچى زه‌بروزه‌نگى ئیتتیحادییه‌كان چیتر مه‌وداى نه‌دان و توانیان چالاكى كۆمه‌ڵه‌كه قه‌ده‌غه بكه‌ن و رۆژنامه‌كه‌ش دابخه‌ن(40).
یه‌كێكى تر له به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه دروستكردنى رِێكخراوێكى رۆشنبیرى بوو به‌ناوى (كۆمه‌ڵه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیاریى كورد) یاخود (كرد نشر معارف جمعیتى) كه تیایدا سه‌عید نورسى به‌شدارى كردووه و چالاكى به‌رچاویشتى ئه‌نجام داوه(31).
لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ به‌ده‌رده‌كه‌وێ كه خه‌باتى نورسى مۆركێكى رِۆشنبیرى- زانستى گرتۆته خۆ، یاخود هه‌وڵه‌كانى زیاتر له‌لایه‌نى زانسته‌وه چرِكردبووه‌وه، چونكه ئه‌و خۆى وه‌كو زانایه‌كى ئاینى ده‌رخستووه، هه‌ربۆیه كه سه‌رنج ده‌ده‌ین ده‌بینین له‌ناو نووسه‌رانى زمانحاڵى كۆمه‌ڵه‌كان كادرێكى كارامه بووه، ئیتر به هۆى ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌شه‌وه ویستوویه‌تى خزمه‌تى گه‌له‌كه‌ى بكات.(41)
چالاكیى ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ش به‌پێى پێویستى ئه‌و سه‌رده‌مه كه‌م نه‌بووه، به‌ڵام زانیارى ده‌رباره‌ى ئه‌وه له‌سه‌رچاوه‌كاندا زۆر كه‌مه، هه‌رچه‌نده (رِۆبه‌رت ئۆڵسن) ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه گۆڤارێكى به‌ناوى (كوردستان) بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام وا دیاره هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى تر نییه ئه‌وه دووپات بكاته‌وه و دڵنیامان بكاته‌وه، ئه‌م نووسه‌ره ده‌شڵێ ئه‌م رِێكخراوه خوێندنگایه‌كى له ئه‌سته‌نبوڵ كرده‌وه بۆ خوێندكارانى كورد و سه‌عیدى نوورسیش یه‌كێك بووه له مامۆستایانى ئه‌م قوتابخانه‌یه، ته‌نانه‌ت ژماره‌ى ئه‌م فێرخوازانه نزیكه‌ى (30) هه‌زار بووه(42).
سه‌باره‌ت به‌و رِاستییه ئه‌م رێكخراوه قوتابخانه‌یه‌كى له ئه‌سته‌نبوڵ بۆ منداڵانى كورد كرده‌وه، به‌ڵام ده‌رباره‌ى ناوى خوێنگاكه‌و ئه‌و شوێنه‌ى لێى دامه‌زراوه و ژماره‌ى قوتابیانى رِا و بیروبۆچوونى جیاواز هه‌یه(43).ته‌نانه‌ت یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان ژماره‌ى فێرخوازنى به (30) كه‌س داناوه(45) ئه‌مه‌ش رِاستترو رِێكتر و نزیكتره له واقیع، گه‌ر حه‌قیقه‌تى كۆمه‌ڵگاى ئه‌وساى كورد له به‌رچاو بگیرێ، به‌تایبه‌تیش له دووره وڵات، هه‌رچه‌نده گومان له‌وه‌دا نییه كه نورسى وه‌كو مامۆستایه‌ك له‌م فێرگه‌یه‌دا كارى كردووه.(46)به‌ڵام ئه‌و زانیاریانه‌ى (ئۆڵسون) گومانى نارِاستیى لێ ده‌كرێ، چونكه نووسه‌رێكى بیانییه و له‌ناو ئه‌و واقیعه‌دا نه‌ژیاوه. ئه‌وه‌ى زیاتر مایه‌ى سه‌رنجه ئه‌وه‌یه ئه‌م نووسه‌ره ده‌رباره‌ى گۆڤارى (كوردستان) ده‌ڵێ : هه‌مان ئه‌و گۆڤاره بووه كه (سوره‌ییا به‌درخان)(47) له قاهیره ده‌رى ده‌كرد، به‌ڵام زانیاریه‌كانى جۆره تێكه‌ڵاوییه‌كى تێدایه(48) ، بۆیه ناكرێ به ته‌واوى پشتى پێ ببه‌سترێ.
هه‌روه‌ها جگه له رِێكخراو و كۆمه‌ڵه‌ى نه‌ته‌وه‌یى كوردى (بدیع الزمان) به هۆى ئه‌وه‌ى كه زانایه‌كى ناودار بووه، له چه‌ندین كارى تر‌ى به‌كۆمه‌ڵ به‌شدارى كردووه، وه‌كو به‌شدارى كردن له برِیاردانى فه‌تواى جیهاد له جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهان و ته‌نانه‌ت به‌ر له‌وه‌ش له كۆمه‌ڵه‌یه‌ك بشدار بووه به‌ناوى (پێكهاته تایبه‌تییه‌كان) كه بریتى بووه له رِێكخراوێكى سیاسى سه‌ربازى ئه‌منى نهێنى، كه به فه‌رمانى سوڵتان محه‌مه‌د ره‌شاد و به ئامانجى پاراستنى یه‌كێتیى خاكى عوسمانى و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى دوژمنانى دامه‌زراوه، شایانى گوتنه له‌م رِێكخراوه‌دا چه‌ندین زانا‌و پیاوى فیكر و سیاسه‌ت به‌شدارییان تێدا كردبوو.(49)
سه‌ره‌رِاى ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ش چه‌ند دامءده‌زگاو ِرێكخراوى تر هه‌بوو له‌و سه‌رده‌مه، كه زیاتر كاروبارى ئاینیان به‌رِێوه‌ده‌برد، له‌وانه (دار الحكمه الاسلامیه) كه نورسى له‌م ده‌زگایه‌شدا رِۆڵێكى گرینگى هه‌بووه، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌و زانیارییه به‌نرخه‌ى كه له باره‌ى (فه‌رمووده‌ناسى)یه‌وه هه‌یبوو، بۆیه (موسى كاڤم)ى شێخولئیسلام خۆى داوا له سوڵتان ده‌كات تا ره‌زامه‌ندى نیشان بدات. له رِاستیدا شانبه‌شانى نورسى كه‌ڵه زاناى به‌رزى تر له‌و كۆرِه ئه‌ندام بوون.(50)
یه‌كێكى تر له‌و كۆمه‌ڵانه (الهلال الاخچر ـ مانگى سه‌وز) (51) بوو، كه شێخولئیسلام و سه‌عید نورسى له‌گه‌ڵ چه‌ند زانایه‌كى تر هه‌ڵسان به پێكهێنانى، ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌و ده‌زگایه قه‌ده‌غه‌كردنى عاره‌ق خواردنه‌وه بوو به شێوه‌یه‌كى یه‌كجارى(52)، هه‌رچه‌نده وه‌كو ئاماژه‌مان پێ دا ئه‌و كۆمه‌ڵانه مۆركێكى ئاینیان پێوه بوو، به‌ڵام گرنگى تایبه‌تى خۆشیان هه‌بوو.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌شدارى كردنى نورسى له‌و كۆمه‌ڵه جۆراوجۆرانه‌دا ده‌بىَ بوترىَ كه له بزاڤى نه‌ته‌وه‌كه‌ى دوانه‌كه‌وتووه، ئه‌وه‌تا له دواى ئاگربه‌ستى (مۆدرۆس) له ساڵى 1919ز رِۆشنبیرانى كورد ده‌ستیان كرده‌وه به خۆرِێكخستن و به‌ره‌و پێشبردنى بزووتنه‌وه‌ى كوردایه‌تى، هه‌ر بۆیه سه‌عیدى نورسى له‌گه‌ڵ دوو قوتابى خۆى كه ئه‌وانیش (هه‌مزه به‌گى موكسى و خه‌لیل خه‌یالى) بوون هه‌ڵسا به پێكهێنانى (كۆمه‌ڵه‌ى به‌رزییه‌تى و پێشكه‌وتنى كوردستان ـ كردستان تعالى و ترقى جمعیتى)(53).
هه‌ر چه‌نده سه‌رچاوه هه‌یه كه باس له‌م كۆمه‌ڵه‌یه ده‌كات، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماژه به رِۆڵى نورسى و قوتابییه‌كانى ناكات، كه‌چى ئێمه له ئه‌نجامى توێژینه‌وه بۆمان ده‌ركه‌وت كه سه‌ره‌تا ئه‌و ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ى دامه‌زراندووه، ئینجا شێخ عه‌بدولقادر به سه‌رۆك هه‌ڵبژێردراوه و ئه‌مین عالیش به سه‌رۆكى دووه‌م(54).
ئه‌مه سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى كه نورسى رِۆڵێكى به‌رچاوى هه‌بوو له رِاكێشانى خه‌ڵكێكى زۆر بۆ ناو ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه، شایانى باسه چالاكى و بزووتنه‌وه‌ى ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له ته‌واوى ئه‌وانى تر گرینگتر و پێشكه‌وتووتر بوو، بۆ نموونه ده‌ركردنى ئۆرگانێك به‌ناوى (گۆڤارى ژین)(55) - كه له‌مه‌و پێش باسمان لێوه كرد. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شمان خسته رِوو كه ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه چه‌ند وه‌فدێكى پێكهێنا بۆ داواكردنی مافى گه‌ل له باڵیۆزانى وڵاته زلهێزه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌ناو ئه‌ندامانى ئه‌و وه‌فده نورسى رِۆڵێكى دیاری هه‌بوو.(56)
جگه له‌مه (بدیع الزمان) چه‌ند چالاكییه‌كى له چه‌ندان بوارى تر ئه‌نجامدراوه، به تایبه‌تیش به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دوژمنان و ده‌ركردنى فه‌توا و برِیارى شه‌رعى پێویست له كاروبارى ده‌وڵه‌تدا.(57)
هه‌ر چۆنێك بێ ئه‌وه‌ى ئێمه له سه‌رچاوه‌كان سه‌رنجمان دابێ، نورسى له‌م كۆمه‌ڵه و رِێكخراوانه‌ى باسمان كردن به‌شدارى كردووه و بووه‌ته ئه‌ندام، دیاره به خوێندنه‌وه‌یه‌كى خێراش بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت شان به شانى ئه‌وه‌ى كه وه‌ك زانا‌و مامۆستایه‌كى ئاینى به‌شدارى له رِاپه‌رِاندنى كاروبارى ئاینیدا كردووه، به هه‌مان شێوه‌ش به‌هۆى ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌وه هه‌وڵى داوه له رِووى سیاسییه‌وه مافه‌كانى میلله‌ته‌كه‌ى دابین بكات.
بێجگه له هه‌موو ئه‌مانه‌ش گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین كۆمه‌ڵه كه تا ئێستاش له چالاكیدا بێ و سه‌عید نورسى به دامه‌زرێنه‌رى بزانرێ، (كۆمه‌ڵه‌ى نوور)ه (58) كه نه‌ك ته‌نها له سنوورى توركیا، به‌ڵكو له وڵاتى هیندستان و پاكستان و ئه‌وروپاش شوێنكه‌وتوو و په‌یرِه‌وكارانى چالاكى جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.(59)
به‌ڵام ئه‌وه‌ى مایه‌ى سه‌نجه ئه‌وه‌یه كه ناتوانین ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه وه‌كو ئه‌وانى تر به رِێكخراوێكى سیاسى له قه‌ڵه‌م بده‌ین، چونكه تا ئێستاش قوتابیانى ئه‌م قوتابخانه‌یه باوه‌رِیان به په‌روه‌رده كردنى رِۆح و لایه‌نى گیانى زیاتره و تارِاده‌یه‌كى زۆریش به دوورن له موماره‌سه و كارى سیاسى، ئه‌مه‌ش به پله‌ى یه‌كه‌م بۆ هه‌ڵوێستى خودى رِابه‌ره‌كه‌یان (نورسى) ده‌گه‌رِێته‌وه له‌و ساوه‌ى نه‌فره‌تى له سیاسه‌ت كرد.(60)
به‌ندى دووه‌م
هه‌ڵوێستى به‌رامبه‌ر خه‌بات و تێكۆشانى چه‌كدارى
1-بۆچوونى له‌مه‌رِ تێكۆشان و رِاپه‌رِینى چه‌كدارى:
به‌ر له هه‌موو شتێك پێویسته ئه‌وه بزانین كه نورسى وه‌ك بیرمه‌ند و بیریارێكى ئیسلامى ده‌بێ سه‌یر بكرێ، نه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كى سه‌ربازى یاخود سیاسى، هه‌رچه‌نده له كاتى پێویست ئه‌م دوو لایه‌نه‌ش له ژیانیدا رِه‌نگى داوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێمه لێره‌دا مه‌به‌ستمانه، ده‌مانه‌وێ وه‌ك موجته‌هیدێك هه‌ڵسءكه‌وت له‌گه‌ڵ سه‌عید نوورسیدا بكه‌ین، دیاره هه‌موو برِیار و كرده‌وه‌یه‌كیش له مه‌فهوومى ئیسلامییه‌وه، به پێى بارودۆخ و شوێنى جوگرافى و كه‌سه‌كانیش گۆرِانكاریى به سه‌ردادێت، هه‌روه‌ها له دیدى زانایه‌كه‌وه بۆ زانایه‌كى تریش جیاوازه به تایبه‌تیش برِیارى جیهاد.(61)
پوخته‌ى قسه خه‌باتى چه‌كدارى له هزر و بۆچوونى نورسى دابه‌ش كراوه بۆ دوو به‌ش، یه‌كێكیان جیهادى ناوه‌وه و ئه‌وى تریش جیهادى ده‌ره‌وه‌ى وڵات، مه‌به‌ست له چه‌مكى یه‌كه‌م هه‌موو ئه‌و تێكۆشانه مه‌عنه‌وییانه ده‌گرێته‌وه كه له لایه‌نى رۆحى و زانستى و هۆشیاركردنه‌وه‌ى میلله‌ت و له چوارچێوه و ناوه‌وه‌ى وڵات ئه‌نجام ده‌درێت، كه‌واته به بۆچوونى ئه‌و نابێ جیهادى (قتال) له ناوخۆدا بكرێ.(62)
به مانایه‌كى تر سه‌عیدى نورسى به‌هۆى ئه‌و هه‌موو ئه‌زموون و رِووداوانه‌ى به‌سه‌رى تێپه‌رِیبون گه‌یشتبووه ئه‌و رِایه‌ى ناكرێ له وڵاتێكدا كه گه‌له‌كه‌ى موسڵمانه جیهاد له ناوخۆ ئه‌نجام بدرێ، گه‌رچى ده‌سه‌ڵات له‌وپه‌رِى زه‌بر و زه‌نگ و چه‌وسانه‌وه‌دا بێت، چونكه له دیدى ئه‌و ئه‌نجامى شه‌رِوشۆرِ له‌وكاته‌دا به فیرِۆچوونى گیانى چه‌نده‌ها موسڵمانه، ئه‌مه سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى ده‌بێته هۆى لاوازى له‌به‌رده‌م دوژمنى رِاسته‌قینه‌ى ده‌ره‌وه، كه به‌رژه‌وه‌ندى له‌وجۆره خه‌باته‌یه كه گه‌لانى موسڵمان پێیه‌وه خه‌ریكن.(63)
به‌شى دووه‌مى تێكۆشانه‌كه بریتییه له جیهادى ده‌ره‌وه، واته تێكۆشان له پێناو وڵات، له به‌رامبه‌ر دوژمنى راسته‌قینه له ده‌ره‌وه‌ى وڵات، كه ئه‌مه‌ش ده‌شێ هه‌ردوو رِووه‌كه بگرێته‌وه، واته هه‌م (ماددى) و هه‌میش (مه‌عنه‌وى)، به‌ڵام به زۆرى له‌م كاته‌دا لایه‌نى (ماددى) جیهادى (قتال) زاڵتره، به‌تایبه‌ت له‌و سه‌رده‌مه‌ى كه ئێمه لێى ده‌دوێین.(64) ئیتر ئه‌مه به كورتى و به شێوازێكى تیۆرى بیروراِى نوورسییه به‌رامبه‌ر به‌و مه‌سه‌له‌یه، به‌ڵام به شێوه‌ى پراكتیكیش له ژیانیدا به‌رجه‌سته ده‌بێ، وه‌ك له‌مه‌ودوا لێى ده‌دوێین.
به وردبوونه‌وه له بارودۆخى ئه‌و سه‌رده‌مه بۆمان روون ده‌بێته‌وه كه جیهانى ئیسلامى به گشتى دووچارى تێك‌شكان و لاوازى ببوو، هه‌ر بۆیه زانایه‌كى وه‌كو سه‌عید نورسى بۆ ده‌ربازكردنى خه‌ڵكى ئه‌م ناوچه‌یه به‌رده‌وام له هه‌وڵ و تێكۆشان و دۆزینه‌وه‌ى رِێگه چاره‌یه‌ك بووه، به تایبه‌ت گه‌ر میتۆدى نورسى بخه‌ینه ژێر تیشكى لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تى چاكسازى كردنى حاڵه‌تى موسڵمانان به گشتى و گه‌لى كورد به تایبه‌تى، ئه‌وا ده‌بینین بیرۆكه و پرِه‌نسیپى تا رِاده‌یه‌ك باش و گونجاوى گرتۆته‌به‌ر بۆئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات چاك بكرێء دژایه‌تى نه‌بێ له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵك.(65)
ئه‌وه‌تا له پێناو گه‌رِاندنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئیسلامی‌دا، سه‌عید نورسى چه‌ند قۆناغێكى بۆمان خستۆته رِوو تا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئامانجه، یه‌كه‌م بریتییه له چه‌سپاندنى باوه‌رِ له دڵ و ده‌روونى خه‌ڵك و ئینجا له قۆناغى دووه‌م یه‌كگرتنى گه‌لانى موسڵمان و پێكهێنانى به‌ره‌یه‌كى یه‌كگرتوو له‌ناوخۆیان، ئینجا له قۆناغى سێیه‌م و كۆتایى مه‌سه‌له‌ى خه‌باتى چه‌كدارى ده‌ست پێ ده‌كات و وڵاتى ئیسلامى رزگار ده‌كرێ و له‌وكاته‌ش ده‌سه‌ڵاتى ئیسلامى به‌رقه‌رار ده‌بێ.(66)
ئه‌م رِا و بۆچوونه بێ گومان تایبه‌ت بوو به‌و سه‌رده‌مه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێستاش ئه‌و ئامانجه نه‌هاتووه‌ته دى، ده‌بێ ئه‌مانه به گرنگ وه‌ربگیرێن. هه‌رچۆنێك بێ قۆناغى یه‌كه‌مى ژیانى خودى نورسى له‌گه‌ڵ قوتابیانى تا ساڵى 1950ز ده‌توانین بڵین تا رِاده‌یه‌ك هێناویانه دى،(67) ته‌نانه‌ت له ساڵانى دواترى ئه‌م مێژووه هه‌وڵى نزیك بوونه‌وه‌یان دا له نێو موسڵمانان، ئه‌مه‌ش چ به‌هۆى ده‌سه‌ڵاته‌وه كه پشتگیری‌یان له‌و جۆره هه‌وڵانه‌ى حكومه‌ت ده‌كرد یانیش خۆیان له‌گه‌ڵ بزاڤه ئیسلامییه‌كانى تر په‌یوه‌ندییان دروست كردووه.(68)
به هه‌رحاڵ تا وه‌فاتى نورسى مه‌سه‌له‌ى قۆناغى دووه‌م له ده‌ستپێكدا بوو، بۆیه به‌دیهێنانى ئه‌و ئامانجه كه‌وته سه‌ر شانى ئه‌وانه‌ى كه خۆیان به هه‌ڵگرى په‌یامى ئه‌و ده‌زانن.(69) ئینجا ئه‌و دابه‌ش كردن و بیروبۆچوونه چه‌نده به دڵى خه‌ڵك و كه‌سانى زانایه، ئه‌وه گرنگه، چونكه له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا رِه‌خنه له نورسى گیراوه و به خاڵێكى لاوازى كه‌سایه‌تیى داده‌نرێت.(70) به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش له یاد نه‌كه‌ین و بزانین ئه‌و رِه‌خنه‌گرانه تا چه‌ند شاره‌زان له‌م جۆره باسانه و چه‌نده به‌ڵگه‌ى زانستی‌یان به ده‌سته‌وه‌یه بۆ سه‌لماندنى رِاستییه‌كان.
هه‌ڵسكه‌وت و جموجۆڵ ء رِاوبۆچوونى نورسى ئه‌وه هه‌ڵده‌گرێ بڵێین تایبه‌تمه‌ندیه‌كى زۆر جیاوازى هه‌یه له هى هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كى تر، دیاره ئه‌م رِایه‌شیان به‌هۆى پێگه‌یشتن و رووداوه‌كانى سه‌رده‌مه‌كه‌ى له‌لا گه‌ڵاڵه بووه، به‌تایبه‌ت رووخانى خه‌لافه‌تى عوسمانى، له دواى ئه‌ویش زه‌بر و زه‌نگى ئیتتیحادییه‌كان و ئینجا كه‌مالیه‌كانیش كه واى له چه‌ندین كه‌ڵه زانا‌و پیاوى خاوه‌ن فیكر و سیاسى كرد سه‌رى خۆیان هه‌ڵگرن و روو له مه‌نفا و دووره وڵات بكه‌ن و میلله‌ت و خاكى خۆیان جێ بهێڵن.(71)
كار‌و كرده‌وه‌كانى بزاڤى نوور حیسابێكى تایبه‌تى بۆ ده‌كرێ، چونكه زۆربه‌ى زانا و كه‌ڵه پیاوه‌كانى هاوچه‌رخى نورسى، له به‌رده‌م شاڵاوى كه‌مالیه‌ت خۆیان بۆ رِانه‌گیرا و نه‌یانتوانى له‌ناو میلله‌تى خۆیان بمێننه‌وه‌و خزمه‌ت بكه‌ن، به‌ڵكو هه‌ندێكیان مه‌یدانیان به‌جێ هێشت بۆ دوژمن تاكو زیاتر كارى تێدا بكه‌ن.(72) هه‌ندێكى تریش كارێكى ئه‌وتۆیان كرد كه له رِاستیدا بووه مایه‌ى له‌ناوچوونى خه‌ڵكانێكى زۆر، له سه‌رووى هه‌مووشیان خۆیان، كه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له سه‌ر نه‌زانینى هه‌ڵس و كه‌وت له‌گه‌ڵ واقیعى ئه‌وساكه، كه پێویستى به‌و جۆره هه‌ڵوێسته نه‌بووه.(73) بۆ نموونه (شیخ الاسلام) ى ده‌وڵه‌تى عوسمانى (مسته‌فا سه‌بری)(74) دواى رِووخانى خه‌لافه‌ت رِووى كرده میسر و له شارى قاهیره گیرسایه‌وه، ئه‌م پیاوه له ده‌ره‌وه‌ى وڵات په‌یوه‌ندى به نورسى كردوه‌وه و له ئه‌نجامى ئاگاداربوونى به جموجۆڵى نورسى و قوتابیانى هه‌واڵى بۆ ناردووه كه ده‌ست بكات به (تێكۆشانى ئیسلامى) و هه‌وڵ بدات ده‌سه‌ڵاتى ئیسلامى بگه‌رِێنێته‌وه بۆ توركیا، به‌ڵام وه‌كو گوتمان نورسى خاوه‌ن میتۆدێكى تایبه‌ت بوو له باره‌ى ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه، بۆیه سه‌ره‌رِاى بوونى (500) هه‌زار قوتابى، وه‌ڵامى (سه‌برى) به‌م جۆره دایه‌وه: " بانگه‌وازى ئێمه بۆ بیروباوه‌رِه، تێكۆشانیش دواى ئه‌وه دێت"، به‌م جۆره (شیخ الاسلام) ى پێشوو دانى به پێكانى هه‌ڵوێستى نورسى نا.(75)
ئه‌وه‌ى زیاتر مایه‌ى پێ له‌سه‌ر داگرتن و جه‌ختكردن بێ، مه‌سه‌له‌ى خه‌باتى چه‌كدارى و رِاپه‌رینه كوردییه‌كانه، له چوارچێوه‌ى وڵاتى موسڵماننشین و هه‌ڵوێستى نورسى به‌رامبه‌ریان - كه له‌مه‌وپێش ئاماژه‌مان پێى دا، كه باوه‌رِى به‌و خه‌باته نه‌بووه له‌ناوه‌وه‌ى وڵات، هه‌ر بۆیه كه‌سانێك هه‌ن له‌م سۆنگه‌یه‌وه هه‌ڵوێستى نورسى به‌رامبه‌ر به كێشه‌ى كورد ده‌خوێنێننه‌وه و برِیارى له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.(76) له كاتێكدا كه ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌وه‌وه نییه، به‌ڵكو ئه‌مه وه‌كو هه‌قێكى ئاساییه بۆ زانایانى ئیسلام كه ئیجتیهادى تێدا بكه‌ن.
به‌ڵام پێش ئه‌مانه ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه نورسى له ته‌مه‌نى (17) ساڵیدا بیرى له‌و كێشه‌یه كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له وتارێكى ژماره(2)ى رۆژنامه‌ى (كورد)دا له‌ژێر ناونیشانى (كورد چیى پێویسته)دا ده‌ڵێ:
" له پێناوى ئازادبوونى كوردستاندا پێویستمان به دامه‌زراندنى سوپایه‌كى كوردى گه‌وره هه‌یه"(77). هه‌روه‌ها هه‌وڵیشى داوه هۆزه‌كانى كورد یه‌كبخات و له یه‌كتریان نزیك بكاته‌وه،(78) ئینجا له وتارێكى تر‌ى كه ئارِاسته‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى حكومه‌تى كه‌مالى كردووه، ئه‌وه ده‌رده‌خات كه رِاپه‌رِینه‌كانى كورد مۆركێكى ئیسلامی‌یان پێوه‌یه و له دژى جه‌ور و سته‌مى ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌یه كه زوڵم و سته‌م ده‌كه‌ن و ئه‌ركه ئیسلامییه‌كان جێبه‌جێ ناكه‌ن.(79)
جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه هه‌ڵوێستى نورسى بێ به‌رامبه‌ر به هۆكارى هه‌ڵگیرسانى شۆرِشىكورد، چۆن ده‌شێ بڵێین دژایه‌تى بزاڤى رِزگاریخوازى كوردى كردووه؟! به‌ڵام گه‌ر واش بوترێ ئاسانه! چونكه هه‌ندێ كارى كردووه، گه‌ر به شێوه‌یه‌كى سه‌رپێیى سه‌یر بكرێ ئه‌و جۆره گومانه دروست ده‌بێ،(80) به‌ڵام كه به ته‌واوى و قووڵى لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر بكرێ، ئه‌نجامى دروست و رِاست به‌ده‌ست ده‌هێنرێ.
یه‌كێك له‌و رِاپه‌یرِینانه، بزووتنه‌وه‌ى مه‌لا سه‌لیمى به‌دلیسى بوو، كه له ساڵى 1913ز له شارى (به‌دلیس) دژى ده‌سه‌ڵاتداره سته‌مكاره‌كانى ناوچه‌كه سه‌رى هه‌ڵدا، ئیتر له به‌رگى نۆیه‌مى سه‌رجه‌م په‌یامه‌كانى نووردا هاتووه كه سه‌عید نورسى كاتێ هه‌ندێ له پیاوچاكان هاتوون و باسى ئه‌وه‌یان بۆ كردووه كه فه‌رمانده‌كانیان دژى ئاین ده‌جووڵێنه‌وه، هه‌روه‌ها داواى پاڵپشتیشان لێ كردووه، به‌ڵام نورسى بۆى روون كردوونه‌ته‌وه كه جه‌نگاوه‌رانى سوپاكه هیچ تاوانیان نییه، به‌ڵكو لێپرسراوه‌كان تاوانبارن، بۆیه ناكرىَ دژى ئه‌م سه‌ربازانه شه‌رِ بكرێ، هه‌ر به‌مه‌ش نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو رِێگه‌ى له هۆزه‌كانى ناوچه‌ى (بیت الشباب) یش گرتووه كه به‌شدارییان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.(81)
ئینجا هه‌ر له‌سه‌ر زوبانى نورسیدا هاتووه كه ئه‌م هه‌ڵوێسته له‌دواییدا رِوون بۆته‌وه كه زۆر رِاست و به‌جێ بووه، چونكه له دواى ئه‌م رووداوه جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م ده‌ستى پێ كردووه و جه‌نگاوه‌رانى ئه‌م سوپایه ژماره‌یه‌كى زۆریان لیێ شه‌هید كرا، بۆیه نه‌ده‌گونجا ئه‌وانه‌ى كه ده‌یانوست بگه‌نه ئه‌م پله‌و پایه به‌رزه به ده‌ستى براكانیان له‌ناوخۆ بكوژرێن.(82)
هه‌رچۆنێ بێ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه شتى زۆر هه‌ڵده‌گرێ، به‌ڵام ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین به چه‌ند خاڵێك لێكى بده‌ینه‌وه.
ئێمه بێ گومانین له‌وه‌ى كه خه‌ڵكانێك هه‌ن ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى نورسى به گه‌وره‌ترین به‌ڵگه ده‌زانن بۆ كوردنه‌ویستیى سه‌عید نورسى، به‌ڵام گه‌ر به ویژدانه‌وه سه‌یرى مه‌سه‌له‌كه بكه‌ین ده‌توانین بگه‌ینه قه‌ناعه‌تێكى تر، چونكه له‌مه‌وپێشیش باسمان له‌وه‌كرد كه ئه‌م هه‌ڵوێستانه په‌یوه‌ست بووه به بیروبۆچوون و ئیجتیهادى تایبه‌تى خۆى وه‌ك زانایه‌كى ئیسلامى، ئینجا بۆ به ئاوات گه‌یشتنى كوردیش ئه‌و میكانیزمى تایبه‌تى خۆى هه‌بووه.(83) ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كى تریش ئه‌م زانیارییه ته‌نها له‌و سه‌رچاوه‌ى ئاماژه‌مان پێ كرد هه‌یه و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى تر باسى لێوه نه‌كردووه، له‌كاتێكدا ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ش له به‌رهه‌مى نورسى وه‌گیراوه، به‌ڵام له ئه‌سڵدا به توركى نووسراوه‌و چاپكراوه.(84)
له سه‌رێكى تره‌وه، گه‌ر ئه‌م رِووداوه له هه‌موو لایه‌كه‌وه ته‌واویش بێ، ئه‌وا له شوێنێكى تر‌ى هه‌مان ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه به‌وه كراوه كه نورسى ئه‌وكاته له قوتابخانه‌ى (خورِخورِ) خه‌ریكى پێكهێنانى سه‌ربازگه‌یه‌ك بووه، بۆیه به‌هۆى ئه‌وه‌وه و له‌ترسى رِوودانى ئه‌و راپه‌رِینه فه‌رمانده‌یه‌كى سوپاى عوسمانى ده‌ستى به‌سه‌ر هه‌موو چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیدا گرتووه، جا له‌به‌رئه‌وه سه‌ره‌رِاى ته‌مومژاوى بوونى زانیارییه‌كان،(85) ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى نورسى په‌یوه‌ست بووه به‌و هه‌موو ئه‌زموونه‌ى كه خۆى دیویه‌تى، ئینجا رِا و بۆچوونه‌كه‌ى ده‌رباره‌ى ( جیهادى ناوه‌وه) كه بێ گومان دواى ئه‌وه‌ى كه رِاپه‌رِینه‌كه به‌رپابوو له زه‌ره‌و زیان به‌لاوه هیچ ئاكامێكى ئیجابى لێ نه‌كه‌وته‌وه.(86)
یه‌كێكى تر له‌و رِاپه‌رِینانه‌ى كه توێژه‌رانى ئه‌م بواره بایه‌خێكى زۆریان پێ داوه، بریتییه له رِاپه‌رِینى شێخ سه‌عیدى پیران له ساڵى 1925ز، كه بێ گومان ئامانجى ئه‌م بزاڤه هه‌ر له‌وه‌ى پێشوو ده‌چێ، یاخود دژى كرداره تۆقێنه‌ره‌كانى ئه‌تاتورك بووه كه بۆ سه‌ركوتكردنى ئیسلام و كورد ئه‌نجامى ده‌دا، به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ى ئێمه لێره‌دا مه‌به‌ستمانه دیسان هه‌ڵوێستى نورسییه له باره‌یه‌وه. له‌كاتێكدا كه هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه شۆرِشگێرِان به تایبه‌تى شێخ سه‌عیدى پیران دواى خۆ رِێكخستن و خۆئاماده‌كردن بۆ شه‌رِكردن، داواى له سه‌عید نورسى كردووه بچێته پاڵیان.(87)
بێ گومان له‌وكاته‌شدا نورسى كارایه‌كى به‌هێزى هه‌بوو له‌ومه‌یدانه، ئه‌مه‌ش چ به هۆى قوتابییه‌كانیه‌وه یاخود گوێرِایه‌ڵى خه‌ڵكى كوردستان بۆى، به سیفه‌تى ئه‌وه‌ى كه زانایه‌كى خواویست و خۆنه‌ویسته، وانیشان ده‌دات كه ئه‌م جۆره میكانیزمه ئاكامه‌كه‌ى به زه‌ره‌ر و زیان كۆتایى پێ دێت و سه‌ره‌نجامیش ده‌سه‌ڵاتى عه‌لمانى ده‌كه‌وێته وێزه‌ى جه‌ماوه‌رى بێ تاوان، ئه‌مه كورته‌ى وه‌ڵامى بوو،(88) به‌ڵام وا دیاره به پێى ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى ئاماژه‌مان پێدا، دووباره داواى لێده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌مجاره به‌هۆى سه‌ره‌ك هۆزێكى كورد به ناوى (حوسێن پاشا)(89) به‌پێى سه‌رچاوه‌كان وا ده‌رده‌كه‌وێ كه سه‌عید نورسى له‌و كاته له ماوه‌ى گۆرِانكاریدا بووه له قۆناغى یه‌كه‌مى ژیانییه‌وه بۆ دووه‌م و وازی له كارى سیاسى هێنابوو، بۆیه له مزگه‌وتێك و له‌سه‌ر چیاى (ئه‌رك) و له شارى (وان) خه‌ریكى كارى خۆى بووه، له‌وكاته و له رِۆژێكى هه‌ینى دواى نوێژ (حوسێن پاشا) دێته لاى به مه‌به‌ستى رِاپرسى و وه‌رگرتنى پشتگیرى و داوا لێ كردنى بۆ به‌شدارى كردن له‌گه‌ڵیان، واگومانیش ده‌برا كه ببىَ به یه‌كه‌م كه‌س بۆ به‌شدارى كردن، به سیفه‌تى ئه‌وه‌ى دوژمنى سه‌رسه‌ختى كه‌مالى بوو، دیاره ژماره‌ى جه‌نگاوه‌رانى ئه‌م سه‌ره‌ك هۆزه نزیكه‌ى (300) كه‌س بووه، ئینجا دواى گفتوگۆیه‌كى زۆر(90) كه سه‌ره‌تا داواى لێ ده‌كات، به‌رێ پێدان و به‌شدارى كردن له رِاپه‌رِینه‌كه، به‌ڵام نورسى بۆیان روون ده‌كاته‌وه كه ئه‌م هۆ و پێناوه نا شه‌رعى و دووره له رِاستى و به‌م شێوازه گۆرِانكارى نایه‌ته ئاراوه، به‌ڵكو خۆى ده‌زانێ چاره‌ى ئه‌و كێشه‌یه بكات ، یان - وه‌كو له‌مه‌وبه‌ر باسمان كرد- رِازى نه‌بووه خوێنى خه‌ڵك له ناوخۆ به فیرِۆ برِوات و سه‌ره‌نجام دوژمن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى بێنێته‌دى، به‌هه‌رحاڵ به پێى هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌كان ئه‌و (300) كه‌سه و دانیشتوانى شارى (وان)یش به‌هۆى ووته‌كانى نورسى و گوێرِایه‌ڵى كردنى، به‌شدارییان له‌م راپه‌رِینه نه‌كردووه، سه‌ره‌نجام راپه‌رِینه‌كه سه‌ركوت كراوه‌وه و خه‌ڵكانێكى زۆریش ئاواره كراوه.(91)
له رِاستیدا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سه‌وه به یه‌كێك له فاكته‌ره‌كانى هه‌ره‌س هێنانى شۆرِشه‌كه له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.(92) هه‌روه‌ها هه‌ندێ نووسه‌ر هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م بابه‌ته نه‌ورووژێنرێ و خۆى لێ بشاردرێته‌وه.(93) هه‌ندێكى تر پێیان وایه ئه‌م رِووداوه هه‌ڵبه‌ستراوه و بنچینه و بنه‌رِه‌تى نییه،(94) نووسه‌ریش هه‌یه به خاڵێكى ئیجابى له ژیانیدا ده‌یژمێرێت به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى كورد نین.(95) ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه هه‌ندێك ته‌نها ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆى ئه‌م شۆرِشه‌وه سه‌عید نورسى ده‌ستگیر كراوه و له دواتریش نه‌فى كراوه.(96) به هه‌رشێوه‌یه‌ك بێ رِاى جۆاروجۆر ده‌رباره‌ى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌یه.
سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردن و نه‌فیكردنیشى، ئه‌وه به‌هۆى ئه‌و نووسراوه بووه كه به‌رپرسانى حكومه‌تى ئه‌تاتورك له گیرفانى شێخ سه‌عیدى پیراندا دۆزیویانه‌ته‌وه، كه له‌لایه‌ن نورسییه‌وه بۆى رِه‌وانه كراوه،(97) به‌ڵام ده‌رباره‌ى ناوه‌رِۆكى ئه‌م نووسراوه كه گوایه ئێستا له ئه‌رشیفى وه‌زاره‌تى به‌رگریى كۆمارى توركیادایه و كه‌س ده‌ستى پێى نه‌گه‌یشتووه،(98) نووسه‌ر هه‌یه پێى وایه تیایدا نورسى شێخ سه‌عیدى له شۆرِش سارد كردووه‌ته‌وه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌ت كردوویه‌تى به بیانووى نزیكایه‌تى ئه‌م دوو كه‌سایه‌تییه له یه‌كترو به هۆیه‌وه ده‌سگیركراوه، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها بریتییه له رِاى نووسه‌ر، (99) دیاره گه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه له رِۆژگارێكى تردا به‌رده‌ست بكه‌وێ به ته‌واوى ئه‌م لایه‌نه رِوون ده‌بێته‌وه، هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه كه‌سانێك هه‌بن بڵێن ئه‌م مه‌سه‌له‌یه یه‌كلایى كراوه‌ته‌وه، چونكه سه‌رچاوه‌ى متمانه پێ كرا‌و له ده‌مى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌گه‌ڵ خودى نورسى ژیاون ئه‌مه‌یان گێرِاوه‌ته‌وه،(100) به‌ڵام ئێمه‌ش ده‌ڵێین ئه‌مه جێى گومانه.(101)
هه‌رچۆنێك بێ دواى كوژانه‌وه‌ى شۆرِش رِابه‌ره‌كه‌ى له سێداره درا و گه‌لى كوردیش تووشى ئه‌شكه‌نجه و ئازار و ده‌رده‌سه‌رییه‌كى یه‌كجار زۆر كرایه‌وه و زه‌ره‌رو زیانێكى زۆرى گیانیشى لێ كه‌وته‌وه، كه بێگومان ده‌كرێ لێره‌دا هه‌ڵوێستى نورسى سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنى (جیهادى مادى له‌ناوه‌وه) به به‌رز سه‌یر بكرێ، چونكه بێ گومان وڵاتانى زلهێز و فه‌ره‌نسا و سۆڤیه‌تیش له پشت حكومه‌ته عه‌لمانییه‌كه‌ى ئه‌تاتوركه‌وه بوون و رِۆڵێكى دیاریان هه‌بوو له سه‌ركوتكردنى شۆرِشه‌كه، كه به هۆى ئه‌م رِاپه‌رِینه هه‌ندىَ ستراتیژیه‌تیان هێنایه دى.(102)
به هه‌رحاڵ گه‌ر وا دابنێین هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى كه باس له به‌شدارى نه‌كردن و گه‌رِاندنه‌وه‌ى چه‌ند كه‌سێك ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن نوورسییه‌وه، به رِاست دابنرێ ئه‌وا ده‌توانین هۆكاره‌كانى ئه‌م هه‌ڵوێسته له‌م خاڵانه‌دا كورت بكه‌ینه‌وه:
1- له ئه‌نجامى ئه‌زموون و شاره‌زایى دوورى گه‌یشتبووه ئه‌و رِایه‌ى كه تێكۆشانى ماددى له‌ناوخۆ به زه‌ره‌رى میلله‌ت و قازانجى دوژمن كۆتایى دێت.(103)
2- په‌نا گرتنى له سیاسه‌تى ئه‌وساكه و گۆرِانكارى بۆ قۆناغى دووه‌مى ژیانى كه خۆى له خه‌ریك كردن به بوارى په‌روه‌رده‌ى رِۆح ده‌بینییه‌وه.(104)
3- مه‌ترسى له دوژمنانى گه‌لى موسڵمانى توركیا، به تایبه‌تیش كه له‌وه‌وپێش پیلانه‌كان و كاروكرده‌وه‌كانى به‌ریتانیا و وڵاته هاوپه‌یمانه‌كانیى دژى خه‌لافه‌ت بینیبوو. (105)
4- به پێى بیروبۆچوونى خۆى، خه‌ڵكى ئه‌وكاته ئاماده‌باشییان نه‌بوو بۆ جه‌نگ، هه‌روه‌ها له ئاستێكى ئه‌وتۆ نه‌بوون كه گه‌یشبتنه ئه‌و رِادده‌یه‌ى ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌ن.(106)
5- به پێى بیرورِاى خۆى له‌و قۆناغه‌دا ده‌بوو بیروباوه‌رِ و ئایدۆلۆژیا پته‌و بكرێ ئینجا قۆناغه‌كانى تر و شۆرِش و گرتنه ده‌ستى فه‌رمانرِه‌وایى.(107)
هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌عیدى نورسى دوور نییه له هه‌ڵه‌و ده‌توانین رِه‌خنه‌شى ئارِاسته بكه‌ین.(108) به‌ڵام ئه‌وه‌ى باس كرا هه‌قیقه‌تى باسه‌كه‌یه. به‌م جۆره ده‌توانین بڵێین، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى پێوه‌ر نییه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى هه‌ستى كوردایه‌تیى،(109) ئیتر ئه‌وه بوو به شێوه‌یه‌كى كورت هه‌ڵوێستى سه‌عیدى نورسى به شێوه‌یه‌كى تیۆرى به‌رامبه‌ر رِاپه‌رِینى چه‌كدارى و جیهادى ئیسلامى.
2- تێكۆشانى چه‌كدارى له ژیانیدا
له‌مه‌وپێش ئاماژه‌مان به‌وه دا كه نورسى له ساڵى 1908 له وتارێكیدا له رۆژنامه‌ى ( كورد) ژماره 2 دا وتوویه‌تى: " بۆ ئازادیى كوردستان پێویستمان به سوپایه‌كى به‌هێزى یه‌كگرتوو هه‌یه"(110) باسیشمان له خه‌باتى چكداریى كرد به شێوه‌یه‌كى تیۆرى له بیروبۆچونیدا، ئینجا له قوتابخانه‌ى (خورِخورِ)یش كه به‌رده‌وام قوتابیانى فێرى هونه‌ره‌كانى جه‌نگ ده‌كرد، ته‌نانه‌ت به رِادده‌یه‌ك له‌م قوتابخانه‌یه‌دا چه‌ك و كتێب له ته‌نیشت یه‌كتر داده‌نران ، هه‌ر بۆیه وه‌كو سه‌ربازگه‌یه‌ك سه‌یر ده‌كرا.(111) سه‌ره‌رِاى ئه‌وه پێویسته ئه‌وه بزانین كه خه‌ڵكى ناوچه‌كه هه‌مووى كورد بوون، ئیتر نورسى بۆ ماوه‌ى (15) ساڵ له‌م قوتابخانه‌یه‌دا خزمه‌تى كردووه و چه‌ندان كه‌ڵه‌پیاوى پێگه‌یاندووه، وادیاره هه‌ر له كاتى وانه وتنه‌وه‌ى له‌م فێرگه‌یه سیماكانى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م به دیار كه‌وتووه، هه‌ر بۆیه كه هه‌ستى به‌مه كردووه، قوتابیانى ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه له ئاماده‌باشیدا بن بۆ رِووبه‌رِووبونه‌وه‌یه‌كى چاوه‌رِوان نه‌كراو.(112) شایانى گوتنیشه ئه‌م قوتابیانه‌ى به ئازایه‌تى و چاونه‌ترسى ناویان ده‌ركردبوو، هه‌ربۆیه له ده‌وروبه‌رى شارى (وان) و (به‌دلیس) به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رپه‌رچى هێرشه‌كانى ئه‌رمه‌نییه‌كانیان ده‌دایه‌وه.(113) كاتێكیش لێى ده‌پرسن بۆچى ئه‌رمه‌نییه‌كان خۆیان له‌به‌رده‌م ئێوه بۆ ناگیرێ، كه‌چى به ئازا و به‌جه‌رگیش به‌ناوبانگن، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا تێ‌یان ده‌گه‌ینێ كه چۆن ئه‌و قوتابیانه‌ى له‌سه‌ر گیانفیدایى له پێناو وڵات و گه‌یشتن به پله‌ى هه‌ره به‌رز كه شه‌هاده‌ته په‌روه‌رده كردووه، بۆیه ده‌توانن به‌وپه‌رِى گه‌رم و گورِییه‌وه به‌ره‌نگارى ئه‌رمه‌نییه‌كان بكه‌ن، ئیتر له‌وكاته‌وه به‌رده‌وام له‌وانه‌كاندا به قوتابیانى ده‌گوت رووداوێكى گه‌وره چاوه‌رِێمان ده‌كات- كه مه‌به‌ستى جه‌نگى جیهانى بوو. به‌رله‌وه‌ش سه‌عیدى نورسى وه‌كو وتاربێژێك له تیپى (وان) له به‌ره‌ى جه‌نگى (ئه‌رزه‌رِۆم) به‌شدارى كردبوو،(114) له‌دواى ئه‌وه‌ش كاتێ كه جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م له 1914ز ده‌ستى پێ كرد، ئه‌گه‌رچى له‌گه‌ڵ ئه‌و رِایه‌ش نه‌بوو كه ده‌وڵه‌تى عوسمانى بچێته شه‌رِه‌وه، به‌ڵام كه شه‌رِ ده‌ستى پىَ كرد، هه‌ندێ سه‌رچاوه پێیان وایه له‌گه‌ڵ چه‌ند زانایه‌كى تردا برِیارى جیهادى ده‌ركردووه و خۆى و قوتابیانیشى ئه‌م فه‌توایه‌یان له ساڵى 1915ز له باكوورى ئه‌فریقیا به‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوكردووه‌ته‌وه.(115) به‌ڵام وا پێده‌چى ئه‌م زانیارییه رِاست نه‌بێ چونكه سه‌رچاوه‌كه‌ى جێى گومانه(116). هه‌رچۆنێ بێ سه‌عیدى نورسى له جه‌نگدا به‌شدار ده‌بێ و چه‌ندان قوتابیشى له‌گه‌ڵ ده‌چنه شه‌رِه‌وه، ئینجا به‌رپرسانیش ده‌یكه‌ن به فه‌رمانده‌ى قوتابییه‌كانى خۆى و هێزى خۆبه‌ختكاران - ئه‌وانه‌ى (تگوع)یان كردبوو، كه هه‌ندێ سه‌رچاوه پێیان وایه ژماره‌یان (3) هه‌زار كه‌س بووه.(117)
چالاكى نورسى له جه‌نگدا زۆر دیار و به‌رچاو بووه، به رِاده‌یه‌ك چه‌ندان پاڵه‌وانیه‌تى سه‌رنجرِاكێشى نواندووه وه‌ك له سه‌رچاوه‌كان به‌رچاومان ده‌كه‌وێ، به‌ڵام به‌ر له‌وه پێویسته ئاماژه به‌ناوى چه‌ند قوتابییه‌كى بكه‌ین كه له‌گه‌ڵى بوون، له‌وانه: (مه‌لا حه‌بیب و عه‌بدولرِه‌حمانى برازاى و عوبێدى خوشكزاى و شاعیر و نووسه‌رى گه‌وره عه‌بدولرِه‌حمان رِه‌حیمى هه‌كارى(118) و محه‌مه‌د مه‌هدى(119) و هه‌مزه به‌گى موكسى و محه‌مه‌د شه‌فیق(120)) له‌وانه‌یه كه‌سانى وه‌كو (خه‌لیل خه‌یالى) و چه‌ند نیشتمانپه‌روه‌رێكى تریش به‌شدارییان كردبێ، كه سه‌رچاوه‌كان ناویان نه‌هێناون.(121)
ئه‌وه‌ى گرنگ بێ ده‌رباره‌ى جموجۆڵى ئه‌و قوتابیانه ئه‌وه‌یه كه به‌وپه‌رِى دڵسۆزییه‌وه ئه‌ركى جیهادیان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیى مامۆستاكه‌یان به‌رِێوه ده‌برد، له‌وانه: (مه‌لا حه‌بیب) سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى به‌هۆى خه‌تخۆشى له‌ناو خه‌نده‌قه‌كانى جه‌نگ له‌گه‌ڵ نورسیدا به‌شدارى جیهادى قه‌ڵه‌مى كرد و په‌یامى ( اشارات الاعجاز )ى له ده‌مى مامۆستاكه‌یه‌وه وه‌رده‌گرت و ده‌ینووسییه‌وه، ئینجا به هۆی چالاكییه‌كه‌وه كه بریتى بوو له وه‌رگرتنى هه‌واڵى به‌ره‌ى جه‌نگى ئێران، چونكه نورسى كۆمه‌ڵه‌كه‌ى له به‌ره‌ى (قه‌فقاس) ده‌جه‌نگان، دواى گه‌رِانه‌وه‌ى له رِێگه‌دا شه‌هید ده‌كرێ.(122)
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه‌سێكى تر‌ى زۆر نزیكى (عوبێد) له رۆژى جه‌ژن له به‌رده‌م قه‌ڵاى به‌دلیس شه‌هید ده‌كرێ (123). ئه‌مانه هه‌موو به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر گیانفیدایى هێزه‌كانى سه‌عیدى نورسى بۆ نیشتمانه‌كه‌یان، به‌پێى ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى كه به‌ڵگه‌نامه‌كانى ئه‌وساى وه‌زاره‌تى به‌گریى ده‌وڵه‌تى عوسمانییان به‌رده‌ست كه‌وتووه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه نورسى له قوتابیانى زۆر ئازا‌و به‌جه‌رگتر بووه، زه‌برى كوشنده‌ى له ئه‌رمه‌ن و رِووسه‌كان داوه، به‌تایبه‌تیش له به‌ره‌ى (قه‌فقاس)، به‌ڵام به‌هۆى زۆریى هێزه‌كانى رِووسیا له به‌رامبه‌ر سوپاى عوسمانى، ده‌کشێنه‌وه بۆ شارى (وان)، ئیتر له‌و شوێنه ده‌که‌وێته به‌رگرى له خاک و نیشتمانى خۆى دژى رووسه‌کان.(124)
دواى ئه‌وه‌ى که هێزه‌کانى عوسمانى ده‌کشێنه‌وه بۆ (به‌دلیس)، سه‌عیدى نورسى بریاڕ ده‌دات به‌رگرى له‌و ناوچانه بکات، که ته‌نها له‌گه‌ڵ (40) جه‌نگاوه‌ر ماوه‌ته‌وه، تا شه‌هید بوون. شایانى گوتنه له‌وکاته‌دا به‌رگرى ده‌که‌ن تا خه‌ڵکى ناوچه‌که هه‌موو کۆچ ده‌که‌ن و له ده‌ستى دوژمن ڕزگاریان ده‌بێ، به‌ڵام ڕووسه‌کان به‌هۆى ئه‌و هێزه زۆره‌ى که هه‌یانبوو، توانییان ئه‌م شاره‌ش بگرن، به‌مه‌ش بیست جه‌نگاوه‌رى ژێرده‌ستى شه‌هید کران(125)، به‌ڵام ئه‌وه‌ى مایه‌ى سه‌رنجه ئه‌و خوڕه‌وشته به‌رزه‌ى نوورسییه که له کاتى گرتنى دیله‌کان له‌وکاته ده‌کوژران، به‌ڵام ئه‌م جارێکیان (1000) هه‌زار منداڵى ئه‌رمه‌نیى له کوشتن ڕزگار کرد، له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا سه‌رکرده ئه‌رمه‌نییه‌کان ده‌ستیان هه‌ڵگرت له خوێن ڕشتنى هه‌زاران منداڵى بێ تاوانى کورد.(126) به‌هه‌رحاڵ هه‌وڵ و جموجۆڵى نورسى و ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵى بوون به هه‌موو مانایه‌ک بریتى بوو له (جیهاد)، هه‌ر بۆیه به‌رپرسه باڵاکانى سه‌ربازیى ئه‌وساکه‌ى ده‌وڵه‌تى عوسمانى وه‌کو (ئه‌نوه‌رپاشا)ى وه‌زیرى جه‌نگ و (مه‌مدووح به‌گ)ى والى به‌دلیس و (گل عه‌لى)ى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌کان سه‌ریان له کاره‌کانى سوڕمابوو،(127) هه‌ر بۆیه هه‌ڵده‌ستێ به ئه‌نجامدانى چالاکییه‌کى تر‌ى گه‌وره و ترسناک، ئه‌ویش بریتییه له هێنانه‌وه و ده‌ست به‌سه‌راگرتنى (30) تۆپ له‌و تۆپانه‌ى که ڕووسه‌کان له‌کاتى گرتنى (وان)دا چنگیان که‌وتبوو، له کاتێکدا که به یارمه‌تى (300) جه‌نگاوه‌ر ئه‌م کاره‌ى ئه‌نجامدا، ته‌نانه‌ت دواهه‌مین تۆپ خۆى و جه‌نگاوه‌رێکى تر ڕایان کێشا، گرنگى ئه‌مه له‌وه‌دایه که هێزى عوسمانى توانى به‌هۆى ئه‌وه‌وه بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێک به‌رگرى بکات، به هۆى ئه‌مه‌وه‌ش خه‌ڵکانێکى زۆر ڕزگاریان بوو(128). ئه‌م چاونه‌ترسى و شه‌ڕکردنه مه‌ردانه‌یه‌ى واى له نورسى کرد، که له‌به‌ره‌ى پێشه‌وه‌ى جه‌نگ بکه‌وێته به‌ر گولله‌ى دوژمن و له ئه‌نجامدا قاچى بریندار بوو، به‌م جۆره له‌ناو به‌سته‌ڵه‌ک و به‌فردا بۆ ماوه‌ى (34) کاتژمێرى شه‌و و رۆژ مایه‌وه و هاوڕێکانیشى ده‌وره‌یان دابوو، به‌ڵام ئه‌و داواى لێ کردن جێى بهێڵن و خۆیان ڕزگار بکه‌ن، ئینجا پاش برسیه‌تى و بێ ئومێدى و خوێن له‌به‌ر ڕۆیشتن و شکستى قاچى وا دیار بووحاڵى به‌ره‌و خراپى ده‌چوو مه‌ترسى مردنى لێ ده‌کرا، بۆیه قوتابیه‌کانى هه‌واڵ به ڕووسه‌کان ده‌ده‌ن و ئه‌وانیش
ده‌ستگیرى ده‌که‌ن.(129) به‌م جۆره سه‌عیدى نورسى به بریندارى ده‌که‌وێته ده‌ست دوژمنه‌وه، لێره ڕووسه‌کان ده‌زانن سه‌رکردایه‌تى کردنى هێزه خۆبه‌ختکه‌ره کورده‌کانى له‌ده‌ست بووه، هه‌روه‌ها ئازایه‌تى و ناوبانگیشیان به‌رگوێ که‌وتبوو به‌م جۆره سه‌عیدى نورسى به بریندارى ده‌که‌وێته ده‌ست دوژمنه‌وه، لێره ڕووسه‌کان ده‌زانن سه‌رکردایه‌تى کردنى هێزه خۆبه‌ختکه‌ره کورده‌کانى له‌ده‌ست بووه، هه‌روه‌ها ئازایه‌تى و ناوبانگیشیان به‌رگوێ که‌وتبوو، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بیخه‌ڵه‌تێنن به‌وه‌ى که داوا له سه‌ره‌ک هۆزه کورده‌کان بکات چه‌ک دابنێن، بۆئه‌وه‌ى گفتوگۆ بکه‌ن و ڕێککه‌وتنێک ببه‌ستن، به‌ڵام (بدیع الزمان) وه‌ڵامێکى ئه‌وتۆ ده‌داته‌وه که به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر لێهاتوویى، وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کى سه‌ربازى و له میانیشیدا ڕاى خۆى به‌رامبه‌ر ئه‌رمه‌نه‌کان ده‌خاته ڕوو و ده‌ڵێ: "من به چاکى ده‌زانم ئه‌و ئه‌رمه‌نانه‌ى دژى ئێمه هانیان ده‌ده‌ن، چه‌ک له‌وان وه‌ربگرنه‌وه."(130) به‌ڵام سه‌رکرده ڕووسه‌که پێى ده‌ڵێ: " نزیکه‌ى 35 هه‌زار چه‌کدارى ئه‌رمه‌نى له‌ناوچه‌که‌دا هه‌یه و کۆکردنه‌وه‌ى ئه‌م چه‌کانه مه‌حاڵه. " نوورسیش پێى ده‌ڵىَ: "سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئێمه ئه‌و هه‌موو سه‌ربه‌ستییه‌مان دا به ئه‌رمه‌ن و مامه‌ڵه‌ى چاک و گونجاومان له‌گه‌ڵدا کردن، که‌چى ئه‌وان قه‌سابخانه‌یه‌کى گشتییان به پاڵپشتى ئێوه بۆ ناینه‌وه که ته‌نانه‌ت منداڵانیشمان لێى ده‌رباز نه‌بوون، که‌چى ئێوه ده‌تانه‌وێ به‌هۆى ئه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ى ماوه ئه‌وه‌ش له‌ناو به‌رن، به‌ڵام بۆتان ناچێته سه‌ر". دواى بێ ئومێد بوون نورسى به دیلى ڕه‌وانه‌ى ڕووسیا کراو له (کۆسترما) ده‌ست به‌سه‌رکرا.(131) ئیتر سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو ئێش و ئازاره‌ى جه‌نگ، خۆى باسى یاده‌وه‌رییه تاڵه‌کانى ڕۆژگارى دیلیمان بۆ ده‌کات، به ڕاده‌یه‌ک که ده‌ڵێ " ئه‌وه‌ى ئه‌م ڕۆژانه‌ى بدیبایه هه‌رچه‌ند لاو بووایه پیر ده‌بوو."(132) ئه‌وه‌ى زیاتر جێى سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که هه‌رچه‌نده له‌لاى ڕووسه‌کان نورسى وه‌ک فه‌رمانده‌ى هێزه خۆبه‌ختکه‌ره‌کانى کورد و زاڵمى جه‌نگ و سه‌ربڕى دیله‌کان ناسرابوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش کاتێ هه‌ڵده‌ستا به ئامۆژگارى و به‌جێ هێنانى ئه‌رکى تێکۆشانى مه‌عنه‌وى بۆ ئه‌و (90) ئه‌فسه‌ره دیله ئه‌لمَانى و عوسمانییه‌ى که له‌گه‌ڵیدا بوون، قه‌ده‌غه‌یان نه‌ده‌کرد، چونکه ده‌یانزانى گفتوگۆى سوودبه‌خشه.(133)
یه‌کێکى تر له یاده‌وه‌رییه سه‌رسوڕهێنه‌کانى ئه‌وکاته‌ى ئه‌وه‌یه که له‌گه‌ڵ فه‌رمانده و به‌رپرسێکى سه‌ربازى گه‌وره‌ى ڕووسى کێشه‌یه‌کى بۆ دروست ده‌بێ، له ئه‌نجامدا فه‌رمانده ڕووسییه‌که بڕیارى له سێداره‌دانى بۆ ده‌رده‌کات، به‌ڵام له کۆتاییدا له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌رپرسه ڕووسییه‌که به هه‌ڵه له مه‌سه‌له‌که گه‌یشتبوو، بڕیاره‌که‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه(134)، زۆرجار قه‌ده‌رى مردنى نزیک ده‌بووه‌وه، به‌ڵام دیاره بۆ ئه‌رکێکى گرنگ و گه‌وره ئاماده ده‌کرا، بۆیه ئه‌و ئه‌زموونه چڕ‌و سه‌یر و سه‌مه‌رانه‌ى تووش ده‌هات.(135)
هه‌رچۆنی بێ پاش دوو ساڵ دیلى و دوورخراوه‌یى به شێوازێکى زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر خۆى ده‌رباز ده‌کات، به‌جۆرێ خۆشى له نووسینه‌کانیدا واى ده‌رده‌بڕێ که نازانێ ئه‌و ڕێگایه دوور و درێژه‌ى که به پێ ڕۆیشتن بۆ ماوه‌ى ساڵێک ته‌واو نه‌ده‌بوو ئه‌م چۆن به چه‌ند ڕۆژێک بڕى، سه‌ره‌ڕاى نه‌زانینى زمانى ڕووسى، ئینجا له ڕێگه‌ى (وارشۆرڤیننا)وه گه‌یشته ئه‌سته‌نبوڵ،(136) له یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کاندا باس له‌وه ده‌کات که سه‌ره‌ک وه‌زیرانى عوسمانى (ته‌ڵعه‌ت پاشا) داواى له یه‌کێک له به‌رپرسه‌کان کردووه که یارمه‌تى سه‌عیدى نورسى بده‌ن به ڕێژه‌ى (60) لیره، چونکه له شارى (ته‌فلیسه) و ده‌یه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه وڵات، هه‌رچه‌نده ئه‌م پاره‌یه بۆ ئه‌وکات گه‌لێ زۆربوو، چونکه ده‌وڵه‌ت له‌وپه‌ڕی بێ هێزییدا بوو.(137) ڕێژه‌ى پاره‌که ئاماده‌کرا و ئه‌رکه‌که جێبه‌جێ کرا، ئیتر له‌م باره‌یه‌وه چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه هه‌ن که دڵنیامان ده‌که‌نه‌وه له‌سه‌ر ڕێز و ئه‌مه‌کى به‌رپرسانى ده‌وڵه‌تى عوسمانى به‌رامبه‌ر نورسى(138)، هه‌ر بۆیه خۆشى له‌کاتى گه‌ڕنه‌وه‌یدا ئه‌مه ده‌رده‌بڕێ و ده‌ڵێ ( له‌کاتى گه‌ڕانه‌وه‌م له ساڵى 1981ز چ له‌لایه‌ن خه‌لیفه‌وه و چ له لایه‌ن شێخولئیسلام و فه‌رمانده‌ى گشتى و قوتابیانى شه‌ریعه‌شه‌وه پێشوازییه‌کى ئه‌وه‌نده گه‌رم و گوڕم لێ کرا که زیاتر بوو له‌وه‌ى که پێویست بوو بکرێ)، هه‌ر بۆیه له‌دواى ئه‌وه یه‌کسه‌ر له ده‌زگاى (دار الحکمه) ده‌یده‌مه‌زرێنن و مووچه و خانووشى بۆ دابین ده‌که‌ن.(139)
ئیتر هه‌ر له‌وکاته‌ى که ده‌وڵه‌تى عوسمانى وه‌ک ره‌مزێک بوو، هه‌روه‌ها ڕووى راستیى (مسته‌فا که‌مال) به ته‌واوى به‌دیار نه‌که‌وتبوو، ئینگلیزه‌کان له ساڵى 1918ز ئاگربه‌سى (مۆدرۆس)یان به‌سه‌ر عوسمانیه‌کاندا فه‌رز کرد و فه‌تواى ناشه‌رعى جه‌نگى سه‌ربه‌خۆییان به‌سه‌ر شێخولئیسلام (عه‌بدوڵا درى زاده) ده‌رده‌کرد، که نزیکه‌ى (50) فه‌توا ده‌بوو،(140) نورسى له‌گه‌ڵ (76) زاناى ئاینى و (11) زاناى تر و(35) په‌رله‌مانتار فه‌تواى لایه‌نگرى ئه‌و جه‌نگه‌یان دا دژى ئینگلیز،(141) چونکه به پێى ئه‌و ڕێککه‌وتنه که له ساڵى 1919ز جێبه‌جێ کرا، شارى( ئه‌ستانبوڵ) که‌وته ژێر ده‌ستى به‌ریتانیا، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى بوونى هێزه‌کانى فه‌ره‌نساو ئیتاڵیا‌و یۆنان، که چاویان بڕیبووه خاکى عوسمانى.(142)
هه‌ر بۆیه لێره‌دا پێویسته هه‌ڵوێسته‌یه‌کى گه‌وره بکه‌ین، چونکه له‌وکاته دیسان (کۆنگره‌ى ئاشتى له پاریس) ده‌ست به کاربوو، که نورسى له‌گه‌ڵ کورده‌کانى ئه‌وساکه به‌تایبه‌تى له ڕێگه‌ى کۆمه‌ڵه‌ى (تعالى کوردستان)ه‌وه پشتگیرى له مافه‌کانى گه‌لى کورد ده‌کرد و له‌گه‌ڵ شێخ عه‌بدولقادرى شه‌مزینى ڕ‌ازى بوو به نوێنه‌رایه‌تى (شه‌ریف پاشا)،(143) به هه‌رحاڵ دواى ڕاگه‌یاندنى په‌یمانى (سیڤه‌ر) له ساڵى 1920ز سه‌عید نورسى مه‌رامه نهێنى و پلانه‌کانى دوژمنى بۆ به‌دیار که‌وت، لێره‌دا ئه‌مه‌ى له نورسى بینراوه له که‌سانى تر نه‌بینراوه (144)، چونکه ئه‌و له ئاستێکى زۆر به‌رزى تێگه‌یشتندا بوو، هه‌ر زوو هه‌ستى به سیاسه‌تى به‌ریتانیا و وڵاتانى هاوپه‌یمان کردبوو، بۆیه ئه‌وه‌ى نورسى چاه‌وڕێى ده‌کرد له لۆزان دۆزرایه‌وه، له‌وکاته‌دا قوتابیان و هاوڕێیانى هه‌ستیان ده‌کرد زۆر غه‌مبار و دڵ بریندار، که‌چى که‌سانى تر‌ى سیاسه‌تمه‌دارى کورد، زۆر دڵ خۆش بوون، کاتێکیش پرسیارى نهێنیى ئه‌م حاڵه‌ته‌یان لێ کرد وه‌ڵامى دانه‌وه و وتى: " من ده‌توانم ئازاره که‌سییه‌کانى خۆم بخۆمه‌وه و دان به‌خۆدا بگرم، به‌ڵام ئازارى نه‌ته‌وه‌ى ئیسلام هێنده منى هاڕیوه که وا هه‌ست ده‌که‌م ئه‌و چه‌پۆکانه‌ى له جیهانى ئیسلامى وه‌شێنران له پێشدا وه‌ک خه‌نجه‌ر به دڵى مندا کراون، له‌به‌ر ئه‌مه‌یه که‌وا من به دڵشکاوى ده‌بینن".(145)
بۆیه ده‌توانین بڵێین نورسى له‌وکه‌سانه بوو که هه‌ر زوو هه‌ستیان به ڕووخانى خه‌لافه‌ت کردبوو، دیاره چاره‌نووسى کوردیش هه‌ر به خه‌لافه‌ته‌وه گرێدرابوو، به‌نده‌کانى په‌یمانى لۆزانیش باشترین پاڵپشته بۆ ئه‌م وته‌یه‌مان.(146)
ئینجا له‌ناو ئه‌م باره ناهه‌مواره‌دا ئینگلیزه‌کان له پاڵ دوژمنایه‌تیى چه‌کدارى، جه‌نگى ده‌روونیشیان له‌گه‌ڵ موسڵماناندا ده‌کرد، بۆیه سه‌عید نورسیش دوژمن به چ چه‌کێک بۆى بهاتایه ئه‌ویش هه‌ر به‌و چه‌که وه‌ڵامى ده‌دایه‌وه، هه‌روه‌ک چۆن هه‌ردوو چه‌مکى جیهادى به‌کرار به یه‌که‌وه گرێ دابوو، به هه‌مان شێوه‌ش لێره‌دا دووپاتى کرده‌وه.(147) ئیتر له ڕووى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى پڕوپاگه‌نده‌کانى ده‌روونیى دوژمن‌دا، هه‌ڵسا به دانانى نووسینێک به ناوى (خگوات سته)(148) که تیایدا هه‌موو ئه‌و ته‌م ومژانه‌ى که دوژمن خستبوویه به‌رچاوى خه‌ڵک و چه‌واشه‌ى کردبوون لاى برد، (ئه‌شره‌ف ئه‌دیبى) سه‌رنووسه‌رى گۆڤارى (السراگ المستقیم) ئه‌م په‌ڕاوه‌ى به بێ شوێنى چاپ و ناوى نووسه‌ر و به نهێنى چاپ کرد، دواى ئه‌وه‌ش قوتابیانى چالاکانه به‌سه‌ر خه‌ڵکدا دابه‌شیان کرد، که له ڕاستیدا به هۆى کاریگه‌رى ئه‌م وتانه‌ى نورسییه‌وه دیسان وره‌ى جه‌نگاوه‌ران به‌رز بووه‌وه، به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا کاتێ سه‌رکرده‌ى هێزه‌کانى ئینگلیز چووه ناو ئه‌سته‌مبوڵ ئه‌و نامه‌یه‌یان پێ دا و چالاکى (نورسى)یشیان بۆ ڕوون کرده‌وه.(149) بۆیه ئه‌م فه‌رمانده‌یه بڕیارى له سێداره‌دانى بۆ ده‌رکرد، به‌ڵام که زانى به‌و بڕیاره لایه‌نگرانء خۆشه‌ویستانى زیاتر ڕق ئه‌ستوور ده‌بن، په‌شیمان بووه‌وه. ئه‌مانه له‌لایه‌ک له‌لایه‌کى تریش له ڕووى تێکۆشانى ماددیشه‌وه هه‌ر به‌شدار بوو، ته‌نانه‌ت وه‌کو له جه‌نگى جیهانى یه‌که‌م، له به‌ره‌ى پێشه‌وه‌ى جه‌نگ ئاماده ده‌بوو و ده‌جه‌نگا، هه‌ربۆیه کاتێ مسته‌فا که‌مال به‌مه ده‌زانێ که (خگوات سته) کاریگه‌ریى زۆرى هه‌بووه و خاوه‌نه‌که‌شى له جه‌نگدا پاڵه‌وانیه‌تى به‌زرى نواندووه، داواى لێ ده‌کات سه‌ردانى ( ئه‌نقه‌ره) بکات، بۆ ئه‌وه‌ى پاداشتى بداته‌وه، به‌ڵام ئه‌و له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: " من ده‌مه‌وێ له ترسناکترین شوێندا بجه‌نگێم، نه‌ک له پشت چاڵه‌کانه‌وه، من وا هه‌ست ده‌که‌م ئه‌و شوێنه‌م له ئه‌نادۆڵ زۆر ترسناکتره"(150) به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى دووباره بانگهێشت ده‌کرێ، ئه‌م جاره‌یان هه‌ندێ قوتابیى ڕه‌وانه ده‌کات و خۆشى چه‌ند رۆژێک پێش جه‌ژن له به‌روارى22/11/1922ز ده‌گاته (ئه‌نقه‌ره)، له‌وێ ئاهه‌نگێک سازکرابوو به بۆنه‌ى ڕزگاربوونى وڵات له ده‌ست دوژمنان و له هه‌مان کاتدا هه‌ر له‌گه‌ڵ دابه‌زینى نورسى له شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌لایه‌ن چه‌ندین ئه‌ندام په‌رله‌مان و جه‌ماوه‌رێکى زۆره‌وه پێشوازییه‌کى زۆر گه‌رمى لێ‌کرا، هه‌رچه‌نده خه‌ڵکه‌که زۆر خۆشحاڵ بوون به‌م بۆنه‌یه‌وه، به‌ڵام نورسى له فیکر و ناوه‌وه‌ى خۆیدا هه‌ستى به‌وه ده‌کرد که ده‌ستێکى نهێنى هه‌یه وڵات و میلله‌ت به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات، ئینجا به‌هۆى دیتنى هه‌ندێ کار‌و کرده‌وه و هه‌ڵسکه‌وتى مسته‌فا که‌مال و په‌رله‌مانتارانى تر حه‌قیقه‌تى بارودۆخه‌که‌ى بۆ ده‌رکه‌وت.(151) هه‌ر بۆیه به‌یاننامه‌یه‌کى نووسى که له ده خاڵ پێکهاتبوو، شایانى گوتنه ئه‌م نووسراوه له‌لایه‌ن (کازم قه‌ره به‌کر)ه‌وه(152)- یه‌کێک له گه‌وره فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کان- به سه‌ر ئه‌ندامانى په‌رله‌ماندا خوێنرایه‌وه ، که تیایدا باس له جێبه‌جێکردنى ئه‌رکه‌کانى ئاین به‌تایبه‌تى نوێژ و هه‌روه‌ها کێشه‌ى میلله‌تى کورد و چه‌ندان ڕێنمایى و پێشنیار ده‌کات،(153) ئیتر به کاریگه‌ریى ئه‌م بابه‌ته نزیکه‌ى (60) که‌س له ئه‌ندامان ده‌گه‌ڕێنه‌وه و له ئه‌نجامدا ژوورى نوێژکردن، به هۆى زیادبوونى ئه‌مانه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ ژوورێکى گه‌وره‌تر.(154)
هه‌ر چه‌نده مسته‌فا که‌مال له‌وکاته‌دا زیاتر هه‌ست به کاریگه‌ریى نورسى و زیره‌کى و هۆشیارى ده‌کات و هه‌ر بۆیه کاتێ له کۆڕه‌که دێته ده‌ره‌وه، له‌گه‌ڵى گفتوگۆیه‌ک ئه‌نجام ده‌دات، سه‌ره‌تا پێى ڕاده‌گه‌یه‌نێ که ئه‌م زانایه‌کى به‌رزه و پێویستیان پێى هه‌یه تا له کاروباره‌کانیان ڕاوێژى پێ بکه‌ن، هه‌ر بۆیه بانگهێشتیان کردووه، هه‌روه‌ها داواشى لىَ ده‌کات ببێته ئه‌ندام په‌رله‌مان یان ئه‌رکێکى تر‌ى وه‌کوِ وه‌کو لێپرسراوى وتاربێژانى کوردستان یانیش بیگه‌ڕێننه‌وه بۆده‌زگاى (دار الحکمه الاسلامیه) هه‌روه‌کو پێشووتر، ئینجا له ڕووى ماددیشه‌وه کۆشک و ته‌لار و مووچه و پاره‌شى بۆ ته‌رخان بکرێ.(155) به‌ڵام سه‌عید نورسى نه‌ک له مسته‌فا که‌مال، به‌ڵکو پێشتر خه‌ڵاتى سوڵتان عه‌بدولحه‌میدى دووه‌مى ڕه‌ت کردبوووه‌وه، چونکه به‌رژه‌وه‌ندى میلله‌ته‌که‌یان له‌به‌ر به‌ره‌ژه‌وه‌ندى تاکى ئه‌و پشت گوێ خستبوو، به‌ڵام وا دیاره (ئه‌تاتورک) له‌گه‌ڵ ئه‌وه به نورسى ده‌ڵێ ئێمه چاوه‌ڕێى خێرمان له تۆ ده‌کرد به‌ڵام بوویه هۆى نانه‌وه‌ى ناکۆکى له نێو ئه‌نداماندا، هه‌ر بۆیه نورسى له وه‌ڵامێکى به‌هێزدا هه‌قیقه‌تى مه‌سه‌له‌کانى بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه و ڕه‌فزى هه‌موو ئه‌و ئه‌رک و پاداشته‌ش ده‌کاته‌وه که (مسته‌فا که‌مال) ده‌یویست پێى ببه‌خشێ، ئیتر به‌مجۆره نورسى پشت له (ئه‌نقه‌ره) ده‌کات و دووباره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست بکات به‌و میکانیزمه‌ى که ئه‌و به گونجاوى ده‌زانی بۆ چاککردنى بارودۆخى میلله‌ت.(156)
ئیتر به پێى وته‌ى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) دیاره ئه‌و تێکۆشانه‌ى (بدیع الزمان) (ڕفچل الجهاد)ه چونکه به‌رامبه‌ر (سلگان جائر)، (کلمه الحق) ى ده‌ربڕیوه، هه‌ر چه‌نده جاری تریش نورسى و (مسته‌فا که‌مال) له ئه‌نقه‌ره ،پێش ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه بۆ شارى (وان) چاویان پێک که‌وتووه، به‌ڵام هه‌روه‌ک پێشوو گفتوگۆکه‌یان له بازنه‌ى (الامر بالمعروف والنهی عن المنکر) خۆى بینیوه‌ته‌وه، ئیتر دواى ئه‌مه وه‌کو گوتمان نورسى ڕووى کرده‌وه شاره‌که‌ى، به‌وه‌ش قوناغێکى نوێ له ژیانى ده‌ست پێ کرد(157)، که بریتى بوو له په‌روه‌رده کردنى دڵان و خۆ تۆکمه‌کردن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شاڵاوى گومڕایى و پاراستنى بیروباوه‌ڕ، هه‌ر بۆیه له‌وکاته‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بێ هیوا بوو له ده‌سه‌ڵاتداران و سیاسه‌تمه‌داران، ڕووى کرده ڕێگه‌ى تر و ئینجا دروشمى (ڕعوژ بالله من الشیگان والسیاسه)ى به‌رزکرده‌وه.(158)
جگه له‌مه ئه‌وه‌ى گرنگه مابێ ئه‌وه‌یه که نورسى ده‌ڵێ: " هه‌ندێ که‌س لێیان پرسیم: بۆ له‌وکاته‌ى (مسته‌فا که‌مال) ویستى به (300) لیره داتبمه‌زرێنێ به ئامۆژگاریکارى گشتى له کوردستان و ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و سه‌رۆکایه‌تى کاروبارى ئاینى له‌گه‌ڵ ئه‌ندامیه‌تى له (دار الحکمه) بۆ ڕ‌ازى کردنم و قه‌ره‌بوونه‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌و ئه‌رکانه‌ى که پێشتر هه‌مبوون، ڕ‌ازى نه‌بویت؟ له‌کاتێکدا گه‌ر ئه‌مه‌ت بکردایه ئه‌وا ده‌بوویه مایه‌ى پاراستنى خوێنى چه‌نده‌ها که‌س.(159) چونکه به هۆى شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌کانى کوردستانه‌وه خه‌ڵکانێکى زۆر له‌ناوبران و فه‌وتان، به‌ڵام له وه‌ڵامى ئه‌وانه‌دا ده‌ڵێ ئه‌و ڕێگه‌یه‌ى که له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌وه هه‌ڵمبژارد - که بریتییه له نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ى (په‌یامه‌کانى نوور) - به چه‌نده‌ها جار له‌وه زیاتر به‌که‌ڵک و سوودبه‌خشه، چونکه له ڕێگه‌ی یه‌که‌مه‌وه ژیانى چه‌ند که‌سانێک له دونیا ڕزگار ده‌کرێ، به‌ڵام ڕێگه‌ى دووه‌م ده‌بێته هۆى رزگارکردنى ژیانى مرۆڤه‌کان له دواڕۆژدا، که ئه‌مه زۆر زۆر گرنگتره"، ئه‌مه بیروبۆچوون و هه‌ڵسءکه‌وتى نورسى بوو له‌گه‌ڵ بارودۆخ و چۆنیه‌تى موماره‌سه‌کردنى چه‌مکى (تێکۆشان).(160)
له ڕاستیدا به ڕاى ئێمه‌ش ڕێگه‌ى دووه‌م زۆر سوودبه‌خشتر بوو ، چونکه گه‌ر لێپرسراوێکى به‌رزیش بووایه له کوردستان و سه‌ر به حکومه‌تى که‌مالى بووایه، ده‌بوو دارده‌ستێک بووایه به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه، ئیتر ئه‌و خزمه‌ته‌ى که به هۆى په‌یامه‌کان کردى، ئێستاش خه‌ڵکانێک له ئه‌وروپا و شوێنانى تریش به هۆیه‌وه ئیسلامیان ناسیوه و شوێنى که‌وتوون.(161)
ئه‌مه بوو هه‌ڵوێستى سه‌عیدى نورسى به‌رامبه‌ر خه‌باتى چه‌کدارى و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى به کردار له ژیانیدا .