فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
په‌یدا بوونی کورد
نوسینی :ماکوان
به‌پێی سه‌رچاوه مێژوویی و پاشماوه دێرینه‌کان بۆمان ده‌رکه‌وت که کورد له نه‌ژادی یاری یه‌و له ڕه‌گه‌زی (هیندو ئه‌وروپی)یه.
له سه‌رده‌مێکی نه‌زانراوا یانی چه‌ند هه‌زار ساڵێك پێش زاین به‌ره‌و کوردستانی ئێستا کۆچیان کردوه که ئه‌که‌وێته خواروی ئه‌رمه‌نستانه‌وه و به کوردستان ناو ده‌برێت. هۆزه‌کانی کورد له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه به درێژایی ڕوباری دیجله له ڕیزه چیاکانی زاگرۆس تا که‌نداوی عه‌ره‌ب و که‌ناری ده‌ریای عومان ڕۆیشتون له ڕۆژئاواوه به درێژای ڕوباری فورات و کۆمه‌ڵه شاخی –تۆرسب- تا سوریا‌و شامات و که‌ناری ده‌ریای سپی بڵاو بونه‌ته‌وه.
وه‌ك بۆمان ڕوون بۆته‌وه ئه‌م هاتنه شه‌پۆلیه یه‌ك له دوای یه‌ك بوه و یانی به قۆناغ و له چيند کاتێکدا نه‌ك به‌سه‌ر یه‌که‌وه و له یه‌ك کاتدا. لێره‌دا به ته‌واوی بۆمان ڕوون نی یه که له کوێوه هاتون.
بڕێك له مێژوو نووسان ئه‌ڵێن کورد له خواروو یا له سه‌رووی ده‌ورو به‌ری ده‌ریای به‌ڵتیکه‌وه یه‌کسه‌ر به‌ره‌و قه‌فقازو ئارمه‌نستان هاتوون و له شاخه‌کانی (جودی) (ئارارات)ه وه سه‌ره‌و خوار بونه‌ته‌وه.
له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه تا که‌ناری ده‌ریای عومان و له ڕۆژئاواوه تا که‌ناری ده‌ریای سپی بڵاو بونه‌ته‌وه. هه‌ندێکی تر له مێژوو نووسان ئه‌ڵێن کورد له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه یانی ئاسیای ناوه‌ڕاست به‌ره‌و خواروی ده‌ریای خه‌زه‌ر هاتوون(1) ورده ورده به‌درێژایی زنجیره شاخی زاگرۆس و ده‌ورو به‌ری دیجله بڵاو بونه‌ته‌وه وتا نزیك ده‌ریای سپی ڕۆشتوون. هه‌روه‌ها به‌شێك له ناوچه‌ی (وان) یش جێگر بوون که پاشماوه‌ی دێرین و مێژینه‌یان له‌م ناوچه‌دا جێ هێشتوه که نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری و فه‌رمانڕه‌واییانه. پڕۆفیسۆر مینۆرسکی ئه‌ڵێت:- له‌وانه‌یه کورد له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه یانی ئێرانی ئێستاوه هاتبن به‌ره‌و رۆژئاوا تا له کوردستانی ئێستادا جێگیر بوون.
له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ خۆیاندا یا له کاتی هاتنیاندا تووشی کۆمه‌ڵێك بووبن به ناوی –کاردۆ- که ئه‌م کۆمه‌ڵه له پاشدا تێکه‌ڵاوی کورده تازه‌کان بوون. وا ده‌ئه‌که‌وێ ڕۆشتن و بڵاوبونه‌وه‌ی کورد له سنوری ئێستایان تێپه‌ڕیان نه‌کردوه. چه‌ند هۆیه‌کی سروشتی و ڕامیاری ڕێ ی لێگرتبن که ئه‌مانه‌ن.
1- له سه‌ره‌وه ده‌ریای مازه‌نده‌ران (خه‌زه‌ر) و چیاکانی ئارارات.
2- له خواره‌وه ده‌ریای عومان و ده‌وڵه‌تی عیلام.
3- له ڕۆژئاواوه ده‌وڵه‌تی (سۆمه‌رو ئه‌که‌د) و له‌م لایشه‌وه ده‌ریای سپی هۆیه‌کی تری گل خواردنه‌وه‌یان بووه.
(1) ده‌ریای خه‌زه‌ر یانی ده‌ریای مازه‌نده‌رانی ئێستا.
وتمان ده‌وڵاتی (سۆمه‌رو ئه‌که‌د) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مێژووی کورد به‌پێ ی پاشماوه دیرینه‌کان له مێژووی (کلدان، ئاشور، پێش داد)ی کۆنتره. ئه‌و پاشماوه‌و به‌ڵگانه نیشانمان ده‌ده‌ن که چه‌ند هۆزێك له هۆزه بنچینه‌ییه‌کانی کورد که بریتین له هۆزه‌کانی (لۆلۆ، گۆتی، کاسی، هۆری) که له ڕیزه شاخه‌کانی زاگرۆس‌دا نیشته‌جێ بوون له‌گه‌ڵ هۆزه‌کانی (سۆمه‌ر، ئه‌که‌د، عێلام) هاوسێ و هاوپه‌یمان بوون.
تا ئه‌م کاته‌ش ناوی (کلده و ئاشور) له ئارادا نییه‌و که‌یومه‌رس یه‌که‌م فه‌رمان ڕه‌وای پێش دادیه‌کان که زه‌رده‌شتیه‌کان به (ابو البشر) ناویان ئه‌برد هێشتا له دایك نه‌بووه. هه‌ر به پێ ی ئه‌م ڕایه ئه‌توانین بڵێین هاتنی کورده‌کان و بڵاو بونه‌وه‌یان بۆ ئه‌م جێگای ئێستا زۆر پێشتره له هاتنی پێش دادیه‌کان بۆ ووڵاتی پارس ی ئێستا. هه‌رچه‌نده ڕاو بۆچونی ده‌رباره‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه یا لای ژووروه‌وه هاتبێ، له هه‌ر لایه‌کیانوه هاتبێ جێ ی گومان نییه ڕاسته. لای ژووروه‌وه به‌ره‌و شاخه‌کانی ئارارات و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و خوار بونه‌ته‌وه به دووبه‌ش. ه‌شێکیان له ده‌ورو به‌ری فورات و به‌درێژای شاخه‌کانی تۆرس تا که‌ناری ده‌ریای سپی و سوریا‌و شام بڵاو بونه‌ته‌وه.
به‌شه‌کانی تر به درێژایی ڕیزه چیاکانی زاگرۆس و ده‌وری دیجله‌و تا که‌نداوی عه‌ره‌ب و که‌ناری ده‌ریای عومان ڕۆشتوون. یاخود له به‌شی ڕۆژهه‌ڵات یان ئاسیای ناوه‌ڕاست به‌ره‌و ڕۆژئاوا‌و خوارووی ده‌ریای مازه‌نده‌ران و ناوچه‌ی ئازه‌ربایجان وناوچه‌ی ئه‌سفه‌هان وهه‌مه‌دان و کرماشان ولوڕستان جێگیر بوون به‌شی یه‌که‌میان یاخود ئه‌وانه‌ی له‌ی سه‌ره‌وه هاتوون پێیان ووتون –گودی- یا –گوتی- یانی خه‌ڵکی شاخی جودی –ئارارات- که عه‌ره‌ب پێیان ده‌ڵێن –جودی- به‌شی دووه‌م پێ یان ئه‌وتن (کورتی-کوردی) له پاشدا پارسه‌کان پی یان ووتون –سیرتی-(1) وه‌ك هێرۆدۆت ئه‌ڵێت له‌سه‌ده‌ی نۆهه‌می زاین خۆیان ناو ناوه (ماد) (مادی گه‌وره) (مادی بچوك- سه‌ده‌می که‌یقوباد). له سه‌ده‌ی نۆهه‌می پێش زاین فه‌رمانڕه‌وای ئاشوره‌کان (سه‌لمانانزاری دووه‌م) له‌گه‌ڵیاندا که‌وتۆته ناکۆکی.
زۆربه‌ی مێژوو نووسه‌کان به‌شی یه‌که‌می کورد ناو ئه‌نێن به (کوردی ڕۆژئاوا) یا (ئاراراتی) به‌شی دووه‌م ناو ئه‌نێن به (کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی) یا (مادایان).
پڕۆفیسۆر مینۆرسکی- هه‌ر ئه‌و ڕایه‌ی سه‌ره‌وه‌ی هه‌یه ئێمه‌ش به‌هه‌مان شیوه ئه‌ڵێین به‌شی یه‌که‌م یانی (کوردی ڕۆژئاوای) یا ئاراراتی به به‌سی دووه‌م ئه‌ڵێین (کورده ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان) یا (مادان).
تا ئێستا روون نییه ئه‌م دوو کۆمه‌ڵه کامیان زووتر هاتوون به‌ڵام له مێژووی (سۆمه‌رو ئه‌که‌د) به‌شی یه‌که‌میان زیاتر باس ئه‌کرێت.
بڕێك له ڕۆژهه‌ڵات ناسه‌کان هاتنی دووه‌م له سه‌ده‌ی ده‌یه‌می پێش زایین ناو ئه‌به‌ن.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕایه ڕاست بێت ئه‌وا جێێ گومان نییه که (گوتیه‌کان) یانی ئاراراتیه‌کان له پێش (کورتیه‌کان) یانی ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کاندا هاتوون.
(1) سیرتی به‌هۆی ئازایه‌تی و دڕنده‌ی و ئازاردانی خه‌ڵك و به ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه پێیان ووتون سیرتی که (سرت) له هه‌ورامانی دا به مانای( دڕك) دێت.
ده‌رباره‌ی ڕابووردوی کورد- به شیوه‌یه‌کی گشتی
به‌ڵگه مێژووی و پاشماوه دیرینه‌کان وا ده‌ری ئه‌خه‌ن که کورد به پینج سه‌ده‌م دابه ش ئه‌بێت.
1- سه‌رده‌می پێش مێژوو:- له چه‌ند هه‌زار ساڵی پێش زایینه‌وه تا ساڵی (3600)ی پ.ز که فه‌رمان ڕه‌وایی (نه‌رامسین کوڕی سارگۆن)ی یه‌که‌م به‌ده‌ستی (گوتی) ده‌ست پێ ئه‌کات که زیاتر له دوو سه‌ده پێش (سۆمه‌رو ئه‌که‌د) فه‌رمانڕه‌واییان کردوه. تا ئێستا به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشکرامان نی یه.
2- سالی (3600 تا 853)ی پ.ز یانی سه‌رده‌می په‌یوه‌ندی کورد له‌گه‌ڵ (مۆمه‌ر، ئه‌که‌د، کلدی، ئاشور، عیلام) له کاتی فه‌رمانڕه‌وایی (نه‌رامسین) تا په‌یدا بوونی که‌یقوبادی کورد (سه‌رده‌می دروست کردنی ده‌وڵه‌تی ماد) که پارسه‌کان له‌م کاته‌دا به‌شێك بوون له ماد.
3- ساڵی (853 تا 550)ی پ.ز سه‌ده‌می فه‌رمانڕه‌وایی ماده‌کان تا په‌یدا بوونی که‌یخوسره‌وی گه‌وره (سیروس الآعظم) ده‌وڵه‌تی ئێران له سیروسه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات که ماده‌کان له‌م کاته‌دا به‌شێك بوون له ده‌وڵه‌تی ئێران.
4- له ساڵی(550)ی پ.ز تا سه‌رده‌می ئیسلام- له سه‌ده‌می که‌یخوسره‌وی گه‌وره تا پچڕانی کورده‌کانی ڕۆژئاوا له ئێران. له‌م کاته‌دا کورد جار جاره فه‌رمانڕه‌وایی گرتۆته ده‌ست به‌ڵام زیاتر ژێرده‌سته بووه.
5- کورد له سه‌رده‌می ئیسلام به‌دواوه (لێره‌دا به‌سه‌که‌مان ته‌نها له سێ ده‌وره‌دا درێژه پێ ئه‌ده‌ین که ده‌وره‌ی دووه‌م، سێیه‌م، چواره‌مه).
کورد له (3600 تا 853)ی پ.ز
له سه‌ده‌می فه‌رمانڕه‌وایی (سارگۆنی یه‌که‌م)ی ئه‌که‌د هیچ باسێك ده‌رباره‌ی هۆزه کورده‌کان نه‌بوه به‌ڵام کاتێ (نه‌رامسین)ی کوڕی فه‌رمانڕه‌وایی گرته ده‌ست په‌یوه‌ندی په‌یدا بوو له نێوان ئه‌که‌د و کورده‌کاندا. له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی (36)ی پ.ز نه‌رامسین شه‌ڕ به هۆزی (لۆلۆ) ئه‌گێڕێ و به‌سه‌ریاندا زاڵ ئه‌بێت. پاش ماوه‌یه‌کی که‌م (نه‌رامسین) به ده‌ستی (گوتی)یه‌کان که هاو ڕه‌گه‌زی لۆلۆکانن تیا ئه‌چێ و فه‌رمانڕه‌وایی بابل (سۆمه‌رو ئه‌که‌د) ئه‌که‌وێته ده‌ست (گۆتی).
له سه‌ده‌می فه‌رمانڕه‌وایی (گۆتا) پێبجه‌م فه‌رمانڕه‌واییان (عیلامه)کانیش ئه‌که‌ونه ژێر ده‌ستیانه‌وه و ده‌بنه باج ده‌ر. لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت له سه‌ده‌می سارگۆنی (یه‌که‌م)دا و پێش ئه‌ویش کورد هه‌بووه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناکۆکی و به‌ربه‌ره‌کانێ نه‌بووه له نێوانیاندا له مێژووی (سۆمه‌رو ئه‌که‌د)دا باسی نه‌کراوه.
پێش نه‌رامسین لۆلۆکان له سه‌ده‌می سارگۆنی یه‌که‌مدا فه‌رمانڕه‌وا بوون، که (لاسیراب) فه‌رمانڕه‌وا بووه له‌و کاته‌دا.
پڕۆفیسۆر- سپایزاریش- هه‌مان ڕای هه‌یه(1). له کاتی هاتنی سارگۆنی دووه‌م (2800)ی پ.ز کۆتایی هاتووه به فه‌رمانڕه‌وایی گوتی و له ووڵاتی بابل ده‌ری کردون هه‌تا گێڕاونیه‌ته‌وه بۆ بناری زاگرۆس، شوێنی پێشوی خۆیان.
ووڵاتی ماده‌کانی داگیر کردوه‌و هه‌موو (مادستان و کوردستان)ی خستۆته سه‌ر بابل و ماوه‌ی سێ سه‌ده- ماد‌و کوردیانی (ڕۆژهه‌ڵاتی و ئارارات) باج ده‌ری بابل بوون [ لێره‌دا ده‌رئه‌که‌وێ که ماده‌کان له سه‌ده‌ی (28)ی پ.ز له ناوجه‌ی مادستان بوون].
ساڵی (2500)ی پ.ز له کاتی وه‌رگرتنی فه‌رمانڕه‌وایی –ضحاك- پێش دادیه‌کان یانی (ماد + کورد) باجیان به کلدانیه‌کان داوه ته له ئه‌نجامدا –ضحاك- ده‌ستی به‌سه‌را گرتوون.
(دونگی) فه‌رمانڕه‌وایی سۆمه‌ر له ساڵی (2450)ی پ.ز هێرشی کردۆته سه‌ر عیلام و لۆلۆکانی خستۆته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه.
له ساڵی (2358)ی پ.ز که ده‌وڵه‌تی ئاشور پێك هات تا ساڵی (2192)ی پ.ز به هیچ جۆرێك باسی کورد نه‌کراوه.
نه ڕۆژهه‌ڵاتی و نه ئاراراتی به‌ڵام که‌یومه‌رس ساڵی (3341)ی پ.ز ده‌وڵه‌تی پێش دادی پێك هێناو شاری ده‌ماوه‌ندی کردۆته پایته‌ختی خۆی ده‌وروبه‌ری ساڵی (2600)ی پ.ز زوحاك له بابله‌وه سوپای بۆ سه‌ر پێش دادیه‌کان هێناوه‌و له
(1) مێژووی کۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك ل (186) وه هۆزه‌کانی میسۆپۆتامی ل (99).
ده‌ورو به‌ری شاری (ئه‌سته‌خه‌ر)ی پارس له‌گه‌ڵ جه‌مشیدی فه‌رمانڕه‌وای پێش دادی به‌یه‌کدا هاتوون له ئه‌نجامدا به‌سه‌ریا سه‌که‌وت و فه‌رمانڕه‌وایی جه‌مشیدی پێش دادی کۆتایی هات.
له‌سه‌ده‌می فه‌رمانڕه‌وایی (کۆدۆ ناخۆنتا)ی یه‌که‌م فه‌رمانڕه‌وایی عیلامه‌کان که به‌سه‌ر زوحاکدا سه‌رکه‌وتن توانیان دیلیه‌تی بیچرن به یه‌رمه‌تی فه‌ره‌یدونی پێش دادی و کاوه‌ی مادی ساڵی (2192)ی پ.ز ساڵی (2018)ی پ.ز فه‌رمانڕه‌وایی ئاشورو کلده‌کان – نینه- له‌شکرێکی گه‌وره‌ی هێنایه سه‌ر ووڵاتی ماد و فه‌رمانڕه‌واکه‌ی گرت و له سێداره‌ی دا‌و هه‌تا ده‌ورو به‌ری شاری –به‌ڵخ-ی گرت.
به‌ڵام نه‌یتوانی قه‌ڵای شاره‌که بگرێ تا له پاشدا شاری (سه‌مێرامیس) گرتی.
له نێوان هۆزه‌کانی ئاسیای ناوه‌ڕاست له که‌ناری ڕۆژهه‌لاتی ده‌ریای ڕه‌ش چه‌ند به گژاچونێك ڕویدا له نێوان سه‌ده‌کانی (19،18)ی پ.ز له‌م کاته‌دا هێزێکی بچوك له ره‌گه‌زی ئاری (هیندۆ ئێرانی)، له لای سه‌ره‌وه په‌یدا بوو تا ڕۆژئاوای کوردستانی ئێستا هاتن و جێگیر بوون.
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی