فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
په‌روه‌رده‌له نێوان ئه‌ركى حیزب و خوێندنگه‌دا
عوسمان حه‌مه فه‌رج عه‌بدوڵڵا په‌روه‌رده له تاكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات بۆ نێو كۆمه‌ڵگه، ئه‌ركى په‌روه‌رده به شێوه‌یه‌كی گشتى به‌رجه‌سته‌كردن و ئه‌نجامدانى كاره‌كانى رۆژانه‌ى ژیانه، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا، له لایه‌ن تاك به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه و جڤات، ئه‌وانیش له‌ده‌سه‌ڵات و دام و ده‌زگاكاندا به‌رامبه‌ر هاووڵاتیان، په‌روه‌رده له دوو شێوازى گشتى و تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت. په‌روه‌رده‌ى تایبه‌ت له تاكه‌وه به‌رامبه‌ر تاكێك یان كۆمه‌ڵێ ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌رچی په‌روه‌رده‌ى گشتییه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌نجام ده‌درێت به كۆمه‌ڵێ یاسا و پرۆگرامی تایبه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتى، له لایه‌ن دام و ده‌زگاكانى په‌روه‌رده‌وه كه سه‌ره‌كی ترینیان خوێندنگه‌یه. له وڵاتى رۆژهه‌ڵات و كوردستانیش ئه‌ركى په‌روه‌رده‌كردن له لای حیزبه‌كانه‌و ناوه‌ندی خوێندنگه كه په‌روه‌رده‌ى گشتییه وه‌لانراوه. سه‌رده‌مانێك حوجره و خانه‌قاكان تاكی (په‌روه‌رده و زانست – التربیه والتعلیم)یان به‌رهه‌م ده‌هێنا و ته‌واوكه‌رى یه‌كتر بوون، به‌ڵام ئێستا باڵاترین ناوه‌ندی زانست كه زانكۆیه، تاكی تا راده‌یه‌ك كه‌م په‌روه‌رده له به‌ها باڵاكانى مرۆڤایه‌تى به‌رهه‌م ده‌هێنێت و، وه‌ك چه‌كی ناوه‌كی بۆ جیهان، دام و ده‌زگایه‌ك گه‌نده‌ڵ ده‌كات، خوێندنگه‌ى ئێمه دوو كاتى دیاریكراوى سه‌رله‌به‌یانی و ئێواره‌یه، وانه‌كان به گشتى تیۆرین و پراتیكیی له‌گه‌ڵدا نییه، تاقیگه رۆڵی نییه له سه‌لماندنی راستى وانه‌كان له دیدی خوێندكاره‌وه كه سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌رِه و به‌و بابه‌ته خوێندكار په‌روه‌رده ده‌كرێت له‌سه‌ر یاسای به‌سه‌رچووى (هه‌رشێك نه‌بینى بوونى نییه). وانه‌كانى زانستى مرۆڤایه‌تى شێوه‌یه‌كی ته‌قلیدی و سواوه یه‌ك قسه‌كه‌ر و كۆمه‌ڵێ گوێگر، به‌بىَ بیرورِا گۆرِینه‌وه و ئازادیى راده‌ربرِین و نه‌بوونى كات. قوتابخانه‌كانى لاى ئێمه ته‌نها له قۆناغی سه‌ره‌تاییدا جه‌خت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێ به‌هاى مرۆڤایه‌تى ده‌كرێته‌وه وه‌ك ده‌ست پاكی و رێزی دایك و درۆ نه‌كردن و ....هتد له قۆناغه‌كانى تر‌ى خوێندندا تۆوى به‌ها باڵاكانى مرۆڤایه‌تى له گه‌شه‌كردنه‌وه‌ى ده‌چن سورِمت بوون، ئه‌و نه‌وه‌یه كه له زانكۆ دێنه‌وه بۆ ناو كۆمه‌ڵگا، له برى گۆرِان و مه‌عریفه له كۆمه‌ڵگادا گه‌نده‌ڵی له دام و ده‌زگاكاندا دروست ده‌كه‌ن و حیزب ده‌بێته سه‌رچاوه‌ى پلانی كاركردنیان و به به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تى حیزب په‌روه‌رده‌یان ده‌كات و ده‌زگاكانى حكومه‌ت ده‌بن به باره‌گا. په‌روه‌رده‌ى ئێمه ناتوانێت په‌روه‌رده‌ى (گشتى بوون) دروست بكات له خوێندندا ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌سازی بۆ حیزب خۆش ده‌كات كه تاك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆى نه‌ك كۆمه‌ڵگه په‌ره‌رده بكات، له‌به‌ر بێ پلانی پرۆسه‌ى په‌روه‌رده، له وڵاتانی رۆژهه‌ڵات و كوردستان بووه‌ته فاكته‌رى سه‌ركه‌وتن بۆ حیزبه‌كان له هه‌ڵبژاردندا له‌به‌ر بوونى گه‌نده‌ڵی و پاشاگه‌ردانى له هه‌موو بواره‌كانى ژیاندا. ئه‌گه‌ر رۆژهه‌ڵات و كوردستان به‌راورد بكه‌ین له‌گه‌ڵ رۆژئاوادا ته‌واو پێچه‌وانه‌یه، له رۆژائاوادا پرۆسه‌ى په‌روه‌رده (گشتى بوون)ى سه‌لماندووه له به‌رجه‌سته‌كردنى به‌ها باڵاكانى مرۆڤایه‌تى و جێبه‌جێ كردنى یاساكانى ده‌سه‌ڵات، كه‌له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تاك و كۆمه‌ڵگه دامه‌زراوه. په‌روه‌رده پێوه‌رى بردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن نییه، به‌ڵكو په‌یمان و به‌ڵێن دانه له‌سه‌ر خزمه‌تكردنى باشتر له باش، یان باشترین له باشتر. حیزبه‌كان له رۆژئاوا پرِوپاگه‌نده‌ى په‌روه‌رده‌یی زۆر ناكه‌ن وه‌ك حیزبه‌كانى رۆژهه‌ڵات له‌سه‌ر به‌رجه‌سته‌كردنى یه‌كسانى، دیموكراسی، ئازادى، یاساسه‌روه‌رى، نه‌مانى گه‌نده‌ڵی و .....هتد، چونكه له رۆژئاوادا ئه‌م دروشمانه بوونه‌ته ئاوێته‌ى ژیان، به گۆرِانی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن حیزبه‌كانه‌وه له‌بار نابرێن، به‌ڵكو زیاتر به قووڵایی په‌روه‌رده و ده‌سه‌ڵاتدا ده‌چن، به‌ڵام لاى ئێمه هێشتا گره‌و وپه‌یمانى له‌سه‌ر ده‌درێت له نێو حیزبه‌كاندا له كاتى هه‌ڵبژاردندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاش سه‌ركه‌وتن له برى گۆرِان، یاسای بیركارى رێژه‌ى نه‌گۆرِ (27 له‌سه‌ر 7) دووباره ده‌كه‌نه‌وه، له په‌روه‌رده و ده‌سه‌ڵاتدا، سه‌ره‌رِای ناشیرین كردنى چه‌مكه جوانه‌كانى كاتى هه‌ڵبژاردن. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و خوێندن (گشتى بوون) وه‌رگرێت و خوێندنگه سه‌رچاوه‌ى به‌ها باڵاكانى مرۆڤایه‌تى بێت، بێگومان حیزب له په‌روه‌ده‌كردنى تاك بۆ به‌رژه‌وه‌ند تایبه‌تى ماڵ ئاوایی ده‌كات. ئێستا په‌روه‌رده‌ى به‌ها باڵاكان نه له‌خێزان و نه له قوتابخانه و نه له راگه‌یاندندا به‌گشتى بوونیان نییه، تاكه فاكته‌رى ئه‌م جۆره په‌روه‌رده‌یه به‌زۆرى ئاین و مزگه‌وته‌كانن، ئه‌م فاكته‌ره‌ش كۆمه‌ڵگه به‌گشتى لێی سووده‌مه‌ند نابن، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك په‌روه‌رده بێت به به‌ها باڵاكانى مرۆڤایه‌تى له پاڵ زانست‌دا ده‌بێت سه‌رچاوه‌كه‌ى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده بێت له خوێندنگه‌كاندا تا له په‌روه‌رده‌ى حیزبی بمانپارێزێت، چونكه هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندی گشتى ره‌چاو ناكات و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تى مه‌به‌سته، ئه‌مه‌ش په‌روه‌رده‌ى حیزبه‌كانى رۆژهه‌ڵات و كوردستانیشه، به پێچه‌وانه‌وه له رۆژئاوادا ئه‌ركى په‌روه‌رده بۆ خوێندنگه‌یه نه‌ك حیزب و حیزب له ده‌سه‌ڵاتدا.
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی