مـــاڵـــه وه
فۆنتی کوردی
دۆعاو پاڕانه وه
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
کاته کانی نوێژ
ئه‌گه‌رپشتیوانی خوایی نه‌ده‌بوو...
بورهان محه‌مه‌د ئه‌مین
ئه‌وه‌ی كه سه‌رنجی مێژووی ئیسلام بدات، سه‌ری سورِ ده‌مێنێ له‌وه‌ی كه ئه‌م ئاینه چۆن ماوه له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌م هه‌موو لق و پۆپ و ده‌سته گرۆ و مه‌زهه‌به جۆراوجۆرانه‌دا، كه به‌ناویه‌وه هه‌ن و گه‌لێكیشیان له‌ژێر چه‌تره‌كه‌ی ئه‌ودا خه‌ریكی گێرِانی پیلانی زه‌به‌لاح و نه‌خشه‌ی سامناك بوون و ده‌بن!!
سه‌یر له‌وه‌دایه هێشتا پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) خۆی له ژیاندا بوو، ده‌سته‌یه‌ك پێغه‌مبه‌ره درۆزنه، یان به‌ناو پێغه‌مبه‌ر په‌یدا بوون، كه به‌ناوبانگترینیان (مسیلمه) بوو.
(مسیلمه) جورئه‌تی دا به خۆی و نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) كرد و تێیدا نووسی "له (مسیلمه)ى پێغه‌مبه‌ری خواوه بۆ (محه‌مه‌د) پێغه‌مبه‌ری خوا، با رێكه‌وین پێكه‌وه زه‌وی دابه‌ش بكه‌ین، نیوه‌ی بۆ من و نیوه‌ی بۆ تۆ "!! پێغه‌مبه‌ر (د.خ) كاتێ كه نامه‌كه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشت، فه‌رمانی دا كه بۆی بنووسن: "له (محه‌مه‌د) پێغه‌مبه‌ری خواوه بۆ (مسیلمه)ى درۆزن [ (ان الارض لله يورثها من يشا‌ء من عباده و العاقبة للمتقين) "، ] واته: "له راستیدا زه‌وی موڵكی خوایه و ده‌یبه‌خشێت به هه‌ركه‌سىَ كه ئه‌و زاته ویستی له‌سه‌ر بێت له‌نێو به‌نده‌كانیدا، ده‌رئه‌نجام و سه‌رئه‌نجامی چاك و باشیش ته‌نها بۆ پارێزگار و ته‌قوادارانه ".
ئیتر ئه‌وه بوو دوای چه‌ند مانگێك پێغه‌مبه‌ر (د.خ) وه‌فاتی كرد، ئیتر موسه‌یله‌مه به فرسه‌تی زانی و ئه‌وه‌نده‌ی تر فوی كرده خۆی و كه‌وته پرِوپاگه‌نده و، ده‌یوت ئیتر پێغه‌مبه‌رایه‌تی بۆ من یه‌كلایی بۆته‌وه، من ماوم و (محه‌مه‌د) مرد!!
جا بێگومان ئه‌وه ته‌نها كێشه و كۆسپ نه‌بوو، به‌ڵكو زۆرێك تیره و تایه‌فه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه، كه هێشتا ئیمان و باوه‌رِ له دڵ و ده‌روونیاندا نه‌چه‌سپیبوو، هه‌ڵگه‌رِانه‌وه.
خه‌لیفه (ئه‌بوبه‌كر) وتى: ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د (د.خ) ده‌په‌رستێ، وتى "محه‌مه‌د وه‌فاتی كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خوا ده‌په‌رستێت، ئه‌وه ئه‌و زاته هه‌میشه زیندووه و هه‌رگیز نامرێت "، ئیتر ئه‌وه بوو له‌شكرێكی گه‌وره‌ی نارده سه‌ر (مسیلمه)، كه خه‌ڵكێكی زۆری خه‌ڵه‌تاندبوو، توانرا دوای قوربانییه‌كی زۆر ـ كه ده‌یه‌ها قورئان له‌به‌ری تێدا شه‌هید بوون ـ (مسیلمه)ى درۆزن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوان ته‌مێ بكه‌ن.
له‌وه‌ودوا هه‌موو جه‌نگ و ناكۆكییه‌كان كه به پیلانی ناحه‌زان له‌نێوان هاوه‌ڵاندا سه‌ری هه‌ڵدا، خه‌لیفه (عوسمان) شه‌هید كرا و ده‌رئه‌نجام بوو به‌هۆی ناكۆكییه‌كی گه‌وره‌ی نێوان خه‌لیفه (عه‌لی) و (معاویه‌ی كورِی ئه‌بو سوفیان)، جه‌نگی (ێفین) و (جمل) و (نهروان)ى لێ كه‌وته‌وه و به شه‌هیدكردنی خه‌لیفه به ده‌ستی (خوارج) كۆتایی هات!
دواتر به‌رپاكردنی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی و شه‌هیدكردنی حه‌زره‌تی (حسێن) به شێوه‌یه‌كی دڵته‌زێن له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی (یه‌زیدی كورِی معاویه)دا.. پاشان دوای سه‌ده‌یه‌ك له فه‌رمانرِه‌وایی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی، ده‌وڵه‌تی عه‌باسی سه‌ریهه‌ڵدا و بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك فه‌رمانرِه‌وا بوو، پاشان هاتنی له‌شكری ته‌ته‌ر و مه‌غۆل له رۆژهه‌ڵاتی دووره‌وه بۆ سه‌ر به‌غدا، ئه‌وه بوو له هێرشێكی درِندانه‌دا له ساڵی (656)ى كۆچی‌دا كه‌وتنه ره‌شه‌كوژیی سه‌رجه‌م دانیشتووانی به‌غدا، ته‌نانه‌ت خه‌لیفه و خانه‌واده‌شی له‌و په‌لاماره رزگاریان نه‌بوو و سه‌ر برِان، هه‌ندێ مێژوونووس ده‌ڵێن: له ماوه‌ی (40) رۆژدا له شاری به‌غدا هه‌زار كه‌س، واته ملیۆنێك .. هه‌ندێكیش وتوویانه دوو هه‌زار، واته دوو ملیۆن كه‌س شه‌هید كراون.
دواتریش به‌رپابوونی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له توركیا و سه‌فه‌وی له ئێران و شه‌رِوشۆرِی نێوانیان، هه‌روه‌ها دروستبوونی ده‌یه‌ها میرنشین و به‌رپابوونی ده‌وڵه‌تی مه‌مالیك له میسر و ده‌یه‌ها كێشمه‌كێشی تر له سه‌ر ده‌سه‌ڵات به ناوی ئایینه‌وه، هه‌موو ئه‌وانه مشتێكن له خه‌روارێك، كه ئاده‌میزادی بیرتیژ و خاوه‌ن هه‌ست سه‌ری سورِ ده‌مێنێ كه چۆن له‌ناو ئه‌م هه‌موو فیتنه و ئاشوبه‌دا ئاینی ئیسلام مایه‌وه؟! چۆن قورئان به بێ ده‌ستكاری پارێزرا؟! چۆن هه‌میشه ده‌سته و گرۆیه‌كی چاك و پاك بوون و هه‌ن، كه داكۆكی له ئیسلام و له قورئان ده‌كه‌ن.
له راستیدا هه‌ندێك به چاویلكه‌ی ره‌شه‌وه ده‌رِوانن بۆ مێژوو و تانه له ئیسلام ده‌ده‌ن و چاوپۆشی له‌و خزمه‌ته گه‌ورانه ده‌كه‌ن كه ئه‌م ئاینه پێشكه‌شى گه‌لانی موسڵمانی كردووه له رووی زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌وشتییه‌وه.. خۆیان وێڵ و گێل ده‌كه‌ن له‌وه‌ی كه هۆكاری سه‌ره‌كی پابه‌ندنه‌بوونی خه‌ڵكییه به په‌یامی ئیسلام، هه‌ر بۆیه زوڵم و سته‌م و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ رووده‌دات و ئه‌م ئاینه به‌رییه له هه‌موو سته‌م و سته‌مكارییه‌ك.
شایانی باسه هۆشیاران و بیرمه‌ندان چاك هه‌ست به پشتیوانیی خوایی ده‌كه‌ن، كه به‌رده‌وام له ئاینه‌كه‌ی و له قورئانه‌كه‌ی كردوویه‌تی و ده‌یكات: [ (إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ) ] ، یاخود هه‌وڵ و كۆششی ناحه‌زان به فو ده‌داته قه‌ڵه‌م و بێ ئاكام ده‌یخاته روو [ (يُرِيدُونَ أَنْ يُطْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَيَأْبَى اللَّهُ إِلاَّ أَنْ يُتِمَّ نُورَهُ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ) التوبة (32) ] .
به تایبه‌ت كاتێك له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه ئه‌م هه‌موو پیلانه زه‌به‌لاحانه نه‌خراونه‌ته كار و هه‌وڵه‌كان چرِو پرِ كراونه‌ته‌وه و ناحه‌زان تۆمه‌تی ئیرهاب و توندرِه‌وی ده‌ده‌نه پاڵ خودی ئاینی ئیسلام.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌روون نه‌خۆشه‌كانی ناوخۆش كه‌وتوونه‌ته خۆیان و قه‌ڵه‌مه ژه‌نگاوییه‌كانیان خستۆته كار به ناوی ئازادیی بیرورِاوه، بێ گوێدان به برینداركردنی هه‌ست و شعوری ملیۆنه‌ها موسڵمانی كورد و ده‌یه‌ها ملیۆنی موسڵمانی دیكه، ورِێنه ده‌كه‌ن و ره‌خنه‌ی نابه‌جێ له قورئان و فه‌رمووده ده‌گرن به‌دوور له هه‌موو بنه‌مایه‌كی زانستی، له حاڵێكدا رۆژێك له رۆژان نه‌مانبینی و نه‌مانبیست بچووكترین ره‌خنه له شه‌یتان په‌رست و گاپه‌رسته‌كان بگرن، یاخود تانه و شه‌رِ بده‌ن له بتپه‌رستانی چین و ژاپۆن، كه ملیارێك زیاترن!! كه له‌م سه‌رده‌می زانست و ته‌كنۆلۆژیایه‌دا به‌رده‌وامن و ده‌ستبه‌رداری نابن.
جا با ئه‌وانه هه‌ر فوو له خۆر بكه‌ن، ئایا ده‌توانن بیكوژێننه‌وه! خۆ ئیسلام نوری خۆر نییه، به‌ڵكو نوری خواییه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌سته‌مه هیچ كه‌س و هیچ هێزێك بتوانێت ئه‌و نوره بكوژێنێته‌وه.
ئێستا كه‌ناڵه ئیسلامییه ره‌سه‌نه‌كان و سایته ئیسلامییه‌كانی تۆرِی ئینته‌رنێت خۆیان كردووه به هه‌موو شوێن و ماڵێكدا و حه‌قیقه‌تی ئیسلام ده‌خه‌نه به‌ر دیدی خه‌ڵكی به ده‌یه‌ها زمانی جیاواز، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو پیلان و نه‌خشه‌كان ده‌شكێته‌وه به‌سه‌ر خاوه‌كانیاندا.
ئێستا دوای رووداوه‌كانی (11)ى سێبته‌مبه‌ر ساڵانه پتر له بیست هه‌زار كه‌س له ئه‌مریكا موسڵمان ده‌بن و ئه‌و ژماره‌یه ساڵ به ساڵ روو له زیادییه.
ئه‌و كاریكاتێرانه‌ی كه له رۆژنامه‌یه‌كی دانیماركیدا بڵاو كرایه‌وه، سه‌رنجی رۆشنبیره‌كانی راكێشا و پتر له (50) كه‌س تێكرِا ئیعلانی موسڵمانبوونی خۆیانیان كرد و كه‌وتنه داكۆكی له ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام.
له حاڵێكا هه‌ندێ له عه‌لمانییه‌كانی له‌مه‌رِ خۆمان له كه‌ناڵه عه‌لمانییه‌كانه‌وه هه‌ر سه‌رگه‌رمی مێزگرد و به‌رنامه‌ی تایبه‌تن و جورئه‌تیش ناكه‌ن ئیسلامییه‌ك بانگه‌شه بكه‌ن تا به‌رپه‌رچی تۆمه‌ته نارِه‌واكان بده‌نه‌وه، خۆیان هه‌م [ (خَصْم) ] و هه‌م (حَكَم) ناحه‌ز و داوه‌ریشن له هه‌مان كاتیش‌دا، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش ره‌چاو ناكه‌ن كه پاپا داوای لێبوردن ده‌كات كاتێك كه گوفتارێكی نارِه‌وای له‌ده‌م ده‌ربچێت به‌رامبه‌ر ئیسلام.
شایانی باسه كاروانی دینداری و خواناسی له قوڵایی مێژووه‌وه كه‌وتۆته رێ و به‌رده‌وامیش كۆسپ و ته‌گه‌ره و كێشه‌ی هاتۆته رێ، به‌ڵام بێباكانه كۆڵی نه‌داوه و كۆڵیش نادات، تا سه‌رئه‌نجام به سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازی ده‌گاته مه‌نزڵ، ئه‌وسا هه‌موو شت روون و ئاشكرا ده‌بێت!!
یه‌كگرتوو .ژ .635
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی
هه موو موسڵمانێک مافی له به ر گرتنه وه و بڵاوکردنه وه ی بابه ته کانی ڕێگای ڕاستی هه یه له ڕێگای خوادا