فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
ئه‌م قه‌شه‌یه چۆن مۆسوڵمان بوو؟
و: حه‌سه‌ن پینجوینی.
ئه‌م بابه‌ته له‌راستیدا نامیلكه‌یه‌ك بوو كه قه‌شه‌ی پێشوو [كینس ئێل جه‌نگیز] ، كه‌ئێستا ناوی {عه‌بدوڵلا فارووق}ه ده‌ری كردبوو، له‌م نامیلكه‌یه‌دا باسی خۆی ده‌كات كه چۆن خوا رێنوێنی كردووه و بووه‌ته ئه‌ندامێك له‌م ئاینه هێژایه.. ئه‌گه‌ر سه‌یری به‌رگی ده‌ره‌وه‌ی نامیلكه‌كه بكه‌یت تیایا ده‌ڵێت: وه‌ك قه‌شه‌یه‌كی پێشوو و پیاوێكی ئاینی له‌كه‌نیسه‌دا ئه‌ركی سه‌رشانم رێ روونكردنه‌وه‌بوو بۆ خه‌ڵكی تا له‌وتاریكییه‌ی تیاده‌ژیان ده‌ریان بكه‌م...
پاش ئه‌وه‌ی خۆم موسوڵمان بووم، حه‌زێك له‌ناخما چه‌كه‌ره‌ی كرد كه‌ته‌جره‌به‌كه‌ی خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاینه‌دا بڵاوبكه‌مه‌وه، به‌ڵكو نوور وبه‌ره‌كه‌ته‌كه‌ی برِژێ به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا كه كه‌هێشتا نه‌یان ناسیوه‌و نازانن چییه.
من زۆر سوپاسی خودا ده‌كه‌م كه ئه‌ومیهره‌بانییه‌گه‌وره‌ی له‌ته‌كما كرد و هیدایه‌تی دام و خستمیه ناو ئیسلامه‌وه، و تا له جوانی و گه‌وره‌یی ئه‌م ئاینه شاره‌زا ببم، به‌وشێوه‌ی كه پێغه‌ممه‌ری هێژا و هاوه‌ڵه حه‌قره‌وه‌كانی شه‌رحیان كردووه..
ته‌نیا به هۆی ره‌حمه‌تی خواوه ده‌گه‌ینه ئه‌و هیدایه‌ته راسته‌قینه‌یه، و توانای شوێنكه‌وتنی ئه‌و رێ راسته‌مان ده‌بێت، كه سه‌ر بۆ سه‌ركه‌وتنی دنیا‌و قیامه‌ت ده‌كێشێت.. كاتێ رۆیشتم بۆلای شێخ عه‌بدول عه‌زیزی بن باز و موسڵمانبوونی خۆمم راگه‌یاند ئه‌و ره‌حمه‌ته خواییه‌م بینی ده‌دره‌وشایه‌وه، له‌هه‌موو چاوپێكه‌وتنێكا خۆشه‌ویستی ئه‌وم لازیاتر ده‌بوو، باشتریش ده‌مناسی..
خه‌ڵكێكی زۆر یارمه‌تییان دام به‌هاندان و فێركردن به‌ڵام له‌به‌ر ترسم له‌وان ناویان ناهێنم، ئه‌وه‌نده به‌سه كه بڵێم: سوپاس بۆ خوای باڵاده‌ست كه ئه‌و هه‌موو براو خوشكانه‌ی بۆ سازاندم تا یارمه‌تیم بده‌ن و ده‌ورێكی باڵا له‌په‌روه‌ده‌كردنی باوه‌ر له‌ناخما ببینن، و وه‌ك موسوڵمانێك پێم بگه‌یه‌نن، و من له‌خوا ده‌پارِێمه‌وه به‌وهه‌وڵه‌كه‌مه سوود به‌خه‌ڵكێكی زۆر بگه‌یه‌نێ، و هیوادارم هه‌موو مه‌سیحییه‌ك ئه‌و رێیه بدۆزێته‌وه كه‌به‌ره‌و رزگاری ده‌بات.. بێگومان وه‌ڵامی ئه‌و موشكیلانه‌ی ناو مه‌سیحییه‌ت له‌ناو سنووری مه‌سیحییه‌تا ده‌ست ناكه‌وێت، چونكه خۆیان هۆی موشكیله‌كانیانن، به‌ڵام چاره‌سه‌ری هه‌موو موشكیله‌یه‌كی مه‌سیحی و مه‌سیحیه‌ت و هه‌موو ئه‌و ئاینانه‌ی تری دنیا له‌ئیسلامدایه.. هیوادارم خوا به‌پێی نییه‌ت ومه‌به‌ست و كرده‌وه‌كانمان پاداشتمان بداته‌وه..
سه‌رده‌می منداڵیم:
سه‌ره‌تا من وه‌ك منداڵێكی بچووك له‌سه‌ر ترسی خوا پێگه‌یشتم، و له‌سه‌ر ده‌ستی داپیره‌م كه باوه‌رِدارێكی به‌هێز بوو په‌روه‌رده‌كرام به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌ره‌و كه‌نیسه بردمی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هێشتا من منداڵێكی بچووك بووم ئه‌وشوێنه ببوه به‌شێكی ته‌واوكه‌ری ژیانم، كاتێ ته‌مه‌نم گه‌یشته شه‌ش ساڵ باش ده‌مزانی كه چ نازو نیعمه‌تێكی به‌هه‌شت چاوه‌روانیم ده‌كات، یا سزای ئاگری دۆزه‌خ.. داپیره‌م ئه‌وه‌ی فێر ده‌كردم كه درۆزنه‌كان بۆ هه‌میشه به‌ره‌و دۆزه‌خ ده‌رِۆن، دایكم له دووشوێنا كاری ده‌كرد، به‌ڵام هه‌میشه ئه‌وه‌ی یاد ده‌خستمه‌وه كه داپیره‌م پێی ده‌گوتم.. خوشكه گه‌وره‌كه‌م و برا بچووكه‌كه‌م وانه‌بوون، ئه‌گه‌ر داپیره‌م تا ئێواره باسی خۆشی به‌هه‌شت و سزای دۆزه‌خی بۆ بكردنایه، هیچ بایه‌خێكیان به‌قسه‌كانی نه‌ده‌دا، وه‌ك ئه‌وه‌ی من بایه‌خم پێ ده‌دا!!
تائێستاش به‌باشی له‌یادمه كاتێ منداڵ بووم، هه‌ندێ كات كه ره‌نگی مانگ له‌سووره‌وه نزیك ده‌بوه‌وه سه‌یری مانگم ده‌كرد ده‌ستم به‌گریان ده‌كرد، چونكه داپیره‌م بۆی باس كردبووم كه یه‌كێك له‌نیشانه‌كانی دنیا وێران بوون ئه‌وه‌یه كه ره‌نگی مانگ وه‌ك خوێن سوور ده‌بێت.. كاتێ ته‌مه‌نم گه‌یشته هه‌شت ساڵ ئاگادارییه‌كی باشم له مه‌سایلی ئاینی په‌یدا كردبوو، ترسێكی زۆرم له وێرانبوونی دنیا بۆ دروست ببوو، بیركردنه‌وه‌یه‌كی سه‌یرم له‌رۆژی قیامه‌ت وحسابی پاشه‌رۆژ بۆ دروست ببوو، كه‌ئایا چۆن ده‌بێ؟؟ ماڵمان له‌سكه‌ی شه‌نمه‌نده‌فه‌ركه‌وه زۆر نزیك بوو، شه‌مه‌نده‌فه‌ریش رۆیشتنی به‌رده‌وامی هه‌بوو، باش له‌یادمه كه چۆن له‌ترسانا به ده‌نگی شه‌مه‌نه‌فه‌ركه‌و هۆرِینه‌كه‌یه‌وه خه‌به‌رم ده‌بوه‌وه، وام ده‌زانی كه مردووم و زیندووبومه‌ته‌وه..!!
به‌هۆی ئه‌و قسانه‌وه كه داپیره‌م بۆی ده‌كردم و ئه‌و چیرۆكانه‌ی كتێبی پیرۆزه‌وه كه ده‌مخۆێنده‌وه ئه‌م بیرۆكانه له‌زه‌ینما دروست ببوون.. له‌رۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا ده‌رۆیشتین بۆ كه‌نیسه، و له‌و رۆژه‌دا باشترین پۆشاكی خۆمم له‌به‌رده‌كرد، گه‌یشتنمان بۆ كه‌نیسه له‌ئه‌ستۆی باپیره‌مدا بوو.. له‌یادمه وه‌ك ده‌یان سه‌عات له‌وێ كات به‌سه‌ر ببه‌ین ئاوه‌هابوو، له‌یانزه‌ی به‌یانیدا ده‌گه‌یشتینه ئه‌وێ، تانزیكی سێی پاش نیوه‌رِۆ به‌جێمان نه‌ده‌هێشت، له‌یادمه كه هه‌ندێكات له‌باوه‌شی داپیره‌ما خه‌وم لێده‌كه‌وت.. هه‌ندێ جاریش داپیره‌م رێی پێ ده‌دام له‌گه‌ڵ باپیره‌مدا برِۆمه ده‌ره‌وه‌و له‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌وا دابنیشم، چونكه باپیره‌م وه‌ك داپیره‌م دیندار نه‌بوو، بۆخۆمان پێكه‌وه داده‌نیشتین چاودێریی شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌كانمان ده‌كرد.. رۆژێكیان باپیره‌م جه‌ڵته لێیدا و ئه‌مه كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر رۆیشتنی عاده‌تیمان بۆ كه‌نیسه.. له‌راستیدا ئه‌و سه‌رده‌مه له ژیانمدا زۆر هه‌ستیار وناسك بوو..
له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ستم ده‌كرد زۆر ئاره‌زوومه‌ندم بۆ رۆیشتن بۆ كه‌نیسه.. هه‌رواش بوو به‌ته‌نیا خۆم ده‌رۆیشتم، كاتێ ته‌مه‌نم بووه شانزه‌ساڵ بۆ كه‌نیسه‌یه‌كی تر ده‌رۆیشتم، كه‌بریتی بوو له خانووه‌یه‌كی بچكۆله وباوكی هاورێیه‌كم سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد، و ئه‌وانه‌ی ده‌هاتن بۆ ئه‌وێ من و هاوه‌ڵێكم و باوكی و چه‌ند هاوه‌ڵێكی قوتابخانه‌م بوون.. ئابه‌وجۆره چه‌ند مانگێك به‌رده‌وام بووین پێش ئه‌وه‌ی كه‌نیسه‌كه دابخرێ..
له‌زانكۆدا:
پاش ئه‌وه‌ی له‌دواناوه‌ندی ده‌رچووم و پێم نایه ناو زانكۆوه بیرم كرده‌وه من پێبه‌ندم به‌ئاینه‌كه‌مه‌وه، و بۆیه له‌بواری ئاینیدا بوومه یه‌كێك له‌قوتابییه چالاكه‌كان، وپاش ئه‌وه ته‌عمید كرام، و وه‌ك قوتابییه‌كی زانكۆ پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م بوومه باشترین ئه‌ندامێك له‌كه‌نیسه‌دا، و خه‌لكێكی زۆر خۆشیان ده‌ویستم، و خۆیشم خۆمم به‌به‌خته‌وه‌ر ده‌زانی، چونكه برِوام وابوو له‌رێی رزگاریدام.. له‌هه‌ركاتێكا ده‌رگای كه‌نیسه بكرایه‌ته‌وه من ده‌رۆیشتم بۆ كه‌نیسه، بۆ چه‌ندرۆژ و هه‌ندێ جاریش بۆچه‌ند هه‌فته كتێبی پیرۆزم ده‌خوێنده‌وه، ئاماده‌ی ووتاری ژماره‌یه‌كی زۆری پیاوانی كه‌نیسه ده‌بووم، له‌ته‌مه‌نی بیست ساڵیدا بوومه یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی كه‌نیسه، ئینجا خۆم ده‌ستم كرده ئامۆژگاری.. به‌كه‌سێكی به‌ده‌ست وبرد ناسرابووم.. له‌راستیدا من یه‌كێك بووم له ده‌مارگیره‌كان، و من بروام وابوو كه هیچ كه‌س ناتوانێ رزگاری به‌ده‌ست بێنێ تا نه‌بێته ئه‌ندام له‌كه‌نیسه‌دا!! وهه‌ركه‌سێكیش وه‌ك خۆم په‌روه‌ردگاری نه‌ناسیبا لێی نارازی بووم، من برِوام وابوو یه‌سوعی مه‌سیح وپه‌روه‌ردگار بریتین له ته‌نیا كه‌سێك، ئه‌وی راستی بێ من له‌كه‌نیسه‌دا فێربوم كه به‌سێدانان {تثليث}دروست نییه، له‌هه‌مان كاتا بروام وابوو كه باوك و یه‌سوع و رۆحول قودس ته‌نیا كه‌سێكن!! هه‌وڵم ده‌دا بزانم چۆن ئه‌م په‌یوه‌ندییه دروسته؟ به‌ڵام له‌راستیدا نه‌متوانی بگه‌مه ئه‌نجامێكی ته‌واو له‌باره‌ی ئه‌م بیروباوه‌رِه‌وه..!!
زۆر موعجه‌ب بووم به باڵاپۆشی ئافره‌تان، و ره‌وشتجوانی پیاوان، من یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی باوه‌رِم به‌وده‌ستووره بوو كه پێویسته ئافره‌تی خاوه‌ن باوه‌رِ هه‌مووله‌شی دا بپۆشێ! ئیمانم به‌وئافره‌ته نه‌بوو كه ده‌مووچاوی پر له‌مكیاج ده‌كات و ده‌ڵێت من سه‌فیری مه‌سیحم!! له‌وكاته‌دا گه‌یشتبوومه ئه‌و دڵنیاییه كه ئه‌وه‌ی من باوه‌رِم پێیه‌تی رێی رزگارییمه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رله‌ته‌ك یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی كه‌نیسه‌كانی ترا بكه‌وتمایه‌ته موناقه‌شه‌و ده‌مه‌ته‌قێوه به‌بێده‌نگبوونی به‌رامبه‌ره‌كه‌م كۆتایی پێ ده‌هات..ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌بوو كه ئاگاداری ته‌واوم له كتێبی پیرۆزدا هه‌بوو، چونكه سه‌دان ده‌قم له ئینجیل له‌به‌ر كردبوو، ئه‌مه یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی منی له‌هه‌ندێ كه‌س جیاكردبوه‌وه..
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو متمانه‌یه‌دا كه به‌خۆمم هه‌بوو، هێشتا به‌شێك له‌قه‌واره‌م بۆ شتێكی شاراوه ده‌گه‌رِا، بۆ شتێك ده‌گه‌رِا كه خۆیشم نه‌مده‌زانی بۆچی ده‌گه‌رِێ؟! بۆ شتێك گه‌وره‌تر له‌وه‌ی من پێی گه‌یشتبووم.. به‌رده‌وام له‌په‌روه‌ردگار ده‌پارِامه‌وه كه‌بۆ ئاینی راست ودروست رێنوێنیم بكات، و ئه‌گه‌ر گوناهم هه‌یه له‌گوناهم خۆش ببێت.. تا ئه‌م ساته هیچ دیتن ودانیشتنێكم له‌ته‌ك موسوڵماناندا نه‌بووبوو، و هیچ شتێكم له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه نه‌ده‌زانی..
تاقمه‌كه‌ی ئه‌لیجا:
ئه‌وه‌ی من ده‌م ناسی ته‌نیا تاقمه‌كه‌ی ئه‌لیجا موحه‌ممه‌د بوو، كه پێیان ده‌گوتن: ئۆمه‌تی ئیسلام، ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك بوون له‌ره‌ش پێسته‌كان و ئاینێكی تایبه‌ت به‌خۆیان دروست كردبوو، ئه‌وانه‌ش ره‌گه‌ز په‌رستبوون و جگه له‌ره‌ش كه‌سی تریان وه‌رنه‌ده‌گرت..به‌ڵام ناویان له‌تاقمه‌كه‌یان نابوو: امة الإسلام ، ئه‌مه‌ش وایكرد من پێم وابێ كه‌ئیسلام بریتییه له‌مانه.. بناغه دانه‌ری ئه‌م ئاینه ناوی ئه‌لیجا موحه‌ممه‌د بوو، ئه‌و ئه‌م ئاینه‌ی دامه‌زراند وتاقمه‌كه‌شی به موسوڵمانانی ره‌ش ناوده‌برد.. له‌راستیدا وتارخوێنێكی ره‌وانبێژیان هه‌بوو به‌ناوی لویس فرقان تائه‌ندازێك قسه‌كانی سه‌رنجی راكێشام.. ئه‌مه له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابوردوودا، پاش ئه‌وه‌ی له‌زانكۆ ده‌رچووم من له‌بواری كاری ئاینییدا تا ئه‌ندازێك پێشره‌ویم كردبوو، ئاله‌وكاته‌دا شوێنكه‌وته‌كانی ئه‌لیجا موحه‌ممه‌د به‌باشی ئاشكراببوون، له‌وكاته‌دا ده‌ستم كرد به‌یارمه‌تیدانیان به‌تایبه‌ت ئه‌وان كه‌هه‌وڵیان بۆ باشكردنی حاڵی ره‌شه‌كان ده‌دا، و ئه‌وانیش معامه‌له‌یه‌كی خراپیان له‌ته‌كا ده‌كرا و وه‌زعیان زۆر شپرزه‌بوو. ئاماده‌ی وتاره‌كانیان ده‌بووم تا به‌ته‌واوی سروشتی ئاینه‌كه‌یان بناسم ، ئیتر من ئه‌و بیرۆكه‌یه‌م بۆم قبوڵ نه‌كرا كه په‌روه‌ردگار بریتی بێت له پیاوێكی ره‌شپێست، ( هه‌روه‌ك ئه‌ندامانی ئۆمه‌تی ئیسلام باوه‌رِیان پێی هه‌بوو).. رێرِه‌وه كه‌یانم پێ خۆش نه‌بوو له به‌كارهێنانی كتێبی پیرۆز بۆ یارمه‌تی بییر وباوه‌رِیان، من شاره‌زایی باشم له‌و كتێبه هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه بۆ ئه‌و ئاینه به‌په‌رۆش نه‌بووم، له‌و كاته‌شدا برِوام وابوو كه ئیسلام بریتییه له‌و ئاینه‌ی ئه‌وان..
دوای شه‌ش ساڵ له‌وسه‌رده‌مه بۆ ژێواری رووم له‌شاری ته‌كساس كرد، زۆر به‌گورجی توانیم ببمه ئه‌ندام له‌دوو كه‌نیسه‌ی ئه‌و شاره‌دا، له‌یه‌كێ له‌وكه‌نیسانه‌دا لاوێكی كه‌م ته‌مه‌ن كاری ده‌كرد كه هیچ خیبره‌و ته‌جروبه‌یه‌كی نه‌بوو، به‌ڵام خیبره‌ی من له مه‌سیحییه‌تا زۆر گه‌شه‌ی كردبوو، بگره له‌ژوور ئاستی ئاساییه‌وه بوو، له‌كه‌نیسه‌كه‌ی ترا قه‌شه‌یه‌كی ته‌مه‌ن گه‌وره‌ی تیا‌بوو، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ئه‌و شاره‌زاییه‌ی منی له‌كتێبی پیرۆزدا نه‌بوو، ئیتر وام به‌باش زانی برۆمه ده‌ره‌وه تا ناخۆشی و ناكۆكی له‌نێوانمانا روو نه‌دات، بۆیه رۆیشتم تا له‌كه‌نیسه‌یه‌كی ترا و له‌شارێكی ترا كاربكه‌م، به‌ڵام ئه‌وشاره‌ی تر كه بۆی رۆیشتم قه‌شه‌ی كه‌نیسه‌كه‌ی ئینسانێكی زیره‌ك و وریا‌و زانابوو، زانیارییه‌كی فراوانی هه‌بو، رێبازێكی سه‌رسوور هێنه‌ری بۆ فێركردن هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه له‌هه‌ندێ بیرۆكه‌كانا هاورِای نه‌بووم، به‌ڵام له‌كۆتاییدا پیاوێك بوو توانای كه‌سبكردنی خه‌ڵكی هه‌بوو.. ئالێره‌دا شتانێكم له‌ناو كه‌نیسه‌دا بۆ ده‌ركه‌وت كه‌له‌وه‌به‌ر هه‌رگیز پێم نه‌ده‌زانی، و ئه‌مه وای لێكردم بییر له‌و ئاینه بكه‌مه‌وه كه من هه‌مه..
ره‌وشتی شاراوه‌ی ناوكه‌نیسه:
له‌ناو كه‌نیسه‌دا به‌خێرایی بۆم ده‌ركه‌وت كه زۆر حاڵه‌تی به‌خیلی و حه‌سوودی له‌ناو پله‌كانی كه‌نیسه‌دا په‌ره‌ی سه‌ندووه، زۆر شتی تریش كه‌هزرو بییری گۆرِیم، ئه‌و بیرۆكانه‌ی من عاده‌تم پێوه گرتبوو، بۆنموونه: ئافره‌تان به‌رگێكیان له‌به‌ر ده‌كرد من پێم وابوو شه‌رمه‌سارییه، هه‌موان بایه‌خیان به شكڵ و رواڵه‌ت ده‌دا بۆ سه‌رنج راكێشانی خه‌ڵكی تر، و جنسه‌كه‌ی به‌رامبه‌ری نه‌ك بۆ شتی تر.. بۆم ده‌ركه‌وت كه ماڵ وسامان چ ده‌ورێكی گرنگی له‌ناو كه‌نیسه‌كاندا هه‌یه.. هه‌واڵیان دامێ كه ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌نیسه‌یه‌ك ژماره‌یه‌كی دیاریكراو ئه‌ندامی نه‌بێ پێویست ناكات كاتی خۆتی له‌گه‌ڵا به‌زایه بده‌یت ، چونكه ناتوانی به‌رهه‌مێكی ماڵی گونجاوی لێ به‌ده‌ست بێنی، ئاله‌ویا پێم گوتن: من له‌به‌ر خاتری ماڵ و سامان نه‌هاتووم بۆ ئێره.. من ئاماده‌م بۆ كاركردن بێ ئه‌وه‌ی شتێ وه‌ر بگرم، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌نیا ئه‌ندامێكیشی هه‌بێت !!
ئالێره‌دا بیرم له‌وانه ده‌كرده‌وه كه من پێم وابوو حیكمه‌ت وكارزانی له‌كاریانا هه‌یه چۆن له‌به‌ر خاتری پاره كار ده‌كه‌ن؟! بۆم ده‌ركه‌وت كه ماڵ و ده‌سه‌ڵات و قازانج به‌لایانه‌وه زۆر گرنگ تره له خه‌ڵك ئاگادار كردنه‌وه له حه‌قیقه‌ت، بۆیه ده‌ستم كرد به هه‌ندێ پرسیار له‌و مامۆستایانه، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان له‌به‌رچاو خه‌ڵكیداو له كاتی وتاره‌كاندا.. پرسیارم ده‌كرد: چۆن ده‌بێت یه‌سووع{عیسا سڵاوی لێ بێت} په‌روه‌ردگار بێت؟ هه‌روه‌ها له‌باره‌ی باوك و رۆحول قودس، و، و.. پرسیارم ده‌كرد؟! به‌ڵام وه‌ڵامی زۆریان نه‌بوو.. به‌شێكی زۆر له‌و قه‌شانه پێیان ده‌گوتم: ئێمه‌ش خۆمان نازانین چۆن ته‌فسیری بكه‌ین؟! به‌ڵام له‌هه‌مانكاتا بروایان وا بوو كه داوایان لێ كراوه باوه‌رِیان پێی هه‌بێ..هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتنی حاڵه‌تێكی زۆر له زینا و داوێن پیسی له ناو ژینگه‌ی كه‌نیسه‌دا و بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌سرِكه‌ره‌كان، و بازرگانی پێوه‌كردنی له‌ناوخۆیاندا، و ده‌ركه‌وتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له و قه‌شانه‌ی كه شزووزی جینسییان هه‌یه‌و كاری قه‌ومی لووت ده‌كه‌ن، ئه‌مانه هه‌مووی سه‌ریان كێشا بۆ ئه‌وه‌ی من رێرِه‌وی بییركردنه‌وه‌م بگۆرِم و به‌شوێن شتێكی ترا بگه‌رِێم، به‌ڵام ئه‌وشته چییه؟
گه‌شته‌كه‌م بۆ سعوودییه:
له‌ورۆژانه‌دا توانیم كارێكی نوێ له‌شانشینی سعودییه به‌ده‌ست بێنم، ئه‌مه‌ش بۆمن سه‌ره‌تایه‌كی نوێ بوو، ماوه‌یه‌كی زۆری پێ نه‌چوو سه‌رنجم دا شێوازی ژیان لای مۆسوڵمانان جیاوازه، ئه‌مان زۆر جیاوازن له‌شوێنكه‌وتووه ره‌گه‌ز په‌رسته‌كانی كانی ئه‌لیجا موحه‌ممه‌د كه‌هیچكه‌سێكی تریان بێجگه له‌ره‌ش پێست وه‌رنه‌ده‌گرت، ئه‌وئیسلامه‌ی له‌م وڵاته‌دایه له‌هه‌موو چین وره‌گه‌ز وجۆرێكی تێدایه، ئاله‌ویا بۆ شاره‌زابوون له‌م ئاینه جیاوازه ئاره‌زوومه‌ندییه‌كی به‌هێزم لادروست بوو، زۆر سه‌رسام بووم به‌ژیانی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم و ده‌مویست زیاتر بزانم، داوای كۆمه‌ڵێ كتێبم له‌یه‌كێ له‌وبرایانه كرد كه له‌بواری بانگه‌واز بۆ ئیسلامدا چالاك بوو..
هه‌موو ئه‌وكتێبانه‌ی داوام كردبوو به‌ده‌ستم گه‌یشت و هه‌موویانم خوێنده‌وه، پاشان قورئانی پیرۆزیشیان پێدام، له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا چه‌ند جارێك خوێندمه‌وه، پرسیارێكی زۆرم ده‌كرد، وهه‌میشه وه‌ڵامه‌كان قه‌ناعه‌تیان پێ ده‌كردم، ئه‌وه‌ش كه زیاتر خۆشه‌ویستی ئه‌و ئاینه‌و هه‌ڵگرانی لام دروست كردبوو، زۆر له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌كه سوور نه‌بوون، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر نه‌یزانیبا زۆر به‌راشكاوانه پێمی ده‌گوت نازانم، و به‌ڵام بۆت ده‌پرسم و له‌كاتێكی ترا ئاگادارت ده‌كه‌مه‌وه، به‌زۆری له‌رۆژی داهاتوودا وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆ ده‌هێنامه‌وه، ئه‌وه‌ش كه زۆر منی به‌لای ئه‌واندا راده‌كێشا زۆر له‌خۆیان و ئاینه‌كه‌یان دڵنیابوون، شانازییان به ئاینه‌كه‌یانه‌وه ده‌كرد، من سه‌راسیمه ببوم كاتێ ئافره‌تانم ده‌بینی هه‌ر له‌ته‌وقی سه‌ریانه‌وه تا نووكی پێیان داپۆشراو بوون!! پله‌ی ئاینیم له‌نێویانا نه‌ده‌بینی، و له‌ناو خه‌ڵكیدا مونافه‌سه بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵكێكی زۆر تر بۆ كاركردن له‌و پێناوه‌دا نه‌بوو، هه‌روه‌ك له‌ئه‌مریكادا له‌ناو كه‌نیسه‌دا هه‌بوو..
موسوڵمانبوونی خۆمم راگه‌یاند:
هه‌موو ئه‌مانه زۆر جوان بون به‌ڵام شتێكم زۆر به‌لاوه زه‌حمه‌ت بوو من چۆن ده‌توانم واز له‌ئاینێك بێنم كه‌له‌سه‌ری په‌روه‌رده‌بووم؟ چۆن واز له كتێبی پیرۆز بێنم؟ من برِوام وابوو كه هه‌ندێ دروستی تیا هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ده‌ستكارییه‌كی زۆر كراوه، و ئه‌وپیادا چوونه‌وانه‌ی له‌سه‌ری كراوه، ئاله‌ویا نه‌وارێكی ڤیدیۆییان دامێ كه وتووێژێك بوو له‌نیوان {شێخ ئه‌حمه‌د دیدات، و قه‌شه جێمی سواجارت}دا له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه ئایا ئینجیل قسه‌ی خودایه؟ پاش گوێگرتن و سه‌یركردنی ئه‌و نه‌واره یه‌كسه‌ر موسوڵمان بوونی خۆم راگه‌یاند.!!
پاش ئه‌وه بردمیان بۆ مه‌كته‌بی شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز تا له‌وێ شایه‌تمان بێنم، وئیسلامبوونی خۆم ئاشكرا بكه‌م، له‌وێش ئامۆژگارییه‌كی باشكرام، كه له‌وانه‌یه له‌داهاتوودا رووبه‌رِووی چی ببمه‌وه، و چی بكه‌م..
له‌راستیدا پاش تاریكییه‌كی دوور‌و درێژ له‌دایكبونێكی نوێ بوو، بییرم له‌وه‌ده‌كرده‌وه ئاخۆ هاورێكانی پێشووی كه‌نیسه‌م، كاتێ زانییان من موسوڵمان بووم چیم پێده‌ڵێن؟ كاتێكی زۆری نه‌برد بۆ ئه‌وه‌ی بزانم .. پاش ئه‌وه‌ی بۆ وه‌رگرتنی پشوو گه‌رامه‌وه بۆ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه كه‌وتمه به‌ر لێشاوی رخنه، و به‌كه‌م ئیمانی تۆمه‌تباریان ده‌كردم!!(به‌قسه‌ی خۆیان)و هه‌رشتێ بهاتایه به‌ده‌میاندا وه‌ك خیانه‌تكار، و ره‌وشت نزم,.... ناوزه‌دیان ده‌كردم، سه‌رۆكی كه‌نیسه‌كانیش هه‌روایان ده‌كرد.. به‌ڵام من هیچ بایه‌خێكم بۆئه‌وقسانه‌ی ئه‌وان دا نه‌ده‌نا، چونكه من شاد‌و دڵخۆش بووم به‌ونیعمه‌ته‌گه‌وره‌ی خواپێی به‌خشیبووم، كه‌ئه‌ویش نیعمه‌تی ئیسلام بوو..
ئێستا من ده‌مه‌وێ هه‌موو ژیانی خۆم بۆ خزمه‌تكردنی ئیسلام ته‌رخان بكه‌م، هه‌روه‌ك پێشتر بۆ خزمه‌تكردنی مه‌سیحییه‌ت ته‌رخانم كردبوو..به‌ڵام لێره‌دا جیاوازییه‌ك هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه شاره‌زابوون له ئایندا بۆ تاقمێكی دیاریكراو قۆرخ نه‌كراوه، به‌ڵكو هه‌موان داوای فێربوونیان لێكراوه..
مامۆستای وانه‌ی قورئان كتێبێكی سه‌حیحی موسلیمی پێشكه‌شكردم، له‌ویا تێگه‌یشتم كه پێویستیم به شاره‌زابوون له‌ژیانی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم و فه‌رمووده‌كانی هه‌یه، و ئه‌وه‌ش كه‌له‌ژیانیا ئه‌نجامی داوه.. بۆیه به‌پێی توانا ده‌ستم كرد به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وفه‌رموودانه‌ی به‌زمانی ئینگلیزی نووسرابوونه‌وه، هه‌رله‌ویاشا هه‌ستم به‌وه‌كرد كه خیبره‌ی من له‌مه‌سیحییه‌تدا سوودێكی زۆری ده‌بێ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مه‌سیحییه‌كان و به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌له‌سه‌ر كه‌م وكوورِییه‌كانیان..
به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو ژیانم گۆرِا، گرنگترین شتێ فێری بووم ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌م ژیانی دنیایه جێی خۆئاماده‌كردنه بۆ ژیانی پاشه‌رۆژ.. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش فێر بووم كه ئینسان له‌ئیسلامدا له‌سه‌ر نیازی چاكه‌كاری پاداشت وه‌رده‌گرێ، واته: كاتێ تۆنیازت هه‌بوو كارێكی چاكه بكه‌یت به‌ڵام به‌هۆی به‌ربه‌ستێكه‌وه نه‌ت توانی ئه‌نجامی بده‌یت، پاداشتی ئه‌و كاره‌ت بۆ ده‌نووسرێ وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وكاره‌ت كردبێ.. ئه‌مه زۆر جیاوازه له‌وه‌ی مه‌سیحییه‌تدا..
ئێستاش گرنگترین ئامانجم ئه‌وه‌یه فێری زمانی عه‌ره‌بی ببم بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ئیسلام شاره‌زاببم.. ئێستا من له‌به‌شی بانگه‌وازدا كارده‌كه‌م، به‌شی ئه‌وانه‌ی ناموسڵمانن وئه‌وانه‌ش كه‌عه‌ره‌بی نازانن..و ده‌مه‌وێ حه‌قیقه‌تی ئه‌و كتێبه‌ش روون بكه‌مه‌وه كه ملیۆنه‌ها مرۆڤ له‌وجیهانه‌دا باوه‌رِیان پێیه‌تی.. (مه‌به‌ستی كتێبی پیرۆزه لای مه‌سیحییه‌كان) .. مسیحییه‌تی پێشووم ئه‌وسووده‌شی پێگه‌یاندووم كه هه‌موو كون وكه‌له‌به‌رێكی لاوازی مه‌سیحییه‌ت شاره‌زام، له‌به‌رئه‌وه هیچ كه‌سێك ناتوانێ له‌وباره‌وه به‌هه‌ڵه‌مدا ببات.. له‌كۆتاییدا له‌خوا ده‌پارِێمه‌وه هه‌موومان بۆ رێی راستی خۆی هیدایه‌ت بدات.. قسه‌كانی ئه‌و كۆتایی هات..
ئێمه‌ش ده‌ڵێین:
خوا پاداشتی خێری مامۆستا بداته‌وه، به‌راستی ئه‌وقسانه له‌ده‌روونی پیاوێكی راستگۆوه دێته ده‌ر كه خوای ناسیوه‌و باوه‌رِی پێ هێناوه.. و پاشان باوه‌رِ له‌دڵیا گه‌وره‌بووه.. تا ئامانجی بووه‌ته هیدایه‌ت دانی هه‌موو خه‌ڵكی به‌گشتی، هه‌ر ده‌ڵێی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه دابه‌زیوه كه‌ده‌فه‌رموێ: لَتَجِدَنَّ أَشَدَّ النَّاسِ عَدَاوَةً لِّلَّذِينَ آمَنُواْ الْيَهُودَ وَالَّذِينَ أَشْرَكُواْ وَلَتَجِدَنَّ أَقْرَبَهُمْ مَّوَدَّةً لِّلَّذِينَ آمَنُواْ الَّذِينَ قَالُوَاْ إِنَّا نَصَارَى ذَلِكَ بِأَنَّ مِنْهُمْ قِسِّيسِينَ وَرُهْبَانًا وَأَنَّهُمْ ڵا يَسْتَكْبِرُونَ* وَإِذَا سَمِعُواْ مَا أُنزِلَ إِلَى الرَّسُولِ تَرَى أَعْيُنَهُمْ تَفِيضُ مِنَ الدَّمْعِ مِمَّا عَرَفُواْ مِنَ الْحَقِّ يَقُولُونَ رَبَّنَا آمَنَّا فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِينَ* وَمَا لَنَا ڵا نُؤْمِنُ بِاللّهِ وَمَا جَاءنَا مِنَ الْحَقِّ وَنَطْمَعُ أَن يُدْخِلَنَا رَبَّنَا مَعَ الْقَوْمِ الصَّالِحِينَ سورة المائدة/ اية 82-84.
واته: ده‌بینی جووه‌كان و ئه‌وانه‌ی بت په‌رستن له‌هه‌مووكه‌س زیاتر دوژمنی باوه‌رِدارانن، و ده‌بینی ئه‌وانه‌ش كه‌سۆزیان بۆ باوه‌رِداران زیاتره ئه‌وانه‌ن كه ده‌ڵێن: ئێمه: نه‌سارِاین، چونكه قه‌شه‌یان هه‌یه و خواپه‌رستیان تیایه‌و خۆیان به‌زل دانانێن، كاتێ گۆێیان له‌وقورئانه بێت كه بۆ پێغه‌ممه‌ر دابه‌زیوه چاوه‌كانیان پرِ له فرمێسك ده‌بێت، چونكه چاك تێده‌گه‌ن و حه‌ق وراستی ده‌ناسن، و ده‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار! ئێمه برِوامان هێنا و له‌ریزی شایه‌ته‌كاندا ناومان توماربكه.. بۆچ ئێمه باوه‌رِی دامه‌زراو به‌خوامان نه‌بێ؟ و به‌وحه‌ق وراستییه‌ش كه بۆمان هاتووه؟ و بۆچ هیوادار نه‌بین كه په‌روه‌ردگار بمانخاته ریزی پیاوچاكانه‌وه؟
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی