قه‌زا و قه‌ده‌ر
حةسه ن پێنجوينى . ئوستوراليا
ئه‌م فه‌رمووده‌ی چوارهه‌مه له چل فه‌رمووده هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ئیمامی نه‌وه‌وی بووه‌ته هۆی ئه‌وه كه خه‌ڵكێكی زۆر بكه‌وێته گێژاوی بیری جه‌بره‌وه و وا حاڵی ببێ كه {په‌نا به‌خوا } خوا به‌زۆر هه‌موو شتێكی پێ ئه‌كات و دواییش لێی ده‌پێچێته‌وه: ئه‌رێ تۆ بۆ ئه‌و كاره‌ت كردووه؟
له‌راستیدا منیش كاتێ به لاوی ئه‌م فه‌رمووده‌یان بۆ باس كردم، هه‌ر به‌وشێوه‌یه لێی حاڵی بووم، چۆن ده‌بێ شته‌كه‌ت پێ بكات و دواییش بتكاته به‌رپرس له‌سه‌ری؟! به‌راستی ئه‌مه له‌گه‌ڵ دادگه‌ری بێسنووری په‌روه‌ردگارا ناگونجێ.. له‌م لایشه‌وه فه‌رمووده‌كه یه‌كیكه له‌و فه‌رمووده دروستانه‌ی كه‌هیچ گومان و دوودڵییه‌ك له راستبوونیا نییه.. بۆیه كه‌وتمه ناو گێژاوێكی هزری و بیره‌وه، و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك پێوه‌ی تلامه‌وه، زۆرم ده‌پرسی، زۆرم ده‌خۆێنده‌وه، بیرم زۆر ده‌كرده‌وه، ئاخر خوا له‌هه‌موو خاوه‌ن ره‌حمێ به‌ره‌حم تره، و له‌هه‌موو لێ بورده‌یه‌ك لێ بورده تره، و به‌قه‌د هه‌زاریه‌كی نووكه ده‌رزییه‌ك زۆڵم ناكات، چۆن ده‌بێ خه‌ڵكی وا له‌فه‌رمووده‌كه حاڵی ببێت {ئةلعه‌يازو بللا} خوا زاڵمه؟!ئه‌وه‌بوو له دووه‌م ساڵی زانكۆدا خوای میهره‌بان مامۆستایه‌كی بۆناردین خوا پاداشتی بداته‌وه هه‌موو گرێ كوێره‌كانی بۆ كردینه‌وه‌و دڵئاسووده‌ی كردین خوا دڵئاسووده‌ی بكات، و له‌گه‌ڵ پێغه‌ممه‌ران و شه‌هیدان و پیاو چاكاندا حه‌شری بكات.. ئامین..
هه‌ندێ كتێبی به‌سوودی وه‌ك قه‌ده‌ری محمود غه‌ریب و كبرى الیقینیات الكونییه‌ی بووتی و ئه‌لعه‌قیده‌ی حه‌بننه‌كه و قه‌ده‌ری مته‌وه‌للی شه‌عراوی و چه‌ندان زانای ترم خوێنه‌ده‌وه، و وگوێم بۆ وتاری چه‌ندان زانای ناودار شلكرد، تا - له‌خوا به‌زیاد بێ - گه‌یشتمه كه‌ناری دڵنیایی، به‌ڵێ سوپاس بۆ خوا- له‌شه‌پۆلى سامناك ومه‌ترسیدارى شك وگومان رزگارم بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ى خۆم نارِهحهتى زۆرم چه‌شتبوو له‌كاتى بیستنى فه‌رمووده‌كه‌دا، زۆرجار ئه‌وه ئه‌هات به‌خه‌یاڵمدا مه‌بادا كه‌سێكى تریش وه‌ك منى به‌سه‌رهاتبێ، بائه‌و سووده‌ى له‌و سه‌رچاوانه‌وه وه‌رم گرتوون له‌شه‌رحى ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌دا داىبنێم، به‌ڵكۆ وه‌سیله‌یه‌كى گه‌رِاندنه‌وه‌ى ئارامیبێ بۆ هه‌ندێ له‌و دڵانه‌ى به هۆى گومانه‌وه كه‌وتونه‌ته شپرزه‌یى و نا ئارامییه‌وه..
بۆیه به‌پێویستم زانی پاڵفته‌ی ئه‌و باسه بخه‌مه به‌رده‌ست خوێنه‌ران، به‌ڵام قه‌ده‌ر وابوو تا ئێستا دوا بكه‌وێت و به چاپكراوی بڵاو نه‌بێته‌وه، هه‌رچه‌ند له‌هه‌شتاكاندا زیاد له هه‌زار دانه‌ی به فتووكۆپی لێ بڵاو بوه‌وه..
ئێستاش مادام ئه‌و برایانه‌مان له‌و حاڵه‌دان وام پێ باشه هه‌نگاو به‌هه‌نگاو برِۆین و شوێن ئه‌ڵقه به ئه‌ڵقه‌ی ئه‌م باسه بكه‌وین، هیوادارم ئه‌وانیش وه‌ك من و هه‌زارانی وه‌ك من رزگاریان ببێت.. ئه‌وه ئێوه‌و ئه‌ڵقه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م زنجیره‌یه..
یه‌که‌م:
فه‌رمووده‌ی چواره‌م له چل فه‌رمووده هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ئیمامی نه‌وه‌وی:
(عن عبد اللـه بن مسعود قال: حدثنا رسول اللـه صل اللـه علیه وسلم هو الصادق المصدوق إن أَحدكم يجمع خلقه في بطن أمه أَربعين يوما، ثم يكون في ذلك علقة مثل ذلك، ثم يكون في ذلك مضغة مثل ذلك، ثم يرسل الملك فينفخ فيه الروح، ويؤمر بأربع كلمات: بكتب رزقه وأجله وعمله وشقي أَو سعيد، فوالذي لا إله غيره إن أَحدكم ليعمل بعمل أَهل الجنة حتى ما يكون بينه وبينها إلا ذراع فيسبق عليه الكتاب فيعمل بعمل أَهل النار فيدخلها، وإن أَحدكم ليعمل بعمل أَهل النار حتى ما يكون بينه وبينها إلا ذراع فيسبق عليه الكتاب فيعمل بعمل أَهل الجنة فيدخله .)
وشه‌كان واتاكانیان
لمصدوق : بهرِاست ناسراو.
نطفة : نوتفه، ئاوى پاڵێوراو، لێره‌دا مه‌به‌ست شه‌هوه‌ته.
علقة : هه‌ڵواسراو به‌مناڵدانه‌وه لكاو، ئه‌گه‌ر ده‌ستى ڵى بدرێ به‌ده‌سته‌وه ده‌لكێ، پارچه‌خوێنێكى نه‌گرساو.
مضغة : پارچه‌گۆشتێكى بچووك، پاروویه‌كى جواو.
ينفخ فيه الروح : گیان ده‌كرێ به‌به‌ریا.
سبق عليه الكتاب : كتێبى له‌وحول مه‌حفوزى لێ پێش ده‌كه‌وێ.
واتاكه‌ى به‌كورتى:
عه‌بدوڵڵاى كورِى مه‌سعود خوا لێى رازىبێ ده‌ڵێ: پێغه‌ممه‌رى راستگۆى راستناسراودروودی خوای لێ بێ بۆى باسكردین وفه‌رمووى: ماده‌ى بنه‌رِه‌تى هه‌ریه‌ك له‌ئێوه -ئاوى باوك وهێلكۆكه‌ى دایك- له‌مناڵدانى دایكا كۆ ده‌كرێته‌وه‌و چل رۆژ به‌نوتفه‌یى له‌مناڵدانا ده‌مێنیته‌وه، ئینجا ده‌بیته پارچه‌خوێنێك، چل رۆژى تریش له‌وحاڵه‌ته‌دا ده‌مێنێته‌وه دوایى ده‌بێته پارچه گۆشتێ، له‌م دۆخه‌یشیا چل رۆژىتر ده‌مێنێته‌وه، پاش ئه‌م چوار مانگه خوا فریشته ده‌نێرێ وگیان به‌به‌ریا ده‌كات و فه‌رمانى نووسینى چوارشتى پێده‌كات: ژێوارى وئه‌جه‌ل وكرده‌وه‌ى وبه‌دبه‌ختى یا به‌خته‌وه‌رى.
سوێند به‌و كه‌سه‌ى جگه‌له‌خۆى خوایه‌كى تر‌ى به‌هه‌ق نییه، كه‌سى واتان له‌ناوا ده‌بێ كرده‌وه‌ى جوان و چاك ده‌كات وه‌ك كرده‌وه‌ى به‌هه‌شتییه‌كان، تاله‌نێوان ئه‌و و به‌هه‌شتا ته‌نیا گه‌زێك ده‌مێنێ، نامه‌ى كرده‌وه‌ى له‌سه‌ر پێش ده‌كه‌وێ و به‌كرده‌وه‌ى جه‌هه‌ننه‌مییان كارده‌كات و ده‌چێته ناو جه‌هه‌ننه‌مه‌وه. وه له‌ناوتانا كه‌سى وا ده‌بێ كرده‌وه‌ى خراپه ده‌كات وه‌ك كرده‌وه‌ى خه‌ڵكى جه‌هه‌ننه‌م تاله‌نێوان ئه‌و وجه‌هه‌ننه‌ما ته‌نیا گه‌زێك ده‌مێنێ، نامه‌ى كرده‌وه‌ى له‌سه‌ر پێش دوه‌كه‌وێ و به‌كرده‌وه‌ى به‌هه‌شتییانه كارده‌كات و ده‌چێته ناو به‌هه‌شته‌وه.
ئیبنو مه‌سعود كێیه؟:
ناوى عه‌بدوڵلایه و كورِى مه‌سعووده و كونیه‌ى ئه‌بو عه‌بدورِره‌حمانه‌خوا لێى رازى بێ، له‌مه‌ككه‌دا شوانى عوقبه‌ى كورِى ئه‌بوموعیت بووه، شه‌شه‌م كه‌س ده‌بێ كه‌باوه‌رِ به‌پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ دێنێ. یه‌كه‌م كه‌س بووه كه له مه ككه‌دا به‌ئاشكراو به‌ده‌نگى به‌رز قورئانى خوێندووه. كۆچى بۆ حه‌به‌شه‌و پاشان بۆ مه‌دینه كردووه، له‌هه‌موو غه‌زاكاندا به‌شدارى كردووه، ئاماده‌ى به‌یعه‌تورریزوان بووه، پاش وه‌فاتى پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ له غه‌زاى یه‌رمووكدا به‌شدارى كردووه. زۆر له‌گه‌ڵ پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ دا ژیاوه، هه‌ركات ویستبێتى رۆیشتۆته خزمه‌تى، یه‌كێك بووه له رازگره‌كانى پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ هه‌موو جار خۆى باسى ده‌كرد و ده‌یگوت: سوێند به‌و خودایه‌ى جگه له‌خۆى خوایه‌كى ترنییه: هه‌ر ئایه‌تێ له قورئانا دابه‌زیبێت ئاگام لێیه له چ جێگایه‌ك و له‌به‌رچى و له‌باره‌ى كێوه دابه‌زیوه، وه ئه‌گه‌ر بم زانیبایه كه‌سێكى تر له‌م سه‌ر زه‌وییه‌دا له‌باره‌ى قورئانه‌وه له‌من شاره‌زایى باشتره ده‌چووم بۆ لاى ئه‌گه‌ر بمتوانیبایه بیگه‌مێ.
چۆن موسڵمان بوو؟
هۆى موسڵمان بوونه‌كه‌ى ئه‌وه بوو: جارێكیان پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ و ئه‌بوبه‌كر به‌لاى ئه‌و رانه مهرِهدا تێده‌په‌رِین كه عه‌بدوڵڵا ده‌یله‌وه‌رِاند. پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ ده‌فه‌رموێ: رۆڵه! شیرت لایه هه‌ندێكمان بده‌یتێ؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ به‌ڵى لامه به‌ڵام ماڵى ئه‌مانه‌ته و ناتوانم بتانده‌مێ، پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ ده‌فه‌رموێ مه‌رِێكى قسرت لایه (ئه‌ومه‌رِه‌ى به‌رانى نه‌گرتبێ)؟ ده‌ڵێ: به‌ڵێ و بۆى دێنێ. پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ ده‌ست به‌گوانه‌كانیا دێنێ و له‌خوا ده‌پارِێته‌وه، گوانه‌كان پرِله شیر ده‌بن، ئه‌بووبه‌كر قاپێك دێنێ و شیره‌كه‌ى تیا ده‌دۆشێ و هه‌ردوو لێى ده‌خۆنه‌وه‌و به‌شى عه‌بدوڵڵایش ده‌ده‌ن، ئینجا پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ رووبه گوانه‌كه ده‌فه‌رموێ: كرژببه‌وه و بچۆره‌وه یه‌ك، ئه‌ویش وه‌ك خۆى لێ دێته‌وه. پاش بینینى ئه‌و موعجیزه‌یه موسڵمان ده‌بێ.
ئه‌م هاوه‌ڵه یه‌كێك بووه له‌زانا ناوداره‌كانى ێه‌حابه، هه‌شت ێه‌دو چل وهه‌شت فه‌رمووده‌ى پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێى لێوه‌رگیراوه. پێیشى گوتراوه: ئیبنو ئوممى عه‌بد. له‌ساڵى سیىو سێى كۆچی‌دا و له‌خه‌لافه‌تى عوسماندا وه‌فاتى كردووه.
واتاى فه‌رمووده‌كه به درێژى:
پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا قۆناغه‌كانى دروستبوونى مرۆڤمان بۆ باس ده‌كات، سه‌ره‌تا به هۆى پێك گه‌یشتنى باوك ودایك و پاش كۆبوونه‌وه‌ى ئاو و هێلكۆكه نوتفه دروست ده‌بێ، چل رۆژ له‌مناڵدانا ده‌مێنیته‌وه، ئینجا ده‌بیته پارچه‌خوێنێك و چل رۆژى تریش له‌وحاڵه‌ته‌دا ده‌مێنێته‌وه دوایى ده‌بێته پارچه گۆشتێك، له‌م دۆخه‌یشیا چل رۆژى ترده‌مێنێته‌وه پاش ئه‌م چوار مانگه خوا فریشته ده‌نێرێ و گیان(رۆح) به‌به‌ریا ده‌كات.
جیاوازى رۆح و ژیانى خانه زیندووه‌كان:
لێره‌دا له‌وانه‌یه هه‌ندێ كه‌س بڵێن: ئاوى پیاو له‌كاتى هاتنه‌وه‌یا هه‌ربڵقێكى هه‌زاره‌هاو بگره زیاتریش گیاندارى وردیله( حیوان منوی)ى تێدایه. له‌وكاته‌داو بگره پێشتریش گیانیان تیابووه، ئیتر گیانى چى؟ یه‌عنى چى له‌پاش چوارمانگ گیان به‌ربه‌ریا ده‌كرێ؟! له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین: ئه‌وگیانه‌ى له خانه(سێڵه)كاندا هه‌یه زۆر جیاوازه له‌وگیانه‌ى كه پاش چوارمانگ ده‌كرێ به‌به‌رى كۆرپه‌ڵه‌دا و پێى ده‌گوترێ گیانى ئاده‌مى، هه‌روه‌ك روونه خانه‌كان زیندوون وگیانیان تێدایه، بگره پێش ئه‌وه‌ش كه‌له‌پشتى باوك وسنگى دایكه‌وه بێنه‌خوار هه‌رگیانیان تیابووه، و ئه‌و كاته رۆحى حه‌یوانى بووه، به‌ڵام پاش چوارمانگه‌كه رۆحى ئینسانى ده‌كرێ به‌به‌ریا. هه‌ر به‌هۆى ئه‌و گیانى ئاده‌مییه‌وه‌یه كه رێزى مرۆڤ له‌رێزى ئاژه‌ل جیاوازتره (ولقد كرمنا بني آدم وحملناهم في البر والبحر ورزقناهم من الطيبات وفضلناهم على كثير م‌من خلقنا تفضيلا) . وه‌نرخى ئاده‌میزاد له‌نرخى هه‌موو ئاژه‌ڵێك گرانتره. وه‌هر به‌هۆى ئه‌و رۆحه‌وه‌یه كه خوا كردیه جێنشینى خۆى بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى سه‌رزه‌وى (وإذ قال ربك للملائكة إني جاعل في الارض خليفة) . هه‌ر به‌هۆى ئه‌و رۆحه‌وه‌بوو خوا فه‌رمانى به‌فریشته‌كان كرد سوجده بۆ ئاده‌م ببه‌ن، (فإذا سويته ونفخت فيه من روحي فقعوا له ساجدين ) واته: كاتێ ته‌واوم كرد‌و له‌گیانى خۆمم به‌به‌را كرد هه‌مووتان كرنووشى رێزى بۆ ببه‌ن. هه‌ر ئه‌و رۆحه‌یه كه نه‌ك هه‌ر من و تۆ به‌ڵكو زانایان تیایا سه‌رسام و كاسن و حه‌قیقه‌ته‌كه‌ى نازانن.
هه‌ربه‌هۆى ئه‌و رۆحه‌وه‌یه كه ئاده‌میزاد بیر‌و هۆشى پێبه‌خشراوه و هیچ گیاندارێكى تر ئه‌و دوو ێیفه‌تانه‌ى تێدا نییه، بهرِاستى گیان به‌واتاى رۆح مه‌ته‌ڵێكه‌و بۆكه‌س هه‌ڵنه‌هاتووه‌و نایه‌ت، و زانینه‌كه‌ى تایبه‌تمه‌ندى خودایه، بۆیه خوایش ده‌فه‌رموێ: (ويسأَلونك عن الروح قل الروح من أَمر ربي، وما أوتيتم من العلم إلا قليلا) واته: له‌باره‌ى رۆحه‌وه پرسیارت لێده‌كه‌ن بڵێ: رۆح كارى په‌روه‌ردگارمه و هه‌رخۆى ده‌زانێ چییه‌و ئێوه‌ش برِێكى كه‌متان له‌زانیارى پێبه‌خشراوه.
له‌باره‌ى نوسینى ژێوارى (رزق) و ماوه‌ى ژیان (ئه‌جه‌ل) و كرده‌وه‌ى مرۆڤ و دۆزه‌خى یا به‌هه‌شتى بوونى ئاده‌میزاد له‌وته‌مه‌نه‌دا ده‌بێ بڵێین: ئه‌م نووسینه بۆ جارى دووه‌مه‌و بۆ دروستكردنى فایلى تایبه‌تی خۆیه‌تى، چونكه جارى یه‌كه‌م له‌تۆمارى گشتی(لوح المحفوظ)دا تۆماركراوه، ئه‌م جاره‌یان كه‌له‌سكى دایكیدایه له‌تۆمارێكى سه‌ربه‌خۆو تایبه‌تدا بۆى ده‌نوسرێته‌وه. بۆ نوسینى كرده‌وه‌ى مرۆڤ كه دۆزه‌خى یا به‌هه‌شتى ده‌بێ، رونكردنه‌وه پێویسته، و ئه‌وه‌ش بۆ باسىقه‌زاو قه‌ده‌رمان ده‌بات، تاله‌و باسه حاڵى نه‌بین ناتوانین واتاى فه‌رمووده‌كه بزانین.