فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
قوربانی كردن و حوكمه‌كانی (الأضحية)
قوربانی: ئه‌گه‌ر پێناسه‌یه‌كی شه‌رعی بۆ بكه‌ین , ده‌توانین بڵێین ئه‌و ئاژه‌ڵه‌یه (حیوان) كه‌له دوای نوێژی جه‌ژنی قوربانه‌وه بۆ خۆ نزیك كردنه‌وه له خوای گه‌وره سه‌رده‌برِدرێت. وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت :(قل ان صلاتی ونسكی و محیایی ومماتی لله رب العالمین لاشریك له)واته:ئه‌ی محمد (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) بڵێ به‌رِاستی نوێژكردن وقوربانی كردن و ژیان ومردنی من ته‌نها بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیانه كه‌بێ هاوبه‌ش وهاوه‌ڵه. زانایان جیاوازن له‌سه‌ر حوكمی قوربانی كردن ئایا واجبه یان سونه‌ته ،به‌لاَم زۆربه‌ی زانایان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه‌وا قوربانی كردن واجبه له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك كه‌وا توانای هه‌بێت قوربانی بكات .وه‌بۆ به‌هێزكردنی ڕاكه‌یان چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌یان هێناوه‌ته‌وه كه ئێمه هه‌ندێك له‌و به‌ڵگانه ده‌خه‌ینه‌رِوو:-
1.میخنه‌قی كورِی سوله‌یم (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت كه‌وا پێغه‌مبه‌ری خوام (دروودی خوای له سه‌ر بێت)دیوه ووتاری ده‌دا له‌رِۆژی عه‌رِه‌فه‌دا فه‌رموویه‌تی له‌سه‌ر هه‌مووماڵێك پێویسته له هه‌موو ساڵێكدا قوربانیه‌ك بكه‌ن.
2.ئه‌بو هوڕه‌یڕه(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموویت پێغه‌مبه‌ری خوا( دروودی خوای له‌سه‌ر بێت )فه‌رموویه‌تی هه‌ركه‌سێك توانای هه‌بێت وقوربانی نه‌كات بانزیك شوێنی نوێژه‌كه‌ی ئێمه نه‌كه‌وێته‌وه. وه قوربانی كردن چه‌نده‌ها حوكم و یاسای هه‌یه كه‌وا پێویسته موسڵمان په‌یرِه‌وی لێ بكات چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا به‌و شێوه‌یه كردویه‌تی, وه وه‌سیه‌تی بۆ كردووین كه‌وا له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگه‌یه به‌رده‌وام بین بۆ ئه‌وه‌ی گومڕا نه‌بین .
حوكمه‌كانی قوربانی كردن
1.كاتی قوربانی كردن له‌پاش نوێژی جه‌ژنی قوربانه‌وه تا خۆرئاوا بوونی سێ یه‌م رِۆژی جه‌ژنه (ایام التشریق), هه‌روه‌كو به‌ڕائی كورِی عازب ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)ده‌فه‌رمووێت هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ر پێش نوێژ قوربانیه‌كه‌ی سه‌ر برِی ئه‌وه بۆ خۆی سه‌ری ده‌برِێت, وه هه‌ر كه‌سێكیش دوای نوێژسه‌ری ببرِێت ئه‌وا سه‌ربرِینه‌كه‌ی ته‌واوه و سونه‌تی موسڵمانانی پێكاوه.
2.پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمانی به هاوه‌لاَنی ده‌كرد كه‌وا ئه‌گه‌ر مه‌ڕیان سه‌ربرِی بۆ قوربانی با ته‌مه‌نی ساڵێكی ته‌واو كردبێت ,وه ئه‌گه‌ر مانگا‌و بزن بوو ئه‌وا با ته‌مه‌نی دووساڵی ته‌واو كردبێت, وه ئه‌گه‌ر حوشتر بوو ئه‌وا باته‌مه‌نی پێنچ ساڵی ته‌واو كردبێت .هه‌روه‌ك موجاشعی كورِی مه‌سعود ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا( دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)ده‌فه‌رمووێت مه‌رِێك ساڵێكی ته‌واو كردبێت وه‌كو بزنێك وایه كه دووساڵی ته‌واو كردبێت.
3.مه‌رِو بزن دروسته یه‌ك كه‌س بیكاته قوربانی بۆ خۆی وخزمانی, وه مانگا بۆ حه‌وت كه‌س ,وه ووشتریش بۆ ده‌كه‌س له‌خۆیان وخزمانیان .هه‌روه‌ك ئه‌بوو ئه‌یوبی ئه‌نساری ده‌فه‌رمووێت كه‌وا پرسیاری لێ كرا قوربانی چۆن بوو له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا(دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی پیاوێك له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا( دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)شه‌كێكی ده‌كرده قوربانی له‌جیاتی خۆی وكه‌س وكاری, جالێیان ده‌خوارد ولێشیان ده‌به‌خشی. وه ئیبن و عه‌بباس(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت ئیمه له‌گه‌ڵ پیغه‌مبه‌ری خوادا بووین (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) له سه‌فه‌ریكدا وه جه‌ژنی قوربان هات, هه‌ر ده‌كه‌س له‌ووشترێكدا و هه‌ر حه‌وت كه‌س له‌مانگایه‌كدا هاوبه‌ش بووین .
4.پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت) ئاژه‌ڵێكی هه‌ڵده‌بژارد بۆ قوربانی كردن كه‌ساغ بوایه‌و له هه‌مووكه‌م وكورتیه‌ك بێبه‌ش بوایه ، وه باشترین قوربانیش ئه‌وه‌یه كه قه‌ڵه‌و بێت و كه‌م وكورِی له‌چاوو گوێیدا نه‌بێت, وه نابێت كوێر یان شه‌ل یان نه‌خۆش بێت, یان زۆر له‌رِو لاواز بێت , هه‌روه‌ك له عوبه‌یدی كورِی فه‌یروزه‌وه (ڕه‌زای خوای لێبێت) كه‌وا فه‌رموویه‌تی, به به‌ڕإائی كورِی عازبم ووت بۆم بگێڕه‌ره‌وه له‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) پێیباش نه‌بووه یان قه‌ده‌غه‌ی لێ كردووه كه‌وا بكرێته قوربانی ،جا فه‌رمووی پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)فه‌رمووی چوار جۆر ئاژه‌ڵ ناكرێته قوربانی ، ئه‌و ئاژه‌ڵه كوێره‌ی كه كوێریه‌كه‌ی پێوه دیاره ,وه ئه‌و ئاژه‌ڵه شه‌له‌ی كه‌شه‌لی یه‌كه‌ی پێوه دیاره ,وه ئه‌و ئاژه‌ڵه نه‌خۆشه‌ی كه نه‌خۆشی یه‌كه‌ی پێوه دیاره,وه ئه‌و ئاژه‌ڵه له‌رِو لاوازه‌ی كه‌وا مێشكی نه‌ماوه له له‌رِیدا, جاعوبه‌ید ووتی من پێم خۆش نییه كه‌وا كه‌م وكورِی هه‌بێت له‌گوێیدا ,وه به‌ڕائیش فه‌رمووی هه‌رچی بۆخۆت پێت خۆش نییه وازی لێبهێنه‌و حه‌رامی مه‌كه له‌سه‌ر كه‌س.
5.چۆنیه‌تی سه‌ربرِینی قوربانی دروسته هه‌ر یه‌كێك له‌موسڵمانان یان خاوه‌ن كتابه‌كان (گاور و جووله‌كه) پیاو بێت یان ئافره‌ت حه‌لاَڵه ئه‌گه‌ر ناوی خوای له‌سه‌ر بێنێت به‌ته‌نها ،جا ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵه‌كه له‌توانادا هه‌بوو بگیرێت و سه‌رببردرِێت ئه‌وه سه‌ربرِینه‌كه‌ی له‌ت كردن وبرِینی قورِگیه‌تی,كه‌وا خوێنی به‌زۆری برِّژێته ده‌ره‌وه. به‌شتێكی تیژ جگه له نینۆك وددان , هه‌روه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:(وطعام الذين اوتوا الكتاب حل لكم),واته: خواردنی ئه‌وانه‌ی كتێبیان بۆ هاتووه (له‌گاور و جووله‌كه )حه‌لاَڵه بۆتان . وه هه‌روه‌ها رِافعی كورِی خه‌دیج ده‌فه‌رمووێت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا( دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)ئێمه چه‌قۆمان نیه, جا پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی ئه‌وه‌ی خوێن لێی برِژێته ده‌ره‌وه‌و ناوی خوای له‌سه‌ر برا ئه‌وه لێی بخۆن جگه له نینۆك وددان نه‌بێت ،چونكه نینۆك چه‌قۆی حه‌به‌شیه‌كانه وه ددانیش ئێسقانه.
6. .سونه‌ته (بسم الله و الله أكبر ) بكرێت له‌كاتی سه‌ر برِیندا, وه به ده‌ستی خۆی سه‌رببرِێت . هه‌روه‌ك ئه‌نه‌سی كورِی مالك ده‌فه‌رمووێت پێغمه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) قوربانی ده‌كرد به دوو به‌رانی رِه‌ش وسپی شاخدارو (بسم الله والله أكبر) ی ده‌كرد و بینیم به‌ده‌ستی خۆی سه‌ری ده‌برِی ، وه‌پێی ده‌خسته سه‌ر لا ته‌نیشته‌كانی .
7.سونه‌ته ڕووی بكرێته قیبله له‌كاتی سه‌ربڕیندا وه حه‌رامه ئازاردانی،وه‌سه‌ربڕینی دایك سه‌ربڕینی به‌چكه‌كه‌ی ناوسكیه‌تی , هه‌روه‌ك شه‌دادی كوڕی ئه‌وس ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)فه‌رموویه‌تی به‌ڕاستی خوای گه‌وره چاكه‌ی پێویست كردووه كه‌وا له‌گه‌ڵ هه‌موو شتێك‌دا بكرێت جا ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان شتێكی كوشت بابه چاكی بیكوژێت ، وه‌ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان ئاژه‌ڵێكی سه‌ربڕی با به‌چاكی سه‌ری ببڕێت , وه‌با هه‌ریه‌كێكتان چه‌قۆكه‌ی تیژ بكات وه‌پشوو به سه‌ربڕاوه كه بدات پێش سه‌ربڕینی یان په‌له‌بكات له‌كاتی سه‌ربڕیندا .وه هه‌روه‌ها ئه‌بوسه‌عیدی خودری ده‌فه‌رمووێت پرسیارمان كرد له پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)له‌باره‌ی به‌چكه‌ی سكی دایكه‌وه, جا ئه‌ویش فه‌رمووی بیخۆن ئه‌گه‌ر وویستان له‌سه‌ری بوو چونكه سه‌ربڕینی ئه‌و سه‌ربڕینی دایكیه‌تی.
8.سونه‌ته ئه‌و ماڵه‌ی قوربانی ده‌كه‌ن خۆیان لێی بخۆن و بیبه‌خشن و بیكه‌ن به دیاری و خێری لێ بكه‌ن وه دروسته لێشی هه‌ڵبگرن, هه‌روه‌ك عه‌بدولاَی كورِی واحد ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رمووێت له‌قوربانی خۆتان بخۆن و لێی هه‌ڵبگرن ولێشی ببه‌خشن.
9.ئه‌وكه‌سه‌ی كه قوربانی ده‌كات دروست نییه كه‌وا لێی بفرۆشێت ,ته‌نانه‌ت پێسته‌كه‌یشی وه قه‌ساب كرێی سه‌ر برِینه‌كه‌ی له‌قوربانیه‌كه پێ نادرێت, هه‌روه‌ك ئه‌بو هوڕه‌یره ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌تی هه‌ر كه‌سێك پێستی قوربانیه‌كه‌ی بفرۆشێت ئه‌وه قوربانیه‌كه‌ی دروست نییه.
10.واجبه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی قوربانی سه‌رده‌برِێت كه‌وا هه‌ر له‌كاتی چوونه ناو مانگی (ذی الحجه)ه‌وه تا قوربانی سه‌رده‌برِێت له‌تووك ونینۆكی نه‌گرێت, هه‌روه‌ك ئوم سه‌له‌مه (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت) ده‌فه‌رمووێت ئه‌گه‌ر مانگی (ذی الحجه)تان بینی ,وه كه‌سێك له ئێوه ویستی قوربانی بكات با تووكی و نینۆكی بگرێته‌وه واته لێی نه‌گرێت له‌و مانگه‌دا تا قوربانی یه‌كه‌ی سه‌رده‌بڕێت. چه‌ند ڕوون كردنه‌وه‌یه‌ك 1.كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) دووبه‌رانی شاخداری ڕه‌نگ سپی كه ڕه‌نگی ڕه‌شی تیادا بوو ,كرده قوربانی به‌ده‌ستی خۆی سه‌ریبڕی و(بسم الله والله أكبر)ی كرد ، له‌كاتی سه‌ربڕینی یه‌كێك له‌دوو به‌رانه‌كانی فه‌رمووی خوایه ئه‌مه له‌جیاتی خۆم و هه‌ر كه‌سێك له‌ئۆمه‌ته‌كه‌م كه‌توانای قوربانی نه‌بێت ،كه‌واته له‌م فه‌رمووده‌یه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا هه‌ركه‌سێك توانای قوربانی كردنی نه‌بێت له‌موسڵمانان پاداشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ده‌نوسرێت كه‌قوربانیان كردووه له‌ئوومه‌تی محمد (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) 2.ئیبن و قودامه له (المغنی)دا ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا( دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت)و هه‌رچوار جێنشینه‌كانی (خلفاء الراشدین)له‌دوای خۆی قوربانیان كردووه , و ئه‌گه‌ر بیانزانیایه كه‌وا خێر چاكتره له‌قوربانی ئه‌وا ده‌یان كرد , چونكه پێشخستنی خێر له سه‌ر قوربانی ده‌بێته هۆی وازهێنان له‌سونه‌تێك كه پێغه‌مبه‌ر ( دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت)دایناوه.
په‌راوێزه‌كان: 1.الا‌نعام(162) 2.البخاری(5562)و مسلم(1960) 3.احمد(2/321)و ابن ماجه (2/3123) 4.البخاری(10/5556)و مسلم(3/1552) 5.ێحیح الجامع(1593) 6.الاروا‌ء الغلیل(1142) 7.المشكاه المێابیح(1469) 8.الاروا‌ء الغلیل(1148) 9.المائده(5) 10.البخاری(9/5503) و مسلم(3/1558) 11.البخاری(10/5558) و مسلم(3/1966) 12.ابو داود(3/2816) و الترمژی(2/1430) 13.الاروا‌ء الغلیل(2539) 14.مسلم(3/1971) 15.ێحیح الجامع(6118) 16.مسلم(3/1565) 17.ابو داود(2810) و الترمژی(1574) 18.المغنی(11/95)
ئاماده‌كردنی: شكۆ بێستون - به‌ریتانیا
سه‌رچاوه:حكم صلاه العیدین.......للشیخ محمد بنصالح العثیمین
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی