فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
ڕای زانایان ده‌رباره‌ی سوكایه‌تیكردن به پێغه‌مبه‌ری خوا( دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت )
له گشت شوێنێک سه‌رجه‌م موسوڵمانانی جیهان كه‌م تا زۆر كه‌وتنه خۆیان تا دژی ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایه بوه‌ستنه‌وه كه كراوه‌ته سه‌ر باشترین و چاكترینی دروستكراوه‌كانی خوای گه‌وره كه كۆتا پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌تی ( موحه‌ممه‌دی كوڕی عهبدوڵلاَ ) (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ), كه لایه‌ن چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌كی دانیماركییه‌وه كراوه‌ته سه‌ری و پاشانیش چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌كی نه‌رویجیش هه‌مان ڕووڕه‌شی و شه‌رمه‌زاریان بۆ خۆیان تۆمار كرد و دووباره بلاَویان كرده‌وه. ڕه‌د فیعلهكان له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر جیاواز بوون , بۆیه له چه‌ند لایه‌كه‌وه فه‌توای نه‌كڕینی به‌رهه‌مه‌كانی هه‌ردوو وولاَتی دانیمارك و نه‌رویج درا له هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ردا, وه زۆر له موسوڵمانان به‌ده‌م فهتواكهوه هاتن و به كارێكی ئیجابی وه‌سفیان كرد. دیاره دیارده‌ی جنێو‌و سوكایه‌تی كردن ته‌نها پیشه‌ی كه‌سانێكی دڵ ڕه‌شی وه‌كو ڕۆژنامه دانیماركی و نه‌رویجی یه‌كه نییه كه به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) كردوویانه , به‌ڵكو ئه‌م كاره دزێوه پیشه‌یه‌ك بوو له سه‌ره‌تای هاتنی ئیسلامه‌وه به به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیدا هاتووه‌و له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا كه‌سانێك هه‌بوون به‌رامبه‌ر به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام و موسوڵمانان بێ‌ڕێزیان نواندووه. بۆیه زانایانی ئیسلامی له كۆن و نوێ‌دا فه‌تواو قسه‌یان هه‌بووه له كاتی ڕوودانی ئاوها كاره‌ساتێكدا, ئه‌وه‌ی ئێمه ته‌نها گوڵبژێرێكه له ووته‌ی زانایان و پێشه‌وایانی ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه بێڕێزی ده‌نوێنن به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) و هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی و سه‌رجه‌م پیرۆزییه‌كانی ئیسلام. ئیبن و ته‌یمیه ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رمووێت هاوهلاَن كۆڕایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه جنێوده‌ر به پێغه‌مبه‌ری خوا ( دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)كافر ده‌بێت , ئه‌م ڕایه و زۆر ڕای تر به نێو هاوهلاَّندا بلاَوبووهتهوه و كه‌سیان نكۆڵیان لێنه‌كردووه بۆیه بووه به ئیجماع. ئیسحاقی كوڕی راهویه ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رمووێت زانایان یه‌كڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌س جنێو به خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا ( دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) بدات یان به‌رپه‌رچی شتێك بداته‌وه كه خوا ناردوویه‌ته خواره‌وه ئه‌وه كافر ده‌بێت و به كافر داده‌نرێت . موحه‌ممه‌دی كوڕی سه‌حنون ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رمووێت زانایانی ئیسلام یه‌كده‌نگن كه هه‌ر كه‌سێك جنێو به به پێغه‌مبه‌ری خوا ( دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) بدات , یان له پله و شان و شه‌وكه‌تی كه‌م بكاته‌وه ئه‌وه كافر ده‌بێت و سزای سه‌ختی بۆ هه‌یه له قیامه‌تدا , وه به لای ئۆممه‌تی ئیسلامیشه‌وه حوكمی كوشتنه و هه‌ر كه‌سێك گومانی له سزای سه‌ختیان و كوفریان دا هه‌بێ كافر ده‌بێت . قازی عیاز ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رمووێت بزانه هه‌ر كه‌سێك جوێن به پێغه‌مبه‌ری خوا ( دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) بدات یان تانه و ته‌شه‌ری لێ بدات یان له شانی كه‌م بكاته‌وه جا له خودی خۆی بێت یان نه‌سه‌بی ( ڕشته و بنه‌ماڵه) یان ئاینییان یان تایبه‌تمه‌ندییه‌ك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی یان باسی ناموسی بكات یان بیچوێنێ به‌شتێكی خراپ یان سوكایه‌تی پێ بكات ، بهجنێودهر حسابه و حوكمیان حوكمی جنێوده‌ره ،كه حوكمی كوشتنه . هه‌روه‌ها هه‌ركه‌سێكیش نه‌فرینی لێ بكات یان دۆعای شه‌ڕی لێبكات یان ته‌مه‌نای خراپه‌ی بۆ بكات یان شتێك بداته پاڵی كه شایه‌نی ئه‌و نه‌بێت ته‌نها بۆ گاڵته پێكردن و له‌شان كه‌م كردنه‌وه و سوكایه‌تی بێت . ئه‌مانه به‌پێی ڕای هه‌موو زانایانی ئیسلام كافر ده‌بن وه ده‌بێت بكوژرێن . وه ئه‌مه ئیجماعی هه‌موو زانایانی له‌سه‌ره له سه‌رده‌می سه‌حابه‌وه تاكو ئێستا . شێخی ئیبن و مونزیر ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رمووێت هه‌موو زانایان ئیجماعیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌ركه‌سێك جنێو به پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) بدات ده‌كوژرێت . پاشان ده‌فه‌رمووێت ئه‌مه ڕای مالكی كوڕی ئه‌نه‌س ولهیس و ئیسحاق و ئه‌حمه‌د و مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی یه ( ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت ). هه‌روه‌ها قازی ئه‌بولفه‌زڵ ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رمووێت ئه‌مه پوخته‌ی ڕای پێشه‌وا ئه‌بو به‌كری سدیقیشه (ڕه‌زای خوای لێبێت) جا ئه‌مانه ده‌كوژرێن و تهوبهشیان لێ وه‌رناگیرێت وه ئه‌مه ڕای پێشه‌وا ئه‌بو حه‌نیفه وه زانایانی هاوه‌ڵی سه‌وری و زانایانی كوفه و ئه‌وزاعی یه . بهلاَم ئه‌مانه ده‌فه‌رموون به‌و قسانه قسه‌كه‌ر هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه‌و له‌دین ده‌رده‌چێت. پێشه‌وا سوبوكی ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رمووێت ئیجماعی زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه جنێوده‌ر به پێغه‌مبه‌ری خوا ( دروودو سه‌لامی خوای لێبێت ) كافر ده‌بێت وه هه‌ر كه‌سێكیش گاڵته‌ی پێ بكات كافر ده‌بێت . ئیمام ئه‌حمه‌د ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رمووێت هه‌ر كه‌سێك جنێو به پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) بدات یان له شانی كه‌م بكاته‌وه , پێویسته بكوژرێت جا موسڵمان بێت یان كافر. ئه‌بو یوسف زانای گه‌وره و هاوه‌ڵی ئیمام ئه‌بو حه‌نیفه ( ڕه‌حمه‌تی خوایان له‌سه‌ربێت ) ده‌فه‌رمووێت هه‌ر موسڵمانێك جنێو به پێغه‌مبه‌ری خوا ( دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) بدات یان به درۆی بزانێت یان ڕه‌خنه‌ی لێ بگرێت یان له شانی كه‌م بكاته‌وه ئه‌وه كافر ده‌بێت و بڕوای به خوا نییه و خێزانه‌كه‌ی لێ حه‌رام ده‌بێت . ئیبن و قاسم له ئیمام مالیكه‌وه ( ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت ) ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تی هه‌ر موسڵمانێك جنێو به پێغه‌مبه‌ری خوا ( دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) بدات ده‌كوژرێت , بێ ئه‌وه‌ی داوای ته‌وبه و په‌شیمان بوونه‌وه‌ی لێبكرێت . ئیمامی نه‌وه‌وی ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رمووێت هه‌ر كه‌سێك بڵێت نازانم پێغه‌مبه‌ری خوا ( دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) مرۆڤه یان جنۆكه‌یه ، یان بڵێت پێغه‌مبه‌ر جنۆكه‌یه یان ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه‌كانی بچووك بكاته‌وه بۆ سوكایه‌تی پێكردن وا بڵێت ئه‌وه كافر ده‌بێت. قازی ئه‌بو یهعلی ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رمووێت هه‌ر كه‌سێك جنێو به خوای گه‌وره یان پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) بدات كافر ده‌بێت ئیتر ئه‌و جنێوه به‌ڕه‌وا بزانی یان به‌ناڕه‌وا. مه‌رداوی ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رمووێت هه‌ر كه‌سێك جنێو به خوای گه‌وره یان پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) بدات بێگومان كافره و له‌م باره‌شه‌وه هیچ جیاوازیه‌ك نیه له نیوان زانایانی ئیسلامدا , هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت هه‌ر كه‌سێك له پایه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت )كه‌م بكاته‌وه وه‌ك جنێو پێدانی وایه. ئیمامی شه‌نقیتی ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رمووێت ڕێزنه‌گرتن له پایه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) و ڕق لێ بوونه‌وه‌ی یان له شان و پایه‌كه‌م كردنه‌وه‌ی یان به‌سوك ته‌ماشاكردنی یان گاڵته پێ كردنی , هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه له ئیسلام و كافر بوونه به‌خوای گه‌وره . ئیمامی قورتوبی ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رمووێت ئیجماعی زانایانی ئیسلام له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌ركه‌سێك جنێو به پێغه‌مبه‌ری خوا ( دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) بدات ده‌بێت بكوژرێت وه ئه‌مه ڕای ئیمام مالیك و له‌یس و ئیمام ئه‌حمه‌د و ئیسحاق و مه‌زهه‌بی ئیمام شافعی یه . ئیمامی شه‌وكانی ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ) هه‌مان كۆڕای ئیبن و مونزیری هێناوه له‌كتێبی (نیل ئهلئهوتار)دا. شێخی ئیبن و حه‌جه‌ریش ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رمووێت ئیبن و مونزیر كۆڕای زانایانی هێناوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك ڕاسته‌وخۆ جنێو به پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) بدات ده‌كوژرێت. زانای گه‌وره‌ی مه‌زهه‌بی شافیعی ئه‌بوبه‌كری فارسی له په‌ڕاوی (الاجماع) دا ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رمووێت هه‌ركه‌سێك ڕاسته‌وخۆ جنێو به پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) بدات , به‌پێی ڕای هه‌موو زانایان كافر ده‌بێت وه ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ش بكات كوشتنه‌كه‌ی له‌سه ناكه‌وێت چونكه حوكمی قهزفی پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) كوشتنه و حوكمی قهزفیش به‌ته‌وبه لاناچێت . بۆیه پێشه‌وا خه‌تابی( ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رمووێت (لا اعلم خلفا فی وجوب قتله) . قازی عیاز له ئیبن و وه‌هبه‌وه نه‌قڵی ده‌كات كه ئه‌ویش له ئیمامی مالیكه‌وه ( ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت ) ده‌گێڕێته‌وه كه ده‌فه‌رمووێت هه‌ركه‌سێك بڵێت كراسه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) چڵكنه و مه‌به‌ستیشی عهیبداركردنی بێت ده‌كوژرێت. هه‌روه‌ها ئه‌بو موحه‌ممه‌د كوڕی ئه‌بی زید ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ) فه‌توای كوشتنی كابرایه‌كی داوه كه كاتێك كابرایه‌كی ( چڵكن و پڵكن ده‌م و چاو و ڕیش ) ناشیرین به‌لایدا تێده‌په‌ڕێت و به هاوه‌ڵه‌كانی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بتانه‌وێت ( موحه‌مه‌د ) كه مه‌به‌ستی له پێغه‌مبه‌ری خوا بووه ( دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) بناسن له شكڵێكدا و له ڕیشدا له‌م پیاوه چووه , ئیمامی ئه‌بو موحه‌مه‌د وتوویه‌تی ئه‌و كابرایه ده‌بێت بكوژرێت و ته‌وبه‌شی لێ وه‌رناگیرێت چونكه درۆی كردووه و نه‌فرینی خوای لێبێت . زانای ئه‌نده‌لوس ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ) فه‌توای كوشتن و هه‌ڵواسینی ئیبن و حاتم تهلیلیاندا چونكه شایه‌ت به‌سه‌ریه‌وه هه‌بووه كه له ووتاره‌كانیدا گاڵته‌ی به پێغه‌مبه‌ری خوا ( دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت )كردووه و به هه‌تیوی بێ باووك و خه‌زوری شێری له قه‌ڵه‌مداوه , كه مه‌به‌ستی شێر نازناوی ئیمامی عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالب ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ) بووه كه‌نازناوی حیدریشی هه‌بووه , وه مه‌به‌ستی له‌م قسانه‌ی سوكایه‌تی كردن بووه به پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت )بۆیه زانایان فه‌توای كوشتنیانداوه . ووریاكردنهوهیهكی پێویست::: ئه‌مه كورته و پوخته‌یه‌ك بوو ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سوكایه‌تی به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) ده‌كه‌ن , له ووته‌ی زانایانی ئیسلامی له كۆن و نوێ‌دا كه بریتی بوو له خستنه ڕووی ئه‌و چوار چێوه گشتییه‌ی كه ئه‌م بابه‌ته تێیدا ده‌جووڵێت , وه لێكدانه‌وه‌یه‌كه له حاڵه‌تێكی ڕه‌هاو گشتی بابه‌ته‌كه .ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نییه كه هه‌ر كه‌سه و هه‌ستێت بیكات به به‌ڵگه بۆ به كافركردنی ئه‌م و ئه‌و چونكه هه‌ر جۆره بڕیارێكی له‌و چه‌شنه و دابه‌زاندنی به‌سه‌ر كه‌سێكی دیاریكراودا پێویستی به بڕیاری لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕی دادوه‌ری زانایانی ئیسلام هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له بوونی مه‌رجه‌كان و نه‌بوونی كۆسپه‌كان بكۆڵنه‌وه ,وه جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ش به‌ستراوه به فه‌رمانی پێشه‌وای موسوڵمانانه‌وه نه‌ك ههلر كه‌سه‌و بۆ خۆی. سه‌رچاوه::: سوود له كتێبی (((فه‌زڵ و پله‌و پایه‌ی پێغه‌مبه‌رو (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی و هاوهلاَنی دڵسۆزی)))وه‌رگیراوه له نووسینی مامۆستا موحه‌ممه‌د سه‌نگاوی. ئاماده‌كردنی::: شكۆ بێستون – به‌ریتانیا shkobestun@hotmail.com
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی