به جیهانى بوون
ته‌نها به رِه‌هه‌نده سیاسى و ئابوورى و گۆرِانه گه‌وره‌كانى دنیاى
رِاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندى گرتنه‌وه نه‌وه‌ستاوه، ته‌نانه‌ت قیه‌مه
ئاینى و مرۆیى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كیش له ژێر
پرسیارى هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه و پیاچوونه‌وه‌دا راگرتووه ئه‌گه‌ر وه‌لا
نه‌خرابن.
به جیهانى بوون له
رِێگه‌ى ده‌یان میكانیزم و دامه‌زراوى زه‌به‌للاحى نێوده‌وڵه‌تى و
ئه‌قلیمى و جیهانیه‌وه ژیان و بوونى به‌دواى خۆیدا په‌لكێش كردووه و
له‌ژێر هه‌ژموونى كاریگه‌رى خۆیدا جێگه‌ى به‌پێوه‌ر و قیه‌م ء
هه‌ڵسه‌نگاندنه ناوخۆییه‌كانى پرۆژه‌ى ناوخۆیى نیشتمانى گه‌لان
لێژكردووه، به‌جۆرێك تاك ء كۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵاته نێوخۆییه‌كانى
زۆربه‌ى گه‌لانى دونیا تووشى جۆرێك له جه‌بریه‌تى ژیان بوون له‌ناو
مێژووى ئه‌م مه‌نزومه‌دا، ده‌بآ له‌ناو ئه‌و مێژووه‌دا بژین.
ئه‌م مه‌نزومه
كه‌ونیه‌ى به جیهانى بوون به حوكمى گشتگیر بوونى و په‌لهاویشتنى
فراوانى به هه‌موو قوژبن و پانتاییه‌كانى سیاسه‌ت و ئابورى و نه‌زمى
كۆمه‌ڵایه‌تى و مه‌عریفى و رۆشنبیرى له گشت سه‌رزه‌مینه‌كاندا
نیشته‌جێ بووه، و رۆژانه به ده‌یان روداو و گۆرِانكارى و زانیارى و
گرفت و فۆرمى نوێ ده‌خاته به‌ر ده‌ست تاك و كۆمه‌ڵگه له جیهاندا.
ئه‌وى ئه‌م مه‌نزومه
ده‌یخولقێنێ ئه‌وه‌یه كه ئێمه له‌به‌رده‌م ئاماده‌كراوه‌كانى
بابه‌تى سیاسه‌ت و ئابوورى و یاسا و مافه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كان و
جۆرى هزر و رۆشنبیری‌دا راده‌گرێت.
جاران ده‌گوترا
بیروباوه‌رِ و قیه‌م و رۆشنبیرى و ره‌فتارى گه‌لان نابێ هاورده بكرێت
و ئه‌و كاره دژى شوناس و ئینتیماى نه‌ته‌وه‌ییه و به‌لادان و
هه‌ڵگه‌رِانه‌وه و خیانه‌ت له قه‌ڵه‌م ده‌درا، ئێسته به هۆى ئه‌و
گۆرِان و ته‌قینه‌وه گه‌وره‌یه‌ى له بوارى په‌یوه‌ندى و راگه‌یاندن و
زانیارى و مه‌عریفه‌ا روویداوه بۆ خۆى رۆژانه ده‌یان و بگره
هه‌زاران بابه‌ت و چه‌مك و رووداو هه‌ڵده‌رژێنرێته به‌ر ده‌رگا و ماڵى
گه‌لان, ئێستا هاورده‌كردن ـ استراد ـ نه‌ماوه, به خۆرایى وه‌ك هه‌وا
و له‌گه‌ڵ هه‌ودا سیما‌و تێز‌و رِه‌فتارو وێنه جیاكانى ژیان هه‌نارده
ده‌كرێن و _تێدیر_ له‌ته‌كماندا ئاماده‌گى چركه ساتیان هه‌یه،
ته‌نانه‌ت زۆر خیارى ده‌مه‌وێ و نامه‌وێت, له به‌رده‌ستدا نه‌ماوه,
به‌ڵكو خیارى چه‌نده‌م ده‌وێت و كامه‌یانم ده‌وێت له توانادا هه‌یه!
كه‌ونیش له دوا ته‌فسیردا ئێمه ده‌كاته یه‌كێك له مشته‌ریه‌كانى
ئه‌و مه‌نزومه‌یه و ئه‌مه‌ش راستى جه‌بریه‌ت بوونى مێژووى
سه‌رده‌مه‌كه‌مان بۆ لێك ده‌داته‌وه, ئه‌م مه‌نزومه‌یه‌ى كه بازارِ و
مافه‌كان و رۆشنبیرى پێكه‌وه گرێداوه سه‌رشێتیه‌كه‌ى له‌وێوه‌یه كه
له‌ده‌رگادان و پاسپۆرت و فه‌رموى ناوێت و هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان له
ئاستیدا هه‌ڵگیراوه.
ره‌نگه زۆربن ئه‌و
ده‌نگانه‌ى كه هاوار ده‌كه‌ن ئاخر بونیادى كۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵات و
كه‌لتورى فه‌رمانرِه‌وایى لاى ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌نزومه‌یه‌دا یه‌ك
ناگرنه‌وه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو ناكۆك و دژن ء.. هتد. ئه‌م
هاواره وه‌ك عه‌ره‌ب ده‌ڵێن (فو كرنه لمى بیابانه) بێهوده‌یه و به
هیچ ناگات, چونكه ئه‌م مه‌نزومه‌یه میكانزمى كاركردنى كه‌ونی و
جیهانگیره
كه‌س خۆى به خاوه‌نى ناكات و هه‌ر له بنه‌رِه‌تدا بۆ تێكشاكاندن و
پرِكردنه‌وه كه‌وتووه‌ته رِێ..
جۆرێكى تر هاواركردن
له به‌رده‌م هه‌ژموونى ئه‌م مه‌نزومه دا كه‌به‌هاوارى مه‌حكومى به‌ر
دادگایه‌كى زۆردارانه ده‌چێت ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێت: ئاخر به جیهانى
بوونى بازارِو به بازارِبوونى جیهان و به‌جیهانى بوونى ماف و
ئازادییه‌كان و به جیهانى بوونى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و یاساكان له
سایه‌ى ده‌سه‌ڵاته خۆسه‌پێن و دیكتاتۆره و فه‌رمانرِه‌وا
خۆموقه‌ده‌سكرد و سیسته‌مه تاك حزبى و جه‌هه‌ننه‌میه گه‌نده‌ڵ و
ته‌زویرگه‌ر و بێ ماهیه‌ت لێ نه‌هاتووه‌كانى لاى ئێمه‌دا كه ده‌سه‌ڵات
لایان غه‌نیمه و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى له گشته‌كه‌ى خۆیاندا ده‌بینن,
چى لێ شین ده‌بێت بۆ كۆمه‌ڵگه‌كانى لاى ئێمه, ئاخر ئه‌وان داهێنان و
ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌م مه‌نزومه كه‌ونیه‌ى به‌جیهانى بوونیش
به‌هه‌مان ئاقار و ئاراسته‌ى قه‌به‌كردن و بنه‌جێكردن و تَۆكمه كردنی
رِژێمه‌كانیاندا ده‌به‌ن و له خزمه‌تى ئه‌و جۆره بوونه‌دا ده‌سته‌مۆ
و خۆماڵى ده‌كه‌ن, ئاخر ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ى كه‌برِبرِه‌ى پشتیان
له‌سه‌ر ده‌زگاكانى ئاسایش و هه‌واڵگری و سیخورِیكردن و ترساندن
وسه‌ركوتكردنى هاوڵاتى رِاگیراوه ئه‌وه نیه بۆ نموونه: له
رِێگه‌ى موبایل و ئینته‌رنێت و چه‌ندین داهێنراوى تر‌ى
مه‌نزومه‌كه‌تانه‌وه كاریان ئاسان بووه و له‌برى دانانى چاو و
چاودێرى رِۆژانه سات به‌سات له‌ته‌كماندا له‌ژورى نووستن له‌مه‌تبه‌غ
له‌گه‌ڵ هه‌ناسه و حیكاته‌كانماندان چاوتروكانێك لێمان خافڵ نین!!!
رِه‌نگه وه‌ڵام ئه‌وه‌بێت گرنگ نیه ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌ده‌یه و
سه‌ده‌كه‌ى تر‌ى دادێت ئێوه له سه‌رگه‌ردانى دامه‌زراندنه‌وه و خۆ
رِێكخستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگه و قیه‌مه‌كانتاندابژین!!! گرنگ
نیه!! گرنگ ئه‌وه‌یه له هه‌ر چواچێوه و شێوازێكدا بێت, ئه‌م
مه‌نزومه‌یه ئاماده‌گى خۆى هه‌یه.
ده‌بآ رِیفۆرم بكه‌ن
... ئێوه ریفۆرمى خۆتان بكه‌ن!!! چونكه لاى ئێوه‌ش حزورمان ده‌بێت و
چاره‌سه‌ره سیحرى و ئاماده‌كراوه‌كانمان به دواتانه‌وه‌ن و ناتوانن
له‌م مه‌نزومه‌یه دوربن, ته‌نانه‌ت به خۆ ئابلوقه‌دان له‌پشت
دیواره‌كانی سه‌روه‌رى نیشتمانى و به ده‌سه‌ڵاتى پۆلیسى و سنور داخستن
و خۆخزاندنه چوار دیوارى شوناسى نه‌ته‌وه‌یى و ئاینى هه‌ر بێ سووده.
ریفۆرم بكه‌ن! هیچ
هه‌وڵ و كار و تێكۆشانێكتان بۆ گۆرِان و چاكسازى له ده‌ره‌وه شۆرِشى
زانیارى و تێز و جیهانبینى و به‌ها ئاماده‌كراوه‌كان ئه‌م مه‌نزومه‌یه
و پرۆژه كه‌ونیه‌كه‌ى ئێمه‌دا نیه.
له‌رِیفۆرمدا
ده‌تانه‌وێت باس له چى بكه‌ن؟ گه‌نده‌ڵی: ئه‌وه یاساى نێوده‌وڵه‌تى
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ نه‌هێشتن و چاره‌سه‌ركردنى, ئه‌وه
به‌رنامه و پرۆژه‌كانى رِێكخراوى بازرگانى نێوده‌وڵه‌تى, ئه‌وه
په‌یام و ئامۆژگارى و په‌یرِه‌و و نیزامه‌كانى بانكى نێوده‌وڵه‌تى,
له‌وه‌ش زیاتر ئه‌وه رِێكخراوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى, ئه‌وه
ئه‌زموون و شوێنى ئه‌زمونكراوى گه‌لانى داهێنه‌ر و بونیادنه‌رى ئه‌م
رِێكخراوانه‌ى ئاماژه‌مان پێدان, ئه‌وه ئێمه‌ین هه‌موو میكانیزمه‌كانى
دژى گه‌نده‌ڵیمان داهێناوه.
چى تر؟ ریفۆرم له:
سه‌روه‌رى یاسا, دیموكراتیه‌ت, به‌شدارى سیاسى, ئه‌وه ده‌یان میتۆدى
ئاماده‌كراو ده‌یان به‌رنامه و یاساى نووسراوى, ئه‌وه چه‌ندین سومبول
و وێنه‌ى به‌رجه‌سته كرا‌و ئه‌وه كۆمه‌ك و وۆرك شۆپ و رِێكخراوى مه‌شق
و راهێنان.
چى تر؟ ده‌تانه‌وێت
پاراستن و رِێزگرتن له مافه‌كانى مرۆڤ و عه‌داله‌ت بكه‌نه دروشمى
چاكسازى و خه‌بات و تێكۆشان و هه‌وڵ بۆ هێنانه دى ده‌ده‌ن. چى نوێ
ده‌ڵێن؟ وچى نوآ ده‌كه‌ن؟ له ده‌ره‌وه‌ى جارِنامه‌ى گه‌ردوونى
مافه‌كانى مرۆڤ و پرۆتۆكۆله‌كانى مافه ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تی و
رۆشنبیریه‌كان و پرۆتۆكۆلى مافه سیاسى و مه‌ده‌نیه‌كان و
رِێكه‌وتنامه‌ى دژى ره‌گه‌زپه‌رستى و هه‌ڵاوێردن و ده‌یان و سه‌دانى
تر..
ئه‌م جادوگه‌ره
ئه‌فسوناویه ده‌یه‌وێت بڵێت من له‌سه‌روى ئاین و جییاوازیه‌كانى و له
سه‌رو نه‌ته‌وه‌گه‌رى و نه‌هامه‌تییه‌كانى ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆر ومرۆڤ
كوژه‌كانیه‌وه كار ده‌كه‌م, ده‌یه‌وێ به‌رد و له خاچ و گۆپاڵ و
عه‌باى پێغه‌مبه‌ران و ده‌سه‌ڵات و ئاره‌زووى دكتاتۆران و ئایدیۆلۆژیاى
ژین و نه‌ته‌وه و خۆى نمایش بكات, ده‌یه‌وێ بڵێت ئه‌مه سه‌رده‌مى
مه‌شاعیه‌تى كه‌ونیه, مه‌شاعیه‌تى ئه‌نگلس و ماركس نیه, شوره‌ى زهنى
و مادى و یاسایى به ده‌وردا نه‌كێشراوه, ئه‌مه ده‌سه‌ڵاته
گرگنه‌كه‌ى حزب نیه مۆڵه‌تى تاكسى له باره‌گاكه‌ى خۆیه‌وه بداته
شوفێره‌كانى بازنه‌ى شار!!!
ده‌یه‌وێت بڵێت ئێمه
له داهێنان و گه‌شه كردن و په‌ره‌پێدان ء نوێكردنه‌وه به‌رده‌وامین,
وێنه‌كانى جیهان و مرۆڤ له خۆى و له ژیانى به‌رهه‌م ده‌هێنینه‌وه,
ئێوه‌ش ریفۆرم بكه‌ن, سا به‌ڵكو خودایه بگه‌نه ئه‌و ئاست و پله‌یه‌ى
بتوانن به داهێنان و نوێكردنه‌وه‌كانمان بۆشاییه‌ك بۆ مرۆڤ بوون بۆ
دادگه‌رى، بۆ كه‌رامه‌تى مرۆڤ و شكۆمه‌ندیه‌كه‌ى له ریفۆرمه‌كه‌تاندا
بدۆزنه‌وه.