کۆبوونه‌وه‌ی دوو شه‌ممه‌ی داهاتووی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و سه‌ره‌تای قه‌یرانه‌کان
خالد ڕه‌نجده‌ر/سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی له نه‌رویج
ته‌خته سه‌هۆڵی سه‌هۆڵبه‌ندانه‌کان وورده وورده ده‌خزێن و ، ئاگرکه‌وتنه‌وه‌یه‌کی زۆر ئاسیای گرتۆته‌وه و ، گڕکانه‌کانی ووڵاتی چین به توندی ووریامان ده‌که‌نه‌وه و ، ڕاپۆپرته‌که‌ی ئه‌ڵمانیاش ترسێکی ڕاسته‌قینه ڕه‌نگ پێده‌داته‌وه له سه‌ر گۆڕڕانی که‌ش و هه‌وا و به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما به شێوه‌یه‌ک که سه‌قامگیری و ئاسایشی مرۆڤایه‌تی ده‌خاته مه‌ترسی هه‌ره‌س پێ هێنانه‌وه.
ئه‌مانه به‌شێکن له‌و خاڵ و ئه‌ندێشانه‌ی که (بان کی‌مۆن)ی سکرتێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌رۆک و نوێنه‌ری (70) ووڵاتی جیهانی بۆ بانگ کردوون تا هه‌موو پێکه‌وه ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ی داهاتوو (24/9/2007) له دیوه‌خانه‌که‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا تاوتۆیان بکه‌ن.
ترسی سکرتێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌ره‌نجامی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌یه که له به‌هاری ئه‌مساڵدا گه‌یشتوونه‌ته ده‌ست ڕێکخراوه‌که‌ی سه‌باره‌ت به گۆڕڕانی که‌ش و هه‌وای جیهان و به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما. ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی دواییتریش که پێی گه‌یشتوون کارێکی وا ده‌که‌ن که ده‌بێ سه‌رانی جیهان هه‌رچی زووتره بکه‌ونه خۆیان و ، گفتوگۆی چڕ و پڕی له سه‌ر بکه‌ن و ، چاره‌سه‌رێکی ڕاسته‌قینه‌ی بۆ بدۆزنه‌وه و ، کۆتایی به‌و چاوشارکێیه بێنن که ئیستا له گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له پڕ مه‌ترسییه‌دا ده‌یکه‌ن.
(بان لیمۆن) ده‌ڵێ: ئێمه ناتوانین هه‌روا ده‌سته‌وسان بوه‌ستین و چاوه‌ڕووانی هیچ بین. ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌م کێشه‌یه گشتگیرانه باس بکه‌ین. ده‌بێ (سونامی) زه‌نگێک بێت و ، فشارهێنه‌رێک بێت بۆ سه‌ر هه‌موو سه‌رۆک و نوێنه‌رێکی ئه‌م جیهانه تا گۆڕڕانی که‌ش و هه‌وا و به‌زر بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما به هه‌ند بگرن و ، زۆر به جیددی‌تر له جاران کار بکه‌ن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی پیسکردنی ژینگه.
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی نوێی له سه‌ر پاکڕاگرتنی ژینگه و ، که‌مکردنه‌وه‌ی گڕ و دوکه‌ڵی کارگه‌کان ئاماده کردووه و ، ده‌یه‌وێ پێش کۆتایی هاتنی ساڵی (2009) مۆر بکرێ. ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه بۆ به‌هێز کردن و پشتگیری کردنه له ڕێکه‌وتننامه‌ی (کیوتۆ) که له ساڵی (2012)دا کۆتایی پێ دێت.
وه‌ک (بان کی‌مۆن) چاوه‌ڕووان ده‌کات ده‌بێ کۆبوونه‌وه‌کانی (بالی) و ئه‌م کۆبوونه‌وانه‌ی دوو شه‌ممه‌ی داهاتوو جێ ده‌ستیان دیار بێت له که‌مکردنه‌وه‌ی گڕ و دوکه‌ڵی کارگه‌کان و ، ته‌نزیم کردنی ته‌کنۆلۆژیا و ، دانانی سنوورێک بۆ بڕینی داری دارستانه‌کان و ، ته‌رخان کردنی بودجه‌یه‌کی باش بۆ ڕێکخستنی سه‌رچاوه‌کانی ووزه له جیهاندا.
جۆرج بۆش ئاماده نابێت
جۆرج بۆشی سه‌رۆکی ئه‌مریکا ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی دوو شه‌مه‌ی داهاتوو نابێت ، به‌ڵام به‌ڵێنی داوه له کاتی نانخواردنی نێوه‌ڕۆ یان ئێواره‌دا سه‌ردانیان بکات. بۆش ده‌یه‌وێ له‌و کاته‌دا زیاتر چاوی به‌و که‌سایه‌تییانه بکه‌وێت که قورساییان له سه‌ر پرۆسه‌کان هه‌یه ، به تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی ژینگه و که‌ش و هه‌وا.
ئیداره‌ی بۆش ده‌یه‌وێ خۆی دانیشتنێکی تر له واشنتۆن ساز بکات و بڕیاره‌کانی لوتکه‌ی (بالی) ، که له کۆتایی ئه‌مساڵدا له ئه‌نده‌نوسیا ده‌به‌سترێ ، بکاته سه‌ره‌تای هه‌نگاوه‌کان و له‌وێوه کارێک بۆ گۆڕڕانکاری که‌ش و هه‌وا بکات. قسه‌بێژێکیش به ناوی ئیداره‌ی بۆشه‌وه ده‌ڵێ: ئێمه ده‌مانه‌وێ جه‌خت له‌سه‌ر ئامانجه‌کان بکه‌ینه‌وه نه‌ک له سه‌ر ئه‌رکی سه‌ر شانی ووڵاتان.
(بان کی‌مۆن)یش ده‌ڵێ: ئێمه پێشوازی له هه‌موو هه‌وڵه که‌سایه‌تییه‌کان ده‌که‌ین ، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و هه‌وڵانه له چوارچیوه‌ی پرۆسه‌کانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌وه‌کاندا بێت.
گومانی تێدا نییه که ئه‌م ڕوو به ڕوو بوونه‌وه‌ی نێوان بان کی‌مۆن و جۆرج بۆش کارێکی وا ده‌کات که خه‌ڵکی هیوایان به کار و پرۆژه‌کانی ڕێکخراوه‌که‌ی بان کی‌مۆن نه‌مێنێ.
به‌ڵێنی پێشتری بۆش
له دانیشتنی هه‌شت ووڵاته پیشه‌سازییه‌کاندا که له (7/6/2007)دا به‌ڕێوه جوو جۆرج بۆشی سه‌رۆکی ئه‌مریکا خۆی به‌ڵێنی دابوو که ده‌بێ هه‌موو باس و خواسێک سه‌باره‌ت به که‌ش و هه‌وا له هۆڵه‌کانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا تاوتۆ بکرێ. به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئێستا ده‌یه‌وێ دانیشتنێکی تری لاوه‌کی له واشنتۆن بکات و ، ته‌نها ئه‌و ووڵاتانه به‌شدار بکات که کاریگه‌رییان له سه‌ر ژینگه و که‌ش و هه‌وا هه‌یه و ، ووڵاتانی تر بێ به‌ش بکات و ، وایان لێبکات ته‌نها چاوه‌ڕووانی پرۆسه و کاری ووڵاتانی خاوه‌ن پیشه‌سازی بن.
له سه‌ر ئاستی ووڵاتانی ئه‌وروپاوه ، بێگومان ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا خۆیان به به‌هێز و خاوه‌ن بڕیار ده‌زانن و ، پێیان وایه که کاریگه‌رییان له سه‌ر زۆر له مه‌سه‌له‌کانی جیهان هه‌یه. بۆیه ڕه‌خنه‌یان له پرۆسه‌که‌ی جۆرج بۆش هه‌یه.
ڕاپۆرتی ئه‌ڵمانیا
ئه‌نجوومه‌نی ڕاوێژکاریی حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا له نوێترین ڕاپۆرتیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که گۆڕرانی که‌ش و هه‌وا و به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له‌م (10) ساڵه‌ی داهاتوو هێنده به‌هێز ده‌بێت که هه‌ندێک ووڵات فریای خۆیان ناکه‌وون و ، نازانن چی بکه‌ن و ، چۆن خۆیان بپارێزن. ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌یه‌کی خراپی له سه‌ر ئاسایشی جیهان و ، سه‌قامگیریی تێکڕای نه‌ته‌وه‌کان ده‌بێت.
ڕاپۆرته‌که ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌کات که ده‌توانرێ کارێکی پۆزێتیڤ بکرێت به مه‌رجێ هه‌موو ووڵاتان پێکه‌وه به‌ڵێن بده‌ن و ، دان به‌وه‌دا بنێن که گۆڕڕانی که‌ش و هه‌وا و به‌ز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما ترسێکه بۆ سه‌ر هه‌موو مرؤڤایه‌تی و ، ئه‌گه‌ر کارێکی جیددی بۆ نه‌کرێ هێڵێکی جیاکه‌ره‌وه له نێوان نه‌ته‌وه‌کاندا دروست ده‌بێت و ، سه‌ر ده‌کێشی بۆ دروست بوونی قه‌یرانی نغرۆ بوونی هه‌ندیک ووڵات و ، زۆر بوونی په‌نابه‌ران و ، سه‌دان کێشه‌ی تر.
---------------
* کۆبوونه‌وه‌ی بالی له مانگی کانونی یه‌که‌م/دیسه‌مبه‌ری ئه‌مساڵدا ده‌کرێ له ئه‌نده‌نووسیا ، بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گازی دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆن له هه‌وادا.
* ڕێکه‌وتننامه‌ی کیوتو: دوای حه‌وت ساڵ له مۆرکردنی ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه له لایه‌ن (141) ووڵاته‌وه ، له (16/2/2005)دا که‌وته مه‌یدانی عه‌مه‌لییه‌وه. به پێی ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه ده‌بێ ئه‌و ووڵاتانه‌ی که مۆریان کردووه (5،2%) گازی دووه‌م ئۆکسیدی کاربوون له هه‌وادا که‌م بکه‌نه‌وه. ئه‌و (141) ووڵاته به کۆی هه‌موویان (55%) دووه‌م ئۆکسیدی کاربوون ده‌ڕێژنه ناو هه‌وای جیهانه‌وه.
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی