فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
سه‌رنجێک له ژیانی پڕ فه‌ڕی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم
سه‌ردار خالید
ئه‌گه‌ر به‌یه‌كه‌وه سه‌رنجێك له ژیانی پر فه‌ری پێغه‌مبه‌ر بده‌ین درودی خوای له‌سه‌ر بێت، ده‌بینین به كۆمه‌ڵێك مه‌رحه‌له‌و حاڵه‌تی سه‌خت و نه‌بونی و هه‌ژاری و یه‌تیمی و دوور له نازی دایك و باوك و سۆزی خزمانی به‌سه‌ر اهاتووه كه به گوێره‌ی مه‌كانه‌تی ئه‌و نه‌ده‌بوو كه‌سێك كه گرۆی مرۆڤایه‌تی چاوه‌روانیه‌تی توشی ئه‌و نه‌بونی و ده‌ردی سه‌ریه بێت و ژیانێكی كه‌متر له ساده‌ی هه‌بێت، به‌لاَم قه‌ده‌ری خوایی وایه كه ده‌بێت ئه‌و منداڵه به یه‌تیمی گه‌وره بێت و غیره‌تی له باوكه‌وه و نازی له دایكه‌وه بۆ جێ نه‌مێنێ و ته‌نها خودا خۆی په‌روه‌رده‌ی بكات و ئاماده‌ی بكات بۆ ئه‌و رۆژه سه‌ختانه‌ی له چاوه‌روانیدان.
لێره‌دا مه‌به‌ستمه ئه‌وه‌ی بیر بخه‌مه‌وه كه رۆژگارێك له‌ژێر سایه‌ی باپیره‌ی و دواتر مامی و پاشان ئاواره‌یی و ماڵی ئامۆزاكانی و بێخانه خۆییی، تائه‌وكاته‌ی خودا ئاوری ره‌حمه‌تی لێداوه‌و خه‌دیجه‌ی دایكمان كه‌سێكی نارد به محمد بلێن ئه‌گه‌ر ژن دێنێت ئه‌وا من رازیم شوی پێ بكه‌م، له وه‌لامی ئه‌و ژنه‌دا كه پێی گوت محمد بۆ ژن نایه‌نیت؟ سه‌روه‌ریشمان به هه‌ستێكی ناست و ده‌نگێكی كزۆڵ كه ئاسمانه‌كان دێننه گریان و ره‌حمی خوایی دێننه جۆش وه‌لاَمی دایه‌وه فه‌رمووی ( جامن هیچم نیه!!! كێ ژن به‌من ده‌دات).
ئا لێره‌دا خودا خۆی دێته هانای و تا ئه‌به‌د ناوی به نه‌مری دێڵێته‌وه‌و له هه‌ر شوێنێك ناوی (الله) بیت ده‌بێت ناوی (محمد)یشی له‌گه‌ڵ بێت درودی له‌سه‌ر بێ.
(ورفعنا لك ذكرك) له‌هه‌ر شوێنێكی ئه‌م جیهانه‌و هه‌ر قوژبنێكی ئه‌م دونیایه تا ئه‌و كاته‌ی دوایین نه‌وه‌ی ئاده‌م هه‌ناسه ئه‌كێشێت ده‌بێ ناوی محمد به به‌رزی رابگرن و ته‌نانه‌ت ئه‌و دڵدانه‌وه خواییه بوو ئه‌مرۆ له سه‌رانسه‌ری جیهان ناوی محمد له هه‌موو ناوێك زیاتره!!!!!.
كه‌سێك كه له‌ناو ولاَت و شاری خۆی شوێن و ماڵ و حاڵی نه‌بوو ، ته‌مه‌نی هه‌مووی بۆ خه‌ڵك ژیان بوو نه‌وه‌ك بۆ خۆی ، خودا سوێند به‌و ته‌مه‌نه‌ی ئه‌خوات و هه‌موو گرۆی مرۆڤایه‌تیش ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه خودا هه‌ر كات پشتگیری له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ستبه‌رداری نابێت.
به‌ڵێ ئیستاشی له‌گه‌ڵ بێت (محمد) ئه‌و ناوه نه‌مره‌یه كه جیهان ئومێدی پێی هه‌یه‌و زانا و بلیمه‌ته‌كان له‌به‌رده‌میدا چۆك داده‌ده‌ن و سۆزداره‌كان بۆی ده‌گرین.
(محمد)ێك كه خودا ناوی به‌رز راگرتووه تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵ بیستنی ناویدا گریان به‌رۆكی چاوه‌كان ئه‌گرێت.
هه‌زاران درودو سه‌لامی له‌سه‌ر بێت.
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی