فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
شه‌رِی مژووڵ كردنى خه‌ڵك!
ئاكام گه‌ڵاڵی
دوو رووداو له‌نێو رووداوه ئیعلامییه‌كانى كوردستاندا له‌م ماوه‌یه‌ى رابردوودا سه‌رنجی راكێشام، یه‌كێكیان ئه‌و شه‌رِه تونده‌ى نێوان رۆژنامه‌نووس (نه‌به‌ز گۆران) و (سه‌رۆ قادر) بوو له كۆرِێك كه ئه‌مه‌ى دواییان سازى كردبوو، دووه‌میان مانشێت و هه‌وڵێكی رۆژنامه‌ى (ئاوێنه) بوو له‌سه‌ر (په‌یوه‌ندییه نهێنییه‌كانى عه‌لی باپیر به ده‌زگاى موخابه‌راتى به‌عسه‌وه) وه‌ك (ئاوێنه) ده‌ڵێت.
ئه‌وه‌ى تایبه‌ت بێت هه‌ردوو به‌رِێزان (نه‌به‌ز و سه‌رۆ) شێوازى شه‌رِه‌كه بوو نه‌ك ناوه‌رِۆكه‌كه‌ى، گه‌رچی دووه‌میان ته‌حه‌داى ئه‌وه‌ى كرد كه شتى واى وتبێت و یه‌كه‌میان ئاماژه‌ى به كاسیه‌تییه‌كه ده‌كرد، به‌ڵام به راى من یه‌كلاكردنه‌وه‌ى راستى و نارِاستیى باسه‌كه زۆر شتێكی قورس و نائاسایی نییه و ئه‌گه‌ر وا ده‌ورێك هه‌بێت و كاسێتیى كۆرِه‌كه لێكبداته‌وه به سانایی روون ده‌بێته‌وه كه ئه‌و قسه‌یه‌ى كردووه كه (نه‌به‌ز گۆران) ئیدیعاى ده‌كات یان نا!
وه‌ك وتم قسه‌م له‌سه‌ر راستى و نارِاستی نییه و له هه‌مان كاتدا داواى لێبوردنكردن و خۆ به‌هه‌ڵه‌زانین (له‌لایه‌ن هه‌ردووكیانه‌وه) به پله‌یه‌كی به‌رز ده‌بینم، به‌ڵام له‌وه راده‌مێنم و ده‌پرسم ئه‌م شه‌رِه بۆ و چیی له‌پشته‌وه بوو؟! تورِه‌بوونێكی گه‌نجانه بوو؟ داكۆكیكردن بوو له هاووڵاتیان و له گوندنشینان - ئه‌گه‌ر وابێت نابێت له‌گه‌ڵ حه‌ز و هه‌ڵچوونێكدا ئه‌ویش دابچێت و بپووكێته‌وه - ؟!
یان گۆرِه‌پانه ئیعلامییه‌كه‌مان پرِیه‌تى له‌م جۆره شه‌رِانه و ئێمه زۆر لێی رانامێنین؟ بۆیه ده‌بێت له هه‌موو هه‌واڵ و وتارێك به‌گومان بین! پێم وایه هه‌ڵچوونه‌كه‌ى نه‌به‌ز ـ وه‌ك خۆى ده‌ڵێت ـ خراپ تێگه‌یشتنى هه‌ندێ له هاووڵاتیانه كه (سه‌رۆ قادر) ئه‌ویش وه‌ك خۆى ده‌ڵێت گه‌وره‌ترین شه‌رِه له‌گه‌ڵ زیهن و بیرى خه‌ڵكه رۆشنبیره‌كه‌دا، ئاخر كه‌ى ره‌وایه له‌پرِ كه‌سێك له‌به‌رچاومان ده‌كرێته شه‌یتان و هه‌موو كار و ئاكارێكی به شه‌رِ و شه‌رِه‌نگێزی ده‌بینرێت و هه‌رواش له‌پرِێكدا و به‌ر له هه‌ر دادگا و لێپرسینه‌وه‌یه‌كی یاسایی هه‌ردوولا له‌یه‌ك خۆش ده‌بن و ئێمه‌ى خوێنه‌ریش چاومان ده‌رده‌هات و چیمان بینى و چیمان خوێنده‌وه ئه‌وه موشكیله‌ى خۆمانه و مه‌رجیش نییه شته‌كان كۆتایی هه‌بێت! به‌راستى ئه‌مه حاڵه‌تێكی ناته‌ندروست و زۆر نه‌شیاوی گۆرِه‌پانه ئیعلامییه‌كه‌مانه كه كه‌س نییه له ئاستیدا نوزه‌یه‌كی لێوه بێت و بڵێت ئه‌م یاریكردنه به عه‌قڵی خه‌ڵك به‌سیه‌تى و با كۆتایی بێت!
رووداوى ئیعلامیی دووه‌م هه‌واڵه‌كه‌ى ژماره (58)ى رۆژنامه‌ى (ئاوێنه) بوو كه تایبه‌ت بوو به به‌رِێز مامۆستا (عه‌لی باپیر)، ئه‌وه‌ى له‌م هه‌واڵه رابمێنێت هه‌ست به ناجێگه‌یی و ناكاتیى ئه‌م هه‌واڵه ده‌كات، ئێستا نه (10/4/2003)یه و نه باس و خواسێكی گه‌رمى دۆسیه‌ى (په‌یوه‌ندییه نهێنییه‌كانه)، وێرِای ئه‌مانه‌ش ئه‌م باس و خواسه له‌سه‌ر ئه‌و به‌رِێزه چه‌ند جارێكه ده‌كرێت و ئه‌ویش له چه‌ند چاوپێكه‌وتنێكدا وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و ماوه‌یه‌كیشی به‌سه‌ردا چووه، ئیتر نازانم جارێكی تر بارزكردن و به‌مانشێتكردنى چی ده‌گه‌یه‌نێت و چ په‌یامێكی پێیه؟! لێره‌شدا جارێكی تر ده‌بێت بپرسین كه به‌رپرسه له‌م یاریكردنه به هه‌ست و سۆز و بیر و تێگه‌یشتنمان به چی برِوا بكه‌ین و له‌كوێدا حه‌قیقه‌ت ببینین! ئایا ئاسایی نییه ئه‌گه‌ر خه‌م له خۆمان و عه‌قڵمان و ژیریمان بخۆین و بپرسین ئه‌وه چ هه‌واڵێكه له‌م ناشه‌فافیه‌ته‌ى حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدا به‌گوێماندا ده‌درێت؟ گه‌رچی لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى دۆسیه‌كان پێكهاتووه، به‌ڵام هه‌ر ماوه‌یه‌كی پێش ئێستا زانیمان كه له زۆرێك له دۆسیه‌داره‌كان خۆش بوون، ئیتر ده‌بێت - ئه‌گه‌ر هه‌واڵه‌كه راست بێت - زیادكردنى دۆسیه‌دارێكی تر له‌پای چی و بۆچی بێت؟ كه‌ى كێشه گه‌وره‌كانمان یه‌ك و دووى لێ كراوه تا لاوه‌كییه‌كان یه‌كلا بێته‌وه!
له‌ولاشه‌وه ده‌بێت له هه‌موو به‌رِێزێكی وه‌ك مامۆستا (عه‌لی باپیر) بپرسین نه‌فیكردنى بنبرِانه‌ى بابه‌تێك و له‌دواییدا وا خستنه‌رِووى كه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه په‌یوه‌سته به كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیه‌وه و هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان په‌یوه‌ندییان پێوه كراوه جۆرێكه له دژبوون و وه‌ڵامیش پێویسته به هێورى و به به‌ڵگه‌ى واقیعی و دوور له دروشم و موزایه‌ده بێت، هه‌موو كه‌سێكی هۆشیار ده‌زانێت به‌عس په‌یوه‌ندیی كردووه به لایه‌نه‌كانه‌وه و له‌وه‌ش زیاتر كراوه، به‌ڵام قسه له‌سه‌ر پاش په‌یوه‌ندی و شته نهێنییه‌كانه، كه من واى ده‌بینم به‌رِێزیان له‌و تۆمه‌تانه به‌دوور بێت.
ماوه‌ته‌وه ئه‌وه بڵێین تا كه‌ى راگه‌یاندن رۆڵی زانستیى خۆى نابینێت؟ تا كه‌ى راگه‌یاندنیش وه‌ك باره داته‌پیوه‌كه‌ى سیاسه‌ت ئه‌ویش هه‌ر له هه‌ڵچوون و داچووندا ده‌بێت!
كه‌ى ئێمه‌ى ئیعلامیش كه‌مێك به‌ته‌نگ عه‌قڵ و ژیریی خه‌ڵكه‌وه ده‌بین، گه‌رچی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات ئاگاى له گیرفان و نان و ژیانیان نییه!
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی