سۆز و به‌زه‌یى پێغـه‌مبه‌رد.خ له‌گه‌ڵ منداڵه ناموسڵمانه‌كاندا
ن/ د. ره‌شاد لاشین
و/ مه‌غدید صدیق هورمزى
به‌شێك له گه‌وره‌یى (محه‌ممه‌د د.خ) له‌گه‌ڵ منداڵاندا, ئه‌وه‌یه كه به‌زه‌یىء چاودێرى بۆیان هه‌مووى ده‌گرته‌وه, به منداڵه موسڵمانء غه‌یره موسڵمانه‌كانیشه‌وه, بۆ كچه‌كان هه‌روه‌كو بۆ كورِه‌كان, بۆ له‌ش ساغه‌كان هه‌روه‌كو بۆ نه‌خۆشه‌كان, به منداڵى كۆمه‌ڵگه به گشتى هه‌روه‌كو بۆ منداڵى خزمان, به به‌هره‌داره‌كانه‌وه هه‌روه‌كو بۆ منداڵى كه‌م ئه‌ندام, چونكه قۆناغى منداڵ له به‌رنامه‌ى ئه‌ودا(د.خ) حاڵه‌تێكى تایبه‌تى و مامه‌ڵه‌یه‌كى جیایه له قۆناغه‌كانى تر, جا ئه‌گه‌ر سه‌یرى مامه‌ڵه‌ى بكه‌ین له‌گه‌ڵ منداڵه ناموسڵمانه‌كاندا ئه‌وا به‌رنامه‌یه‌كى زۆر جوان ده‌بینین، كه جێگه‌ى رِێزو پێ‌زانین و به‌رزرِاگرتنه, ئه‌ویش له‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه‌دا رِوون ده‌بێته‌وه:
1-حسێب كردن بۆیان له كاتێكدا كه هێشتا له پشتى باوانیاندان:
كاتێك خه‌ڵكى تائیف هێرشیان كرده سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا د.خ و ئازاریان دا و به‌ردبارانیان كرد, فریشته‌ى چیاكان داوایان لێ كرد ئه‌گه‌ر حه‌ز بكات هه‌ردوو چیاكانى مه‌كه‌یان به‌سه‌ردا جووت ده‌كات, به‌ڵام پێغه‌مبه‌رى به سۆز‌و به به‌زه‌یى د.خ فه‌رمووى: تكام وایه له خواى گه‌وره كه له پشتى ئه‌وانه‌وه كه‌سانێك بكه‌ونه‌وه خواى گه‌وره به تاك بناسن, دیاره ئه‌وه‌ش لوتكه‌ى به‌زه‌ییه كه مرۆڤێ پارێزگارى له ژیانى نه‌یاره‌كانى بكات, به هیواى وه‌ده‌ركه‌وتنى خێروبێر له نه‌وه‌كانیان، كه له پشتى ئه‌وانه‌وه ده‌رده‌چن.
2-تێرِوانینى بۆیان به گیانێكى پاك:
پێغه‌مبه‌ر د.خ له روانگه‌ى پاكى و فیتره‌تیانه‌وه پۆلێنیان ده‌كات ء موسڵمانانیش وا په‌روه‌رده ده‌كات كه سینه ساف بن به‌رامبه‌ریان و به ئه‌ندازه‌ى تۆزقاڵێكیش رق‌و كینه ده‌رنه‌برِن به‌رامبه‌ریان, له (صحیح)ى بوخاری هاتووه كه ئه‌بو هوره‌یره (ره‌زاى خواى لىَ بێ) گوتوویه‌تى: پێغه‌مبه‌ر د.خ فه‌رموویه‌تى: (كل مولود یولد على الفطره فابواه یهودانه او ینصرانه او یمجسانه..) واته: هه‌موو منداڵێك له سه‌ر فیتره‌ت له دایك ده‌بێ - واته به پاكى, به‌ڵام دواتر دایك و باوكى ده‌یكه‌ن به جووله‌كه یان گاور یانیش ئاگرپه‌رست, واته دایك و باوك پاكیییه‌كه‌یان لێڵ ده‌كه‌ن, هه‌ر هه‌مان شت له چوارچێوه‌ى فه‌رمووده‌یه‌كى تر به‌دى ده‌كه‌ین كه ده‌فه‌رموێ: (رفع القلم عن ثلاث "منهم" عن الصبی حتى یبلغ الحلم) واته: قه‌ڵه‌م له‌سه‌ر سێ جۆره كه‌س هه‌ڵگیراوه (واته گوناهبار نابن) له‌وانه‌ش, له‌سه‌ر منداڵ تا گه‌وره ده‌بێ و خۆى ده‌ناسێ.
3-رِه‌چاوكردنى منداڵى به‌هره‌مه‌ندى ناموسڵمان:
هه‌ر له گه‌وره‌یى پێغه‌مبه‌ر د.خ ره‌چاوكردنى منداڵى به‌هره‌مه‌نده، با غه‌یره موسڵمانیش بێ, ئه‌وه‌ش به جوانى له به‌سه‌رهاتى منداڵێكى به‌هره‌مه‌ند به ناوى ( ابو محذوره)دا به‌دیار ده‌كه‌وێ كه خاوه‌نى ده‌نگێكى خۆش بوو, به‌ڵام گاڵته‌ى به بانگدانى موسڵمانان ده‌كرد, پاشان چۆن پێغه‌مبه‌ر د.خ گرنگى پێداو سزاى نه‌دا له‌سه‌ر ئه‌و گاڵته پێ كردنه, به‌ڵكو ده‌ستى به‌سه‌ر سه‌ریدا هێناو فه‌رمووى:
( اللهم بارك فیه واهده الى الاسلام.. اللهم بارك فیه واهده الى الاسلام ).. هه‌روه‌ها پێى فه‌رموو بڵێ: الله اكبر الله اكبر. تا واى لێ هات ئه‌بو مه‌حزوره بانگ بدات له مه‌ككه.
4-گرنگى دان به نه‌خۆشى ناموسڵمانان و بانگ كردنیان بۆ ئیسلام:
سه‌ره‌رِاى سه‌ركه‌وتنى ئیسلام و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ت له مه‌دینه‌دا, پێغه‌مبه‌ر د.خ زۆر سوور بوو له‌سه‌ر سه‌ردانیكردنى منداڵى نه‌خۆشى ناموسڵمان و بانگ كردنیان بۆ ئیسلام و ده‌ستگیرۆیى كردنیان بۆ كارى خێر.
له (صحیح)ى بوخارى هاتووه كه ئه‌نه‌س ده‌گێرِێته‌وه: جارێكیان نه‌خۆش كه‌وت و پێغه‌مبه‌ریش د.خ سه‌ردانی كرد‌و له‌لاى سه‌رى دانیشت و پێى فه‌رموو: ( اسلم ) واته موسڵمان به, ئه‌ویش سه‌یرێكى باوكى كرد كه له‌لایه‌وه بوو, باوكیشى پێى گووت: به گوێى (ابا القاسم) واته پێغه‌مبه‌ر بكه, ئه‌ویش موسڵمان بوو, پێغه‌مبه‌ر د.خ كاتێ له ماڵه‌كه‌یان ده‌رچوو فه‌رمووى: ( الحمد لله الذی انقذه من النار) واته: سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ى كه له ئاگر رزگارى كرد.
5-زۆرنه‌كردن له منداڵان له‌سه‌ر په‌یرِه‌وكردنى بیروباوه‌رِ:
ئه‌وه‌ش له گه‌شى به‌رنامه‌ى ئیسلامه, كه رِێز له بیروبۆچوونى منداڵان ده‌گرىَ و په‌نا ده‌باته به‌ر دانوستان و به‌ڵگه هێنانه‌وه, (ابوداود) له (ابن عباس)ه‌وه (ره‌زاى خواى له‌سه‌ر بێ) ده‌گێرِێته‌وه كه گوتوویه‌تى: كاتى خۆى ئه‌و ژنانه‌ى كه منداڵیان بۆ نه‌ده‌ژیا, له‌سه‌ر خۆیان ده‌كرده ماڵ كه ئه‌گه‌ر منداڵێكیان بۆ بژى ده‌یكه‌نه جووله‌كه, له‌ناو تیره‌ى (بن‌و النصیر)یشدا هه‌ندێ له ئه‌نسار هه‌بوون. كاتێك ئه‌و تیره‌یه ده‌ركران, له ئه‌نساریه‌كاندا هه‌بوو منداڵى (نه‌سرِانى) بێ, بۆیه گوتیان ئێمه رِێگا ناده‌ین به منداڵه‌كانمان به نه‌سرِانییه‌تى بمێننه‌وه, بۆیه خواى گه‌وره ئه‌و ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند كه ده‌فه‌رموێ [لا إِكرَاهَ فی الدِّینِ].
6- پاراستنى گیانى منداڵى ناموسڵمان و به‌گژدانه‌چوونیان له كاتى جه‌نگدا
چ گه‌وره‌ییه‌كه بۆ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره د.خ كه له خه‌مى پاراستنى ژیانى منداڵان بوو به گشتى. چه‌نده گه‌وره‌یه به هه‌ڵسءكه‌وتى یاره‌كانى دواى خۆشى كه ئه‌ویش له گه‌وره‌یى نه‌رمونیانى و به زه‌یى ئه‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه, به زه‌یى و سۆزى پێغه‌مبه‌ریش د.خ و یاره‌كانى هه‌موو كه‌سێكى دوور‌و نزیك شایه‌تى بۆ ده‌دات.
(مسلم) له (صحیح)ى خۆیدا له (بریده بن الحێیب الاسلمی)یه‌وه ده‌گێرِێته‌وه, كه پێغه‌مبه‌ر د.خ كاتىَ ئه‌میرێكى بۆ جه‌نگ به‌رِێ ده‌كرد به چه‌ند شتێك رِایده‌سپارد, یه‌كێك له‌و راسپاردانه‌ش ئه‌مه بوو: سته‌م مه‌كه‌ن, لاشه مه‌شێوێنن, منداڵ مه‌كوژن.
عه‌بدوڵڵاى كورِى عه‌باس جارێكیان له وه‌ڵامى پرسیارێكدا كه لێى كرابوو (ئایا پێغه‌مبه‌ر د.خ منداڵی ده‌كوشت؟ فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌ر د.خ به هیچ شێوه‌یه‌ك منداڵى نه‌ده‌كوشت.
هه‌روه‌ها له مه‌سنه‌دى ئیمام ئه‌حمه‌ددا هاتووه كه له (الاسود بن سریع)ه‌وه ده‌گێرِێته‌وه كه گوتوویه‌تى: له یه‌كێك له جه‌نگه‌كاندا كه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا د.خ به‌شداریم كرد , خه‌به‌ر گه‌یشته‌وه پێغه‌مبه‌ر د.خ كه هه‌ندێك منداڵ كوژراون, پێغه‌مبه‌ر د.خ فه‌رمووى: ئه‌وه بۆچى پێدرێژیتان كردووه و واتان لێهاتووه منداڵ ده‌كوژن؟ پیاوێك گوتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا! ئه‌وانه منداڵى موشریكه‌كانن, ئه‌ویش فه‌رمووى: ئه‌وان (واته منداڵه‌كان) له ئێوه باشترن، پاشان فه‌رمووى: وا پێتانده‌ڵێم منداڵ مه‌كوژن, هه‌موو منداڵێك له‌سه‌ر پاكى و بێگه‌ردى له دایك ده‌بێت, دواتر دایك و باوكى ده‌یكات به جووله‌كه‌و گاور‌و ئاگرپه‌رست