فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
مرۆڤ له دووتوێی ئاینی ئاسمانی‌دا
مژده‌دانی ئینجل وته‌ورات بۆ هاتنی
(موحه‌مه‌د)
ماکوان 10.01.2007
به‌شی یه‌که‌م
سه‌ره‌تا:
له‌دوای باس و لێکۆڵینه‌وهیاکی زۆر له چه‌ند لایه‌نێکی تراژیدیای مرۆڤایه‌تیمان خسته به‌رچاو که‌م تا خۆر باسمان له سه‌ر ئاینی زه‌رده‌شتی و بیروفکری کۆمه‌نیستی ویان به گشتی فکره چه‌په‌کان.
له دوای تێڕامانمان بۆ ئه‌م فکرانه ماوه بڵێین سه‌ره‌ی یه‌هودیه‌ت ومه‌سیحیه‌ته.
که دوو ئاینی سه‌ره‌کی جیهانن بۆشتان ده‌رکه‌وت له سایه‌ی شارستانی ماتریالیستی ئه‌و سارستانیه‌ته‌ی که بڕوای به گه‌وره‌ی یه‌ك خوای پاك و بێگه‌رد نییه که‌م تا زۆر ده‌ست نیشانی ئه‌وه‌شمان کرد.
له ڕووی عه‌قڵانیه‌ته‌وه بون وبنه‌ماکانی ئیسلاممان سه‌لماندوه و وه خۆشی فه‌رز کردوه به‌سه‌ر کۆماڵانی خه‌ڵکدا.
ئێستاش پێویست ده‌کات بۆ میلله‌ته‌که‌ی خۆم ده‌رباره‌ی ئاینه‌کانی تریش وه‌ك یه‌هودی و مه‌سیحیه‌ت لێره‌وه که‌م تا زۆر له گۆشه‌نیگای( ماکوان) ه‌وه دیاره (ماکوان) وه‌ك فکر ده‌ڵێم بخه‌ینه ڕوو، وه
زانیاری ته‌واوه‌تی له ڕێگای ئاینه‌که‌ی خۆیانه‌وه به‌ده‌ست بێنین وبه ئینساف و بێ هیچ پێچ و په‌نا
که ئه‌م دوو ئاینه په‌یامه حه‌قیقیه راستییه که له ئاسمانه‌وه هاتوه بۆ دوو پێغه‌مبه‌ر که (مو‌سا و عیسا) (درودی خوایان لێبێت) وه ده‌مانه‌وێت سۆراخێك بکه‌ین یان گه‌شتێك به ناو ده‌قه‌کاندا وه ناوه‌رۆکی ئاینه‌که‌یان بپشکنین.
گومانیشی تێدا نییه هه‌موو ئاینه‌کان دیاره مه‌به‌ستمان ئه‌و ئاینانه‌یه که له ناو قورئاندا بانگێشتی بۆ کراوه، وه هه‌مووی حه‌قیقه‌تن له یه‌ك ڕیشه و سه‌رچاوه‌وه هه‌ڵقوڵاون.
یان ته‌نها جیاوازیه‌ن له هه‌ندێ ئه‌حکام ویاسا‌و ئه‌رکی سه‌رشان و ڕێکخستنی ژیان و مرۆڤایه‌تی دا هه‌یه.
باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م قسه‌یه‌ی من شاهیدێکه‌ی پاشای حه‌به‌شه‌ی مه‌سیحیه‌کانتان بیر ده‌هێنمه‌وه
که کاتێك موسڵمانه‌کان کۆچیان کرد بۆ ئه‌و جێگایه یه‌کێك له هاوه‌ڵه‌به‌ڕێزه‌کانی پێغه‌مبه‌ر (درودوو سڵاوی خوای لێ بێت) چاند ئایه‌تێکی قورئانی پیرۆزی بۆ خوێنده‌وه ئه‌ویش ئه‌م شاهیدیه‌ی دا که ووتی ئه‌وه‌ی که گوێ بیستی بووم له قورئاندا هاتوه (ئه‌مه ئه‌وه‌یه که عیسا هێناویه‌تی)له یه‌ك سه‌رچاوه ده‌رده‌چن.
گومانیشی تێدا نییه هه‌ر له ئاده‌مه‌وه تا خاته‌م هه‌موو په‌یامبه‌ران به‌ته‌یبه‌ت ئه‌وانه‌ی که خاوه‌نی په‌یامی گه‌وره بوون. مه‌به‌ستم له په‌یامی گه‌وره واتا خاوه‌نی په‌رتوکی ئاسمانی بوون. ڕێگه‌یان بۆ پێغه‌مبه‌رانی دوای خۆیان خۆش کردوه تاکو ڕه‌وتی هیدایه‌ت و ڕێنوێنی بۆ مرۆڤایه‌تی ببه‌ستنه‌وه
له مرۆڤه‌وه بۆ خوای گه‌وره واتا ئیشی هه‌موو په‌یامبه‌ره‌کان ناساندنی په‌یامبه‌ری دوای خۆیان بوه.
که تا بنچینه‌کانی په‌یامبه‌ری داهاتوو له کۆمه‌ڵگه‌دا به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی داهاتوو بناسێنێ تا ئاماده بکرێن بۆ په‌رستش دیاره په‌رستشی خوای پاك و ته‌نها.
ئه‌م ووشانه‌ی که دامان به گوێی ئێوه‌دا ده‌بێ له ووته‌کانی مندا وا ده‌ربکه‌وێت که بیسه‌لمێنم بۆ ئێوه له ته‌ورات و ئینجیل دا ڕێ خۆسکه‌ر بوه بۆ په‌یامی ئیسلام وه ئایا هیچ باسێك کراوه که ئیسلام دوا په‌یامه وه (محمد)یش (درودوو سڵاوی خوای لێ بێت) دوا په‌یامبه‌ره.
له‌به‌ر ئه‌م هۆیه پێویسته له‌سه‌ر مه‌هوو مرۆڤێك که خوێنه‌ری ئه‌م باسه‌ی منه ده‌بێ بۆ خۆی ئه‌م پرسیارانه له ئه‌ستۆ بگرێ وه به دوای ڕاستیه‌کاندا بگه‌ڕێ ئه‌گه‌ر که‌سێکی دیندار بوو وه‌ك ئه‌رکێکی قیامه‌تی ئه‌گه‌ر که‌سێکی خۆ به‌ڕۆشنبیر زانه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی زانیاریه‌کانی خۆی با له‌لای بمێنێته‌وه، وه ئایا ئه‌م نوسینه‌ی من تا چه‌ند ڕاسته مه‌به‌ستیشم زیه‌تر له‌وه‌یه که هه‌موو مرۆڤێك به‌رپرسه له چاره‌نوس و به‌دیهێنانی به‌خته‌وه‌ری و کامه‌رانی بۆ خۆی ئه‌مه له ڕووه ئه‌بیستمۆلۆژیاکه‌وه واتا ژێرخانه مه‌عریفیه‌کان له‌وانه‌یه پرسیاره‌که به دیوێکی تردا وا لێبکه‌ین که ئه‌گه‌ر هیچ که‌سێك خاوه‌نی زانیاری نه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ر بیر‌و بۆچون و یاخود ئاین و ئایدۆلۆژیا‌و یان فکرو مه‌نهه‌جێك زۆر عه‌یبه که دوای بکه‌وێت وه یان ئه‌گه‌ر زانیاری له‌سه‌ر نه‌بێت وه قسه‌شی له‌سه‌ر بکات ئه‌وه له هه‌مووی عه‌یبتره کورد ووته‌نی (عوزر له قه‌باعه‌ت خراپتره) وه‌کو عه‌رزم کردن ئێمه ده‌زانین که ئه‌مڕۆ سێ ئاینی گه‌وره‌ی خودایی وان له به‌رده‌ستماندا.
یه‌که‌م: ئاینی یه‌هودی که په‌یامبه‌ره‌که‌ی (مو‌سا) (سه‌لامی خوای لێبێت) بووه ئێستا که‌سانێك په‌یڕه‌وی ناکه‌ن جگه له پاش ماوه‌کانی به‌نی ئیسرائیل نه‌بێت که سه‌رجه‌م ژماره‌یان له جیهاندا ناگاته (20)ملیۆن که‌س چونکه جوله‌که‌کان کردویانه‌ته ئاینێکی نه‌ته‌وایه‌تی و ناسیۆنالیستی که سه‌ر به ئیسرائیلن واتا له نه‌وه‌ی (یعقوب)ن گومانیشی تێدا نییه له ڕووی فکره‌وه که ئه‌مه دینێکی ده‌مارگیریه‌وه ده‌رگا له‌سه‌ر خۆ داخستنه.
ده‌مارگیری و دابڕان ده‌روێنێ له ناو خه‌ڵکیدا وه خه‌ڵکی فێری دوژمنایه‌تی ده‌کات ئه‌م ئه‌ینه‌ی که بۆ (مو‌سا) ( سه‌لامی خوای لێبێت) هاتوه که په‌یامه‌که‌ی ته‌وراته هه‌موو ده‌قه‌کانی هه‌ڵشێوێنراون به‌سه‌ر یه‌کتریدا . ئه‌و کتێبه‌یه که ئه‌مڕۆ فڕی به سه‌ر کتێبی خواوه نه‌ماوه. واتا دروست کراوی ده‌ستی ئه‌حباره‌کانه ئه‌توانین پێی بڵێین ئاینی ئه‌حباری.
چونکه ئه‌و په‌یامه‌ی که له ته‌وراتی ڕاستیدا هاتوه ئه‌و په‌یامه نییه که ئێستا له‌م ته‌وراته‌دا هه‌یه وه په‌شان باسی ده‌ست کاری کردن و ده‌قکانی یه‌ك به یه‌ك ده‌که‌ین ئه‌مه ته‌نها سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ چونه ناو ئه‌ینی یه‌هودیه‌ته‌وه.
دووه‌م: ئاینی مه‌سیحی ئه‌م ئه‌ینه‌ش له پاش مه‌سیح( سلاوی خوای لێبێت) دوچاری گۆڕین وده‌ستکاری وشێواندن بوو لێکۆڵه‌ره‌وان له کاروباری مه‌سیحی دا خۆیان دانیان به‌م ڕاستیه‌دا ناوه خۆیان ئه‌و ئه‌نجامه خه‌ته‌رناکه‌یان بڵاوکردۆته‌وه که ده‌ڵێن گوایه ئه‌و بۆچونانه‌ی که له ئه‌ینی مه‌سیحی دا هه‌یه بۆچونه‌کانی باوکه( پۆڵسه) .
ئه‌مه‌ش له ڕاستیدا هیچ بنه‌مایه‌کی تێدا نه‌ماوه هه‌ر هه‌مووی ده‌ستکاری کراوه له‌سه‌ر ده‌ستی پۆڵسی جوله‌که.
سه‌ره‌تا پێم خۆشه مێژوویه‌کی (پۆڵس)باس بکه‌م که کێ یه و له کوێ وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه دیاره که (پۆڵس) ناوی (شائول)ه له ڕه‌گه‌زو نه‌ژادی ڕۆمانیه له ڕه‌چه‌ڵه‌کدا، له قودس خویندویه‌تی وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێ کرد له‌سه‌ر ئاینی یه‌هودی په‌روه‌رده و گه‌وره بووه. له ناو خه‌ڵکیشدا به کابرایه‌کی باوك دۆست و نیشتمان په‌روه‌ر ناسرابوو وه ماسیحیه‌کانیشی ده‌چه‌وسانده‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
پۆڵس خۆی یه‌کێك بوو له‌وانه‌ی شایه‌دی به‌رد بارانکردنی (ئیستفانۆس) بوو وه خۆشی به‌شدار بوو له‌و کاته‌دا.
ئیستفانۆس له‌لای مه‌سیحیه‌کان به شه‌هیدی یه‌که‌م و پیاوێکی گه‌وره ده‌ناسرێت له ساڵی (30)ی زایین‌دا له لایه‌ن ڕۆماوه داوای لێکرابوو که بچێت بۆ دیمه‌شق بۆ به‌ره‌نگاری کردنی مه‌سیحیه‌ت به‌ڵام دواتر وای بڵاو کرده‌وه که مه‌سیح هاتۆته لای و کاتێك که چوه بۆ دیمه‌شق، گوایه مه‌سیح پێی ووتوه بۆ ده‌م چه‌وسێنیته‌وه ئه‌ویش له دیتنی ئه‌و نوره‌ی مه‌سیح سێ ڕۆژ کوێر بووه و پاشان چۆته ناو دیمه‌شق و له‌وێ چاوی کراوه‌ته‌وه ئیتر له‌و سه‌رده‌مه‌وه چاو و دڵی که‌وتۆته کار وه ده‌ست به‌کار بووه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاینی مه‌سیح.
به‌شی یه‌که‌م .. به‌شی دووه‌م .. به‌شی سێهه‌م .. به‌شی چواره‌م
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی