فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
مرۆڤ له دووتوێی ئاینی ئاسمانی‌دا
مژده‌دانی ئینجل وته‌ورات بۆ هاتنی
(موحه‌مه‌د)
ماکوان 10.01.2007
به‌شی دووه‌م
به‌ڵام له ڕاستیدا مێژوو نوسان ده‌ڵێن که ئه‌مه فێڵ بووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستور وئه‌حکامه‌کان بگۆڕێت و به بیر‌و بۆچون و داهێنانێکی نوێ بیان نوسێته‌وه که ئه‌ویش بریتیه له بیری سێگانه (الثالوث).
بزانین چۆن گۆڕانکاری و ده‌ست کاری له‌هه‌ردوو ئاینی یه‌هودی و مه‌سیحی دا کراوه گومان له‌وه‌دانیه که ئێمه‌ی موسڵمان هه‌ردوو په‌یامه ئاسمانیه‌که به نێردراوی خوای گه‌وره‌ی ده‌زانین وه گومانیشمان له‌وه‌دا نییه که ده‌ست کاری کراوه، واتا ئه‌م دوو ئاینه ئه‌توانین بڵێین بیر‌و بۆچونی قه‌شه‌کان و ئه‌حباره‌کانه که جگه له داستانی ئه‌فسانه و شتی ناواقعی شتێکی دیکه به‌رچاو ناکه‌وێت تیایدا.
کاتێك که سه‌یری چه‌مك و ده‌قه‌کان ده‌که‌ین له هه‌ردوو په‌رتوکدا تێگه‌یشتنێکی ووشك و زشت و شێواوی پێوه دیاره به هیچ جۆرێك بیری ئیمان و باوه‌ڕ ناتوانێت ته‌عبیر له بانگه‌وازی په‌یامی ئه‌و په‌یامبه‌ره ناکات جا بۆ زیاتر باس کردنی ئه‌م باس و بابه‌ته با سۆراخێك به نااو ته‌ورات و ئینجیلی ئه‌م ڕودا بکه‌ین به باشی سه‌رنجیان بده‌ین و لێیان بکۆڵینه‌وه تا بزانین به‌رجه‌سته ترین و زه‌ق ترین نیشانه‌کانی گۆڕین و ده‌ستکاریه‌کی ڕوون و ئاشکرای په‌یامی مه‌سیحی له‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که یه‌ك ئینجیل هاتۆته خواره‌وه بۆ (عیسا) (سڵاوی خوای لێبێت) که‌جی ئێستا به چوار ئینجیل ناسراو و به‌ناوبانگه سه‌رباری به‌کار هێنانی ده‌یان ئینجیلی دیکه‌ش هه‌مووی لافی ئه‌وه ده‌ده‌ن له ئینجیلی ئه‌وان سروشتێکی خوایه له کاتیکیشدا که هه‌موو ئینجیله‌کان له ڕووی گیان و ئایدیا‌و بیر‌و بۆچونه‌وه هاتۆته خواره‌وه بۆ (عیسا) (سڵاوی خوای لێبێت) بۆیه ده‌پرسین که ئه‌م ئاینه ئاینێکی لۆژیك نییه ده‌کرێ بپرسین له مه‌سیحیه‌کان ئه‌م دوو ئینجیله له کوێوه هاتوون تکایه وه‌ڵام وه هه‌موشی بیری سێگانه ده‌خاته ڕوو واتا باوك و دایك وه ڕۆحێکی پاك. که له ڕاستیشدا پێغه‌مبه‌ر مه‌سیح (سڵاوی خوای لێبێت) بانگه‌وازی بۆ یه‌کتا په‌رستی کردوه.
ئه‌گه‌ر دیقه‌تی چه‌ند ده‌قێکیش به‌ین ئه‌گه‌رچی گۆڕانکاریشیان پێوه دیاره دان به یه‌کتا په‌رستندا ده‌نێت له وانه‌وه‌یه که له (یوحه‌نا) دا ڕیوایه‌ت کراوه که ده‌ڵێ [ ژیانی هه‌تا هه‌تای ئه‌و ژیانه‌یه که بتان ناسن به‌وه‌ی که ته‌نها تۆی خوای حه‌قیقی و ڕاسته‌قینه یه‌سوعی مه‌سیحیش هه‌ر تۆ ناردوته]ئه‌مه‌س ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که خوا تاك و ته‌نهایه‌و مه‌سیحیش فرستاده‌ی خوایه هه‌روه‌ها (مه‌رقه‌ص) له به‌شی دوانزه‌هه‌می ئینجیله‌که‌ی خۆیدا هه‌مان شایه‌دی یه‌کتاپه‌رستی له‌چه‌ند جێگایه‌کدا ده‌دات ده‌ڵێ[یه‌کێك له هۆشمه‌ند ونوسه‌ره‌کان له یه‌سوعی پرسی ده‌رباره‌ی یه‌که‌م وه‌سیه‌ت و ڕاپرسی، ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه، ووتی یه‌که‌م وه‌سیه‌ت وراپرسی ئه‌ی به‌نی ئیسرائیل گوێ بگره په‌روه‌ردگار خوای ئێمه‌یه ئه‌ویش یه‌ك خوا و په‌روه‌ردگاره نوسه‌ره‌که پاشان پرسی ووتی ئه‌ی مامۆستا؟ که‌واته ئه‌ویش یه‌کێکه وه جگه له‌ویش یه‌کێکی ترنییه کاتێك یه‌سوع بینی که ئه‌و به ئه‌قڵ وه‌ڵامی ده‌داته‌وه ووتی تۆ له فریشته‌کانی ئاسمان دوور نیت]، به‌لام ئایدیای شێواو ده‌ستکاری کراوی پۆڵس هه‌موو چه‌مك ومه‌فهوم و حه‌قیقه‌تی یه‌کتا په‌رستییه سڕیه‌وه پاشماوه‌ی یه‌هودی خسته ناو واتا ئایدیای سێگانه( سێ خوای) خسته ناو.
پێم خۆشه ئه‌وه‌تان عه‌رز بکه‌م ئه‌و به‌ڵگه ڕونانه‌ی که نیشانه‌ی ده‌ست هه‌ڵبه‌ست وگۆڕینی ئاینی مه‌سیحی و یه‌هودین بریتین له‌م به‌ڵگانه.
یه‌که‌م: له ناوبردنی بیری یه‌کتاپه‌رستی هێنانه‌کایه‌ی بیری بت په‌رستی وه‌ك شرك و هاوه‌ڵدانان بۆ خوای گه‌وره له هه‌مووی نه‌گبه‌تی تر جه‌سته‌دار کردنی خوا واتا خوا موجه‌سه‌م بکرێت له‌وه‌ش ماڵ وێران تر که مه‌سیح (سڵاوی خوای لێبێت) بکرێت به خوا یان کوڕی خوا.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌گه‌ر جوان وورد بینه‌وه له ئاینی ماسیحی کوت ومت لێکچونه له‌گه‌ڵ بت په‌رستی باوی سه‌رده‌می ڕۆمه‌کان. که‌له ڕاستیدا ڕووی بێگه‌ردو دره‌خشانی ئینجیلیان شێواند هه‌رچی بیری زشت و شێوا و به‌ناو ئه‌یدیایه‌کی نوێ خرایه ناو ئینجیله‌وه که هه‌مووی ده‌قی نامۆ‌و دوور له ڕستی نیشان ده‌دات که دووره له بێگه‌ردی ئینجیلی ڕاسته‌قینه لای هه‌موشتان ئاشکرایه له هه‌ر سه‌رده‌مێکدا ڕاهیبێك و قه‌شه‌یه‌ك با ئاره‌زوی خۆی نوسیویه‌تیه‌وه، وه به‌کار کردنه سه‌ر ئه‌و شارستانیه‌تیانه‌ی که له سه‌ریان بووه ئه‌گه‌ر دیقه‌تی ئاینی مه‌سیحی بدرێت هه‌ر له کاتۆلیك و پرۆتستانت و ئۆرتۆدۆکس لێکچوی ئاینی ئه‌قدومیه‌کانه یان ئاینی کریشنا یان ئاینی هیگنی که ئه‌م ئاینانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاینی یه‌ك بوونی باوك و کوڕ که سه‌رچاوه‌که‌ی ئاینی کۆنی به‌رهه‌می یه که له حه‌زاره‌تی ڕۆمه‌کان سه‌رچاوه‌ی گرتوه هه‌رچه‌نده ده‌ڵێن که ئه‌م ئاینانه له هیندستان و ووڵاتی پارسه‌وه هاتون.
دووه‌م: بریتیه له‌و به‌ڵگه‌یه‌ی که ئه‌م ئاینانه سه‌دت کاری کراون که ئێستا له ده‌ستی جوله‌که و گاوره‌کاندان به‌وه‌ی که پێغه‌مبه‌ران به خراپه‌کار و زینا کار‌و مه‌ی خۆر و شه‌رواڵ پیس ناوخه‌نگ ده‌که‌ن که لای هه‌موشتان ئاشکرایه که پێغه‌مبه‌ران پاك و بێگه‌ردن که ته‌ورات و ئینجیل شێوێندراون و پڕن له‌م چه‌شنه تانه‌و ته‌شه‌رانه. بۆ نمونه له ته‌وراتدا هاتووه له باسی داستانی لوط پێغه‌مبه‌ردا (سڵاوی خوای لێبێت) که له‌گه‌ڵ دوو کچه‌که‌ی خۆیدا له چیا له به‌شی نۆزده‌هه‌می سه‌فه‌ری که بریتیه له ( پێکهاتن واتا التکوین) هاتووه که [خوشکه گه‌وره‌که‌ی به خوشکه بچوکه‌که‌ی ووت خۆت ده‌زانی که باوکمان پیر بووه له‌م سه‌رزه‌ویه‌شدا پیاوێك نییه بێته لامان واتا له‌گه‌ڵمان جووت بێت وه‌ره با پێکه‌وه مه‌ی ده‌رخواردی باوکمان بده‌ین و له‌گه‌ڵی جوت بین تا وه‌چه‌یه‌ك له باوکمان بخه‌ینه‌وه که دوو شه‌و ماییان ده‌رخواردی باوکیان دا وه هه‌ردوو کچه‌که‌شی له‌گه‌ڵیا جووت بوون، وه هه‌ردوکیان سکیان له باوکیان پڕ بوو گه‌وره‌که‌یان کوڕێکی بوو له باوکی ناوی نا "موئاب" که به باوکی موئابیه‌کان ناسراوه وه بچوکه که‌شیان کوڕێکی بوو ناوی نا "بن عه‌می" که ئه‌ویش به باوکی به‌نی عه‌مون ناسراوه] هه‌روه‌ها له به‌شی یازده‌هه‌می بابه‌تی "سمۆئیلی" دوه‌مدا هاتوه که پێغه‌مبه‌ر داود (سڵاوی خوای لێبێت) له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ی "ئۆریای" موجاهیدی باوه‌ڕدار که لایه‌نگری خۆی بوو زینای له‌گه‌ڵدا کردوه ده‌ڵێ کاتێکیش که ویستی خۆی له ئۆریا ی ڕزگار بکات ناردی بۆ جه‌نگ له‌به‌ره‌ی پێشه‌وه دایناو کوژرا ئه‌ویش ده‌ستی گرت به‌سه‌ر ژنه‌که‌یدا. هه‌روه‌ها له به‌شی (38)دا له ته‌وراتی سه‌فه‌ری پێك هاتن واتا ته‌وراتی "تکوین" هاتوه که (یه‌هوزای کوڕی یه‌عقوب) زینای له‌گه‌ڵ ژنی کوڕه‌که‌ی خۆیدا کرد که ناوی "سامار" بوو ده‌ڵێ [ژنه‌که له یه‌هوزا سکی پڕ بوو دوو کوڕی لێی بوو ناوی نان "فارص" وه "زارح"] جا ئینجیلی مه‌تا له به‌شی یه‌که‌مدا کێشه‌که له‌وه‌دایه که نه‌سه‌ب و ڕه‌گه‌ز و نه‌ژادی یه‌سوعی مه‌سیح و سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر و داودی باوکی سوله‌یمان (سڵاوی خوا له‌سه‌ر هامویان بێت) له وه‌چه‌ی "فارص" ناوزه‌نگ ده‌کات له ئه‌نجامی زینای یه‌هوزا له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ی "سامار"ی کوڕی خۆیدا کردی .
هه‌روه‌ها به‌شی یه‌که‌می کتێبی ( هۆشه‌ع )دا هاتووه که یه‌که‌م قسه‌ی خوا که کردی له‌گه‌ڵ هۆشه‌عدا:- ووتی بڕۆ بۆ خۆت به‌زینا ئافره‌تێك بدۆزه‌ره‌وه هه‌ر به‌زیناش چه‌ند منداڵێكی لێبهنه‌به‌رهه‌م ، چونکه زه‌ووی هه‌موو بۆن به‌زینا کار و وازیان له خوا هێناوه، ئه‌ویش چوو
(جومره‌ی کچی ویلامی ) گرت و سه‌رنجام سکی پڕ کرد که دوو کوڕی بوو به ناشه‌رعی واتا به زینا.
هه‌ر له به‌شی سێهه‌م هاتوو که ده‌ڵیت به هۆشه‌ع ئافره‌تێکی تر له به‌نی ئیسرایل بۆ زیناکاری به‌کار بێهنه، هه‌روه‌ها له به‌شی دووهه‌می ئینجیلی یوحه‌نادا هاتوه ده‌ڵێ گوایه......
مه‌سیح (سڵاوی خوای لێبێت ) چووه بۆ لای کوڕێك که‌زه‌ماوندی هه‌بووه کوڕه‌که مه‌ی وشه‌رابی لێ بڕاو بوو ئه‌ویش به موعجیزه‌یه‌ك شه‌ش کوپ شه‌رابی هێنایه به‌رده‌ست .
له به‌شی یه‌نزه‌هه‌می ئینجیلی لوقادا هاتوه که مه‌سیح مه‌یخۆرێکی زیاده ڕه‌و بووه . له راستیدا ئه‌م جۆره ووته‌نه ده‌ست هه‌ڵبسراوی خۆیانه‌و دووره له ڕوخساری پاكی ئینجل وته‌وراته‌وه.
سێیه‌م:- بریتیه له‌وه‌ی که فه‌یله‌سوکان و یان بیرمه‌نده‌کانو مێژوو نوسه‌کان له‌باره‌ی ئاینه‌وه چۆن ده‌دوێن یان پیاوانی ئاینی خۆیان، بۆنمونه (نیچه)له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت له مه‌ڕ یه‌و جیاوازیانه‌ی
که‌له نێوان ئاینی مه‌سیحی وهه‌ڵبه‌ستراوه‌که‌ی (پۆڵس)دا ده‌ڵێت:-بانگه‌وازی مه‌سیح له‌راستی و جه‌وهه‌روناوه‌رۆك دا بانگه‌وازێکه بۆ سیسته‌م و هێزو ده‌سه‌ڵات،به‌ڵام (پۆڵس)گۆڕی
بۆ ئاینێك که بۆته لانه‌ی ترسنۆك و تۆقیوه‌کان. وه به‌رده‌وام ده‌ڵێت :- پۆڵس به وه ناوزه‌نگ ده‌کات ناوی لێناوه (باسکاڵی یه‌هودیه‌ت) چونکه بڕوای پۆڵس له‌سه‌ر بنه‌مایی فرت‌و فێڵ و ئه‌فسانه ئاینه کۆنه‌کان دامه‌زراندوه. کۆڵن یولسن:- ئه‌و له‌سه‌ر مه‌سییحیه‌ت ده‌ڵێت مه‌سیح ووتوێتی خۆت سه‌روه‌رو گه‌وره‌ی خۆت به به‌ڵام به جارێك پۆڵس ئه‌م بیر‌و باوه‌ڕه‌ی هه‌ڵته‌کاندوه‌و گۆڕیویه‌تی له‌سر بنه‌ماراستی خۆی نه‌ماوه بۆیه نمونه‌ی نامه‌که‌ی پۆڵس دینێته‌وه که بۆ ڕۆمای ناردوه ئه‌م وته‌یه‌ی تێدا نوسیوه.
[با هه‌موو که‌سێك سه‌ر بۆ ده‌سه‌ڵات داران دابنه‌وێنێت، چونکه ده‌سه‌ڵات نایه‌ت تاخوا نه‌ی نێرێت وه‌هه‌ر که‌س له ڕووی ده‌سه‌ڵات داران‌دا بۆستێت که‌واته ئه‌و که‌سه له ڕووی ده‌سه‌ڵاتی خوادا وه‌ستاوه] ماوه‌ته‌وه بڵێن بیروباوه‌ڕی ئێستای مه‌سیحیه‌ت له سه‌ر بنه‌مایی ده‌ستوره‌کانی مه‌سیح(سڵاوی خوای لێبێت) دانه‌مه‌زراوه به‌ڵکو له‌سه‌ر ئه‌و ئیدیاو بۆچونه خورافیه‌ی که پۆڵس دایهناوه.
به‌شی یه‌که‌م .. به‌شی دووه‌م .. به‌شی سێهه‌م .. به‌شی چواره‌م
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی