فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
مرۆڤ له دووتوێی ئاینی ئاسمانی‌دا
مژده‌دانی ئینجل وته‌ورات بۆ هاتنی
(موحه‌مه‌د)
ماکوان 10.01.2007
به‌شی سێهه‌م
لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی شتێکتان بیربخمه‌وه که ئازادی خوازان ده‌ڵێن مه‌به‌ستی ئسلاحی وڕێفۆرمی پڕۆتستانتی به‌قانزاجی بیری ئاینی مه‌سیحی بوو! به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌ڕاستیدا وانه‌بووبه‌ڵکو به قانزاج و به‌رژه‌وندی مه‌سیحییه‌تی پۆڵس بوو.
جیگه‌ی خۆیه‌تی مێژوو نوسی به‌ناوبانگ "وێڵز"به نمونه بێنمه‌وه که له کورته‌ی مێژووه‌که‌ی دا ده‌ڵێ:-مه‌سیح وئه‌م بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئێستا ئاسمان و ڕێسمان له‌یه‌که‌وه دوورن، به‌ڵام مه‌سیحیه‌ت ئه‌مڕۆ بریتیه له‌وی که پۆڵس دایهناوه.
ئه‌ویش که‌له ئه‌سکه‌نده‌ریه‌ی لاهوتی ده‌رسی خوێندوه بۆیه کاریگه‌ری ده‌ستوری بت په‌رستی میسریه‌کانی له‌سه‌ر بووه که ئاینه‌که‌ی ئه‌وان تیدا هاتووه که مرۆڤ ده‌بێت بتوێته‌وه له نێوان [باوك و کوڕ و گیانی پیرۆز]دا که له ئاینی میسریه‌کاندا [ئیزیس و هۆرس وسیزاییس] له‌وه‌وه سه‌ر چاوه‌ی گرتوه، ئه‌گه‌ر سه‌رنجتان دابێت زۆربه‌ی مه‌سیحیه‌کان له شێوه‌ی خاچێکدا ئه‌م ده‌قه له‌سه‌ر سنگ و نێو چاویان ده‌یخوێنن به ناوی[ باوك وه دایك وه گیانی پیرۆز].
چواره‌م: خاڵی کۆتای بریتیه له ده‌سه‌ڵاتی کڵێسا که به‌رده‌وام درێژه‌ی داوه به ناشرین کردنی شێوه‌ی مه‌سیحیه‌ت تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی وای له خه‌ڵکی ئه‌م ئاینه گه‌یاند بوو ده‌توانن له گوناهه‌کانیان خۆش بێت له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌دا هه‌ر له زه‌ویشه‌وه به‌هه‌شتیان پێ بفرۆشێت ئه‌گه‌ر چی خراپه‌کارو تاوانبار وسه‌رپێچیان ئه‌نجام دابێت.
ئه‌ویش به کڕینی پسوڵه‌ی به‌رائه‌ت یان نامه‌ی لێبوردن پاك ده‌بونه‌وه دیاره پاپاکان به‌ڵێنی لێبوردن و لێ‌خۆش بون وسڕینه‌وه‌ی گوناهه‌کانیان تیا ده‌دا دیاره هۆکاره‌که‌شی وه‌رگرتنی چه‌ند به‌سته‌یه‌ك پاره بوو، چونکه ئه‌وان خۆیان به نوێنه‌ری خوا ده‌زانن ئه‌وان پیاوانی ئاینی بوون.
ئه‌مه نه‌ك هه‌ر دووره له راستیه‌وه به‌ڵکو گاڵته بازاڕیه‌که به ئاکاره به‌رزه‌کانی مه‌سیحیه‌ت .
هه‌ر قه‌شه‌و پاپاکان بوون حه‌رامیان حه‌ڵاڵ ده‌کرد وه یان به پێچه‌وانه‌وه به ئاره‌زوی خۆیان ووشه‌ی چاکیان ده‌به‌خشی به به‌گزاده‌و سه‌روه‌ت مه‌نده‌کان ئه‌م ده‌قانه‌ش که باسمان کرد له ڕێگه‌ی یه‌سوعه‌وه ده‌سه‌ڵات دراوه به پیاوانی ئاینی مه‌سیحیه‌ت بۆ نمونه نامه‌یه‌کی سه‌ده‌ی هه‌ژده که له دائیره‌ت و مه‌عاریفی ئه‌وروپی دا نوسراوه که بۆ به‌گزاده‌یه‌ك له به‌گزاده‌کانی ئیتالیا نوسراوه و ده‌ڵێت [ ئه‌ی فڵانی کوڕی فڵان یه‌سوعی په‌روه‌ردگارمان به‌زه‌ی به تۆ به‌خشی ئه‌ویش خۆی به شایسته گه‌یشت به ئێش و ئازاره‌کانی خۆی دا له خاچ له‌به‌ر تۆ منیش ئه‌و ده‌سه‌ڵات و نوێنه‌رایه‌تیه‌م پێ دراوه له ته‌واوی گوناهه‌کانت خۆش بم ئه‌و ده‌سه‌ڵاه‌ش کڵێسا فه‌رزی کردوه وه من خۆم ده‌ت بوورم له ته‌واوی گه‌ناهه‌کانت و زیاده ڕه‌ویه‌کانت ئه‌گه‌ر چی تاوانه‌کانیشت گه‌وره بن و به‌قه‌د ده‌ریایه‌ك بنئه‌وه تۆمان پاك کرده‌وه له‌لایه‌ن پاپای باوکی پێڕؤض ووي كورسی نووێنه‌رایه‌تیمان پێ به‌خشیت.
...............................................................................................................................
تێبینی: هه‌رچی ووشه‌ی "رب" هه‌یه کراوه به "الاب" له ئینجیل‌دا
**************************************************************
ئه‌مه‌ش مشتێك بوو له خه‌روارێك له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه‌ی که ئاینی یه‌هودی و مه‌سیحیه‌تی ئێستادا هاتوون.
که ئه‌م دوو ئه‌ینه کۆتایان پێ هاتووه وه پێشتریش ئاماژه‌مان پێ کرد ووتمان پێغه‌مبه‌ران ڕێگایان بۆ پێغه‌مبه‌رانی دوای خۆیان خۆش کردوه بزانین له‌م دوو ئاینه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که باسی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام کراوه له‌م دوو ئاینه‌دا دێینه سه‌ر باسی ئه‌وه ئه‌و ده‌قانه بێنین که چۆن باس له‌وه ده‌که‌ن ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت که هه‌موو ئاینه‌کان نه‌سخ بونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی که بێگه‌رد و بێ خه‌وشه ته‌نها ئاینی پیرۆزی ئیسلامه ئه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه به چه‌ند ئایه‌تێك له ته‌ورات و ئینجیل و قورئاندا ده‌یسه‌لمێنین.
هه‌ڵوه‌شانه‌وه و ته‌واو کردن
[قُولُواْ آمَنَّا بِاللّهِ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْنَا وَمَا أُنزِلَ إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالأسْبَاطِ وَمَا أُوتِيَ مُوسَى وَعِيسَى وَمَا أُوتِيَ النَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمْ لاَ نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ (136)لبقره]
[بڵێن: ئێمه بڕوامان هێناوه به‌خوا و به‌وه‌ی وا بۆ ئێمه هاتۆته خوار، به‌وه‌ی بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و ئه‌سباط هاتۆته خوار، وه به‌وه‌ی وا به مو‌سا و عیسا دراوه
وه به‌وه‌ی که پێغه‌مبه‌رانی تر له په‌روه‌ردگاریانه‌وه پێیان گه‌یشتوه ئێمه جیاوازیه‌ك له نێوانیاندا دانانێین وه ئێمه ته‌نها ته‌سلیمی فه‌رمانی خوای تاك و ته‌نهاین]
گومان له‌وه‌دا نییه که سه‌رجه‌م په‌یامه یه‌زدانیه‌کان له‌سه‌ر یه‌ك ڕێباز پێك دێن و یه‌ك ده‌گرنه‌وه هه‌موو به‌ره‌و یه‌ك ئه‌نجامیش ملی ڕێگای ڕاستیان گرتوه ئه‌ویش ڕزگار کردنی مرۆڤایه‌تی و به‌ندایه‌تی تاکی مرۆڤه له خواکانه‌وه بۆ خوای پاك و بێگه‌رد ئه‌ویش له ڕێگه‌ی بنه‌ما باوه‌ڕیه‌کانه‌وه که پێغه‌مبه‌ران مزگێنی و مژده‌یان پێ داون وه یان به گشتی فرستاد و نێردراوه‌کانی خوا بانگه‌وازیان بۆ کردوه.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌شمان پێ کرد ئا به‌و جۆره ته‌واوی په‌یامه‌کان به‌دوای یه‌کدا ده‌ڕۆن و ڕیگه بۆ ئاینی دوای خۆی خۆش ده‌کات وه سیسته‌م و یاسا‌و نه‌ریته بۆگه‌نه‌کان له‌ناو ده‌بات و له‌هه‌ر یه‌ك بوون و فراماسیۆنێکی شارستانیه‌تیدا که بێته سه‌ر ڕووی خاکه‌که‌ی، تا پرۆسه‌ی بنیات و ڕووناکی تر بهێنێته گۆڕێ تا ڕووناکی بیر‌و هزرو ڕۆح دابمه‌زرێنێت.
مه‌به‌ست له ته‌واو کردن ئه‌وه‌یه که مرۆڤایه‌تی کۆتا په‌یامی خۆی وه‌ربگرێت له‌به‌رز ترین و باڵاترین وه پێش که‌وتو ترین شكڵ و قاڵب داڕێژراو بێت بڕوای شارستانیه‌تی شیاو و شایسته بێت ئه‌ویش که مرۆڤه‌کان له‌به‌ردمیا ده‌سته‌و سان بن ئه‌و په‌یامه‌ش کۆتا په‌یامی مرۆڤایه‌تیه.
الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلاَمَ دِيناً......سوره‌تی المائدة ئایه‌ی 3
[ئه‌مڕۆ دینی ئێوه‌م کامل کرد وه نیعمه‌تی خۆمم له‌سه‌ر ئێوه ته‌واو کرد وه باشترین ئاینم بۆ ئێوه هه‌ڵبژارد ئه‌و ئاینه‌ش ئه‌ینی پیرۆزی ئیسلامه].
إِنَّ الدِّينَ عِندَ اللّهِ الإِسْلاَمُ....... سوره‌تی ال عمران ئایه‌تی 19
[ئاین له لای خوای گه‌وره ته‌نها ئیسلامه ]
وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِيناً فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ. سوره‌تی ال عمران ئایه‌تی 85
[هارکه‌سێك جگه له ئاینی پیرۆزی ئیسلام هه‌ر دین و ئایدۆلۆژیا‌و ئاینێکی تر هه‌ڵبژێرێت وه په‌یڕه‌وی لێ بکات، ئه‌وه ئه‌و کاره‌ی لێوه‌رناگیرێ و له دواڕۆژدا له ڕیزی ڕه‌نجه‌ڕۆو زیان مه‌نده‌کانه]
په‌یامه یه‌زدانیه‌کان پرۆسه‌ی گه‌شه‌کردن و ته‌واو کاریان له داهێنانی ته‌شریعی و شارستانیه‌تی خۆیاندا له‌ڕیگای دوو ئاکاره‌وه‌یه .
یه‌که‌م : ئاکاری سڕینه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوکم: ئه‌ویش بریتیه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شه‌ریعه‌تێکی پێش‌و تر وه هێنانه کایه‌ی جێگیرێك که بریتی بێت له شه‌ریعه‌تێکی پشتگیر بۆ ئه‌وه‌ی جێگای ئه‌وی تر بگرێته‌وه بۆشایه‌کان پڕ بکاته‌وه که به گوره‌ی سه‌رده‌م و کات گۆڕاوه.
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلاً مِّن قَبْلِكَ وَجَعَلْنَا لَهُمْ أَزْوَاجاً وَذُرِّيَّةً وَمَا كَانَ لِرَسُولٍ أَن يَأْتِيَ بِآيَةٍ إِلاَّ بِإِذْنِ اللّهِ لِكُلِّ أَجَلٍ كِتَابٌ**يَمْحُو اللّهُ مَا يَشَاءُ وَيُثْبِتُ وَعِندَهُ أُمُّ الْكِتَابِ. سوره‌تی رعد ئایه‌تی 38،39
[له‌ڕاسیدا ئێمه به‌ر له تۆ پێغه‌مبه‌رانێکمان نارد ژن و منداڵمان پێ دابوون وه هیچ پێغه‌مبه‌رێک نه‌بوه به‌ر له تۆ نیشانه‌یه‌ك ببینێت، مه‌گه‌ر ڕێگه‌ی له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه پێ درابێت وه بۆ هه‌ر ڕۆژگارێك په‌رتوکێکمان ناردوه یان (په‌ڕاو) هارچی خوا بیه‌وێت له‌ناوی ده‌بات و وه هه‌رچی ئه‌و ئاره‌زومه‌ند بێت ده‌یهێڵێته‌وه وه کۆڵه‌که‌و کتێبی ئه‌سڵی بریتیه له حه‌ڵاڵ و حه‌رام یان یادی په‌روه‌ردگار]
جا هه‌ر به‌و جۆره شه‌ریعه‌ت وپه‌یامه ئاسمانیه‌کان به‌گشتی که‌وتونه‌ته ژێر باری دیارده‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه مه‌به‌ست له حوکم گۆڕینه، ئه‌حکامه‌کانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیش له‌چوارچێوه‌ی خۆیدا که‌وتۆته ژێر باری بنه‌مای ته‌واوکاری زاتی له ئه‌حکامه‌کانیدا.
قورئانی پیرۆز ئاماژه‌ی بۆ ئه‌م دیارده ته‌شریعیه ته‌واوکاریه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی کردوه که ده‌فه‌رمێت :
مَا نَنسَخْ مِنْ آيَةٍ أَوْ نُنسِهَا نَأْتِ بِخَيْرٍ مِّنْهَا أَوْ مِثْلِهَا أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ اللّهَ عَلَىَ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌسوره‌تی البقره ئایه‌تی 106
ئه‌گه‌ر ئایه‌تێك له ئایه‌ته‌کانی قورئان هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه "نه‌سخ" بکه‌ین یان له‌بیری ببه‌ینه‌وه ئه‌وا ئه‌و ئایه‌ته هه‌ڵناوه‌شینینه‌وه ئه‌گه‌ر له‌و چاکتر یان نمونه‌ی ئه‌ومان نه‌هێنابێته‌وه وه خوای گه‌وره توانای به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌و هه‌ر خۆی باڵا ده‌سته .
ئه‌مه مه‌به ست به گه‌یشتبه فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و حوکمرانیه‌تییه و گه‌یشتنه به بنه‌ما یاسایه‌کان وه بۆ داڕشتینی بنه‌ما ته‌شریعیه‌کان وه چۆن مرۆڤه‌کان ئاراسته ده‌کات جۆری ڕه‌فتارو په‌یوه‌ندیان پته‌وتر ده‌کات.
دووه‌م: ئاکاری په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌کردن و درێژه کێشان له ئه‌حکام و یاسا‌و تێگه‌یشتن له چه‌مکه‌کاندا: بێگومان هه‌ر په‌یامێك که له‌لایه‌نی خوای گه‌وره‌وه بۆ مرۆڤایه‌تی هاتبێت له قۆناغێك له قۆناغه‌کانی ژیاندا بووه گومانیشی تێدا نییه خاوه‌نی به‌رفراوانترین ئاسۆ بوون وه سه‌رتاپا گشتگیر تر له ڕێخستنی کۆمه‌ڵگا بوون وه چآلاك کردنی مرۆڤ و باڵا ترین لایه‌نه جۆراو جۆره‌کانی سۆسیۆلۆژی و ئه‌نتۆنۆژیاو پڕ توانا ترین په‌یام بووه له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا به‌گوێره‌ی شاستانیه‌ته‌کان.
به‌م پێیه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ڕێچکه‌یه ووتوێژ بکه‌ین درێژه‌ی ڕه‌وتی خۆی داوه په‌یامه ئاسمانیه‌کان تا دوا مه‌نزڵگای خۆی که کۆتا په‌یام په‌یامی ىێگه‌ردی ئیسلامه که بۆ حه‌زره‌تی (محمد)پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (دروودو سولامی خوای لێبێت) هاتوه که قورئانی پیرۆز له فه‌رموده‌یاکی خۆیدا ئه‌م دیارده ه‌شریعیه یاسا داڕێژه داهێنانه له په‌یامه‌که‌دا تۆمار کردوه‌و په‌یوه‌ندی نێوان بنه‌ماکانی ڕوون کردۆته‌وه که ده‌فه‌رمێت:
وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقاً لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ الْكِتَابِ وَمُهَيْمِناً عَلَيْهِ فَاحْكُم بَيْنَهُم بِمَا أَنزَلَ اللّهُ وَلاَ تَتَّبِعْ أَهْوَاءهُمْ عَمَّا جَاءكَ مِنَ الْحَقِّ لِكُلٍّ جَعَلْنَا مِنكُمْ شِرْعَةً وَمِنْهَاجاً وَلَوْ شَاء اللّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلَـكِن لِّيَبْلُوَكُمْ فِي مَا آتَاكُم فَاسْتَبِقُوا الخَيْرَاتِ إِلَى الله مَرْجِعُكُمْ جَمِيعاً فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ. سوره‌تی المائدة ئایه‌تی 48
[ئه‌و کتێبه که بریتیه له قورئانی پیرۆز ناردویه‌تیه خواره‌وه بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر که هه‌موو کتێبه ئاسمانیه‌کانی به حه‌ق زانیوه‌و شایه‌دی داوه به حه‌ق بۆ هه‌موویان وه هه‌موویانی به‌ڕاست و دروستی په‌رتوکه ئاسمانیه‌کانی ده‌رخستوه که وا بوو تۆش ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر له‌ناو ئه‌واندا (ئه‌هلی کیتاب) حوکم به‌وه بکه‌ن که خوا ناردویه‌ی شوێن هه‌واو ئه‌ره‌زوه‌کانی ئه‌وان مه‌که‌وه په‌یڕه‌ویان لێمه‌که ئه‌گه‌ر داواین لێکردی وه بۆ هه‌ریه‌ك له‌و گه‌لانه شه‌ریعه‌ت و به‌رنامه‌و پرۆگرامێکممان ناردوه وه به‌ندایه‌تیشمان بۆ دیاری کردبوون وه (ئه‌گه‌ر خوا به ویستی ئه‌زه‌لی و بڕیاری ئه‌زه‌لی بیویستایه) ئه‌وه هه‌موتانی ده‌کرده یه‌ك ئومه‌ت و نه‌ته‌وه به‌لام خوای گه‌وره ئه‌وکاره‌ی نه‌کرد تا پێشبڕکێ له ئاکاری خێروچاکه‌دا بکه‌ن چونکه گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موتان بۆلای خوایه وه ئه‌و خوایه له‌هه‌رشتێکدا که ئێوه جیاوازیتان هه‌یه ئاگادارته‌ان ده‌کاته‌وه له سزای ناکۆکیه‌کان و کار‌و کردوه خراپه‌کانتان].
به‌شی یه‌که‌م .. به‌شی دووه‌م .. به‌شی سێهه‌م .. به‌شی چواره‌م
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی