فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
ئـــــایینو تێگه‌یشتنــى ئایــــیـنى
ئه‌كره‌م عه‌نه‌بى ئاین و تێگه‌یشتنى ئاینى دوو چه‌مكی ئاڵۆزى تێكئاڵاون و هه‌ریه‌كه‌یان له‌برى ئه‌وى دیكه‌یان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و تێكه‌ڵاو ده‌كرێن، له كاتێكدا ئه‌م دوو چه‌مكه زۆر لێكدی دوورن و هه‌ریه‌كه‌یان مه‌ودایه‌كی جیاواز و پانتاییه‌كی تایبه‌تیان هه‌یه. ئاین مه‌ودایه‌كی خودایی (له ئاینه ئاسمانییه‌كاندا) یاخود غه‌یبانی هه‌یه و ده‌قی ره‌وانه‌كراوى ئه‌م غه‌یبه‌یه و بۆ مرۆڤ هاتووه. پێناسه‌ى جۆراوجۆر بۆ پرۆسه‌ى ئایندارى كراوه و له چه‌ندین روانگه‌وه لێك دراوه‌ته‌وه، هه‌ندێ له بیرمه‌ندان ئاین به پرۆسه‌ى رێزگرتن و ترسان و په‌یوه‌ندی رۆحی نێوان مرۆڤ و په‌رستراوه‌كه‌ى (هه‌رشتێ بێت) ده‌زانن و لایه‌نى پراكتیكی به ئاین ناده‌نه قه‌ڵه‌م ، له به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌سته‌یه‌شدا ده‌سته‌ى دووه‌م ئاین به په‌رستش و لایه‌نى رۆحی و كرده‌ى جه‌سته‌یی ده‌زانن (ئێمه لێره‌دا له هه‌وڵی پێناسه‌كردنى ئایندا نین، بۆ پێناسه‌ى ئاین، بگه‌رِێوه بۆ: ئه‌كره‌م عه‌نه‌بی، ئاین، سیسته‌م و چالاكیی ئاینى و هۆكاره‌كانى/ گۆڤارى ژیار، ژماره 4). ئاین له رێگه‌ى ده‌قی ره‌وانه‌كراوه‌وه بۆ مرۆڤ ره‌وانه ده‌كرێت، ئه‌مه حاڵی ئه‌و ئاینانه‌یه كه ده‌قی ره‌وانه‌كراویان هه‌یه، یاخود له رێگه‌ى گوته‌ى ده‌ماوده‌می پیاوه ئاینییه‌كانه‌وه ده‌گوازرێته‌وه و یه‌كه‌م جاریش كه‌سێك دایناوه. مامه‌ڵه‌ى ئاین له‌گه‌ڵ بیرى مرۆڤدایه و بۆ هزر و مێشكی مرۆڤ یان به گوته‌ى دێرینه‌كان بۆ سه‌ر دڵی مرۆڤه، جگه له‌مه‌ش ئاین بابه‌تێكی مرۆیی سیمبۆلیكییه و له بابه‌تى سروشتییه‌وه دووره، هه‌ر بۆیه خۆنواندنى ئاین لاى مرۆڤه‌كان جیاوازه و له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه گۆرِانی به‌سه‌ردا دێت، ئه‌م گۆرِانه‌ش حاڵی ته‌واوى دیارده مرۆییه سیمبۆلیكییه‌كانه و له كه‌س و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ كه‌س و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیكه ده‌گۆرِێت و ده‌بێته یه‌كێ له بنه‌ماكانى كولتورى نه‌ته‌وه‌یی و تاكه‌كه‌سی. گوتمان ئاین بۆ هزرى مرۆڤ داده‌به‌زێت، مێشك و هزرى مرۆڤیش پێشتر دنیایه‌ك بابه‌تى دیكه‌ى تێدایه و به‌تاڵ نییه (د. عبدالكریم سروش) ئه‌م مێشك و هزره وه‌ك فارگۆنێكی پرِ، یا نیوه‌پرِی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك ده‌داته قه‌ڵه‌م كه له كاتى سواربوونى هه‌ر نه‌فه‌رێكی دیكه‌دا كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌وانى دیكه ده‌بێت و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌رى ئه‌وانى دیكه‌وه. بیر له‌وه بكه‌ره‌وه كاتىَ ده‌چیته فارگۆنێكی به‌تاڵه‌وه به ئاره‌زووى خۆت شێوه ده‌گریت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پرِبوون و جه‌نجاڵبوونیدا هێدی هێدی جۆرى شێوه‌گرتنه‌كه‌ت ده‌گۆرِێت و ده‌كه‌ویته ژێر كاریگه‌رییه‌وه. ئاین خۆى له خۆیدا ده‌قێكی موجه‌رِه‌دى نه‌كراوه‌یه و تا ئه‌وكاته‌ى نه‌خوێنرێته‌وه ئاینه، به‌ڵام هه‌ركه كه‌وته ده‌ست مرۆڤ و ئه‌و ده‌قه‌ى خوێنده‌وه ئیدی كۆتایی پێدێت و ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌رى مێشكی جه‌نجاڵی مرۆڤه‌وه، مێشكی مرۆڤ هه‌مان ئه‌و فارگۆنه جه‌نجاڵه‌یه كه لێوان لێوه له (نه‌ریت، سیاسه‌ت عه‌قڵی سروشتى و زانسته سروشتیه‌كان و..... هتد) كاتێ گوتارى ئاینى ده‌چێته نێو ئه‌م مێشكه جه‌نجاڵه‌وه به پاڵه‌په‌ستۆ له‌نێوان ته‌واوى كایه‌كانى دیكه‌دا جێگه‌ى خۆى ده‌كاته‌وه و جێگیر ده‌بێت و كاریگه‌رى له‌سه‌ر ته‌واوى كایه‌كانى دیكه ده‌بێت و ته‌واوى كایه‌كانى دیكه‌ش كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌بێت، بێگومانیشین كه دوو هزر نییه، كه به‌ته‌واوى هاوشێوه‌ى یه‌كترى بن، هه‌ر به‌مه‌ش ئیدی هیچ دوو كه‌سێك په‌یدا نابێت كه هه‌مان كاریگه‌رییان له سه‌ریه‌ك هه‌بێت و، ئاین به‌هه‌مان شێوه كاریگه‌رى له‌سه‌ر كایه‌كانى دیكه‌ى هزری ئه‌وان هه‌بێت، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م برِوایه‌شه كه (د. سروش) پێی وایه ئه‌وه‌نده‌ى ژماره‌ى مرۆڤه‌كان ئایندارى جیاواز هه‌یه. مادام ئاین و كایه هزریه‌كانى دیكه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر یه‌كترى هه‌یه و هه‌موو مرۆڤێكیش خاوه‌ن هزرى تایبه‌ت و جیاوازه، كه‌واته ئاین له مێشكی مرۆڤه‌كاندا به شێوه‌ى جیاواز فۆرمه‌له ده‌بێت و هه‌رگیز ئاینى موجه‌رِه‌د به‌بىَ گۆرِان له‌نێو هزره‌كان و مرۆڤه‌كاندا بوونى نییه و، ئاین ته‌نیا به‌ر له خوێندنه‌وه‌ی بوونى هه‌یه و به‌ر له‌وه‌ى بێته نێو هزرى مرۆڤه‌وه هه‌یه و له‌گه‌ڵ هاتنه نێو مرۆڤدا ئیدی به شێوه‌ى نوىَ فۆرمه‌له ده‌بێت و جیاواز ده‌بێت له شێوه‌كانى دیكه‌ى نێو هزره‌كانى دیكه، مادام مرۆڤ به‌شێوه‌ى جیاواز ئاین له مێشكی‌دا فۆرمه‌له ده‌بێت ئه‌وا هیچ مرۆڤێك مافی ئه‌وه‌ى نابێت بانگه‌شه‌ى ئه‌وه بكات ئه‌و فۆرمه ئاینییه‌ى مێشكی ئه‌و خودی ئاینى موجه‌رِه‌دى نه‌خوێنراوه‌ی نێو كتێبه ره‌وانه‌كراوه‌كان و ده‌قه پیرۆزه‌كانه، ئه‌وه‌ى ئه‌مرِۆ وه‌ك ئاین بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كرێت له راستیدا هیچیان ئاینى موجه‌رِه‌د نین و هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كێ له فۆرمه‌كانى ئاینن و له مێشكی تاكێكدا، یان له مێشكی ده‌سته‌جه‌معی و هزرى گروپی كۆمه‌ڵێكدا فۆرمه‌له بوون، فۆرمه جیاوازه‌كانى ئاین تێگه‌یشتنى ئاینین و بریتین له مه‌عریفه‌ى ئاینیى تاك و گروپه جیاوازه ئاینداره‌كان و هیچ یه‌كێكیان له‌سه‌داسه‌د خودی ئاین نین و پێویسته هه‌ریه‌كێكیان له یه‌كترى جیاواز بن، تێگه‌یشتنى ئاین ئه‌و جۆره فۆرمه‌له‌بونه‌ى ئاینه‌كه له هزرى تاكانه‌یی یا گروپی مرۆڤدا و له‌ژێر كاریگه‌رى كایه‌كانى دیكه‌دا ده‌بێت و ده‌بێته ئاینى تاكى، یا گروپی ئه‌و كه‌س و كۆمه‌ڵه. مه‌عریفه‌ى ئاینى خوێنده‌وارێك و نه‌خوێنده‌وارێك له‌یه‌كترى جیاوازه و ئایدیاى هه‌ریه‌كه‌یان بۆ ئاین جیاواز ده‌بێت، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ حاڵه‌تدا دوا پله‌ى ئاینداریى نه‌خوێنده‌وارێك له مه‌عریفه‌ى ئاینى خوێنده‌وارێكدا ده‌بێته كوفر، به دڵنیاییه‌وه چیرۆكى (مو‌سا و شوان)ى شاعیرى گه‌وره‌ى ئێرانى (مه‌ولانا جه‌لال الدینى رۆمی/ مه‌وله‌وى) یه‌كێ له به‌ڵگه زیندووه‌كانى ئه‌م برِوایه‌یه، (مه‌وله‌وى رۆمی) دوا پله‌ى ئایندارى و موناجاتى شوانێكی نه‌خوێنده‌وار له‌گه‌ڵ خودادا به شێوه‌یه‌ك وه‌سف ده‌كات كه لاى حه‌زره‌تى (مو‌سا) كوفره، شوانه‌كه له مه‌عریفه و تێگه‌یشتنى خۆیه‌وه به‌م شێوه‌یه وه‌سفی رێز و خۆشه‌ویستى خۆى بۆ خوداى گه‌وره ده‌كات و ده‌ڵێ: (له‌كوێی تا ده‌ستت ماچ بكه‌م و پێت پاك بكه‌مه‌وه، تا له كاتى خه‌وتندا شوێنه‌كه‌ت گسك بده‌م، پرچت شانه بكه‌م و ئه‌سپێیه‌كانى سه‌رت بكوژم و شیرت بۆ بهێنم، تا دواجار ده‌گاته دوا پله‌ى خۆبه‌ختكارى و هه‌یه‌جان و ده‌ڵێ: ای فـداى تـو هـمه بزهای من ای به‌یادت هیهی و هیهاى من واته: ئه‌ى فیـداى تۆ هه‌مـوو بزنه‌كانى من ئه‌ى به یادت هه‌یهـه‌یو هه‌یهایى من (مثنوى جلال الدين رؤمي) ئه‌م تێگه‌یشتنه ئاینییه‌ى ئه‌م شوانه نه‌خوێنده‌واره لاى حه‌زره‌تى مو‌سا (د.خ) به كوفر داده‌نرێت و له مه‌عریفه‌ى ئاینیى ئه‌ودا جێگاى نابێته‌وه. به‌م شێوه‌یه تێگه‌یشتنى ئاینى ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی كایه هزریه‌كانى مرۆڤه‌وه و تێگه‌یشتنى ئایینى هه‌ر مرۆڤێك له ته‌واوى مرۆڤه‌كانى دیكه جیاوازه، هه‌روه‌ك (مه‌ولانا) ده‌ڵێت (انا الله) له زارى فیرعه‌وندا كوفره به‌ڵام (انا الحق) له زارى (حه‌لاج)دا ئیمانه، (انا الله) و (انا الحق) هه‌ردووكیان هه‌مان گوته‌ن، به‌ڵام له دوو هزرى جیاوازه‌وه گوتراون و جیاوازى هرزه‌كان بووه‌ته مایه‌ى ئه‌وه‌ى یه‌كێكیان ئیمان بێت و ئه‌وى دیكه‌یان كوفر بێت. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ نه‌ریتى ئایینى لاى هه‌ندێك ئایندارى جیاوازى هه‌مان نه‌ته‌وه له شوێن و گروپێكی دیكه‌دا مایه‌ى گاڵته‌جارِی و سه‌رسورِمانه، ئه‌و مه‌ولود خوێندنه‌وه‌ى له هه‌ولێر له كاتى ژنهێناندا له مه‌عریفه‌ى ئایینى ئه‌واندا مایه‌ى خێر و ئایندارییه لاى نه‌وه‌كانى سه‌رده‌می تازه‌تر و له شارێكی وه‌ك سلێمانیدا نه‌ك هه‌ر ئایندارى نییه، جێگه‌ى سه‌رسورِمان و ته‌نانه‌ت گاڵته پێكردنیشه. ئه‌وه‌ى له‌ناو مرۆڤ و مرۆڤه‌كاندا هه‌یه تێگه‌یشتنى ئاینییه و ئه‌وه‌ى له‌نێو كتێبه پیرۆزه ده‌ستكارى نه‌كراوه‌كاندا هه‌یه ئایینه، واته كتێبه پیرۆزه ده‌ستكارى نه‌كراوه‌كان تا ئه‌و كاته ئایینى موجه‌رِه‌دن، كه نه‌خوێنرێنه‌وه و مرۆڤ به هزرى مرۆیی خۆیه‌وه ته‌فسیریان نه‌كات و بیریان لێ نه‌كاته‌وه، به‌ڵام هه‌ركه مرۆڤ ده‌یانكاته‌وه و ته‌فسیریان ده‌كات ئیدی ده‌بنه مه‌عریفه‌ى ئایینى و تێگه‌یشتنى مرۆڤ له ئاین. بێگومان به گوێكردنى ئاین و ده‌قه ئاینییه‌كان ئه‌ركی ته‌واوى برِوادارانه، به‌ڵام به گوێكردن و به‌جێهێنانی له ئه‌داكردندا جیاوازى ده‌بێت و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی له چۆنیه‌تى و چه‌ندێتی ئه‌داكردنه‌كاندا خۆى ده‌نوێنێ، ئه‌داكردنى ئاین و جێبه‌جێكردنى لاى (ئه‌بو زه‌رِى غه‌فارى) ته‌واو جیاوازه له ئه‌داكردن و جێبه‌جێكردنی ئاین لای (حه‌زره‌تى عومه‌رى كورِى خه‌تاب) تێگه‌یشتنى ئاینى (حه‌زره‌تى عه‌لی) و (حه‌زره‌تى عوسمان) ئاسمان و رێسمانیان جیاوازبوو، ته‌نانه‌ت ره‌نگه گه‌ر به دڵی پیسه‌وه له هه‌ندێ له ره‌فتاره‌كانى (حه‌زره‌تى عوسمان) وردبینه‌وه ته‌فسیری خراپیان بۆ بكه‌ین. به‌هه‌ر حاڵ من دڵنیام له‌وه‌ى كه ئاین و مه‌عریفه‌ى ئاینى لێكدی جودان و ئاین موجه‌رِه‌ده و مه‌عریفه‌ى ئاینى بوارى پراكتیزه‌كردنى تاكی و گروپی ئایینه و شێوه‌ى زۆر و جیاوازى هه‌یه، به‌ڵام گرفتى گه‌وره ئه‌و كاته سه‌ر هه‌ڵده‌دات كه تاك و گروپه‌كان مه‌عریفه‌ى ئایینى خۆیان به خودی ئاینى موجه‌رِه‌د بزانن كه له راستیدا زۆربه‌ى شه‌رِ وكوشتاره ئایینى و مه‌زهه‌بیه‌كانى مێژووی ئاینه جیاوازه‌كان له‌م قه‌ناعه‌ته هه‌ڵه‌یه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتوه و هه‌ریه‌كه‌یان تێگه‌یشتنه‌كه‌ى خۆى به ئاین و ئه‌وانى تر‌ى به كوفر زانیوه. ئاین پیرۆزه، به‌ڵام هیچ یه‌ك له مه‌عریفه ئاینییه‌كان له به‌رامبه‌ر جۆره‌كانى دیكه‌ى مه‌عریفه‌ى ئاینیدا پیرۆزتر نین و، ئه‌سڵه‌ن بیركردنه‌وه‌ى له‌م جۆره و هه‌وڵی پیرۆزتركردنى مه‌عریفه‌یه‌كی ئایینى له مه‌عریفه‌یه‌كی دیكه‌ى ئایینى بیركردنه‌وه‌ى هه‌ڵه و كوشنده و قه‌تڵوعامی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. هه‌ریه‌ك له ئێمه‌ى مرۆڤ موماره‌سه‌ى مه‌عریفه‌یه‌كی ئایینى ده‌كات، بۆ نموونه كورد تا راده‌یه‌كی زۆر موماره‌سه‌ى تێگه‌یشتنى (ئه‌شعه‌رى) له عه‌قیده و (شافیعی) له فیقهدا ده‌كات و، تورك به شێوه‌یه‌كی دیكه و فارس و عه‌ره‌ب و ...هتد به جۆرى تر، هه‌روه‌ها له نێو هه‌ر نه‌ته‌وه و گه‌لێكیشدا گروپی جۆراوجۆر هه‌یه، كه تێگه‌یشتنى گروپی جیاوازیان له هه‌مان ئاین هه‌یه و ته‌نانه‌ت زۆربه‌ى تاكه‌كانیش ده‌كه‌ونه نێو ئه‌م پۆلێنه‌وه، ئێمه گه‌ر گوێ له وتارى دوو مه‌لاى كورد بگرین، به ئاسانی ده‌توانین له‌وه دڵنیابین كه ئایدیا و مه‌عریفه‌ى هه‌ریه‌كه‌یان له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت ئایدیا و مه‌عریفه‌یه‌كی جیاوازه، له كاتێكدا كه هه‌ردووكیان له سیستمێكی فیقهیی هاوشێوه‌دا ده‌رچوون و تا راده‌یه‌كی زۆر كار له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ى گوماناوییان نه‌كراوه. جیاوازى تێگه‌یشتنه‌كان و باوه‌رِبوون به‌م جیاوازییه حاڵه‌تى ئاسایی دیارده‌كه‌یه و، ئه‌و كاته گرفت دروست ده‌بێت كه باوه‌رِ به‌م جیاوازییه له ده‌ست بده‌ین و، ته‌نیا تێگه‌یشتنى خۆمان به ئاینى موجه‌رِه‌د بزانین، ته‌نانه‌ت ئه‌و گوته باوه‌ش كه ده‌گوترىَ (من راستم و ره‌نگه هه‌ڵه‌بم، به‌رامبه‌ره‌كه‌م هه‌ڵه‌یه و ره‌نگه راست بێت) دیسانه‌وه كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى فتوادانه بۆ سفركردنه‌وه‌ى به‌رامبه‌ره‌كان، من لێره‌دا مه‌به‌ستم ره‌خنه‌گرتن نییه له خاوه‌نى گوته‌كه، به‌ڵكو مه‌به‌ستم ره‌خنه‌گرتنه له شوێنكه‌وتوانى دواترى ئه‌م تێگه‌یشتنه جیاوازانه و ته‌واوى ئه‌و كاره‌ساتانه‌ى كه له هه‌ناوى ئه‌م برِوایه‌وه هاتنه ئارا. تۆمه‌تباركردنى مرۆڤ به بىَ باوه‌رِی ته‌نیا ئه‌وكاته دروست ده‌بێت، كه خوێندنه‌وه‌یه‌كی ئایینى بكرێته ئاینى موجه‌رِه‌د و ده‌سه‌ڵات ببێته خاوه‌نى ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه و بیكاته دارده‌ستێك بۆ له‌ناوبردنى نه‌یاره‌كانى، هه‌روه‌ك له مێژووى ده‌سه‌ڵاتى ئیسلامی‌دا روویداوه، بێ باوه‌رِی له ده‌قی موجه‌رِه‌ددا به گومان و تۆمه‌ت نییه و جگه له دان پێدانان رێگه‌ى دیكه‌ى نییه، ره‌نگه لێره‌دا ره‌خنه بگیرێت و نمونه‌ى گوته‌ى ئیمامه‌كان و به‌ڵگه‌ى مێژوویی بهێنرێته‌وه، به‌ڵام له راستیدا ئه‌و دوو به‌ڵگه‌یه‌ش ده‌چنه نێو چوارچێوه‌ى مه‌عریفه‌ى ئاینییه‌وه و هیچ كامیان ده‌قی موجه‌رِه‌دى ئاین نین، ئێمه ده‌كرىَ تێگه‌یشتنى پێغه‌مبه‌ر له ئاین به خودی ئاین بزانین – هه‌رچه‌نده ئه‌م رایه گشتگیر نییه و نه‌یارى هه‌یه – چونكه خاوه‌نى نیگا هه‌میشه ئاگادارى بووه و هه‌ڵس وكه‌وته‌كانى رێكخستووه، به‌ڵام ئه‌و تێگه‌یشتنه له ئه‌مرِۆدا پێویستى به خوێندنه‌وه ده‌بێت و به‌مه‌ش خوێندنه‌وه‌ى دووباره‌ى فه‌رموده پیرۆزه‌كان نابنه‌وه به خودی ده‌قی موجه‌رِه‌د و له بازنه‌ى یه‌ك ره‌نگی ده‌چنه ده‌ره‌وه. ئێمه ئه‌مرِۆ لێره له نه‌ریتێكی ئایینی‌دا ده‌ژین كه تا راده‌یه‌كی زۆر مه‌عریفه‌ى ئاینى به خودی ئایینى موجه‌رِه‌د ده‌زانن و ماف به خۆیان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر بنه‌ماى مه‌عریفه‌كه‌ى خۆیان خه‌ڵكی دیكه دادگایی بكه‌ن، كه له راستیدا زۆربه‌ى ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه مه‌به‌ستى دیكه‌ى له پشته‌وه‌یه، لێره بیركردنه‌وه‌ى ئایینى نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ته‌واو جیاوازه له ئیسلامییه‌كان و، ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیان زۆرجار به ناوى ئاینه‌وه سزاى بێ ده‌سه‌ڵاته‌كانیان ده‌ده‌ن و به ناو و ناتۆره‌ى جیاواز و نه‌شیاو ئازاریان ده‌ده‌ن. گه‌ر ئێمه له‌م بیره هه‌ڵه‌یه رزگارمان ببێت ده‌توانین به ئارامتر بژین، چونكه ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه هه‌ڵه‌یه كه پیرۆزى دانه به مه‌عریفه ئاینییه مرۆییه‌كانى خۆمان و به ئاینى موجه‌رِه‌د زانینیان له لایه‌كه‌وه دوو چارى غرورمان ده‌كات و له لایه‌كی دیكه‌وه كوشتنى به‌رامبه‌ره‌كانمان لا ئاسانتر ده‌كات، جگه له‌مه‌ش رزگاربوون له‌م خه‌یاڵپڵاویه، گه‌یشتنه‌وه‌یه به حه‌قیقه‌تی مه‌سه‌له‌كان و په‌ی بردنه به رێگه‌ى دروستى بیركردنه‌وه، ئێمه كه برِوامان به فره‌یی و ناپیرۆزى مه‌عریفه‌كانمان كرد دروستتر بیر ده‌كه‌ینه‌وه، نه‌وه‌ك ئه‌و كاته‌ى له‌و برِوایه‌داین ئێمه ئیماندارین و ئه‌وانه‌ى هاورِه‌نگی ئێمه نین كافرن، به هاتنه‌كایه‌ى ئه‌م برِوایه‌ش ئاین ده‌گه‌رِێته‌وه مه‌ودا و بازنه‌ى ره‌سه‌نى خۆى، كه رزگاركردنى مرۆڤایه‌تى و رۆحی مرۆڤه و له‌و گێژاوه رزگارى ده‌بێت كه ئێستا تێیكه‌وتووه و بوه‌ته هۆكارێك بۆ كوشتنى مرۆڤ و دارِمانى مرۆڤ له ته‌واوى كایه‌كاندا و دروستكردنى عه‌قڵی شه‌رِه‌نگێزی لاى مرۆڤه‌كان، كه بێگومان له ئه‌نجامى چاوه‌رِوانى هه‌ڵه‌ى خۆیانه‌وه له ئاین دروست بووه.
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی