فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
تیرۆرله نێوان بوون و دروستبووندا
سه‌میر باپیر تیرۆر دیارده‌ى هه‌ره دیارى سیاسی و فیكرى و كۆمه‌ڵایه‌تى و هه‌ندێك جار كلتوریشه، له جیهانی ئه‌مرِۆی ملاومل له چه‌مكه‌كانى جیهانگه‌رایی و مرۆڤسالاری و مه‌ده‌نیه‌ت و حیوارى شارستانیه‌ته‌كان و...هتد، كه به‌داخه‌وه هیچ كام له‌و چه‌مكانه هێنده‌ى چه‌مكی تیرۆر له بازارِه‌كانى سیاسه‌ت و فیكر و ته‌نانه‌ت ئابوریش ره‌واج و كرِیارى نییه، من بۆ خۆم خه‌و و نوستنێكی درێژ و بێ به‌رنامه‌ییم لا په‌سه‌ندتره له به‌دواداچوونى هه‌واڵه‌كانى میدیاكانى ئه‌مرِۆ، كه جگه له كوشتن و خوێن و ته‌قینه‌وه و... هتد، تێدا نییه كه به هه‌موویانه‌وه باره ده‌روونییه شه‌كه‌ته‌كانمان زیاتر ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن و، دووریش نییه مۆرى بێ ئومێدیمان به‌رامبه‌ر به چاك بوون و ئارام بوونه‌وه نیشان بدات. لێره‌دا نامه‌وىَ خۆم له قه‌ره‌ى ئه‌و چه‌مكه سه‌رده‌میه ئاڵۆز و پرِ له جه‌ده‌ل و خیلافاته فیكریى و ئایدیاییه بده‌م، چونكه بۆ هه‌ر پێناسه‌یه‌ك بچیت و بیخوێنێته‌وه ده‌بینیت كه به سروشتى حاڵ وابه‌سته‌ى بیروباوه‌رِ و ئایدیاێكه و باكگراوندێكی عه‌قیدی هه‌یه و له ده‌رچه‌ى ئه‌وه‌وه دارِێژراوه، هه‌ر بۆیه‌ش چه‌ندین پێناسه هه‌ن و هه‌ریه‌كه‌شیان چوارچێوه و قاڵبێكى جیاوازیان هه‌یه بۆ زاتى مه‌وزوعه‌كه و، ئه‌گه‌ر له هونه‌ركاریى دارِشتن و ریزكردنى وشه‌كان نه‌بێت هیچ هاوبه‌شییه‌ك له نێوان پێناسه‌كان نییه و (متفق علیه) نابینرێت، تا له‌وێوه ده‌ست بكه‌یت به شه‌رح و راڤه‌ى تیرۆر، هه‌ر ئه‌وه‌شه واى كردووه، كه ئه‌گه‌ر له دیدگاى رۆژئاواییه‌كه‌وه وڵاتان یا گروپه چه‌كداره‌كان یا پارت و حیزبه ئیسلامیه‌كانى رۆژهه‌ڵات تیرۆریست و تێكده‌ر بن، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر له دیدگاى رۆژهه‌ڵاتیه‌كه‌وه بۆ تیرۆر برِوانین باره‌كه هه‌ڵگه‌رِاوه‌یه و پێچه‌وانه‌كه‌ى رِاسته. كتومت ئه‌وه‌ى من ده‌مه‌وێت باسی لێوه بكه‌م، ئه‌وه‌یه هه‌ندێك هۆكارى زۆر زه‌ق و دیارى دروست بونى جۆره ره‌فتارێك بخه‌مه روو، كه زۆرجار ئه‌و ره‌فتاره ده‌خرێته قاڵبـی تیرۆره‌وه (به تێرِوانینی به‌رامبه‌ر)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ندێك زانستیانه و بابه‌تیانه و به جۆرێك تێی برِوانین ئه‌وه ره‌نگه رایه‌كی پێچه‌وانه‌ییمان بۆ دروست بێت. هه‌ندێ جار مرۆڤ كاتێك له هه‌موو لایه‌كه‌وه فشارى ده‌كه‌وێته سه‌ر و ده‌په‌ستێنرێت، ئه‌وا ئۆتۆماتیكی به رووى فشاره‌كه‌ره‌وه هه‌ڵده‌گرِێته‌وه و زۆریش توندتر ده‌ته‌قیته‌وه و ره‌نگه داهێنانیش له ئسلوب و جۆرى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌كه‌ى تێبینى بكرێت، له‌و رۆژه‌وه‌ى هێزه ئه‌مریكیه‌كان و به‌ریتانیه‌كان برِیارى لێدان و روخاندنی حوكمی دیكتاتۆریان له عێراق داوه، ئه‌وه سه‌ركردایه‌تى سیاسیی كوردى و هێزی پێشمه‌رگه و ته‌واوى خه‌ڵكی كوردستان دیارترین یارمه‌تیده‌ر و هاوپه‌یمانى ئه‌و هێزانه بوون و تا ئه‌مرِۆش هێزی سیاسیی كوردستان و پارت و لایه‌نه‌كان یارمه‌تى ده‌رن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى نۆرماڵكردن و ئارامكردنه‌وه‌ى بارى ئاسایشی ناوچه زۆرئاڵۆز و گه‌رمه‌كانى باكور و ناوه‌رِاست و باشورى عێراق، وه‌ك به‌شداریكردنى هێزه كوردییه‌كان له سوپاى نیزامى عێراقی و سپاردنى كۆنترۆڵكردنى بارى ئاسایشی شارى موسڵ و ئێستاش به‌شدارىكردنى كورده‌كان (له ریزى سوپاى عێراقی)دا له پلانه ئه‌منیه‌كه‌ى شارى به‌غدا و، به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش له سنورى ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له گوڵ كاڵتر به سه‌ربازێكی ئه‌مریكی نه‌گوتراوه، كه‌چی هه‌ر له سه‌ره‌تاى پرۆسه‌ى ئازادیى عێراق چه‌ندین خروقات و به‌زاندن له‌و هێزانه بینران، هه‌ر له بۆردومانكردنى كه‌ژاوه‌ى ئۆتۆمبیله‌كانى (وه‌جی بارزانى) كه شه‌هید و برینداربوونى چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ى لێ كه‌وته‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان دواى چه‌ندین چاره‌سه‌رى و نه‌شتره‌گه‌رى گه‌وره و ئاڵۆز له نه‌خۆخشانه تایبه‌تییه‌كانى وڵاتانی ده‌ره‌وه، ئه‌نجام به په‌ككه‌وته‌یی مناوه‌نه‌ته‌وه و، دواتریش چه‌ككردن و سوكایه‌تى پێكردنى چه‌ندین به‌رپرس و پێشمه‌رگه‌ى كوردى و، تا ماوه‌یه‌كیش له‌مه‌وبه‌ر كاتێك هێزه‌كانیان له شه‌قامه ئارامه‌كانى هه‌ولێر ده‌خولانه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ى بڵێی له فه‌للوجه بن رووى تفه‌نگه‌كانیان ئاراسته‌ى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌كرد كه به‌لایاندا تێده‌په‌رِین، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ى له به‌ره‌به‌یانێك و له رێگایه‌كی سه‌ره‌كیی هه‌ولێر، ته‌قه‌یان له به‌رپرسێكی (پارتى) كرد و زه‌ره‌رى مادى و برینداربوونى چه‌ند پاسه‌وانێكی ئه‌و به‌رپرسه‌ى لێ كه‌وته‌وه، جارێكی تریش به به‌رچاوى خه‌ڵك دیسان هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌تریان كرد، ئه‌ویش بۆردومانكردن و سوتاندنی به‌شه ناوخۆیی قوتابیانی زانكۆى (سه‌لاحه‌دین) و چه‌ند كۆگایه‌كی ئارد و ئازوقه‌ى نزیك بینایه‌كه بوو و، له هه‌موو ئه‌وانه‌ش زه‌قتر و بێ ره‌حمانه‌تر روداوه‌كه‌ى رێگاى موسڵ – هه‌ولێر و له ناوچه‌یه‌كی ئارام، كاتێك مامۆستایانی ئایینى له دهۆكه‌وه به مه‌به‌ستى سه‌ردانیى دێن بۆ هه‌ولێر، له رێگادا هێزى ئه‌مریكیه‌كان ته‌قه‌یان لێ ده‌كه‌ن و مامۆستایه‌ك شه‌هید ده‌كه‌ن و چه‌ندینى تریش بریندار ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش كه لێیان چاوه‌رِوان ده‌كرێت ته‌رمى كوژراو و برینداره له خوێن سووربووه‌كانیان له‌سه‌ر شه‌قام و بێ تیماركردن و چاره‌سه‌رى جێ هێشت. هه‌موو ئه‌و هه‌ڵه و بێ رێزیانه‌ش له‌ژێر ناوونیشانی (هیچ) ئه‌نجام دراون و، دواجاریش ده‌ستیان چووه خوێنى زیاتر له (10) پێشمه‌رگه و برینداركردنى چه‌ندینى تر، له كاتێكدا ئه‌و هێزه‌ى پێشمه‌رگه بۆ ریامه‌رتیدان و پاڵپشتى هێزه‌كانى خۆیان له‌و ناوچانه بوون و ئه‌ركیان دیار و ده‌ستنیشانكراو بوو. ره‌نگه من لێره ته‌نها ئه‌و رووداوانه گوێ بیست بووبم كه له میدیاكانه‌وه باس ده‌كرێت و پیشانىخه‌ڵك ده‌درێت، به‌ڵام له‌ژێر په‌رده‌ش وه‌ك (عه‌دنان كه‌ریم) له گۆرانیه‌كدا ده‌ڵێ (هه‌رچیان كرد.. هه‌رچیان برد.. خۆیان و خوا و تره‌كتۆره‌كان نه‌بێت كه‌سی نه‌یزانى.. هه‌ى لێ لێ، هه‌ی لۆلۆ..). عه‌جایه‌ب نییه هه‌موو رووداوه ئاڵۆزه‌كانى ئه‌مرِۆی عێراق هه‌ر خۆیان بن و، ئه‌ویش به‌شێك بێت له ستراتیژیه‌تى سیاسی و سه‌ربازیی ئه‌وان بۆ مانه‌وه و، دواتریش گه‌یشتن به قۆناغی دواترى پلانه گشتگیره‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به ناوچه‌كه، ئه‌گه‌رنا بۆچی له چه‌ند مانگی یه‌كه‌مى ئازادكردنى عێراق و له‌و كاته‌ى كه ته‌نها كه‌سێكیش نه‌بوو نوێنه‌رى یاسا و حكومه‌ت و ده‌زگاكانى كۆنترۆڵكردن بێت، كوردێك به‌جل و به‌رگى كوردییه‌وه و به كه‌شیله و جامانى له‌سه‌ره‌وه له زاخۆوه بچوایه به‌سره كه‌سێك نه‌بوو بڵێ (له‌پشتى چاوت دوو برۆ هه‌یه)، به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر راسته، به‌ڵام ئه‌مرِۆ له ریگاى خانه‌قین پاسێك كه (12) كوردى تێدا ده‌بێت هه‌موویان له‌سێداره ده‌درێن و گولله‌باران ده‌كرێن. ئایا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ناوخۆ و به‌رگریى عێراقی ئه‌وسا و لابردنى سه‌رجه‌م بازگه و خاڵه‌كانى كۆنترۆڵكردن نه‌بووه هۆى ئه‌وه‌ى تیرۆریستان تۆرِه‌كانیان دابمه‌زرێننه‌وه و كه‌ل و په‌ل و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى، كه زۆر به ئاسانی ده‌ست ده‌كه‌وتن و نرخیان به‌قه‌د ده‌به به‌نزینه‌كی ئه‌مرِۆ نه‌بوو، بگه‌یه‌ننه هه‌موو بسته خاكێكى ئه‌م عێراقه، كه ئه‌مرِۆ شارێك ئارام ده‌كرێته‌وه سبه‌ینێ یه‌كێكى تر ئاگر و فیتنه و ئاژاوه‌ى تیرۆریستى لێ هه‌ڵده‌بێت. مه‌گه‌ر ئه‌م ماسته مویه‌كی تێدا نه‌بێت؟! لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا له دواى ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه و به‌زاندنانه‌ى هێزه ئه‌مریكیه‌كان، ئه‌گه‌ر داواى لێبوردنیش نه‌بێت روونكردنه‌وه‌یه‌ك پێویست نه‌بوو؟ *به‌رپرسانی هه‌رێم، بۆچی وته‌یه‌ك ناده‌نه گوێی خه‌ڵك و، تا ئه‌وانیش وا بزانن كه‌سێكی خه‌مخۆریان هه‌یه و خوێنی كورِه‌كانیان به‌هایه‌كی ماوه؟
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی