فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
5ـئه‌بێ وتاری رۆژی هه‌ینی وه‌ك په‌یامێكی ئیلاهی و ئه‌ركێكی ته‌عه‌ببودی بێ، نه‌ك بقۆزرێته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تاكه كه‌سی یان چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك، چه‌نده نه‌نگییه وتارخوێن ئه‌و دوانگه پیرۆزه‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) به‌كاربێنێ بۆ خۆی و، كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به‌خۆی له‌و مینبه‌ره‌دا باس بكات. 6ـ وتارخوێن به واتای وشه ئه‌بێ سه‌ربه‌خۆ بێ له چۆنێتی دابه‌زاندنی وتاردا، نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ك فشاری بخرێته سه‌ر بۆ دابه‌زاندنى یان وازلێهێنانی ئه‌و وتاره‌ی كه خۆی ئاماده‌ى كردووه، به دیوێكی تردا ئه‌بێ وتارخوێن ئه‌وه‌نده هۆشیار و كراوه بێت كه خۆی ده‌رك به واقیع و پێشهاته‌كان بكات و به جۆری ئه‌بێ وتارخوێن رووداوه‌كانی هه‌فته له‌سه‌ر دوانگه بۆ گوێگرانی شرۆڤه بكات له روانگه‌ى ئایینه‌وه. ئه‌مه و چه‌ند خاڵێكی تر پێویسته وتارخوێن ره‌چاوی بكات له كاتی خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌كه‌یدا دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له سیماكانی وتار و وتارخوێندنمان باس كرد، به پێویستی ئه‌زانین لێره‌دا چه‌ند خاڵێك بخه‌ینه به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان به‌هیوای ئه‌وه‌ى بۆ له‌مه‌ودوا چه‌ند مه‌رجێك بۆ وتارخوێنان دابنێت. 1ـ زانایی و لێهاتوویی وتارخوێن: ئه‌مه‌یان خاڵێكی ئێجگار گرنگه، چونكه ناوه‌رِۆكی وتاره‌كه ده‌رهاوێشته‌ی ناخی وتارخوێنه، وتارخوێن چه‌نده زانا و لێهاتوو و شاره‌زا و به‌ئاگا بێ، هێنده وتاره‌كه‌ی له دڵ و ده‌روونی گوێگراندا ئۆقره ئه‌گرێ. پێویسته لێره‌دا ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه هه‌ندێ وتارخوێن هه‌یه وتاری هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵی بریتییه له هه‌ندێ په‌رِاو و به‌س، به جۆرێ وتاری دوانزه مانگی ساڵ به ساڵ به‌دوای یه‌كدا ئه‌سورِێته‌وه. 2ـ ته‌مه‌نی وتارخوێن: ته‌مه‌ن بۆ هه‌ر كه‌سێك گرنگیی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، زۆر جار كه‌سی پسپۆرِ و شاره‌زا له زۆر بواردا ده‌ستی باڵای هه‌یه، به‌ڵام ته‌نها شتێك بووه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م سوود نه‌گه‌یاندنی به ده‌وروبه‌ری، ته‌مه‌نه، بۆیه پێویسته وتارخوێن ته‌مه‌نی له بیست ساڵ كه‌متر و له شه‌ست ساڵ زیاتر نه‌بێ. 3ـ ئه‌زموون و مه‌شق و راهێنان: ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌و پیشه پیرۆزه هه‌ڵسن به‌ر له‌وه‌ی به فه‌رمی بكرێنه وتارخوێن، پێویسته مه‌شق و راهێنانیان پێ بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی له كاره‌كه‌یاندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن. بۆیه پێویسته بڵێین خۆزگه وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش ره‌چاوی راهێنان و ئه‌زموونی ئه‌كرد، نه‌ك ئه‌وه‌ی بۆره لێپرسراوێك ئه‌ناسێ راسته‌وخۆ له پایته‌خت ده‌ستبه‌كار ئه‌بێ، بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك دانه رۆژ له گوند و دێهاته‌كان بووبێ!! 4 ـ بێلایه‌نی و سه‌ربه‌خۆیی وتار: له‌به‌رئه‌وه‌ی وتاری هه‌ینی په‌یامێكی خواییه و موسڵمانان به هه‌موو بیرورِا جیاوازه‌كانه‌وه رۆژانی هه‌ینی روو له مزگه‌وته‌كان ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ركه خواییه و گوێبیستبوونی ئه‌و وتاره، پێویسته وتارخوێن ئه‌و وتاره‌ی پێشكه‌شی ئاماده‌بووانی ئه‌كا به بێلایه‌نی و سه‌ربه‌خۆیی و به شێوه‌یه‌كی گشتی ئاراسته‌ى بكات، ناتوانین بڵێین مه‌رجه وتارخوێن بێلایه‌ن بێ، چونكه (ته‌نها مردووه‌كانی گۆرِستان بێلایه‌نن)، هه‌مدیس مه‌رجیش نییه وتارخوێن لایه‌ندار بێ. 5 ـ وتارێكی پوخت و دیاریكراو: هه‌روه‌كو ئاماژه‌مان بۆ كرد وتارخوێن رووداوی هه‌فته له روانگه‌ی ئاینه‌وه شرۆڤه ئه‌كات و لایه‌نه چاك و خراپه‌كانی ده‌ستنیشان ئه‌كا و پاشان چاره‌سه‌ریشی بۆ ئه‌دۆزێته‌وه، له‌و وتاره‌یدا وتارخوێن خه‌ڵكی هان ئه‌دا بۆ پابه‌ندبوونیان به لایه‌نه چاكه‌كه‌ی و دووركه‌وتنه‌وه‌یان له لایه‌نه خراپه‌كه‌ی. 6ـ وتار به زمانی دایك (اللغه الام): مادام مه‌به‌ست له وتار ورووژاندنی پێشهاته‌كانه و ئاگاداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكییه لێی، بۆیه پێویسته وتار (جگه له پێنج روكنه‌كانی) به زمانی دایك بێ. زۆر به‌داخه‌وه زۆربه‌ی وتارخوێنانی ئه‌مرِۆ ته‌به‌رِوك به زمانی عه‌ره‌بی ئه‌كه‌ن و نزا و وتاره‌كانیان به زمانی عه‌ره‌بی ئه‌خوێننه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مه له روكن و مه‌رجه‌كانی وتار نییه! به‌ڵكو چه‌ند را و سه‌رنجێكی سه‌پێنراون، بۆیه وا باشه وتارخوێنی كورد به زمانی دایك وتار بخوێنێته‌وه، چونكه مه‌به‌ست له وتار بیرخستنه‌وه‌یه، ئه‌مه‌شیان زیاتر به زمانی كوردی دێته دی، هیچ چاكه له‌وه‌دا نییه وتارخوێنی ناعه‌ره‌ب وتار به عه‌ره‌بی بخوێنێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر وتارخوێن وتاره‌كه‌ی به زمانێكی بیانی خوێنده‌وه، ئه‌وه كه‌مته‌رخه‌مه له هه‌مبه‌ر ئه‌و زمانه‌ی كه پێی ده‌ئاخڤێ، زمانی كوردی زمانێكی جیایه له زمانی عه‌ره‌بی، نزا و پارِانه‌وه‌ی وتارخوێن له‌سه‌ر دوانگه به زمانی عه‌ره‌بی، ته‌نها ئه‌وه بۆ نوێژخوێن جێ دیڵێ بڵىَ (ئامین)، چونكه نوێژخوێنی كورد هیچ لێى تێناگا، گه‌ر بێت‌و وتارخوێن دۆعاشی لێ بكا ـ نه‌ك بۆی بكا ـ هه‌ر ده‌ڵێ (ئامین)!! ئه‌مه‌ش كورت و درێژ پێچه‌وانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامه، ئه‌مه جگه له بۆنه‌كانی تری وه‌ك: ژنهێنان و گرێبه‌سته‌كانی و، هۆزه‌بانی و سوننه‌تكردنی مناڵ و ته‌ڵقینی مردوو.. له هه‌موواندا زمانی عه‌ره‌بی زاڵه به‌سه‌ر زمانی كوردیدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زمانی دایك له‌و بۆنانه‌دا باشتره بۆ به‌ده‌ستهێنانی مه‌به‌ستی گه‌وره‌تر! به‌ر له‌وه‌ی باسه‌كه‌م كۆتایی پىَ بێنم، ئه‌م دوو پێشنیاره‌ش ئه‌خه‌مه به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، به‌و مه‌به‌سته‌ی كاری له‌سه‌ر بكرێ: 1ـ ئه‌و په‌یمانگایانه‌ی ئێستا هه‌ن به ناوی (په‌یمانگای پێگه‌یاندنی پێشنوێژ و وتارخوێن)، بكرێنه كۆلیژ و بواره‌كه فراوانتر بكرێ، راسته كۆلیژێكی وا له سلێمانی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه به‌س نییه، چونكه ـ بۆ نموونه ـ فێرخوازێكی ده‌ڤه‌ری زاخۆ و شوێنه دووره‌كان بۆیان مه‌یسه‌ر نییه له‌و كۆلیژه درێژه به خوێندنه‌كه‌یان بده‌ن. كاری باش كرا ئه‌و په‌یمانگایه‌ی سلێمانی كرا به كۆلیژ، به‌ڵام باشتر ده‌بوو گه‌ر له شوێنه‌كانی تریش بكرایه، به‌مه‌ش ئاستی خوێندنی ئایینی له كوردستان زیاتر گه‌شه‌ی ده‌كرد و پێشنوێژ و وتارخوێنی هۆشیارتر و چاوساغتر ده‌هاتنه ساحه‌كه. 2ـ خولی به‌رده‌وام بۆ وتارخوێنان بكرێته‌وه، له‌لایه‌ن مامۆستا و شاره‌زایانی بواره‌كه‌دا به چاودێریی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان، پێویسته وتارخوێن له‌ژێر هه‌ردوو چه‌تری ئیسلامپه‌روه‌ری و كوردایه‌تیی ره‌سه‌ندا پێبگه‌یه‌نرێ، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی خۆیدا به چاكه بڵێ چاك و به خراپه‌ش خراپ. له كۆتاییدا سه‌ركه‌وتن و به‌ختیاری بۆ هه‌موو لایه‌ك ئه‌خوازم. سه‌رچاوه: 1ـ [ (اصلاح الوعظ الديني ـ لمحمد عبدالعزيز الخولي) ] . 2ـ چه‌ند بابه‌تێكی تر‌ى جیا جیا. یه‌كگرتوو ژ.635 یه‌كگرتوو .ژ . 634
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی