ووته‌ی بیریار‌و ناودارانی جیهان له‌باره‌ی پێغه‌مبه‌ر محمد
سه‌دار خالید
ئه‌وه‌ی به‌رده‌ستتان ووته‌ی کۆمه‌لێک بیریار‌و ناودارو رۆژهه‌ڵاتناسانه له‌باره‌ی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان که بۆ مێژوو تۆماریان کردووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی موسوڵمانیش نه‌بوون.
1-مه‌هاتما غاندی: ویستم شاره‌زایی په‌یدا بکه‌م له‌باره‌ی خووره‌وشت وسیفاتی ئه‌وه‌ی دڵی ملیۆنان که‌سی بۆلای خۆی که‌مه‌ند کێش کردووه، بێگومان شمشێر نه‌بۆته هۆکاری گه‌شه‌سه‌ندنی ئیسلام، به‌ڵکو راستگۆیی ولێبراوی وئازایه‌تی پێغه‌مبه‌ر بۆته هۆکاری گه‌شه‌سه‌ندن وجێ پێ قایم بونی ئیسلام. دوای خوێندنه‌وه‌ی به‌شی دووه‌می ژیاننامه‌ی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره زۆر دڵگران بووم به‌وه‌ی که‌وا زانیاریم له‌باره‌ی ئه‌و که‌ڵه پیاوه لێره‌وه کۆتایی پێ دێت و به‌شی سێهه‌می ده‌ست نیه!!. غاندی بۆرۆژنامه‌ی ینج اندیا
2-رما کریشنا راو: ناتوانین که‌سایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ر له هه‌موو بواره‌کان شاره‌زاببین، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی له توانای من هه‌یه چه‌ند دیمه‌نێک بخه‌مه‌روو، له‌یه‌ک کاتدا پێغه‌مبه‌رێتی وبازرگانی وسیاسه‌تمه‌داری وچاکسازی له خۆگرتبوو، وه‌له‌هه‌مان کاتیش ئومێدی بێ نه‌وایان وبێ باوکان و رزگارکه‌ری ئافره‌تان و بانگخوازی به‌توانابوو. ئه‌مانه‌و چه‌ندین سیفات وئاکاری تر وایان لێکرد ببێته سه‌رده‌سته‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م. پرۆفیسۆر رما کریشنا راو له کتێبی محمدی پێغه‌مبه‌ر
3-بیریاری فه‌ره‌نسی لامرتین: ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ی مرۆڤی زیره‌ک ولێهاتوو عه‌بقه‌ری پێ بناسرێته‌وه بریتی بن له به‌رزی وبڵندی ئامانجه‌کان و وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامی باش له‌گه‌ڵ که‌می هۆکار، ئه‌و کاته کێ هه‌یه جورئه‌ت بکات که‌سێک له پیاوه‌ناوداره‌کانی مێژوو به‌راوورد بکات به محمدی پێغه‌مبه‌ر له زیره‌کی ولێهاتویی؟ ناوداره‌کانی جیهان چه‌ک وئیمپراتۆریه‌تیان بونیات نا، نه‌وه‌یه‌کیان دروستکرد هه‌ر له‌دوای خۆیان له‌ناوچوون، به‌ڵام محمدی پێغه‌مبه‌ر ئیمپراتۆریه‌ت وچه‌ک وجبه‌خانه‌و سه‌ربازگه‌ی دانه‌مه‌زراند به‌ته‌نها به‌ڵکو پێشه‌نگی وپێشه‌وایه‌تی رۆحی ملیۆنان خه‌ڵکی کرد که سێ یه‌کی دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی ده‌گرته‌وه. ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌س نه‌بوو به‌ڵکو توانی زاڵ بێ به‌سه‌ر هه‌موو بت وبیروبۆچونه‌پوچ وچه‌وته‌کان ....، ئه‌و توانیله‌جیاتی ئه‌وه‌ى بیست ئیمپراتۆریه‌ت دروست بکات له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه، ئیمپراتۆریه‌تێکی رۆحی دامه‌زراند. من ده‌پرسم له‌دوای ئه‌م هه‌موو سیفه‌ته به‌رزانه‌وه ئایا ئێستا که‌سێک هه‌یه به‌رزتر له محمد؟!!. لامرتین له کتێبی مێژووی تورکیا باریس 1854 به‌شی دووه‌م.
4-مونتجومری: ئاماده‌ییه‌کانی ئه‌و پیاوه بۆ ئارام گرتن له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌زیه‌تانه‌ی هاتنه‌ی سه‌ر رێی بڵاوکردنه‌وه‌ی باوه‌ره‌که‌ی، وئاکاره به‌رزو جوانه‌کانی به‌رامبه‌ر به‌و که‌سانه‌ی شوێنی که‌وتوتن ورازی بون ببێته سه‌رداریان، له‌گه‌ڵ ده‌سکه‌وته زۆروباشه‌کانی، ئه‌وانه هه‌مووی شایه‌تی دادپه‌روه‌ری وپاکی وبه‌رزی که‌سایه‌تی ئه‌و ئه‌که‌ن، به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم له هه‌موو میًَژووی پیاوه ناوداره‌کانی رۆژئاوا که‌سێکی شایسته‌ی وه‌کو محمد نه‌بووه که بتوانێ وه‌کو ئه‌و بێ. مونتجومری له کتێبی محمد له مه‌که 1953
5-به‌رنارد شۆ: بێگومان جیهان زۆر پێویستی به پیاوێک هه‌یه له شێوه‌ی محمد بیر بکاته‌وه، ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی توانی وا‌بکات ئاینه‌که‌ی به به‌رده‌وامی ونه‌بڕاوه‌یی بمێنێته‌وه‌و رێزداربێت، وه‌من زۆرێک له‌گه‌ل وهۆزی خۆم ده‌بینم چونه‌ته ناو ئاینی محمد به ئاشکرایی، ئه‌م ئاینه پێگه‌یه‌کی فراوان بۆخۆی له‌و کیشوه‌ره (ئه‌وروپا) دا ئه‌مه‌زرێنێ. پیاوانی که‌نیسه له‌سه‌ده‌کانی ناوه‌راست وایان له خه‌ڵک گه‌یاندبوو که محمد دژی مه‌سیحیه‌ته، به‌ڵام من دیراسه‌تی ژیانی ئه‌و پیاوه‌م کرد بینیم شتێکی زۆر سه‌رسورهێنه‌ره‌و دژی مه‌سیحیه‌تیش نیه، به‌ڵکو پێویسته ناوی لێبنرێ (رزگار که‌ری مرۆڤایه‌تی) وه به‌رای من ئه‌مرۆ ئه‌و پیاوه ئه‌گه‌ر ئیش وکاره‌کانی جیهان له ئه‌ستۆ بگرێت ئه‌توانێ هه‌موو کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات به‌شێوه‌یه‌ک ئاشتی وخۆشبه‌ختی بۆ مرۆڤایه‌تی فه‌راهه‌م بێنێت. به‌رنارد شۆی ئینگلیزی له‌دایک بوی شاری کانیا 1817-1902 یه‌ک نوسراوی هه‌بوه به‌ناوی محمد به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا سوتاندویانه.
6- دکتۆر شبرکی نه‌مساوی: مرۆڤایه‌تی شانازی به‌وه‌وه ده‌کات که‌سێکی وه‌ک محمد بێته ریزیه‌وه، محمد توانی یاسا‌و ته‌شریعاتی نوێ بێنێته ئاراوه به‌ر له چه‌ندین سه‌ده، ئێمه‌ی ئه‌وروپی ده‌بینه خۆشبه‌خت ترین مرۆڤ ئه‌گه‌ر بێت و بگه‌ینه یاسا‌و رێساکانی محمد.
7- توڵستۆی: شانازی به‌سه بۆمحمد که توانی گه‌لێکی دواکه‌وتوو خوێن رێژ رزگار بکات وئاسۆی پێشکه‌وتن وسه‌رکه‌وتنیان به‌ڕودا بکاته‌وه، ئه‌و ئاینه‌ی محمد هه‌موو جیهان ئه‌گرێته‌وه‌و دایئه‌پۆشێت چونکه له‌گه‌ڵ ژیری وداناییدا دێته‌وه‌و ته‌ریبه. لیف تۆلستۆی 1828-1910 له ئه‌دیبه هه‌ره ناوداره‌کانی جیهانه
8- مایکل هارت: هه‌ڵبژاردن ودانانی ناوی محمد له یه‌که‌م ناوی کتێبه‌که‌م –سه‌د پیاوی مێژوو- له‌وانه‌یه خوێنه‌رانی توشی سه‌رسورمان کردبێت، به‌ڵام محمد که‌سی یه‌که‌مه که توانی سه‌رکه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست بێنێت له دین ودونیادا ئه‌مه له کاتێکدێت که پێغه‌مبه‌رانی زۆر هاتوون به‌ڵام په‌یامه‌که‌یان ته‌واو نه‌بووه کاتێ مردوون. به‌ڵام محمد په‌یامی ئاینی ودونیایی ده‌ست پێکردوو ته‌واوی کرد. مایکل هارت له کتێبی سه‌د پیاوی مێژوو