دیمانه
قورئانخوێنى به‌ناوبانگ (سه‌عد ئه‌لغامدى):
گه‌وره‌یى قورئان بوارم پێ نادا ئه‌وه‌نده ئاورِ له سروود گوتن بده‌مه‌وه
وه‌رگێرِانى : نه‌به‌ز شێخانى
(سه‌عد ئه‌لغامدى) یه‌كێكه له‌و ده‌نگ و سه‌دا ئاوازخۆشانه‌ى قورئانى ڵیرۆز له جیهانى ئیسلامی‌دا، به‌رنامه‌ى ( اسره واحده ـ یه‌ك خێزان) ئه‌م چاوڵێكه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵدا سازكرد و سیما ڵاك و بێگه‌رده‌كه‌ى له‌سه‌ر شاشه بینرا و منیش بۆ هه‌موو شه‌یدایانى ده‌نگه به سۆزه‌كه‌ى غامدى ڵوخته‌ى دیمانه‌كه‌م خسته‌ر سه‌ر لاڵه‌رِه‌ى ئه‌م گۆڤاره.
وه‌رگێرِ
+حه‌ز ده‌كه‌ین به كورتى ژیاننامه‌ى خۆت باس بكه‌ى بۆمان؟
غامدى: ناوى ته‌واوم سه‌عد كورِى سه‌عید كورى سه‌عدى غامدییه. له سعودیه له شارى (الدمام) له دایك بووم تا دواناوه‌ندیم له‌وێ ته‌واو كردووه, ڵاشان چوومه شارى (ئیحساْ ) قۆناغى زانكۆم تێیدا ته‌واو كرد له ساڵى (1410ك) ڵاشان ڵێنج ساڵى تریشم خوێند, من نۆ ساڵ سه‌رڵه‌رشتیارى ڵه‌روه‌رده‌ى ئیسلامى بووم, ئێستاش به‌رِێوه‌به‌رم له یه‌كێك له قوتابخانه ئه‌هلییه‌كانى ده‌ممام.
هه‌روه‌ها خێزاندارم و سێ منداڵم هه‌یه، ته‌كلیف كرام كه ئیمامه‌تى بكه‌م و وتار بخوێنمه‌وه له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كان به‌نێوى (كنو) منیش قه‌بوڵم كرد, هه‌روه‌ها سه‌رڵه‌رشتیارم له‌سه‌ر دوو بنكه‌ى گرنگ.
یه‌كه‌میان: (منار هدى للتدریب).
دووه‌میان: بنكه‌ى ئیمامى شاتبى بۆ قورئانى ڵیرۆز (مركز امام الشاگبى للقران الكریم).
+ئه‌و كه‌سایه‌تییانه كێن كه كاریان له (سعد الغامدى) كردووه؟
غامدى: له راستیدا ئه‌وه‌ى كه زۆر كاریگه‌رى له‌سه‌رم هه‌بووه باوكى به‌رِێزم بووه (خوا بیڵارێزێ)، چونكه ته‌بعێكى تایبه‌تى هه‌یه من زۆر زۆر سوودم له ره‌وشت و ته‌قواى باوكم وه‌رگرتووه, باوكم زۆر نه‌رم ء نیانه زۆر له خواترسه (ولا نزكی على الله احد) باوكم به‌رده‌وام زۆر زه‌رده‌خه‌نه‌ى جوان و راستگۆیانه‌ى هه‌یه.
جا منیش له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ باوكم ژیاوم بۆیه وا كارى لێ كردووم ، جا ئێمه له‌م سه‌رده‌مه‌دا ڵێویستمان به باوكى ئاوا هه‌یه, چونكه كرده‌وه زۆر باشتره له قسه‌ى زۆر ، كاتێك باوكێك نوێژه‌كانى له كاتى خۆى ئه‌نجام ده‌دا و قورئان خوێن بێ و نه‌رم ء نیان بێ به‌رامبه‌ر منداڵ و هه‌ژار و بێ نه‌وایان به‌رِاستى ئه‌مه ڵێشه‌نگه, خاڵێكى تر باوكم كاتى خۆى هه‌موو رۆژانێك هه‌موومانى كۆده‌كرده‌وه قورئانى یه‌كه یه‌كه ڵێ ده‌خوێندین, ده‌یوت بابزانم كێ تیلاوه و ته‌رتیلى باشه، جار وابوو من سه‌رده‌كه‌وتم, رۆژ وابوو به‌سه‌رم سه‌رده‌كه‌وتن, جا كه‌رِه‌تێ من زۆر بچووك بووم توانیم سووره‌تى (المعارج) ئه‌زبه‌ر بكه‌م ئه‌وه‌بوو باوكم (10) ریالى ڵێشكه‌ش كردم و ئێمه‌ى زیاتر هانده‌دا.
+ تۆ ئه‌و كاته‌ى له زانكۆ دابووى قورئانت ده‌خوێند؟
غامدى: سوڵاس بۆ خوا ساڵى یه‌كه‌م كه له زانكۆ بووم توانیم یه‌كه‌م جوزئى قورئان له‌به‌ر بكه‌م كه له سوره‌تى (البقره) ده‌ستم ڵێكرد, دواتر سوڵاس بۆ خوا توانیم به ڵێنج ساڵ گشت قورئان له‌به‌ر بكه‌م.
توانیم ئه‌و بۆشاییه‌ى زانكۆ (استغلال) بكه‌م و زۆر قوتابیانى زانكۆشم ئامۆژگارى ده‌كرد كه زانكۆ باشترین ڵێگه‌یه بۆ فێربوون و زانست وه‌رگرتن, هه‌ستم به فه‌رِ و به‌ره‌كه‌تى زانكۆ ده‌كرد, به‌رده‌وام كاتى مه‌غریبانم ته‌رخان كردبوو بۆ له‌به‌ركردنى قورئانى ڵیرۆز, مه‌غریب باشترین كات بوو لاى من, خه‌ریك بوونم به قورئان زۆربه‌ى له‌و مزگه‌وتانه بوو كه وێستگه‌كان نزیك بوو ، من مورتاح بووم له‌و مزگه‌وتانه..
+ئایا سه‌عد غامدى چه‌ند دڵ خۆش بوو كاتێك هه‌موو قورئانى له‌به‌ركرد؟
غامدى: لێتى ناشارمه‌وه هه‌ستم به عیززه‌ت و قیمه‌تى نه‌فس كرد‌و هه‌ستم ده‌كرد ئه‌م قورئانه چه‌ند شیرینه و ژیان به‌بێ قورئان هیچ مانایه‌كى نیه, بۆ نموونه كاتێك قورئان باسى بێستان و دارخورما و ترێ و سه‌وزایى به‌هه‌شت ده‌كات ، تۆ وا هه‌ست ده‌كه‌ى له‌ناوى و له‌گه‌ڵیداى ، یاخود باسى هه‌ور و میلله‌ته له‌ناوچووه‌كان ده‌كات وا هه‌ست ده‌كه‌ى تۆ له له‌گه‌ڵیادا ده‌ژى, جا ئه‌زبه‌ركردنى قورئان واى لێ كردم زیاتر له قورئان نزیك ببمه‌وه و بیرى لێ بكه‌مه‌وه.
+له ساڵانى (1405 ك) هه‌ندێ سرودت هه‌بوو به‌ناوى (ڕناشید الدمام) وابزانم له قۆناغى ناوه‌ندى بووى, ئایا هۆى ڵچرِانت له سرود چ بوو ، ئایا سروده‌كانت ئێستاش ده‌فرۆشرێ و خه‌ڵك ده‌یكرِن؟
غامدى: با من سه‌ره‌تا هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ت بۆ باس بكه‌م, به‌راستى سروود گوتن هیچ نرخى كه‌متر نیه له‌و چالاكى و كارانه‌ى بۆ ئیسلام ده‌كرێ. به‌رهه‌مى (الدمام الاول) زۆر به ئامێرى ساده تۆمار كراوه و من تا ئێستا برِوا بكه به‌ته‌واوى موتابه‌عه‌م نه‌كردووه, ئه‌گه‌رچى من نه‌مزانیوه سرووده‌كانى (الدمام الاول و الدمام الڵانی) له كه‌نه‌دا و ئه‌مریكا و وڵاتانى تر بڵاوبۆته‌وه زۆر له سروودبێژان ده‌ست خۆشییان لێ كردووم, هه‌ندێك له گه‌وره هونه‌رمه‌ندانیش داوایان لێ كردم وێنه‌یم بۆ بگرن.
هۆى سه‌ركه‌وتى ئه‌م كاسێتانه‌ش ئه‌وه‌بوو كاتێك ئه‌م سرودانه‌مان تۆمار كرد مامۆستایه‌ك ئه‌وكاتى زۆر داواى ده‌كرد, كه نیه‌تى خۆمان یه‌كلا بكه‌ینه‌وه بۆ خواى گه‌وره ئاگاتان له نیه‌تى خۆتان بێ و ئێمه‌ش له كه‌شێكى رووحانى و ئیمانى زۆردا بووین هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو سرووده‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون.
به‌ڵام به‌هۆى درێژبوونه‌وه‌ى ماوه‌كه و نه‌متوانى له‌م ماوه‌یه‌دا ته‌كانێك به‌خۆم بده‌م بۆ سرود گوتن, هه‌روه‌ها خاڵێكى تر ده‌ست نه‌كه‌وتنى هۆنراوه و وشه‌ى كاریگه‌ر بوو, چونكه برِوانه ئێستا زۆربه‌ى سرودبێژه كۆنه‌كان وه‌سیه‌ت به‌وانى تر ده‌كه‌ن كه ڵه‌له نه‌كه‌ن له بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان.
هه‌روه‌ها سروده كۆنه‌كان كاریگه‌رتر و به‌هێزترن هۆیه‌كه‌شى ئه‌مه‌یه كه له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كى ڵرِ له ته‌قوا و ئیمانى تۆماركراون.
جا له‌م رۆژگاره‌دا زۆر به‌رهه‌م ده‌رده‌چێ به‌ڵام رۆحى تێدا نیه به رِوانینى من مه‌گه‌ر كه‌سێك خوا ره‌حمى ڵێ بكات.
+ له ڵاش له‌به‌ركردنى قورئانى ڵیرۆز جیاوازى قورئانى ڵیرۆز و سورد چییه له‌لاى تۆ؟
غامدى: به‌دیدى من قورئان بنچینه‌ى بانگه‌وازه و برِبرِه‌یه‌تى ، هه‌رچى سروده ئه‌میش بنچینه‌یه‌كه بۆ بانگه‌وازى ئیسلامى چونكه سه‌ره‌تا من سروود بێژبووم ڵاشان بووم به ئیمام ئینجا ڵاش ماوه‌یه‌كى زۆر درێژ ئینجا بووم به (حافڤ القرآ‌ن).
+ ئه‌ى له ڵاش له‌به‌ركردنى قورئانى ڵیرۆز؟
غامدى: وه‌ڵڵاهى ئه‌مه نیعمه‌تى خودایه كه تۆ قورئان خوێن بیت و سروود بێژیش بیت.. و بتوانى ئیمامه‌تى بۆ خه‌ڵكى بكه‌ى ئه‌وا رِێزى ڵه‌روه‌ردگاره بۆ من له ڵاشان خاوه‌نى موسحه‌فێكى قورئانم هه‌ر ئه‌مه‌شه واى كردووه زیاتر گرنگى به قورئان بده‌م, له سروود گوتن.
هه‌روه‌ك حه‌سسانى كورِى سابیت ده‌فه‌رموێ: (ڕكرمنى الله بكتاب فكیف ڕرجع الى الشعر).
+ ئایا هه‌ڵسءكه‌وتى (سعد ئه‌لغامدى) له ماڵه‌وه چۆنه؟
غامیدى: له ماڵه‌وه خاوه‌نى خێزان و منداڵم, ڵێویسته گرنگى زۆریان ڵێ بدرێ به‌تایبه‌تى منداڵ هه‌روه‌كو ڵێغه‌مبه‌ر (h) ده‌فه‌رموێ به‌روبوومى ماڵه‌وه‌ن ده‌بێ به باشى ڵه‌روه‌رده بكرێن, هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێ: (اژا مات ابن آدم انقگع عمله الا ڵلاڵ...)
كه یه‌كێك له‌و سێ شته منداڵێكى بۆ خوا سوڵحاوه كه دوعا بۆ دایك و باوكى بكات جا له ماڵه‌وه دانیشتن هه‌یه و گفتوگۆ و حیوار دروست ده‌كه‌ین زۆرجار له هه‌ندێ بابه‌ت ده‌گه‌یه‌نه یه‌ك و زۆر جار هه‌یه ناگه‌ینه یه‌ك ...منداڵه‌كانیش له هه‌موو كه‌سێ زیاتر له من نزیك ترن.
خێزانه‌كه‌شم كه كۆڵه‌گه‌ى دووه‌مى ماڵه‌وه‌یه و گفتوگۆ و حیوار ده‌كه‌ین و له‌زۆر شتیش ڵرسى ڵێ ده‌كه‌م, هه‌روه‌كو ڵێغه‌مبه‌ر (h) ده‌فه‌رموێ (خیركم خیركم لڕهله وڕنا خیركم لڕهلی).
+ئایا چ به‌سه‌رهاتێكى خۆش یان ناخۆشت هه‌یه لێره‌دا باسى بكه‌یت؟
غامدى: ساڵى (1410ك) بوو ئیجازه بووین, چووینه باشوورى مه‌مله‌كه ئه‌وه‌بوو, چووینه بازارِ و شه‌ومان به‌سه‌رداهات بانگى عیشا درا چووینه مزگه‌وت و من چوومه رِیزى ڵێشه‌وه (تحیه المسجد) م كرد تا ئیمام هات و زۆرى ڵێچوو ئیمام داواى كرد و ڵاڵى ڵێوه‌نام بۆ ڵێش نوێژى, ئینجا قامه‌ت كرا‌و (الله اكبر)م كرد ڵاشان ده‌ستم به فاتیحه خوێندن كرد, به‌ڵام چه‌ندم كرد فاتیحه‌م به باشى بۆ نه‌ده‌خوێنرا هه‌تا ئایه‌تێكم ده‌خوێند 3 ده‌قیقه‌ى ڵێده‌چوو به‌هه‌رحاڵ فاتیحه‌م ته‌واو كرد ڵاشان سووره‌تى (الدخان) م خوێند تا گه‌یشتمه ئایه‌تى [رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَژَابَ إِنَّا مُۆْمِنُونَ] وابزانم خواى گه‌وره له‌م ناخۆشییه‌ى رزگار كردم ئه‌مه‌م له یاد ناچێ, به‌ڵام سوڵاس بۆ خوا ڵاش ساڵێك توانیم به باشى ئیمامه‌تى بكه‌م و له كاره‌كه‌م فه‌شه‌ل نه‌هێنم.
به‌سه‌رهاتێكى تر رۆژێك له مزگه‌وت بووم ڵیاوێ هاته لام و وتى مامۆستا ده‌مه‌وێ سكاڵایه‌كى دڵى خۆم به‌تۆ بڵێم ، وتم چییه ڵێم بڵێ؟
وتى: 6 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ خوێندن چوومه ده‌وره‌ى سعودیه له‌وێ تووشى گوناهى زۆر گه‌وره بووم (جا له كاتى باسكردنى به‌سه‌رهاته‌كه‌ى ئه‌سرین له چاوه‌كانى داده‌بارى) وام لێ هات كه ژنه‌كه‌م ته‌ڵاق بده‌م و منداڵه‌كانم هه‌موویان ڵه‌رت و بڵاوبوونه‌وه نازانم چیان به‌سه‌رهاتووه.
تۆبڵێى ڵه‌شیمان ببمه‌وه له‌م تاوانه خودا لێم خۆش ده‌بێ.
وتم قوربان مادام به‌م ماوه دوور و درێژه تۆ گوناهت كردووه ئێستاش هه‌ستى ڵێ ده‌كه‌ى ئینشائه‌ڵڵا خێرى ڵێوه‌یه و بێ ئومێد مه‌به خواى گه‌وره له گوناهه‌كانت خۆش ده‌بێ.
+یه‌كه‌م وتارى هه‌ینى كه خوێندته‌وه له كوێ بوو؟
غامدى: یه‌كه‌م خوتبه‌م له ده‌ممام بوو به‌راستى وتاردان زۆر قورسه من خۆم ماندوو بوون و شه‌ونخونى زۆرى ڵێوه ده‌بینم تاوه‌كو بتوانم وتارێكى سه‌ركه‌وتوو ئاماده بكه‌م.
یه‌كه‌م خوتبه‌م به‌ده‌ست نوسیمه‌وه و زۆر به‌ڵه‌له‌ڵه‌لى خوێندمه‌وه و زۆر ناخۆش بوو و زۆر به‌كورتى ته‌واوم كرد, به‌ڵام له سایه‌ى خودا ڵاش ئه‌م خوتبه‌یه توانیم له‌به‌ر وتار بخوێنمه‌وه.
+چه‌ند ساڵت ڵێچوو تا موێحه‌فى قورئانه‌كه‌ت ته‌واو بوو؟
غامدى: ئه‌م موێحه‌فه‌م له‌ناو نوێژه‌كانم له مزگه‌وت بۆ منیان تۆماركردووه, زۆر داوایان لێ كردووم كه له‌ناو ستۆدیۆ ئاماده‌بم تا به‌شێوه‌یه‌كى جوانتر تۆمار بكرێ, به‌ڵام رازى بووم ته‌نها له مزگه‌وت بۆم تۆمار بكه‌ن, چونكه قورئان خوێندن له‌ناو نوێژ زیاتر به‌فه‌رِ و به‌ره‌كه‌تداره ته‌نها هه‌ندێك سووره‌ت وه‌كو سوره‌تى (البقره و النساء و الاعراف و یونس) به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌تى له مزگه‌وت تۆمارم كرد ئه‌وانى تر هه‌مووى له‌كاتى نوێژ و ته‌راویح و شه‌ونوێژه‌كانم بۆم تۆماركراوه.
سوڵاس بۆ خوا موێحه‌فه‌كه‌م ساڵى 1416ك كۆكراوه و ته‌واو بوو. ته‌نها هه‌ندێك ته‌عدیلاتى بچوكمان بۆ كرد, من دان به‌خۆمدا ده‌نێم كه ته‌جویدى موێحه‌فه‌كه‌م له لوتكه‌دا نییه و به‌ئومێدم ئه‌وه‌نده به‌بێ گه‌ردى و بێ كه‌موكورِى سه‌یر نه‌كرێ.
+ئایا خۆشه‌ویستترین سرود لاى تۆ كامه‌یانه له هه‌ردوو به‌رهه‌مه‌كه‌ت (الدمام الاول) و (الدمام الڵانی)؟
غامدى: له به‌رهه‌مى یه‌كه‌ممدا سوردى (مۆمراه تدور حول الشبابی) ئه‌وه نزیكتره له دڵى من, به‌ڵام له به‌رهه‌مى دووه‌مم ( لاتقول فقدنا الشهیدا) ئه‌وه‌یانم ڵێ خۆشه و نزیكه لاى من, به گشتى هه‌موویان باشن.
+ ئایا ئامانج و هیواكانت چین؟
غامدى: وه‌ڵڵاهى هیوایه‌تم بوو موێحه‌فێك ده‌ركه‌م سوڵاس بۆ خوا جێبه‌جێ بوو, به‌خۆزگه بووم كه بنكه‌یه‌ك به‌رِێوه‌به‌رم ئه‌ویش بۆم مسه‌خه‌ر بوو, به‌ڵام له هه‌موو هیواكان گه‌وره‌تر ئه‌وه‌یه ده‌مه‌وێ ئاخیرمان خێر بێ و به ئیمانه‌وه گیانم بسڵێرم.
+ئایا (سعد ئه‌لغامدى) چۆن له قورئان تێده‌گا؟
غامدى: به‌راستى من له ڵێشوودا زۆربه‌ى كاتم بۆ له‌به‌ركردنى قورئان ته‌رخان كردبوو, به‌ڵام به‌رِاستى له‌و باوه‌رِه‌م كه تێگه‌یشتن و وردبوونه‌وه زۆر ڵێویست تره له له‌به‌ركردنى قورئان, چونكه قورئان له‌به‌ركردن سووننه‌ته , به‌ڵام قوڵ بوونه‌وه و تێگه‌یشتن لێى واجبه, هه‌روه‌كو ئیمامى (شنقیگی) له كتێبى (اچواء) ده‌رباره‌ى ئه‌م ئایه‌ته داوا له موشریكه‌كان ده‌كات كه له قورئان ورد ببنه‌وه چ جاى بۆ موسڵمانان قوڵ بوونه‌وه و تێفكرین له قورئان واجبه و له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك كه خۆى به موسڵمان داده‌نێ و له و سه‌رده‌مه كۆرِى له‌به‌ركردنى قورئان گه‌لێك زۆره به‌ڵام بازنه‌ى تێگه‌یشتن له قورئان واجب تره.. حه‌ز ده‌كه‌م هه‌موو كه‌سێك هانا بۆ ڵه‌رتووكه‌كانى ته‌فسیرى قورئان ببه‌ن.
+رِێگاى خوێندنه‌وه‌ى قورئان كه به‌رِێگاى ریوایه‌تى (حفێه) كه ئه‌م رِێگایه زۆر بڵاوه ، ئایا رِێتان ڵێدراوه جگه له‌م شێوه‌یه به‌رِێگاى تریش قورئان بخوێنن؟
غامدى: به‌ڵێ ئیجازه دراوم به‌ڵام خۆم به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانم له‌م بواره‌دا, جا من خۆم یه‌كه‌م جار كه ویستم تیلاوه‌م باش بێ چوومه لاى یه‌كێك له قورئانخوێنه‌كان به‌ناوى (شێخ ئه‌حمه‌د وه‌زیف) كه داوام لێ كرد كه ده‌مه‌وێ تیلاوه‌تت لابخوێنم, ئه‌ویش وتى لاریم نیه به‌ڵام ته‌نها ڵاش نوێژى به‌یانى مه‌جالم هه‌یه منیش رازى بووم به كاته‌كه, ئه‌وه‌بوو به‌یانى یه‌كه‌م به‌رِێكه‌وتم بۆ ماڵى مامۆستا من دام نابوو, یه‌كه‌م رۆژ یه‌ك جوزئێكى ته‌واوى له‌لا بخوێنم, كاتێك گه‌یشتمه لاى و ئینجا ده‌ستم كرد به (ڕعوژ بالله من الشیگان الرجیم) وتى بوه‌سته حه‌قى (هه‌مزه‌كه‌ى) سه‌ر (ڕعوژ)ت نه‌داوه بیڵێوه, جا وتمه‌وه و ئینجا (بسم الله)م كرد دووباره به‌منى وت بوه‌سته حه‌قى كه‌سره‌ى (بسم الله)ت نه‌داوه به جوانى حه‌قى شه‌دده‌كانى (الرحمن الرحیم) بده, برِوا بكه نیو سه‌عاتى رِێك خه‌ریكى سوره‌تى (الفاتحه) بووین, به‌ڵام سوڵاس بۆ خوا ئیجازه‌ى خوێندنه‌وه‌ى ریوایه‌تى حه‌فێم وه‌رگرت له‌لاى.
+ ئایا خۆت كه به (5) ساڵ قورئانت له‌به‌ركرد رِات چیه ده‌رباره‌ى ئه‌وانه‌ى كه قورئان به ڵه‌له له‌به‌رده‌كه‌ن؟
غامدى: ده‌توانم بڵێم من دژى ئه‌م بۆچوونه‌م كه به‌ڵه‌له قورئان له‌به‌ربكرێ, قورئان ته‌نها له‌به‌ركردنى به‌س نیه ، به‌ڵكو قورئان دونیایه‌كه له تێگه‌یشتن و قووڵ بوونه‌وه.
+ئایا ڵاش قورئان ده‌گه‌رِێیته‌وه لاى سروده‌كانت؟
غامدى: به‌رِاستى من به‌رده‌وام هه‌ر بۆخۆم له‌ناو منداڵه‌كانم یاخود له‌گه‌ڵ براده‌ره‌كانم زۆر جار بۆخۆشى سروود ده‌چرِم,به‌ڵام گه‌وره‌یى و قورسایى قورئان هه‌رگیز بوارم ڵێ نادا كه زۆر ئاورِ بده‌مه‌وه بۆ سروود گوتن .
پةيامى راستى 79
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی