خۆزگه و ئاواتێکی دنیایی
دانیه عبدالله
قارون له خزم و خوێشانی حه‌زره‌تی مو‌سا بوو ( سه‌لامی خوای لێ بێ ) ، خوای گه‌وره تاقی کرده‌وه به‌وه‌ی سامانێکی پێ به‌خشی که کلیلی خه‌زینه‌کانی ئه‌وه‌نده زۆر بوو کۆمه‌ڵێ که‌سی به‌هێزی ده‌ویست هه‌ڵیان گرێ ، له جیاتی سوپاسی خوای له‌سه‌ر بکات که‌وته سه‌رکه‌شی و یاخی بوون ، پێ یان ووت : به‌م سامانه دڵخۆش مه‌به و له‌سنوور ده‌رمه‌چۆ ، چونکه خوا ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ناوێت که‌له سنوور ده‌رده‌چن و ماڵ و سامان له خشته‌یان ده‌بات .
هه‌وڵ بده به‌و ماڵ وسامانه‌ی که خوا پێی داویت به‌هه‌شت به‌ده‌ست بێنه ، وه به‌شی خۆشت له خۆشی دنیا له‌ڕێ ی حه‌ڵاڵه‌وه فه‌رامۆش مه‌که ، چاکه خواز به هه‌روه‌ک چۆن خوا چاکه‌ی له‌گه‌ڵدا کردویت ، نه‌که‌ی هه‌وڵی فه‌ساد و گوناهو تاوان بده‌ی له‌سه‌ڕ زه‌وی دا ، چونکه به‌راستی خوا تاوانباران و گوناهکارانی خۆش ناوێت ..
( قارون ) وتی : ئه‌م ماڵ و سامانه‌م به‌هۆی زانست و زانیاری و لێزانی خۆمه‌وه به‌ده‌ست هێناوه ...ئیتر وه‌ک نه‌زانچ که خوا پێش ئه‌م چه‌نده‌ها گه‌ل و هۆزی له‌ناوبردوه که له‌و به‌ده‌سه‌ڵات تر و ده‌وڵه‌مه‌ند تر بوون . خواش ئاگاداری تاوانی خراپه‌کانه و هه‌مووی له‌لای خۆی تۆمارکراوه .
رۆژێک ( قارون ) خۆی سازدا و به‌ڕازاوه‌یی چووه ده‌ره‌وه بۆ خۆ نواندن ، ئه‌وانه‌ی که ئاواتیان ژیانی دنیایه وتیان : ئای خۆزگه ئێمه‌ش وه‌کو قاروون سامان و ده‌سه‌ڵاتمان ببوایه ، به‌ڕاستی به‌ختێکی چاکی هه‌یه .
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که شاره‌زاو زانابوون وتیان : هاوار بۆ ئێوه ، بۆ بیرناکه‌نه‌وه ، پاداشتی خوایی زۆر چاکتره بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که باوه‌ڕی دامه‌زراوی هه‌یه و کاروکرده‌وه‌ی چاک ئه‌نجام ده‌دات ، ئه‌و پاداشته‌ش ته‌نها ده‌ست ئه‌وانه ده‌که‌وێت که خۆگر و ئارامگرن ....
ئینجا خوای گه‌وره په‌ندی به‌نی ئیسرائیلی دادا و .... هه‌ر زۆر تۆڵه‌ی له ( قاروون ) سه‌نده‌وه و خۆی ماڵ و سامانه‌که‌ی نغرۆی زه‌وی کرد و که‌س نه‌یتوانی له سزای زوایی رزگار بکات ... که به‌نی ئیسرائیل ئه‌م ( معجزه ) گه‌وره‌یان بینی ، چۆن خوای گه‌وره ( قاروون ) و سامانه‌که‌ی له‌ناو برد ، ئه‌وانه‌ی که پێشتر ئاواتیان به ( قاروون ) ده‌خواست وتیان : ئه‌ی هاوار به‌س نه‌بوو وه‌کو ئه‌و تیانه‌چوون ، دیاره که خوا ڕزق و رۆزیی زۆر ده‌به‌خشێت به‌هه‌رکه‌س بیه‌وێت ، یاخود به‌حیکمه‌تێک که‌می ده‌کاته‌وه که هه‌ر خۆی ده‌زانێت ، ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و به‌هره‌ی خوا نه‌بوایه له‌سه‌رمان ، ئێمه‌ش به‌ناخی زه‌وی دارۆده‌چوین ، ئای که ڕوون و ئاشکرایه ، کافر و خوانه‌ناسان سه‌رفراز نابن .
جا ئیتر با خه‌ڵکی دڵنیابن که ئه‌و ماڵی قیامه‌ته ( به‌هه‌شتی به‌رین ) مان ئاماده‌کردووه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له دونیادا نه‌به‌رزیی و پله‌و پایه‌یان ده‌وێت و ، نه‌فه‌ساد و گوناهو خراپه‌ش ، سه‌رنجام و سه‌رفرازیش هه‌ر بۆ پارێزکاران و خواناسانه .
ئه‌وه‌ی کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه بکات ئه‌وه چاکه دێته ڕێی ، وه ئه‌وه‌ی گوناهو هه‌ڵه و خراپه‌ش بکات پاداشتیان به پێی کرده‌وه کانیانه .
ئه‌وه‌ی که باسمانکرد قورئان له ئایه‌تی ( 76/86 ) ی سوره‌تی ( قصص ) دا باسی ده‌کات هه‌روه‌ک ده‌فه‌رموێت :
به‌ڵێ شه‌یتان به ئاوات و ئاره‌زووی خراپ ڕازاندنه‌وه خه‌ڵکانێکی زۆر چه‌واشه ده‌کات و سه‌رگه‌ردانیان ده‌کات ، هه‌روه‌ك قورئان ده‌فه‌رموێت : النساء 120 واته : ئه‌وه‌ی له جیاتی خوا شه‌یتان بکاته پشێوانی خۆی ، ئه‌وه به‌راستی زیانێکی گه‌وره‌ی لێ که‌وتووه و خه‌ساره‌تمه‌ندیه‌کی ئاشکرای توش بووه ، شه‌یتان به‌ڵێنیان ده‌داتێ و ئاوات و ئارازوی ده‌رازێنێته‌وه بۆیان ، که هه‌مووی به‌ڵێنی فریوده‌ر و خه‌ڵه‌تێنه‌ره ، ئه‌وانه مه‌نزڵگه‌یان دۆزه‌خه و هه‌رگیز له ده‌ستی رزگاریان نابێت .